زانیاری کۆمپانیا
زانیاری کۆمپانیا
ئەرک
و بەهاکانمان
ئەرک
و بەهاکانمان
بەڵێنی ئێمە بۆ کرداری بەرپرسیارانە
وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگ و جیهانی.
بەڵێنی ئێمە بۆ کرداری بەرپرسیارانە
وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگ و جیهانی.
سامسۆنگ پەیوەستە بە پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییە ناوخۆییەکان و جێبەجیکردنی ڕێسای ڕەفتاری تووند و تۆڵی جیهانی بۆ سەرجەم کارمەندەکانی. باوەڕی وایە کەوا بەڕێوەبردنی ئاکاری تەنها ئامرازێک نیە بۆ وەڵامدانەوەی گۆڕانکارییە خێراکانی ژینگەی بازرگانیی جیهانی، بەڵکو ئامرازێکە بۆ بنیاتنانی متمانە لەگەڵ لایەنە بەرژەوەندیدارە جیاوازەکانی، بەلەخۆگرتنی: بەکاربەران، خاوەن پشکەکان، کارمەندەکان، هاوبەشانی بازرگانی و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان. بە ئامانجی بوون بە یەکێک لە بەئاکارترین کۆمپانیاکان لە جیھاندا، سامسۆنگ بەردەوامە لە ڕاهێنانی کارمەندەکانی و بەکارخستنی سیستەمی چاودێریکردن، لە کاتێکدا کە بە سیستمێکی بەڕێوەبردنی دادپەروەرانە و شەفافانە کارەکانی جێبەجێ دەکات.
ئەرک و ڕێبازی ئێمە
سامسۆنگ پەیڕەوی فەلسەفەیەکی سادەی بازرگانی دەکات، کە بریتییە لە: تەرخانکردنی بەهرە و تەکنەلۆژیاکەی بۆ دروستکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە باڵاکان کە بەشدارن لە کۆمەڵگایەکی جیهانی باشتر. بۆ بەدیهێنانی ئەمەش، سامسۆنگ بەهایەکی بەرز بۆ خەڵک و تەکنەلۆژیاکەی دادەنێت.
ئەرک و ڕێبازی ئێمە
1. پاڵپشتی کردنی خەڵک بۆ ئەوەی کە بتوانن باشترین بن
لە سەر بنەمای سەرچاوە مرۆییەكان و تەکنەلۆژیاکان
. گرێدانی پەرەپێدانی سەرچاوەی مرۆییەکان و باڵادەستی تەکنیکی لەگەڵ بنەماکانی بەڕێوەبردن
. بەرزکردنەوەی هەوڵی هاوکاری تەواوی سیستەمی بەڕێوەبردن لە ڕێگەى سەرچاوە مرۆیی و تەکنەلۆژیاکانەوە
2. ئامانجە ناوخۆییەکانی ئێمە
دروستکردنی باشترین بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان
. دروستکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان کەوا باشترین ڕەزامەندی بە کڕیارەکان دەدات
. پارێزگاری کردن لە پێگەی یەکەم لە جیھان لە هەمان بواری بازرگانیدا
3. لە سەرەوەی سامسۆنگ
و سوودگەیاندن بە کۆمەڵگە
. بەشداریکردن لە ئارەزووە هاوبەشەکان و ژیانێکی دەوڵەمەند
. ئەنجامدانی ڕوونکردنەوەی ئەرک لە لایەن ئەندامێکی کۆمەڵگا
ئەو بەهایانەی کە ڕۆحی سامسۆنگ پێناسە دەکەن
سامسۆنگ لەو باوەڕەدایە کەوا بەرجەستەکردن و ژیان لەگەڵ بەها بەهێزەکان کلیلی بازرگانییەکی باشە. هەر بۆیە ئەم بەها بنەڕەتیانە، شانبەشانی ڕێسای ڕەفتاری توند و تۆڵ، لە دڵی هەموو بڕیارێکدان کە کۆمپانیاکە دەیدا.
ئەو بەهایانەی کە ڕۆحی سامسۆنگ پێناسە دەکەن
-
خەڵک
زۆر بە سادەیی، هەر کۆمپانیایەک موڵکی خەڵکەکەی خۆیەتی. لە کۆمپانیای سامسۆنگ، ئێمە خۆمان تەرخانکردووە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک دەرفەت بە خەڵکی خۆمان بدەین تا بگەن بە تەواوی تواناکانی خۆیان.
-
نایابی
هەموو شتێک کەوا ئێمە لە سامسۆنگ ئەنجامی دەدەین لە ڕێگەی هەست و سۆزی بەتینی نایابی پابەندبوونێکی تەواوە بە پەرەپێدانی باشترین بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان، تاوەکو پێشکەشی بەکاربەرانمانی بکەین لە بازاڕدا
-
گۆڕانکاری
بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای دامەزراندنمانەوە ئەنجامی دەدەین، تێڕوانینمان دەخەینە سەر ئایندە، پێشبینی پێویستیەکان و داواکاریەکانی بازاڕ دەکەین تا بتوانین کۆمپانیاکەمان بەرەو سەركەوتنی درێژخایەن ئاڕاستە بکەین.
-
یەکپارچەیی
کارکردن بە شێوازێکی ئاکاری بناغەی بازرگانی ئێمەیە. هەموو کارەکانمان لە ڕێگەی ڕێنیشاندەری ئەخلاقیەوە ئاڕاستەکراوە کە جەختدەکاتەوە لە دادپەروەری و ڕێزگرتن لە هەموو لایەنە بەرژەوەندیدارەکان و
-
خۆشگوزەرانی هاوبەش
سامسۆنگ پابەندە بە بوون بە کۆمپانیای هاووڵاتی بە شێوەیەکی بەرپرسیار لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە لە سەرجەم کۆمەڵگاکانی لە سەرانسەری جیهاندا.
پێنج بنەمای بازرگانیی سامسۆنگ
لە ساڵی 2005، وەکو کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانی و لە ڕوانگەی پابەندی بە بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR)، Samsung Electronics "پێنج بنەمای بازرگانیی سامسۆنگ”ـی ڕاگەیاند. بنەماکان وەک بناغەیەکن بۆ ڕێسای ڕەفتاری جیهانیەکەی لە پابەندبوون بە ستانداردە یاسایی و ئاکارییەکان و بەجێگەیاندنی بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR).
پێنج بنەمای بازرگانیی سامسۆنگ
1. ئێمە پابەندی یاسا و ستانداردە ئاکارییەکان دەبین.
ئێمە ڕێز لە شکۆ و هەمەچەشنی تاکەکان دەگرین.
ئێمە ڕێز لە مافە بنەڕەتییەکانی سەرجەم مرۆڤایەتی دەگرین. کاری بە زۆرەملێ، چەوسانەوەی مووچە و کۆیلەیی منداڵ لە هیچ بارودۆخێک ڕێپێدراو نیە. ئێمە جیاکاری بەرامبەر نەتەوە، ڕەچەڵەک، ڕەگەز، ئایین و هتد ناکەین. و هاوشێوەی کڕیار یان کارمەندەکانمان مامەڵە لەگەڵ هەموو لایەنی بەرژەوەندیدار و لایەنەکان دەکەین.
ئێمە دادپەروەرانە، بەگوێرەی یاسا و ئاکاری بازرگانی، پێشبڕکێ دەکەین.
ئێمە پابەندی تەواوی ڕێساکانی وڵاتان و کۆمەڵگا هەرێمیەکانیترین، ڕێز لە ڕێکخستنەکانی پێشبڕکێی بازاڕ دەگرین و بە شێوازێکی دادپەروەرانە پێشبڕکێ دەکەین. ئێمە قازانجی نادادپەروەرانە ناکەین لە ڕێگەی هۆکاری نایاسایی و ئاکاری خراپی بازرگانی. لە کاتی چالاکی بازرگانیدا، دیاری قەرەبووکردنەوە نادەین و وەرناگرین، بەرتیل نادەین و مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا ناکەین.
ئێمە لە ڕێگەی تۆماری ژمێریاری وردەوە ژمێریاری شەفاف دەپارێزین.
ئێمە بە ووردی هەموو مامەڵەکان تۆمار دەکەین و هەڵدەگرین بۆ ئەوەی تەواوی خاوەن بەرژەوەندییەکان بە ڕوونی لە چالاکییە بازرگانییەکانی ئێمە تێبگەن کە پابەندی ستانداردەکانی ژمێریارییە کە لە ئاستی نێودەوڵەتی بەکاردێن، شانبەشانی ڕێنماییە ژمێریارییەکانی هەر وڵاتێک. هەروەک بە یاسا دیاریکراوە، ئێمە شەفافین دەربارەی زانیاری کۆمپانیا و لایەنە سەرەكیەکانی بەڕێوەبردن، وەک گۆڕانکاریە داراییەکانی ناو کۆمپانیا.
ئێمە خۆمان لە سیاسەت هەڵناقورتێنین و بێلایەن دەمێنینەوە.
ئێمە ڕێز لە مافە سیاسیەکان و بڕیارە سیاسیەکانی تاک دەگرین، و چالاکی سیاسی لە ناو کۆمپانیا ئەنجام نادەین. ئێمە پارەی کۆمپانیا، هێزی کار، دامەزراوەکان و هتد. بۆ مەبەستی سیاسی بەکارناهێنین.
2. ئێمە پارێزگاری لە کەلتورێکی پاکی ڕێکخراوەیی دەکەین.
ئێمە بە توندی ژیانی تایبەت و گشتی تاکێک لە هەموو چالاکیە بازرگانییەکان جیادەکەینەوە.
لە حاڵەتی ناکۆکی لە نێوان کۆمپانیا و کەسێک، ئێمە ئەولەویەت بە بەرژەوەندی یاسایی کۆمپانیا دەدەین. ئێمە پشتیوانی لە بەرژەوەندی کەسی ناکەین بە بەکارهێنانی موڵک و پێگەی کۆمپانیا و بەشدار نین لە هیچ چالاکیەکی نەشیاوی وەک خراپ بەکارهێنان یان گەندەڵی لە کەلوپەلی کۆمپانیادا. ئێمە مامەڵەمان لەگەڵ ئاسایشی فرۆشراو نیە وەک کڕین و فرۆشتنی کەلوپەل بە بەکارهێنانی زانیاری دەسخراو بە شێوەی فەرمی.
ئێمە خاوەندارێتی فیکری کۆمپانیا و کەسانی دیکە دەپارێزین و ڕێزی لێدەگرین.
خاوەندارێتی فکریی و زانیاری نهێنی بەبێ مۆڵەت یان ڕێپێدانی پێشوەختە لە کۆمپانیا دەرناچێت. ئێمە ڕێز لە خاوەندارێتی فکریی کەسانیتر دەگرین و بەشدارنین لە هیچ کارێکی پێشێلکاری وەک بەکارهێنانی ڕێگەپێنەدراو، دووبارە بەرهەم هێنان، دابەشکردن، گۆڕانکاری و هتد.
ئێمە کەشێکی تەندروست دروستدەکەین.
ئێمە ڕێگە بە هیچ ڕەفتارێک نادەین کەوا ڕەنگە زیانی هەبێت بۆ سەر درووستی پەیوەندی هاوکارەکان وەک گێچەڵی سێکسی، مامەڵەی پارە یان توندوتیژی. ئێمە کوتلە دروست ناکەین کەوا ببێتە هۆی نەگونجان لە ناو گروپەکە و گروپی تایبەتیش ڕێکناخەین.
3. ئێمە ڕێز لە کڕیارەکان، خاوەن پشکەکان و کارمەندەکان دەگرین.
ئێمە ڕەزامەندیی بەکاربەر دەکەینە ئەولەویەتی لە پێشینەمان.
ئێمە ئەو بەرهەم و خزمەتگوزارییانە پێشکەش دەکەین کەوا پێویستی و پێشبینیەکانی بەکاربەر بەدیدەهێنێتت. ئێمە پەیوەندییەکی دڵسۆزانە و دۆستانەمان لەگەڵ کڕیارەکانمان هەیە و بە سنگ فراوانیەوە پێشنیار و سکاڵاکانیان وەردەگرین. هەروەها، ئێمە ڕێز لە زانیارییەکانیان دەگرین و شانازی پێوە دەکەین.
ئێمە بەدوای بەڕێوەبردنێکین کە ئاڕاستەکراوی بەهای خاوەن پشکە.
ئێمە سوودی درێژخایەن پێشکەشی خاوەن پشکەکان دەکەین لە ڕێگەى وەبەرهێنانی گونجاو و باشترکردنی چوستی کرداریی. ئێمە سوودی جێگیر دروست دەکەین لە ڕێگەى چالاکی بەڕێوەبردنی جێگیر و باشترکردنی بەهای بازاڕی کۆمپانیاکە. هەروەها، ئێمە ڕێز لە مافەکانی خاوەن پشکەکان، داواکاری و بیرۆکە گونجاوەکان دەگرین.
ئێمە هەوڵی باشترکردنی 'کواڵیتی ژیان'ـی کارمەندەکانمان دەدەین.
ئێمە دەرفەتی یەکسان پێشکەشی هەموو کارمەندەکان دەکەین و دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین بەگوێرەى توانا و ئەدایان. ئێمە پێشنیاری (پەرەپێدانی کەسی) بەردەوامی کارمەندەکان دەکەین و پاڵپشتی باشترکردنی پێویست بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان دەکەین. هەروەها، ئێمە ژینگەیەکی کار دروست دەکەین کەوا سەربەخۆیانە و داهێنانکارانە کاری تێدادەکرێت.
4. ئێمە گرنگی بە ژینگە، سەلامەتی و تەندروستى دەدەین.
ئێمە بەدوای بەڕێوەبردنێکین کە ژینگەدۆستە.
ئێمە پابەندین بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پاراستنی ژینگەیی، یاسا پەیوەستەکان و سیستەمی بنەڕەتی لاوەکی و ڕێنماییە ناوخۆییەکان. ئێمە هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ پاراستنی ژینگەیی لە هەموو چالاکییە بازرگانییەکان وەک: پەرەپێدان، دروستکردنی ئامێرەکان، فرۆشتن و هتد. ئێمە پێشەنگین لە بەکارهێنانی دروستی سەرچاوەکان، وەک دووبارە بەکارهێنانەوەی سەرچاوەکان.
ئێمە جەختدەکەینە سەر سەلامەتی و تەندروستى خەڵک.
ئێمە پابەندین بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە سەلامەتی، یاسا پەیوەستەکان و سیستەمی بنەڕەتی لاوەکی و ڕێنماییە ناوخۆییەکان. ئێمە پەیڕەوی ڕێنماییەکانی سەلامەتی دەکەین، ژینگەیەکی ئاسودەی کار دروست دەکەین و ڕێگری لە ڕووداوی نابەرپرسانە دەکەین.
5. ئێمە هاوڵاتییەکی کۆمپانیای بەرپرسیارین لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە.
ئێمە وەک هاوڵاتییەکی دامەزراوەکە، دڵسۆزانە ئەرکە بنەڕەتیەکان ئەنجام دەدەین.
ئێمە هەوڵدەدەین بۆ زیادکردنی متمانە لە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی کۆمپانیا وەک ئەندامێکی کۆمەڵگایەکی هەرێمی. ئێمە ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ دروستکردنی هەلی کار بە شێوەیەکی سەلامەت و دڵسۆزانە لە بەرپرسیارێتی پێدانی باج تێدەگەین.
ئێمە پەیوەندی پێکەوەژیان و خۆشگوزەرانی هاوبەش لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکان دروستدەکەین.
ئێمە پەیوەندیی دوو لایەنە دروستدەکەین لە سەر بنەمای متمانەی هاوبەش لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکانمان و ئەوان وەکو هاریکاری ستراتیژی سەیردەکەین. ئێمە هەوڵی گەشەی گشتگیر دەدەین و هەوڵدەدەین بۆ بەهێزکردنی توانای کێبڕکێی هاوبەشەکانمان لەڕێگەی پاڵپشتی ئاکاری و یاساییەوە.
ئێمە ڕێز لە تایبەتمەندییە هەنووکەییە کۆمەڵایەتی و کەلتورییەکان دەگرین و بەڕێوەبردنی هاریکارانەمان هەیە (خۆشگوزەرانی/هاوکاری هاوبەش).
ئێمە ڕێز لە یاساکان، کەلتور و بەهاکانی کۆمەڵگای هەرێمی دەگرین و بەشدارین لە باشترکردنی کواڵیتی ژیان. ئێمە چاوێکمان لە سەر پەرەپێدانی کۆمەڵگەی تەندروستە لە ڕێگەى چالاکییەکانی بەرژەوەندی گشتی وەک: توێژینەوەی هزریی و هونەریی، چالاکییە وەرزشیەکان و هتد. ئێمە چالاکانە بەشداری لە چالاکییەکانی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین وەک: کاری خۆبەخشی، یارمەتیدان لە كاتی كارەسات و هتد.
CEOـی ئێمە بناسە
هان، جۆنگ هی
- ㆍجێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار [2022~ئێستا]
- ㆍجێگری سەرۆک وبەڕێوەبەری ئەزموونی ئامێر [2021~ئێستا]
- ㆍسەرۆک و بەڕێوەبەری بازرگانیی ڕوونمای بینراو [2017~2021]
- ㆍبەڕێوەبەر و تیمی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D)، بازرگانیی ڕوونمای بینراو [2015~2017]
- ㆍبەڕێوەبەر، نووسینگەی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D)، بازرگانیی ڕوونمای بینراو [2013~2015]
- ㆍبەڕێوەبەر، تیمی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D)ـی بەرهەم، بازرگانیی ڕوونمای بینراو [2011~2013]
مێژوو
ئاڵنگاریی نوێ دەگرینەبەر بۆ بەردەوامیدان بە ناوبانگەکەمان
کۆمپانیاکە بەردەوامبووە لە داهێنان تا بە پێشەنگی جیهانی لە بواری نیمچە گەیەنەری بیرگە، TVs، و مۆبایلی زیرەک بمێنێتەوە.
لە ساڵی 2019ـدا، Samsung دیدگای نوێی بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان CSRـی ڕاگەیاند: ”!Together for Tomorrow Enabling People.“ ئەو ستراتیژییە کە پوختەی پابەندبوونی کۆمپانیاکەیە وەک هاوکارێکی هاوڵاتیی جیهانی، شیدەکاتەوە کە چۆن Samsung لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەجێهێنانی ئەرکە کۆمەڵایەتییەکانی و کۆمپانیاکە چ فەلسەفەی ڕەوشتێك پەیڕەودەکات بۆ سەدەی داهاتوو و دواتریش.
2023
- بۆ 4ـەمین ساڵ لەسەریەک لە ڕیزبەندی 5 باشترین بڕاندی جیهانیدایە و بەهای بڕاندەکەی 91.4 ملیار دۆلارە
- بۆ 17ـەمین ساڵ لەسەریەک پێشەنگی بازاڕی جیهانی TV بووە
- دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی پێشکەوتووترین 12nm-class DRAM لە پیشەسازیدا
- 80 خەڵاتی لە iF Design Awards 2023 بردەوە لە نێویاندا خەڵاتی Gold (زێڕین) بۆ کۆمەڵەی ئامێرەکانی چێشتخانەی Bespoke Infinite Line
- لە کۆڕبەندی Samsung AI Forumـدا مۆدێلی دروستکەری AIـی Samsung Gauss خستەڕوو
- تایبەتمەندی (IHRN)ـی Irregular Heart Rhythm Notification لەسەر Galaxy Watch ڕاگەیاند کە لە لایەن FDAـەوە پەسەندکراوە
- یەکەمین GDDR7 DRAMـی پیشەسازی پەرەپێدا، کە پاڵنەرە بۆ گەشەکردنی بازاڕی گرافیک لە داهاتوودا
- یەکەمین دیزاینی LPCAMMـی پیشەسازی پەرەپێدا، کە گۆڕانکاری لە بازاڕی DRAMـدا کرد
- بەرزترین ئاستی بڕوانامەی جیهانی لە Alliance for Water Stewardship وەرگرتووە
- چارەسەری Net Zero Home بۆ کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوونی زیرەک لە سوید دابینکرد
2022
- یەکەم کۆڕبەندی Samsung 6G لە ژێر ناونیشانی “ئەزموونی پەیوەندیداری-بەهێزی داهاتوو بۆ هەمووان” ئەنجامدا
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی یەکەم گرێی پڕۆسێسکردنی 3nm لە جیهاندا بە بەکارهێنانی ئەندازیاریی ترانزیستەری GAA
- خزمەتگوزاریی Samsung Gaming Hub لەسەر Samsung Smart TVs و Smart Monitors خستەکار
- دەستیکرد بە تاقیکردنەوەی یەکەم نموونەی 16Gb GDDR6 DRAM لە پیشەسازییەکەدا کە خێرایی پڕۆسێسکردنی دەگاتە 24Gbps
- بناغەی کۆمەڵگایەکی R&Dـی نیمچە گەیەنەری نوێی لە گیهیۆنگ، کۆریا دانا، بە مەبەستی مانەوە لە پێشەنگیی ئەم بوارەدا
- ستراتیژییەکی نوێی دەربارەی پاراستنی ژینگە ڕاگەیاند
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی هەشتەم-genـی 1Tb TLC V-NANDبە زۆرترین ئاستی خەستی لەم پیشەسازییەدا
- هەستا بە پەرەپێدانی یەکەم 12nm-class DDR5 DRAM لە پیشەسازییەکەدا
2021
- پەردەی لادا لەسەر Neo QLED TVs
- پەردەی لادا لەسەر گسگی کارەبایی ڕۆبۆتی کە بە AI کاردەکات
- هەستا بە ناساندنی یەکەم پڕۆسێسەری 5nm پیشەسازی بەمەبەستی وزەبەخشین بە ئامێرە پۆشەنییەکانی داهاتوو
- دیدگای بەردەوامیی تایبەت بە مۆبایلی ڕاگەیاند: Galaxy لەپێناو هەسارەکەماندا
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی پێشکەوتووترین 14nm EUV DDR5 DRAM
- بۆ یەکەمجار لەم پیشەسازییەدا، پەرەیدا بە 14nm لەسەر بنەمای16Gb LPDDR5X DRAM
- شوێنێکی نوێی بەرهەمهێنانی نیمچە گەیەنەری لە تایلەر، تێکساس کردەوە
- پلەی چوارەمی لە پێوەری پێکەوەیی دیجیتاڵیی (Digital Inclusion Benchmark in 2021)ـی WBA بەدەستهێنا
2020
- پەردەی لادا لەسەر شاشەی 110 ئینچیSamsung MICRO LED
- هەستا بە ناساندنی Galaxy Z Flip و Galaxy Z Fold2 بە دیزاینی داهێنەرانە
- زانیارییە سەرەتاییەکانی بۆ چارەسەریی 6Gبڵاو کردەوە
- پرۆگرامی Generation17 (نەوەی 17ـی) خستەکار بە هاوبەشی لەگەڵUNDP
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی سێیەم-genـی 10nm-class(1z)16Gb LPDDR5 DRAM لە پیۆنگتایک، کۆریا
- خەڵاتی ئاڵتونی بۆ هیچ پاشماوەیەکی فڕێنەدایە زبڵخانەکان لەلایەن UL Solutionsـەوە وەرگرت بۆ هەموو بنکەکانی بەرهەمهێنانی نیمچەگەیەنەری لە سەرانسەری جیهان
- هەستا بە ناساندنی زنجیرە ئامێری جلشۆرین بە هێزی AI کە خاوەنی ڕیزبەندییەکی باڵای کارامەییە
- لە ڕیزبەندی پێنج لە باشترین بڕاندە جیهانیەکانی Interbrand دابوو بۆ ساڵی 2020 ($62.3 بلیۆن)
- IOC و Samsung هەستان بە درێژکردنەوەی کاری هاوبەشییان لەگەڵ Olympic تا ساڵی 2023
2019
- دیدگایەکی نوێی بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان CSRـی ڕاگەیاند: "!Together for Tomorrow Enabling People"
- Galaxy Fold ـی بڵاوکردەوە، ئەمەش جۆرێكی تەواو نوێ بوو لە پۆلەکانی مۆبایل
- مۆبایلی زیرەکی 5G بڵاوکردەوە، کە Galaxy S10 5G بوو
- سەلاجەی BESPOKEـی ناساند، بەمەش سەردەمێکی نوێی داهێنا بۆ ئامێری بە کەسیکراو
- یەکەمین ناوەڕۆکی +8K HDR10ـی لە جیهاندا لە سەر TVs پێشکەشکرد
- پەردەی لادا لەسەر یەكەمین هەستەوەری وێنەی 108MP لە بازرگانیی مۆبایلی زیرەکدا
- بۆ یەکەم جار لە پیشەسازیەکەدا پەرەپێدانی پرۆسەی تەکنەلۆژیای 5nm لەسەر بنەمای EUV تەواو کرد
- پلانی بۆ وەبەرهێنانی 133 تریلیۆن KRW لە بازرگانییەکانی نیمچە گەیەنەری سیستەمەکاندا تا ساڵی 2030 ڕاگەیاند
2018
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی Aquaboltـی 8GB HBM2، کە بەرزترین ئاستەکانی کارایی پێشکەشدەکرد
- تەلەفزیۆنی QLED 8K و تەلەفزیۆنی The Wall کە یەکەمین TVـی مۆدیولەر بوو لە جیهاندای خستە بازار
- پاککەروەی هەوای شێوەی شەشپاڵووی نوێی وەشاند کە یەکێك لە تایبەتمەندییەکانی بریتیبوو لە تەکنەلۆژیای هەوای جێگیر™WindFree
- چەندین پلانی ماوە-مامناوەند و ماوە-درێژی ڕاگەیاند بۆ فراوانکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە لە سەرانسەری لقەکانی لە جیهاندا
- حەوت ناوەندی ژیری دەسکرد AI جیهانیی لە کۆریا، ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ڕووسیا دامەزراند
- یەکەم ئامێری بازرگانیی تۆڕی 5G لە جیهاندا لە ئەمریکا (FWA) و کۆریا (NR Mobile) دابینکرد
- هێڵی نیمچە گەیەنەری EUVـی پێشکەوتووی 7nm لە شاری هواسیۆنگ، کۆریا بنیاتنا
بوونە گەورەترین کۆمپانیای بواری ئەلیکترۆنی بەهۆی پابەندبوون بە تازەگەریی، سەربەخۆیی و کراوەیی لە داهێناندا.
ساڵی 2010، بوو بە گەورەترین کۆمپانیای بواری ئەلیکترۆنی لە جیهاندا لە ڕووی فرۆشەوە، ئەمەش سامسۆنگی خستە جەرگەی پیشەسازیی جیهانیی ئەلیکترۆنییەوە.
2017
- یەکەیەکی بازرگانیی داڕشتگەی دامەزراند، جیا لە لقی System LSI
- توانا دەنگییەکانی Bixby فراوانترکرد و گەیاندییە 200 وڵات
- تەلەفزیۆنەکانی QLED TV و The Frameـی لە بازاڕە جیهانییەکاندا بڵاوکردەوە
- بڕاندی هەستەوەری وێنەی 'ISOCELL'ـی دامەزراند
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی چوارەم-genـی V-NAND لە کارگە نوێکەی نیمچە گەیەنەر لە شاری پیۆنگتایک، کۆریا
- هەردوو سەنتەری R&Dـی سۆفتوێر و Digital Media & Communications (DMC) R&D کرد بە یەک یەکەی یەکگرتوو: Samsung Research
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی دووەم-genـی تەکنەلۆژیای پڕۆسەی 10nm FinFET
2016
- یەکەم TVـی lifestyle ، بە ناو The Serif بڵاوکردەوە
- پەردەی لادا لەسەر سەلاجەی ™Samsung Family Hub
- Dacor (کەلوپەلی ئاست-بەرزی چێشتخانە)، Joyent (ڕاژەی کڵاود) و Viv Labs (پلاتفۆرمی پەرەپێدانی AI)ـی کڕی
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی یەکەم تەکنەلۆژیای 8Gb DDR4 لەگەڵ 10-nanometer FinFET
- پلانی کڕینی HARMAN (ئامێرەکانی دەنگی ئەلیکترۆنی)ـی ڕاگەیاند
2015
- پەردەی لادا لەسەر SUHD TV لەگەڵ تەکنەلۆژیای ڕەنگی Quantum Color
- بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی Exynos 7 Octaـی ڕاگەیاند کە یەکەم APـی مۆبایلی 14nm FinFET ـیە لەم پیشەسازییەدا
- کۆمپانیای YESCOـی کڕی کە بنکەکەی لە ئەمریکایە و بەرهەمهێنەری ڕوونمای LEDـیە
- کۆمپانیای LoopPay ئەمریکیی بواری پارەدان لەڕێگەی مۆبایلەوەی کڕی
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی یەکەمین بیرگەی فلاشی 256Gb V-NAND
- خزمەتگوزاریی پارەدانی مۆبایلی Samsung Pay خستەکار
2014
- بە پەردە لادان لەسەر Chef Collection، ڕێچکەیەکی نوێی ئامێرەکانی ناوماڵی ئاست-بەرزی ئاشکراکرد
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی DRAM لەڕێگای تەکنەلۆژیای پڕۆسەی 20nmـی (4Gb DDR3) کە یەکەمینە لەم بوارەدا
- یەکەمین UHD TVـی چەماوەی لە جیهاندا بە قەبارەی 105 ئینچ بڵاوکردەوە
- کارگەیەکی نوێی نیمچە گەیەنەری کردەوە لە شاری شیان لە چین
- کۆمپانیای SmartThingsـی کڕی، کە گەشەپێدەری پلاتفۆرمی IoT (ئینتەرنێتی شتەکان)ـە و بنکەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە
- پەردەی لادا لەسەر Galaxy Note Edge کە یەکەمین مۆبایلی زیرەك بوو لێواری شاشەکەی چەماوەبێت
2013
- کارگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی مۆبایلی لە باك نینی ڤێتنام دامەزراند
- بۆ یەکەمجار لە جیهاندا تەکنەلۆژیای 5G mm-Wave mobileـی ڕاگەیاند
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی یەکەمین بیرگەی فلاشی 3D V-NAND
2012
- لەگەڵ .Samsung LED Co., Ltd یەکیانگرتەوە
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی DRAMـی مۆبایلی 20nm-class 4Gb LPDDR2
- یەکەم LTE-Advancedـی لە جیهاندا کرد بە بازرگانیی
- T9000ـی خستەڕوو، سەلاجەیەکی 900L
- بە یەکخستنی یەکەکانی .LCD ، Samsung Mobile Display Co، و .S-LCD، Samsung Display Co., Ltd دامەزراند
- (Samsung Austin Semiconductor (SASـی گۆڕی بۆ هێڵێکی بەرهەمهێنانی نیمچە گەیەنەری سیستەم
- یەکەمین لقی بەرهەمهێنانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئاسیا و ئەفریقا بە ناوی SEEG-P دامەزراند
- پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە بازاڕی مۆبایلی جیهانیدا (بەپێی ژمارەی یەکەی فرۆشراو)
- پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە بازاڕیی سەلاجەی جیهانیدا (بەپێی فرۆش)
- پلەی نۆیەمی لە لیستی جیهانیی top 100ـی Interbrandـدا گرت، بەهای بڕاندەکەی 32.9 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو
2011
- پەرەیدا بە DDR4 DRAM
- بڕاندی 'Exynos' بۆ APـی مۆبایل دامەزراند
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی DRAMـی مۆبایلی 30nm-class 4Gb LPDDR2
- یەکەم تابلێتی خۆی بەناوی Galaxy Tab 10.1 خستەبازاڕەوە
- وەک پێشەنگی سەردەمی “فابلێتەکان”، Galaxy Noteـی خستەبازاڕەوە
2010
- پەرەیدا بە 30nm-class 2Gb DDR3 DRAM
- هەستا بە کردنەوەی Samsung Apps وەك یەکەم پلاتفۆرمی ئەپی تایبەت بە TVs لە جیهاندا
- زنجیرەی مۆبایلی زیرەکی Galaxy بە Android OS خستە بازاڕەوە
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ لە بیرگەی فلاش- پۆلی 20nm 64-Gb 3-bit NAND
- کۆمپانیای کەرەستەی پزیشكی Medisonـی کڕی
2009
- پەرەیدا بە یەکەم 40nm DRAM لە جیهاندا
- پلەی یەکەمی بازاڕی تابلۆی دیجیتاڵیی جیهانیی بەدەستهێنا (بەپێی یەکەی فرۆشراو)
- لە هەنگاوێکی هاوبەشدا لەگەڵ .Samsung Electro-Mechanics Co هەستا بە دامەزراندنی .Samsung LED Co., Ltd
- پەردەی لادا لەسەر LED TV کە تەلەفزیۆنێکی تەنکی 29mmـیە
- لەژێر درووشمی "Planet First"ـدا دەسپێشخەرییەکی نوێی بەڕێوەبردنی ژینگەیی ڕاگەیاند
- یەکەم ئامێری مۆبایلی LTE کردە بازرگانیی
- لەلایەن Interbrandـەوە بە 19ـەیەمینی باشترین بڕاندە جیهانیەکان دەستنیشانکرا
2008
- کارگەی (SEV) تایبەت بە بەرهەمهێنان و کۆکردنەوەی کردەوە لە باك نین، ڤێتنام
- سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەشی ڕێکخست
- بە هاوبەشیی لەگەڵ Samsung SDIـدا .Samsung Mobile Display Co., Ltd،ـی دامەزراند
- یەکەم ژمارەی ڕاپۆرتی بەردەوامیی Samsung ـی بڵاوکردەوە
لە ئەنجامی پێشڕەویکردنی گۆڕانکارییەکان بۆ چوونە نێو سەردەمی دیجیتاڵی، Samsung بووە یەکێك لە سێ کۆمپانیا گەورەکانی بواری ئەلیکترۆنی
2007
- بوو بە سپۆنسەرێکی WorldSkills Competition
- پەردەی لادا لەسەر 70-inch (178cm) Full HD LCD TV
- تیمی بارزگانیی کەلوپەلی پزیشکی و تەندروستیی ڕێكخست
- پەرەیدا بە بیرگەی فلاشی 30nm 64Gb NAND
2006
- کارپێکەری Blu-ray (مۆدێل: BD_P1000)ـی بڵاوکردەوە
- گەشەیدا بە تەکنەلۆژیای تەڵەی بارگەی فلاش CTF) NAND) ، بەمەش توانی لە سنوورەکانی تەکنەلۆژیای دەرگای بارگەی سەرکەوتوو ڕزگاریبێت
- بوو بە سپۆنسەرێکی فەرمی Paralympic Games
- پەردەی لادا لەسەر کامێڕای مۆبایلی 10 مێگاپیکسڵی (مۆدێل: SCH-B600)
- پەرەیدا بە 50nm 1Gb DDR2 DRAM, 80nm 1Gb mobile DDR2 DRAM, 16-chip MCP, و ™2nd-gen fusion memory OneDRAM
- بوو بە خاوەن گەورەترین پشکی بازاڕی جیهانیی TV (بە پێی فرۆش)
2005
- هێڵی بەرهەمهێنانی S Lineـی خستەکار کە هێڵێکی 300mm تایبەتە بە سیستەمی LSI ـیە لە گیهیۆنگ، کۆریا
- بوو بە سپۆنسەری فەرمی Chelsea، یانەیەکی تۆپی پێی English Premier League (خولی نایابی ئینگلیزی)
- Design Studioـی لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا دامەزراند
- یەکەم بیرگەی فلاشی 50nm 16Gb NAND و 70nm 512Mb DDR2 DRAMـی لە جیهاندا پەرپێدا
- IEEE بە فەرمیی WiBroـی وەک ستانداردی نێودەوڵەتیی بۆ سیستەمەکانی پەیوەندیی مۆبایلی 4G پەسەندکرد
- پەرەیدا بە ئامێرێکی نوێی هەڵگرتنی داتا کە SSD (solid state drive) بوو
- ژمارەی هەناردەکردنی مۆبایل لە ساڵێکدا 100 ملیۆن دانەی تێپەڕاند
2004
- پەردەی لادا لەسەر گەورەترین LCD TV (46 ئینچ، 116 سانتیمەتر)
- ناوەندێکی System LSI R&D لە چین دامەزراند
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی GDDR3 Graphic DRAM
- لەگەڵ کۆمپانیای Sony، کۆمپانیای S-LCD دامەزراند، بۆ درووستکردنی پانێڵی TFT-LCD
- بیرگەی فلاشی 80nm 2Gb DDR2 DRAM و 60nm 8Gb NAND گەشەپێدا
- یەکەم-genـی بیرگەی فیوژنی ™90nm 1Gb OneNANDـی گەشەپێدا
- پوختەی قازانج گەیشتە 10 ملیار دۆلاری ئەمریکی
2003
- یەکەم پاککەرەوەی هەوای (مۆدێل: AC-120A, AC-C100B)ـی خستەبازاڕەوە
- یەکەم مۆبایلی بە کامێڕای و ئاریالی ناوەکییەوە (model: SGH-E700) خستەبازاڕەوە
2002
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی بیرگەی فلاشی 1Gb NAND
- پەرەیدا بە بیرگەی فلاشی 90nm 2Gb NAND
- پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە بواری بیرگەی فلاش NAND و هەروەها پلەی دووەم لەبواری نیمچە گەیەنەرەکان لە سەرانسەری جیهاندا
2001
- Corporate Design Centerـی دامەزراند
- سیستەمێکی ERP جیهانیی بۆ هەموو لقەکانی لە دەرەوەی وڵاتدا درووستکرد
- دەستیکرد بە پڕۆسێسکردنی یەکەم وەیفەری 200mm لە جیهاندا (هێڵی 11 لە شاری هواسیۆنگ لە کۆریا)
2000
- پەرەیدا بە 0.120㎛ 512Mb DRAM
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵێ بیرگەی فلاشی 256Mb NAND
- یەکەم CDMA2000 1x لە جیهاندا، کە سێیەم-genـی سیستەمی پەیوەندیی مۆبایلە بە بازرگانییکرد
- تایبەتمەندیی ستانداردی MPEG-4ـی بەدەستهێنا
1999
- کۆمەڵگایەکی فرە-کارگەی لە ماناوسی بەڕازیل درووستکرد
- یەکەم Green Environment Report (ڕاپۆرتی ژینگەی سەوز)ـی بڵاوکردەوە
- یەکەمین مۆبایلی MP3، mobile TV، مۆبایلی ئینتەرنێتیی بێتەلی لە جیهاندا بڵاوکردەوە
1998
- دەستکرا بە بەرهەمهێنان لە Samsung Austin Semiconductor
- سەنتەرێکی ڕیسایکڵینگی لە کۆریا، شاری ئاسان درووستکرد
- یەکەمین TVsـی دیجیتاڵی جیهانی بەرهەمهێنا
کێبەرکێ لە بازاڕی جیهانیدا و گرنگیدان بە کۆنتڕۆڵی کواڵیتی
1997
- یەکەی بازرگانیی سیستەمی LSI ـی ڕێکخست
- کۆمەڵگایەکی فرە-کارگەی لە سێرمبان، مالیزیا درووستکرد
- بوو بە هاوبەشی جیهانیی (Worldwide Olympic Partner (TOP لە بواری پەیوەندیی بێتەلدا
1996
- یەکەمین کۆمەڵگای فرە-کارگەی خۆی لە دەرەوەی وڵات و لە تیخوانی مەکسیك درووستکرد بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمهێنان لەیەک شوێن
- یەکەمین سیستەمی پەیوەندیی دیجیتاڵیی مۆبایلی لە جیهاندا، CDMA ، کردە بازرگانی
- هەستا بە پەرەپێدانی 1G DRAM
- دووەمین کۆمەڵگای پەیوەندییەکانی لە گومی، کۆریا درووستکرد
- یەکەم پڕۆسێسەری بە ئەندازیاریی 64-bit Alpha لە جیهاندا پەرەپێدا
1995
- بە مەبەستی دۆزینەوە و پەروەردەکردنی بەهرەکانی بواری دیزاین، (Samsung Art and Design Institute (SADIـی دامەزراند
- (Samsung Advanced Institute of Technology (SAIT یەکەمین تەکنەلۆژیای MPEG-3ـی ڕاستەوخۆی جیهانی پەرەپێدا
1994
- لە سان فرانسیسکۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، Samsung Design Americaـی دامەزراند
- پەرەیدا بە یەکەم 256Mb DRAM لە جیهاندا
- ڕێکخراوێکی تایبەت بە بواری هاوکاری هاوڵاتیدا دامەزراند
1993
- پەردەی لادا لەسەر (Company Identity (CI بۆ Samsung Group
- یەکەم کارگەی درووستکردنی وەیفەری 200mm لە جیهاندا دروستکرد
- دەستپێشخەرییەکی نوێی بەڕێوەبردنی ڕاگەیاند
- پەرەیدا بە بیرگەی فلاشی 16Mb NAND (کە دووەم بیرگەی لەوجۆرە بوو تا ئەوسا درووستکرابێت)
- پەردەی لادا لەسەر مۆبایلێك کە کێشەکەی کەمتر لە 200 گرام بوو (مۆدێل: SH-700)
1992
- سیستەمی تەلەفۆنی مۆبایلی پەرەپێدا
- یەکەمین 64Mb DRAMـی پەرەپێدا لە جیهاندا
- بووبە یەکەمی بواری DRAM لە سەرانسەری جیهاندا
1991
- کارگەی دوا-پڕۆسێسکردنی نیمچە گەیەنەری لە شاری ئۆنیانگی کۆریا درووستکرد
- ستۆدیۆی دیزاینی لە یابان، (Samsung Design Japan)، درووستکرد
1989
- سەنتەری ULSI R&Dـی لە گیهیۆنگی کۆریا درووستکرد
- کۆمپانیایەکی هاوبەشی بەرهەمهێنانی TV لە چین درووستکرد
1988
- پەرەیدا بە یەکەم مۆبایلی کۆریی (مۆدێل: SH-100)
- هەردوو کۆمپانیای .Samsung Semiconductor & Telecommunications Co., Ltd و .Samsung Electronics Co., Ltd یەکیانگرت بۆ درووستکردنی کۆمپانیایەکی یەکگرتوو بە ناوی: Samsung Electronics
بوون بە کۆمپانیایەکی بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو
1987
- هەستا بە دامەزراندنی (Samsung Advanced Institute of Technology (SAIT بە مەبەستی بەهێزکردنی R&D
1986
- سیستەمی بگۆڕی دیجیتاڵیی کاتی خۆجێیی TDX-1 کردە بازرگانیی
- یەکەم TVـی دیجیتاڵیی لە جیهاندا پەرەپێدا
- گەشەیدا بە 1Mb DRAM
- بچووکترین و سووکترین تۆمارکەری کاسێتی ڤیدیۆیی جیهانی 4mm پەرەپێدا
1985
- سپۆنسەرکردنی Asian Games و Olympic Gamesـی ساڵی 1988 لە کۆریا ڕاگەیاند
- بۆ یەکەمجار بۆندی شیاوی گۆڕین ((convertible bonds (CB)ـی لە دەرەوە دەرکرد
1984
- ناوی کۆمپانیاکە گۆڕا بۆ .Samsung Electronics Co., Ltd
- پەرەیدا بە 256Kb DRAM
1983
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەری کەسیی (مۆدێل: SPC-1000)
- دەستیکرد بە دانانی بناغەی کارگەیەکی درووستکردنی نیمچە گەیەنەری VLSI لە گیهیۆنگ، کۆریا
- پەرەیدا بە 64Kb DRAM
1982
- یەکەم نووسینگەی ئەوروپایی فرۆشتنی لە ئەڵمانیا بە ناوی (SEG) کردەوە
- یەکەم لقی بەرهەمهێنانی لە دەرەوەی وڵات، لە پرتوگاڵ کردەوە
- هەستا بە گواستنەوەی کاری نیمچە گەیەنەر بۆ .Korea Telecommunications Co., Ltd و کۆمپانیاکەی لەژێر ناوێکی نوێی دووبارە ڕێکخستەوە: .Samsung Semiconductor & Telecommunications Co., Ltd
1980
- .Samsung Semiconductor Co., Ltd یەکیانگرت لەگەڵ یەکەی بازرگانیی نیمچەگەیەنەری Samsung Electronics Co., Ltd
- یەکەم (Corporate Identity Program (CIPـی خۆی دامەزراند
- Korea Telecommunications Co., Ltd.ـی کڕی
- یەکەم سەنتەری R&Dـی لە سوون، کۆریای باشوور کردەوە
دامەزراندن و گەشەکردنی کۆمپانیاکە بۆ دابینکەری سەرانسەریی ئامێرە ئەلیکتڕۆنییەکانی بەکاربەران
1979
- پەرەیدا بە VCR لەسەر بنەمای VHS (مۆدێل: SC-7700)
1978
- ناوی .Korea Semiconductor Co گۆڕدرا بۆ .Samsung Semiconductor Co
- یەکەم نووسینگەی دەرەی وڵاتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، (SEA)، کردەوە
- 4 ملیۆن TVsـی ڕەش و سپی بەرهەمهێنا، ئەمەش کۆمپانیاکەی کرد بە پێشەنگێکی بەرهەمهێنان لە جیهاندا
- پەرەیدا بە فڕنی مایکڕۆوەیڤی (مۆدێل: RE-700)
1977
- .Samsung Electric Co., Ltd لەگەڵ .Samsung Electronics Co., Ltd یەکیانگرت
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ و هەناردەکردنی TVsـی ڕەنگی بۆ بازاڕەکانی جیهانی، سەرەتا لە وڵاتی پەنەماوە دەستیپێکرد
- کڕینی .Korea Semiconductor Co., Ltd تەواوکرد.
1976
- 1ملیۆن TVsـی ڕەش و سپی بەرهەمهێنا
1975
- سێیەم TVـی بە سیستەمی "Quick Start" (بەرهەم: Econo TV) لە جیهاندا، خستەبازارەوە
1974
- ناوی .Samsung-Sanyo Electric Co., Ltd گۆڕدرا بۆ .Samsung Electric Co., Ltd (کۆتایی کۆمپانیای هاوبەش)
- 50%ـی پشکەکانی .Korea Semiconductor Co., Ltdـی کڕی
- دەستیکرد بە درووستکردنی جلشۆر، سەلاجە و سپلیت، ئەمەش بەردی بناغەی گۆڕانی Samsung بوو بۆ کۆمپانیایەکی تەواو بۆ ئامێرە ئەلیکتڕۆنییەکانی بەکاربەران
1971
- دەستیکرد بە هەناردەکردنی TVsـی ڕەش و سپی بۆ بازاڕەکانی جیهانی، سەرەتا لە وڵاتی پەنەماوە دەستیپێکرد
1970
- دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی ڕەش و سپی (مۆدێل: P-3202)
1969
- Samsung Electronics Co., Ltdـی دامەزراند
- Samsung-Sanyo Electric Co., Ltd بە هاوبەشیی لەگەڵ Sanyo دامەزراند