AI بۆ هەمووان بەردەستە
بەشداربە لە سەردەمی نوێی تواناکاندا کە تیایدا بەرهەمەکانی AIـی Samsung دەخرێنە ڕوو.
لە مۆبایلە زیرەکەکان و تەلەفزیۆن و ئامێرەکانی ناوماڵەوە،
داهێنانەکانی AIـی ئێمە ژیانی ڕۆژانەت بۆ داهاتوویەکی باشتر دەگۆڕن.
وەک AIـیەکی متمانەپێکراو کە لێت تێدەگات،
ئێمە چارەسەرەکانی ئاسایشی وەک Samsung Knox و AIـی سەر ئامێر لە پێشینە دادەنێین، دڵنیات دەکەینەوە
کە بە ئارامی دەروونییەوە چێژ لە ژیانی پاڵپشتیکراو بە AI وەربگریت.
بزانە کە چۆن AIـی ئێمە بەهێزت دەکات
Galaxy AI گەیشت
گرنگترین شتی داهاتوو ئێستا لە دەستتدایە. لەگەڵ Galaxy AI جیهانێکی نوێ لە تواناکان بکەرەوە.
سەردەمێکی نوێی تەلەفزیۆنی Samsung AI
هەموو ساتەکان خۆشتربکەوە بە پاڵپشتیی NQ8 Al Gen3 Processor.⁶
کەمتر ئەنجامبدە، زیاتر بژی لەگەڵ Bespoke AI
AI و چارەسەرە گرێدراوەکان کە کاتی بەتاڵی زیاتر و پاشەکەوتکردنی وزەی گەورەترت پێدەبەخشن.
بزانە چی نوێ هەیە
* ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکان و بەرهەمەکانی AI بەپێی وڵات جیاوازبێت.
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی مۆبایل
* ڕەنگە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account پێویست بێت بۆ بەکارهێنانی چەند تایبەتمەندییەکی Samsung AI.
*Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامەکان کە لەلایەن تایبەتمەندی AI ـەوە دەدرێن.
* تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI هەتا کۆتایی 2025 بێبەرامبەر لەسەر ئامێرە پاڵپشیتکراوەکانی Samsung Galaxy دابین دەکرێن. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی AI دابینکراو لە لایەن لایەنی سێیەمەوە.
* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
1. Circle to Search هێمایەکی بازرگانیی Google LLCـە. زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوەکراون. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی بە ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android بۆ دواین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەگوێرەی وڵات و زمان دەگۆڕێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
2. Live Translate پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. Live Translate بە تەنها لەسەر ئەپی پەیوەندی تەلەفۆنی Samsung Phone کە پێشوەختە دامەزرێنراوە بەردەستە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
3. Generative Edit پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئەنجامەکانی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو تا 12MP دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن AIـەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
4. Interpreter (وەرگێڕ) پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەردەستبوونی زمانە پاڵپشتیکراوەکان جیاواز بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی کردار بەگوێرەی مۆدێلی ئامێرەکە بگۆڕێت. وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت
5. ڕەنگە بەردەستبوون بەپێی بازاڕ، دابینکەری خزمەتگوزاری، یان ئامێری لەبەرکراو جیاواز بێت. تایبەتمەندییەکان تەنها بۆ مەبەستی تەندروستیی گشتی و لەشجوانییە. پێوەرەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریێتی تەلەفزیۆن
6. NQ8 AI Gen3 Processor تەنها لەسەر Neo QLED 8K QN900Dـی ساڵی 2024 بەردەستە
7. ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاوازبێت. ڕەنگە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە، بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و Game Mode کارنەکات.
8. چالاککردن لە پێڕستی تەلەفزیۆنەکەدا پێویستە بۆ کارپێکردنی Active Voice Amplifier Pro.
9. AI Auto Game Mode تەنها بۆ هەندێک یاریی کۆنسۆڵ بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوون بە گوێرەی ناوەڕۆک و فۆرماتی یارییەکە جیاواز بێت.
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریێتی ئامێرەکانی ناوماڵ
10. * لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. تەنها درک بەبوونی مرۆڤ دەکات لەسەر بنەمای ئاماژە بینراوە گشتییەکان، و ناتوانێت کەسەکان بناسێتەوە. ڕەنگە تواناکانی ناسینەوە سنووردار بن کاتێک هەموو جەستەی کەسێک نەبینرێت.
11. کاتێک کامێڕا کاردەکات گڵۆپی سوور دادەگیرسێت. دەتوانرێت شێوەی دەرکەوتنی بەکارهێنەر بگیرێت، بەڵام جگە لە شتومەکی خۆراکی بە شێوەیەکی خۆکار دەوروبەرەکان تەڵخ دەبێت. هەتا مانگی نیسانی ساڵی 2024، AI Vision Inside دەتوانێت 33 ماددەی خۆراکی وەک سەوزە و میوەی تازە بناسێتەوە. ئەگەر خواردنەکە نەناسرێتەوە، لەوانەیە وەک شتێکی نەناسراو لیست بکرێت. AI Vision Inside ناتوانێت هیچ شتومەکێکی خۆراکی لە سەبەتەی دەرگای سەلاجە یان بەفرگردا دەستنیشان یاخود لیست بکات. لەسەر بنەمای مۆدێلەکانی فێربوونی قووڵ شتومەکی خۆراکی دەناسێتەوە، کە ڕەنگە جار جار نوێ بکرێتەوە بۆ باشترکردنی دروستیی. ڕەنگە بۆ دروستیی پێویست بکات بەکارهێنەر دەستکاری لیستەکە بکات. ئەپڵیکەیشنی SmartThings لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. پێویستە هەمان هەژمار بۆ چوونەژوورەوە لە نێوان ئامێرەکاندا بەکاربهێنیت.
12. تەنھا لە چەند مۆدێلێکی دیاریکراودا بەردەستە. * لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. پێویستە قاپێک لە ناوەڕاستی فڕنەکەدا دابنرێت بۆ ئەوەی باشترین ناسینەوە بکرێت. ڕەنگە دروستیی ناسینەوەکە بەپێی بارودۆخی ڕاستەقینەی بەکارهێنان جیاواز بێت، وەک جۆری پێکهاتەکان، پاکوخاوێنی بۆشاییەکە و ئاستی ڕووناکی ژوورەکە. بۆ زانیاری زیاتر بە وردەکارییەوە، تکایە سەیری نامیلکەی ڕێنمایی بکە.
13. تواناکانی دۆزینەوە و هەستکردن بە خولی AI Wash و AI Dry لەسەر بنەمای مۆدێلە فێربوونە قووڵەکانی ئێمەیە کە بە بەکارهێنانی کۆمەڵە داتایەکی پێشوەختە دیاریکراو ڕاهێنراون و ڕەنگە ئەنجامێکی نادروست یان هەڵە بەدەستبهێنێت. ڕەنگە جارجارە کۆمەڵە داتای نوێ بخرێنە ناو مۆدێلەکانی فێربوونمانەوە بۆ باشترکردنی دروستییەکەی. هەستەوەری پێکهاتە بڵاوەکان بۆ هەموو کێشێک کاردەکات، لەکاتێکدا هەستەوەری قوماش بۆ 8lbs و کەمتر کاردەکات. ڕەنگە ئەنجامە ڕاستەقینەکان بەگوێرەی بەکارهێنانی تاکەکەسی جیاوازبن. بۆ ڕێگریکردن لە دڕان و شیوبوونەوە، لەگەڵ قوماشی هاوشێوە بیشۆ. بە پشتبەستن ئەلگۆریتمی سەر بنەمای AI.
14. ئەنجامی تاقیکردنەوەکە بەپێی بەراوردکردنێکی پلەی گەرمی ڕێکخستنی ڕەسەنە لە کاتی بەکارهێنانی AI Energy mode و بەبێ بەکارهێنانی AI Energy mode. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی بارودۆخ و شێوازەکانی بەکارهێنان بگۆڕێن. * لەسەر ئامێرەکانی Android و iOS بەردەستە. پێویستیی بە گرێدراویی بە Wi-Fi و Samsung Accountـە. SmartThings ئاگانامەیەک پیشان دەدات پێش چالاککردنی ئەلگۆریتمی پاشەکەوتکردن لە هەردوو 'مۆدی زۆرترین' و 'مۆدی شیاو بۆ دەستکاریکردن.'