Quick Share
لە نێوان ئامێرەکانی Galaxy بێت یاخود نا،
نزیک یان دوور، تەنانەت لەگەڵ داتای هەستیار،
Quick Share وادەکات هاوبەشكردنی فایل خێرا و ئاسان بێت.
فایلەکان لەگەڵ هاوڕێکانت بە شێوەیەکی خێرا و سەلامەت و ئاسان هاوبەشبکە لەڕێی Quick Shareـەوە. تەنیا لەڕێی چەند پەنجەلێدانێک دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆ و بەڵگەنامە و شتی تر بنێریت. تەنانەت دەتوانیت فایلەکان لەنێوان ئامێرەکانی Galaxy و کۆمپیوتەری کەسیی بەرهەمهێنەرانی تر هاوبەشبکەیت.1, 2
بۆچی پێویستە Quick Share بەکاربهێنیت
Quick Share وادەکات هاوبەشکردنی فایل ئاسان و خێرابێت نەک تەنانەت لەگەڵ ئامێری نزیک، بەڵکو لەگەڵ ئەو ئامێرانەی زۆر دووریشن. لەگەڵ کۆمەڵەیەکی بەرفراوانی ئامێرەکان کاردەکات - مۆبایلەکان و تابلێتەکانی سامسۆنگ، و کۆمپیوتەری کەسیی سامسۆنگ و بەرهەمهێنەرانی تر.2 بە ناردنی فایل بۆ پەیوەندییەکانت، Quick Share ڕێگە بە گواستنەوە دەدات بەبێ گوێدانە بە دووری. ئەو ئامێری مۆبایلانەی سامسۆنگ نین دەتوانن فایلەکان لەڕێی کۆدی QR و کورتەنامە وەربگرن. بژاردەی هاوبەشکردنی Private (نهێنی)، ڕێگە بە هاوبەشکردنی سەلامەتی زانیاری هەستیار یان کەسیی دەدات بۆ دڵنیاییت.
لەگەڵ ئامێرەکانی نزیک هاوبەشبکە
تەنیا لەڕێی چەند پەنجە لێدانێک
دەتوانیت بەخێرایی وێنە، ڤیدیۆ، بەڵگەنامە و فایلی تر هاوبەشبکەیت - هەر ژمارە و قەبارەیەک بێت.
ئەگەر هاوڕێیەکانت iOS یان ئەو ئامێرە Androidـانەی کە Galaxy نین بەکاردەهێنن، ئەوا هێشتا دەتوانیت لەگەڵیان هاوبەشبکەیت لەڕێی کۆدێکی QRـەوە.3
دەستبەجێ هاوبەشبکە لەگەڵ
هاوڕێیان، تەنانەت لە
دوورەوە
دووری کێشە نییە. تەنانەت ئەگەر هاوڕێکانت نزیک نەبن،
دەتوانیت Quick Share بکەیت لەگەڵیان لەڕێی پەیوەندییەکانت.
هەروەها، ئەگەڕ هاوڕێکانت iOS یان ئەو ئامێری مۆبایلانەی Galaxy نین بەکاردەهێن،
ئەوا هێشتا دەتوانیت لەگەڵیان هاوبەشبکەیت لەڕێی پەیوەندییەکانت.3
*ئەم تایبەتمەندییە لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی سامسۆنگ و بەرهەمهێنەرانی تر پاڵپشتینەکراوە.
*ئەم تایبەتمەندییە لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی سامسۆنگ و بەرهەمهێنەرانی تر پاڵپشتینەکراوە.
فایلی گرنگ هاوبەشبکە بە
بە دڵنیاییەوە
فایلە گرنگەکان بپارێزە، تەنانەت دوای هاوبەشیپێکردنیان.
لەگەڵ هاوبەشکردنی Private (نهێنی)، دەتوانیت کات و بەرواری بەسەرچوون دابنێیت لەسەر فایلەکان. هەروەها دەتوانیت ڕێگری لە وەرگرەکان بکەیت لە گرتنی وێنەی شاشە، هەڵگرتنیان و دووبارە ناردنەوەی فایلەکان.4
*تایبەتمەندی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) تەنیا لە نێوان ئامێرەکانی Samsung Galaxy بەردەستە.4
*تایبەتمەندی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) تەنیا لە نێوان ئامێرەکانی Samsung Galaxy بەردەستە.4
هاوبەشکردنێکی بێ کێشە تەنانەت
لەگەڵ کۆمپیوتەری کەسیی
بەرهەمهێنەرانی ترەوە
کۆمپیوتەری کەسیی Windowsـت هەیە کە Galaxy Book نییە؟ ئێستا Quick Share لەسەر کۆمەڵەیەکی فراوانی کۆمپیوتەری کەسیی کاردەکات - بۆیە ئەپەکە دابگرە لە فرۆشگای Microsoft Store، و دەتوانیت دەستبکەیت بە هاوبەشکردن لەگەڵ ئامێرەکانی Galaxy یان کۆمپیوتەری کەسیی بەرهەمهێنەرانی ترەوە.
*تکایە تایبەتمەندییەکانی کۆمپیوتەری کەسیی Windowsـی پاڵپشتیکراو لە خوارەوە بپشکنە.2
*تکایە تایبەتمەندییەکانی کۆمپیوتەری کەسیی Windowsـی پاڵپشتیکراو لە خوارەوە بپشکنە.2
چۆنیەتی بەکارهێنانی Quick Share
لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان هاوبەشبکە
لەگەڵ پەیوەندییەکان هاوبەشبکە
هاوبەشکردنی Private (نهێنی)
چۆنیەتی بەکارهێنانی Quick Share لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی
پرسیارە باوەکان
-
کام ئامێرەکان پاڵپشتیی Quick Share دەکەن؟پێداویستییەکان پاڵپشتیکردنی Quick Share لە خوارەوە ببینە.
[مۆبایلی زیرەک/تابلێت]- ئامێری Galaxy خاوەن Android OS 10 (Q OS) یان دواتر و One UI 2.1 یان دواتر
[کۆمپیوتەری کەسیی]
تایبەتمەندییە پاڵپشتیکراوەکان- سیستەمی وەگەڕخەڕ: Windows 10 2004 یان دواتر
- درایڤەری بلووتووس: وەشانی Intel 22.50.02 یان بەرزتر
- درایڤەری Wi-Fi: وەشانی Intel 22.50.07 یان بەرزتر
ئامێرە پاڵپشتیکراوەکان- Samsung Galaxy Book (لەوانە ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر خراونەتە بازاڕ)
- کۆمپیوتەری کەسیی Windows لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ترەوە خاوەن درایڤەری Intel بۆ بلووتووس/Wi-Fi
- تکایە سیستەمی وەگەڕخەڕی Windows و درایڤەری بلووتووس/Wi-Fi بە بە بەردەوامی نوێبکەرەوە بۆ بەرزترین وەشان بۆ کاراییەکی ڕەوان
- بەپێی بەرهەمهێنەر و مۆدێل، ڕەنگە هەندێک یان هەموو لە کردارەکانی ئەو تایبەتمەندییە سنووردارکرابن.
-
ئایا Quick Share لەسەر ئەو ئامێرانەی Galaxy نین و لە بڕاندی ترن پاڵپشتیکراوە؟لە ئامێرە مۆبایلەکان و تابلێتەکان، لە ئێستادا تەنیا بەرهەمەکانی Galaxy پاڵپشتیکراون. بۆ کۆمپیوتەری کەسیی، بەرهەمەکانی Galaxy و کۆمپیوتەری کەسیی Windows لەلایەن بڕاندی ترەوە پاڵپشتیکراون. بۆ پێداویستی وردتر سەبارت بە پاڵپشتیکردن، تکایە سەردانی بەشی ئامێرە پاڵپشتیکراوەکانی Quick Share بکە.
-
ئایا هیچ پێداویستییەک یان ڕێکخستنێک پێویستە بۆ وەرگرتنی فایل لەڕێگەی Quick Share؟بۆ وەرگرتنی فایل لە ئامێرە نزیکەکان، پێویستە شاشەی ئامێرەکەت کارابێت، و ڕێکخستنی "Who can share with you (کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات)" لە Quick Share یان لەسەر "Contacts only (تەنها پەیوەندییەکان)" بێت یان لەسەر "Anyone nearby (هەرکەسێک لە نزیکەوە)." هەرچۆنێک بێت، ئەو ئامێرانەی کە بە هەمان Samsung Account چوونەتەژوورەوە دەتوانن لە هەر کاتێکدا فایل لە یەکتر وەربگرن، بێ گوێدانە ڕێکخستنەکانی "Who can share with you (کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات)".
-
واتای هەر یەکێک لە بژاردەکانی ڕێکخستنی "Who can share with you (کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات)" چییە لە Quick Share؟بژاردەی "کێ دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات" بەم شێوەیە دواتر هاتووە.
- هیچ کەسێک: هیچ کەسێک ناتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات.
- تەنیا پەیوەندییەکان: تەنیا ئەو بەکارهێنەرانەی لە ناو پەیوەندییەکانتدا هەڵگیراون و خاوەن Samsung Accountـن دەتوانن لەگەڵت هاوبەشبکەن.
- هەر کەسێک لە نزیکەوە: هەر کەسێک لە نزیکە تۆ بێت دەتوانێت لەگەڵت هاوبەشبکات.
*ئەو ئامێرانەی کە بە هەمان Samsung Account چوونەتەژوورەوە دەتوانن فایل لە یەکتر وەربگرن، بێ گوێدانە ڕێکخستنەکان. -
ئایا Quick Share داتای مۆبایل بەکاردەهێنێت؟لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان هاوبەشبکە
- دەکرێت فایلەکان بەبێ بەکارهێنانی داتای مۆبایل هاوبەشبکرێن.
هاوبەشبکە بە بەکارهێنانی کۆدی QR/هاوبەشبکە لەگەڵ پەیوەندییەکان
- پێویستی بە بەکارهێنانی داتای مۆبایلە. پێشنیاردەکرێت فایلی گەورە لەڕێگەی گرێدراوی Wi-Fiـەوە هاوبەشبکرێن. -
ئایا سنوور هەیە بۆ ژمارە یان قەبارەی ئەو فایلانەی کە دەکرێت لە یەک کاتدا بگوازرێنەوە لە ڕێگەی Quick Share؟بۆ هاوبەشکردنی فایل لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان، هیچ سنوورێک نییە بۆ ژمارە و قەبارەی فایلەکان کە دەکرێت هاوبەشبکرێن.
بۆ هاوبەشکردنی فایل لەڕێی کۆدی QR و پەیوەندییەکان، دەکرێت ئەوپەڕی 1,000 فایل بگوازرێتەوە لە یەک کاتدا. قەبارەی سنووردارکراو 3 گێگابایتە بۆ هەر فایلێک و 5 گێگابایت بۆ هەر ڕؤژێک کە دەکرێت بگوازرێتەوە.
لەگەڵ هاوبەشکردنی Private (نهێنی)، دەتوانیت ئەوپەڕی 20 فایل و 200 مێگابایت داتا لە یەک کاتدا بگوازیتەوە. -
کام جۆری فایل دەکرێت هاوبەشبکرێن لەڕێی Quick Share؟بۆ هاوبەشكردنی فایل لەگەڵ ئامێرە نزیکەکان، هیچ سنووردارکردنێک نییە لەسەر جۆری ئەو فایلەی دەکرێت هاوبەشبکرێت.
کۆمەڵێک وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، بەڵگەنامە، APK ،URL، و جۆری تری فایل کە دەکرێت بە ئازادانە بگوازرێنەوە.
بۆ هاوبەشكردنی فایل بە کۆدی QR و پەیوەندییەکان، هەندێک جۆری فایل پاڵپشتینەکراون:
ئەوانەی کە کارادەکرێن: .exe, .com, .bat, .cmd, .vbs, .reg, .msi.
لەگەڵ هاوبەشکردنی Private (نهێنی) ئەم جۆرە فایلانەی خوارەوە دەکرێت بگوازرێنەوە:- وێنەکان: "jpeg", "jpg", "png", "gif", "bmp", "webp", "heic", "dng"
- ڤیدیۆیەکان: "webm", "mp4", "3gp", "3g2", "mkv"
- دەنگ: “mp3”, “wav”, “ogg”, “m4a”
- بەڵگەنامە: “txt”, “pdf”
-
بژاردەی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) چییە لە Quick Share؟بۆ بەکارهێنانی هاوبەشکردنی Private (نهێنی)، پەنجەبنێ بە پێڕستی "More options (بژاردەی زیاتر)" لە سەرەوەی شاشەی Quick Share و "Turn on Private sharing (هاوبەشکردنی Private (نهێنی) کارابکە)" هەڵبژێرە.
هاوبەشکردنی Private (نهێنی) ڕێگریدەکات لە گرتنی وێنەی شاشە، هەڵگرتنیان و دووبارە ناردنەوەی فایلە هاوبەشکراوەکان.
هەروەها دەتوانیت کات و بەرواری بەسەرچوون دابنێیت لەسەر فایلەکان بۆ ڕێگەگرتن لە دەستپێگەیشتنی وەرگر دوای کاتی دیاریکراو.
پێشنیاردەکرێت بژاردەی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) بەکاربهێنرێت بۆ هاوبەشکردنی فایلی هەستیار کە زانیاری کەسیی یان فایلی نهێنی تێدایە و تایبەت بۆ کەسێکی دیاریکراون.
*بژاردەی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) لەسەر مۆبایلەکان، Tab و Bookـەکانی Galaxy بەردەستە. -
ئایا سنوورێک هەیە بۆ ژمارە یان قەبارەی ئەو فایلانەی دەکرێت لە یەک کاتدا هاوبەشبکرێن لەڕێی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) لە Quick Share؟دەتوانیت ئەوپەڕی 20 فایل و 200 مێگابایت داتا لە یەک کاتدا بگوازیتەوە لەڕێی هاوبەشکردنی Private (نهێنی).
-
کام جۆرەکانی فایل دەکرێت هاوبەشبکرێت لەڕێی هاوبەشکردنی Private (نهێنی) لە Quick Share؟ئەم جۆرە فایلانەی خوارەوە دەکرێت بگوازرێنەوە لەڕێی هاوبەشکردنی Private (نهێنی).
- وێنەکان: "jpeg", "jpg", "png", "gif", "bmp", "webp", "heic", "dng"
- ڤیدیۆیەکان: "webm", "mp4", "3gp", "3g2", "mkv"
- دەنگ: “mp3”, “wav”, “ogg”, “m4a”
- بەڵگەنامە: “txt”, “pdf”
بۆچی GALAXY
ژیان بە Galaxy دەکرێتەوە
ئێمە باوەڕمان بە کراوەیی هەیە. Samsung Galaxy بۆ کرانەوەی ئەگەرەکان بە ڕووتاندا درووستبووە. هەتا سنوورەکان کەمتربن، هەموومان دەتوانین دوورتر بڕۆین لەم جیهانەدا.
- ڕەنگە UX/ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت بەگوێرەی وەشانی سۆفتوێر، مۆدێل، و هۆکاری تر.
- لەسەر ئەو ئامێرانەدا بەردەستە کە وەشانی One UI 2.1 یان بەرزتر و Android OS 10 (Q OS) یان بەرزتریان لەسەر دامەزراوە. پاڵپشتی لە کۆمپیوتەرە کەسییەکان Galaxy Bookـیش دەگرێتەوە، بە لەخۆگرتنی ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر، و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windowsـی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی تر خاوەن بلووتووس/Wi-Fi بە درایڤەری Intel (سیستەمی وەگەڕخەڕ: Windows 10 2004 یان بەرزتر، درایڤەری بلووتووس: وەشانی Intel 22.50.02 یاخود بەرزتر، درایڤەری Wi-Fi: Intel 22.50.07 یاخود بەرزتر). بەکارهێنانی Quick Share پێویستی بە بلووتووس و گرێدراویی Wi-Fi هەیە. ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە Quick Share دەتوانێت لە هەمان کاتدا هاوبەشییان لەگەڵدا بکات ڕەنگە بەگوێرەی هاردوێری چیپی Wi-Fiـی ئامێری هاوبەشکەر بگۆڕێت. ڕەنگە خێرایی ڕاستەقینە بە گوێرەی ئامێر، ڕەوشی تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاوازبێت.
- [مۆبایلی زیرەک/تابلێت]
- ئامێری Galaxy و Android OS 10 (Q OS) یان دواتر One UI 2.1 یان دواتر
تایبەتمەندی پاڵپشتکراو- سیستەمی وەگەڕخەڕ: Windows 10 2004 (ژمارەی دروستکردنی 19041) یان بەرزتر
- درایڤەری بلووتووس: وەشانی Intel 22.50.02 یان بەرزتر
- درایڤەری Wi-Fi: وەشانی Intel 22.50.07 یان بەرزتر
- Samsung Galaxy Books (لەوانە ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر خراونەتە بازاڕ)
- کۆمپیوتەری کەسیی Windows لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ترەوە خاوەن چپسێتی Intel بۆ بلووتووس/Wi-Fi
- تکایە سیستەمی وەگەڕخەڕی Windows و درایڤەری بلووتووس/Wi-Fi بە بە بەردەوامی نوێبکەرەوە بۆ بەرزترین وەشان بۆ کاراییەکی ڕەوان.
- بەپێی بەرهەمهێنەر و مۆدێل، ڕەنگە هەندێک یان هەموو لە کردارەکانی ئەو تایبەتمەندییە سنووردارکرابن.
- ئامێری Galaxy و Android OS 10 (Q OS) یان دواتر One UI 2.1 یان دواتر
- بۆ هاوبەشکردنی فایل لەڕێی کۆدی QR و پەیوەندییەکان، دەشێت ئەوپەڕی 1,000 فایل بگوازرێتەوە لە یەک کاتدا: قەبارەی سنووردارکراو 3 گێگابایتە بۆ هەر فایلێک و 5 گێگابایت بۆ هەر ڕؤژێک کە دەکرێت بگوازرێتەوە. لینکەکە دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچێت. ئامێری نێرەر پێویستی بە Samsung Account هەیە، و ئامێری هەریەک لە نێرەر و وەرگر پێویستیان بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە.
هەندێک جۆری فایل پاڵپشتینەکراون:- ئەوانەی کە کارادەکرێن (.exe, .com, .bat, .cmd, .vbs, .reg, .msi)
- ئەوانەی کە کارادەکرێن (.exe, .com, .bat, .cmd, .vbs, .reg, .msi)
- هاوبەشکردنی Private (نهێنی) تەنیا لە نێوان ئامێرەکانی Galaxy و ئەوپەڕی 20 فایل و دەکرێت 200 مێگابایت لە یەک کاتدا بگوازرێتەوە.
جۆری ئەو فایلانەی هاوبەشدەکرێن:- وێنەکان (.jpg, .jpeg, .png, .gif, .bmp, .webp, .heic, .dng)
- ڤیدیۆکان (.webm, .mp4, .3gp, .3g2, .mkv)
- دەنگ (.mp3, .wav, .ogg, .m4a)
- بەڵگەنامەکان (.txt, .pdf)