واتای ژمارەی کەناڵەکانی ساوندبار چیە؟
بەرلەوەی ساوندباڕێک بکڕیت هەوڵبدە ژمارەی کەناڵەکانی ساوندباڕێک بزانیت – هەر یەکێکیان ئاماژەیە بۆ کردارێکی دەنگیی جیاواز.
ئەگەر تۆ بیر لە زیادکردنی ساوندباڕێک بۆ ڕێکخستنەکەت دەکەیەتەوە، ئەوا یەک لە باشترین ڕێگاکان ئەوەیە کە سەرەتا لە ژمارەی کەناڵەکانی ساوندباڕ تێبگەیت. ئەوان ژمارەی ئەو کەناڵانەت پێدەڵێن کە ساوندباڕەکە هەیەتی. دەکرێت ژمارەکە جیاوازییەکی گەورە بۆ کوالێتی دەنگ و دەنگی دەروبەر دروستبکات.
11.1.4ch - دوایین داهێنان لە ساوندباڕەکاندا
ناساندنی دوایین داهێنان لە بازاڕی ساوندباڕدا: ڕێکخستنی 11.1.4chـی. با ئەمە وەکو نمونەیەک بۆ تێگەیشتن لە واتای ژمارەی هەر کەناڵێک بەکاربهێنین. یەکەم ژمارە، ژمارەی کەناڵە ئاسۆییەکان کە بەرەو پێشەوە پەخشدەکەن نیشاندەدات. دووەم ژمارە بریتییە لە سەب-ووفەر، لە کاتێکدا سێیەم ئاماژەیە بۆ کەناڵەکانی بەرەو سەرەوە. لە دۆخی ڕێکخستنی ساوندباڕی 11.1.4ch، بەم شێوەیە شی دەکرێتەوە: 11 کەناڵی دەنگی سەرەکیی ستاندارد، 1 سەب-ووفەر بۆ بەرزکردنەوەی باس و 4 کەناڵی بەرەو سەرەوە بۆ کاریگەرییەکانی سەرەوە.
با بچینە سەر ژمارە جیاوازەکانی کەناڵەکان
لە سیستەمێکی بنەڕەتی 2.1chـدا، کەناڵی چەپ و ڕاست لەگەڵ سەب-ووفەرێک دەبینیت. یەکێکی تر لەو ڕێکخستنانەی کە زۆر بەکاردەهێنرێت بریتییە لە 5.1.2ch، کە 5 کەناڵی ئاسۆیی (ڕاست، چەپ، ناوەڕاست و دوو کەناڵی تەنیشت) لەگەڵ یەک سەب-ووفەر و 2 کەناڵی بەرەو سەرەوە لەخۆدەگرێت. بە هەمان شێوە لە ڕێکخستنی ساوندباڕی 9.1.4ch دا، 9 کەناڵی ئاسۆیی و یەک سەب-ووفەر و 4 کەناڵی بەرەو سەرەوە دەبینیت کە بەسەر هەردوو ساوندباڕ و سپیکەری دواوەدا دابەشکراون.
ژمارەی سێیەم ئاماژەیە واتای چیە؟
وەکو ڕێکخستنی 11.1.4ch، بەشێکی زۆر لە ساوندباڕە ناوازەکان ژمارەیەکی سێیەمیان هەیە. ئەم کەناڵانە بۆ دروستکردنی ئەزموونی دەنگی نوقمکەری بێ هاوتا بەکاردەهێنرێن، لە ڕێگەی زیادکردنی بەرزیی بۆ دەنگەکە، وە وا دەکات هەست بکەیت دەنگ لە سەرەوەی تۆوە دێت. ئەم کاریگەریانە بریتیین لە گرینگترین لێکەوتەکانی دەنگی دەوروبەری گریمانەیی.
پێشنیارەکانی مۆدێل بەگوێرەی کەناڵەکانی ساوندباڕ
11.1.4ch ساوندباڕەکانی Q-Series
2.1ch ساوندباڕەکانی B-series
- وێنەکان بە تەنها بۆ ئامانجی وێناکردن نیشاندراون و ڕەنگە بەرهەمەکە بە دروستییەکی تەواو نمایش نەکات.
- ڕەنگە ئاڕاستەی ڕاستەقینەی دەنگە پەخشکراوەکان لە کەناڵەکانەوە جیاوازبن لە وێنەکە.