Galaxy Buds FE

SM-R400NZAAMEA

  • ئەو ئامێرە دەنگییەی کە هاوڕێی هەموو ڕۆژێکتە
  • ڕەنگە هەمیشە باوەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر خواستێکدا بگونجێن
  • جیهان کپ بکە لەگەڵ لابەری ژاوەژاوی بەهێز

رەنگ: هەڵبژێرە

ڕەنگ :
  • A woman wearing a Galaxy Buds FE in her left ear. Her face is enclosed within a circle of wavelike lines, symbolizing the active noise canceling feature of the earbuds.
    جیهان کپ بکە لەگەڵ لابەری ژاوەژاوی بەهێز
  • The inside mechanics of Galaxy Buds FE to highlight the new 1-way speaker. Lines denote where 2 outer microphones and 1 inner microphone are located.
    دەنگی باسی بەهێز کراو
  • A closed case of Galaxy Buds FE with a battery depiction featuring the text Playback time 30 hours.
    تەمەنی پاتریی 30-کاتژمێری

Galaxy AI is here

ئەزموونی جیاوازی و پێشکەوتویی Galaxi AI بکە لەگەڵ Galaxy Buds FE. ئێستا چێژ لە وەرگێڕێکی ڕاستەوخۆی بێوێنە وەربگرە. تایبەتمەندییەکانی وەرگێڕان لەسەر مۆبایلە زیرەکەکەت، سامسۆنگ Galaxy چالاك بکە لەگەڵ داگیرساندنی Galaxy Buds FE.کارەکانت بە متمانەوە ڕاپەڕێنە یان هاوڕێیەتی نوێ دروست بکە و کێشەی بەربەستی زمانت نەبێت لە کاتی ئاخاوتنی ڕووبەڕوو یان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە.

مایکرۆفۆنی Galaxy Buds FE لە کاتی پەیوەندییە ڕاستەوخۆ وەرگێڕاوەکاندا وشەکانت بە ڕوونی وەردەگرێت ، ئەمەش بە هۆی ئەلگۆریتمێکی تایبەت بە ناسینەوەی دەنگ، پاشان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ وەرگێڕان دەکات بۆ زمانی مەبەست لە مۆبایلی زیرەکی سامسۆنگ Galaxy. گفتوگۆکە بخوێنەرەوە بە بێ ئەوەی مۆبایلەکە ببەیتە لای گوێچکەکانتەوە.

بە تەلەفۆن بە تەلەفۆن

مایکرۆفۆنی Gakaxy Buds FE بە کارایی و بە کراوەیی بهێڵەوە. تەنانەت لە سەروبەندی گەشت و بە تایبەت لە کاتی دروستکردنی هاوڕێیەتیدا، تەنها پێویستیت بە چالاك کردنی بەرنامەی Interpreter هەیە و ڕاستەوخۆ وەرگێڕانت بۆ ئەنجام دەدات. پاشان مایکرۆفۆنی Galaxy Buds FE وتەکانت وەردەگرێت و مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ وەرگێڕان دەکەن بۆ هاوڕێ نوێیەکەت.

ڕووبەڕوو ڕووبەڕوو
* تایبەتمەندی وەرگێڕان پێویستی بە کردنەوە و چوونەژوورەوەی هەژماری سامسۆنگ هەیە. ڕەنگە هەندێك زمان پێویستی بە دابەزاندنی پاکێجی زمان هەبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بە پێی زمان جیاواز بێت. وردیی ئەنجامەکان گەرەنتیدار نین.
** تایبەتمەندی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ پێویستی بە پەیوەستبوونە بە تۆڕێکەوە و چوونەژوورەوە بە هەژماری سامسۆنگ. تایبەتمەندی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ تەنها لەسەر بەرنامەی Samsung Phone ی پێشوەختە دامەزراو بەردەستە. ڕەنگە هەندێك زمان پێویستی بە دابەزاندنی پاکێجی زمان هەبێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بە پێی زمان، وڵات، ناوچە یان کۆمپانیای خاوەن هێڵ جیاواز بێت. وردیی ئەنجامەکان گەرەنتیدار نین.
*** تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لە مانگی شوباتی 2024 ەوە پاڵپشتیکراوە لەسەر زنجیرەی مۆبایلەکانی Galaxy S24.
**** ڕەنگە ئامێرەکانی سامسۆنگ Galaxy پێویستییان بە نوێترین نوێکاری software هەبێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست پاڵپشتی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بکەن.
*****وێنەکان بە مەبەستی ڕوونکردنەوە پیشاندراون. ڕەنگە ئەزموونی بەکاربەر/ ڕووکاری بەکاربەری ڕاستەقینە جیاواز بێت.

ئەو ئامێرە دەنگییەی کە هاوڕێی هەموو ڕۆژێکتە

Galaxy Buds FE بە هۆی دیزاینە بچووک و ئاسوودەکەی ئەزموونێکی ناوازەی گوێگرتن پێشکەش دەکات. ڕێگری لە ژاوەژاوی نەخوازراو بکە لەگەڵ لابەری ژاوەژاوی چالاک، قەبارە گونجاویش بە دڵی خۆت دەستکاری بکە لە ڕێگای سەرەبیستۆکە جۆراوجۆرەکانەوە و بێ کێشە لەگەڵ ئامێرەکانی Samsung Galaxyـی خۆتی هاوکات بکە. ئەو ئامێرە دەنگییەی کە هاوڕێی هەموو ڕۆژێکتە تاقیبکەرەوە کە بەڕاستی خزمەتت دەکات.

* Galaxy S23 FE و Galaxy Tab S9 FE بە جیا دەفرۆشرێن. S Pen لەگەڵ Galaxy Tab S9 FEـدایە.
** وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت.

ڕەنگە هەمیشە باوەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر خواستێکدا بگونجێن

خۆڵەمێشیی ڕەشباو و سپی دوو ڕەنگی هەمیشە باون کە لەسەر مۆدە دەتهێڵنەوە. بە باشی لەگەڵ جلوبەرگی ڕۆژانەتدا تێکەڵ دەبن، ئەمەش وایان لێدەکات ببنە هەڵبژاردەیەکی گونجاو بۆ هەر بۆنەیەک.

جووتێک ئامێری ئاسوودە بۆ گوێچکەکانت

دیزاینە بچووک و ئاسوودەکەی Galaxy Buds FE ئاسوودەیی زیاترت پێدەبەخشێت چونکە ڕێک لە گوێچکەکانتدا جێگیر دەبن و لە شوێنی خۆیاندا پارێزراو دەمێننەوە. شێوەی گونجانی بیستۆکەکەت بە دڵی خۆت دەستکاری بکە لەگەڵ قەبارەی جیاوازی هەردوو باڵەکانی پشت گوێچکە و سەرەبیستۆکەکان.

دەست لێدانی ئاسانە و بە پارێزراوی ڕادەگیرێت

جیاوازی دیار لە نێوان شوێنی دەست لێدان و شوێنی گرتن، زاڵبوون بەسەر مۆسیقا و پەیوەندییەکانت بۆت ئاسان دەکات لە کاتێکدا لە شوێنی خۆیاندا پارێزراو دەمێنن.

Two earbuds of Galaxy Buds FE are shown, with one placed in front of the other. The touch area of the buds is highlighted. The two earbuds switch places. The grip area on the outer surface is highlighted. Two earbuds of Galaxy Buds FE are shown, with one placed in front of the other. The touch area of the buds is highlighted. The two earbuds switch places. The grip area on the outer surface is highlighted.
Two earbuds of Galaxy Buds FE are shown, with one placed in front of the other. The touch area of the buds is highlighted. The two earbuds switch places. The grip area on the outer surface is highlighted. Two earbuds of Galaxy Buds FE are shown, with one placed in front of the other. The touch area of the buds is highlighted. The two earbuds switch places. The grip area on the outer surface is highlighted.
  • * دەکرێت ڕەنگە بەردەستەکان بە گوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بن.
    ** کەرەستەکانی ناوپاکەت Galaxy Buds FEـەکە، کەیسێکی بارگاویکردن، دوو سێتی باڵەکانی پشت گوێچکە(بچووکناوەند، ناوەندگەورە (بنەڕەتیی))، سێ سێتی سەرەبیستۆکی گوێچکە(بچووک، ناوەند، گەورە(بنەڕەتیی))، کێبڵێکی USB و ڕێنوێنێکی دەسپێکی خێرای تێدایە.
    *** قەبارەی گونجاو بۆخۆت لە ئەپی Galaxy Wearable لە پێڕستی ”تاقیکردنەوەی گونجاویی9 قەبارەی بیستۆک“ بدۆزەرەوە.

جیهان کپ بکە لەگەڵ لابەری ژاوەژاوی بەهێز

ژاوەژاو کوژاوەتەوە، جیهانەکەت کراوەتەوە. لابەری ژاوەژاو ڕاستەوخۆ خۆت و مۆسیقاکەت بە تەنها دەباتە ناو شوێنێکی بێدەنگ. مەهێڵە هیچ شتێک سەرقاڵت بکات و خۆت لەگەڵ دەنگە سافەکەی تێکەڵ بکە.

* ANC(لابەری ژاوەژاو) پێشوەختە چالاکە و دەکرێت تایبەتمەندییەکانی وەك ئاماژەی دەستلێدان و ڕاگرتن بۆ لابەری ژاوەژاو لەناو ئەپی Galaxy Wearableـدا ڕێکبخرێن.

بێدەنگی لەبەر سەرەپەنجەتدایە

تەنها بە دەست لێدان و داگرتن لەسەر شوێنی تایبەت بە دەست لێدان، لابەری ژاوەژاو دابگیرسێنە و بکوژێنەرەوە. ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ هاوڕێکەی تەنیشتت قسەبکەیت، ئەوا دەتوانیت مۆدی Ambient sound (دەنگی دەورووبەر) دابگیرسێنیت بۆ ئەوەی دەنگیان ببیستیت بەبێ لابردنی بیستۆکەکانت.

* بۆ گۆڕینی 3 ئاستەکەی بەرزیی دەنگی دەورووبەر لە ئەپی Galaxy Wearableـدا بچۆ بۆ Earbuds Settings (ڕێکخستنەکانی بیستۆک) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Customize ambient sound (دەستکاری دەنگی دەورووبەر).
** دەکرێت ئاماژەی دەستلێدان و ڕاگرتن بۆ لابەری ژاوەژاو لەناو ئەپی Galaxy Wearableـدا ڕێکبخرێت.
*** ڤیدیۆ تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە و ڕەنگە نواندنێکی ڕێک لە بەرهەمەکە نەکات. ڕەنگە قەبارە ڕاستەقینەکان جیاواز بن.

دەنگی باسی بەهێز کراو

تێکەڵاو ببە لەگەڵ دەنگی دەوڵەمەندیی Galaxy Buds FE خاوەن باسیی بەهێز و قووڵ لە سپیکەرە 1-ئاڕاستە نوێیەکەوە، گرنگ نییە گوێ لە چی دەگریت.

* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.

کارپێکردنی بەردەوام بە پاتریی درێژ خایەن

بە قەبارە بچووکە، بەڵام بەهێزە. پاترییەکە بە یەک جار بارگاویکردن هەتا 30 کاتژمێر دەخایەنێت، بە درێژایی ڕۆژ بەردەوام دەبێت لەگەڵ لیستە درێژەکەی گۆرانییەکان، پۆدکاستەکانت یان ڤیدیۆکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی.

* کە لابەری ژاوەژاو کوژاوە بێت، بیستۆکەکان و بەرگەکە بە یەک بارگاویکردنی تەواو 30 کاتژمێری ماوەی کارپێکردن دابین دەکەن. کە لابەری ژاوەژاو چالاک بێت، ئەوان بە یەک بارگاویکردنی تەواو 21 کاتژمێری ماوەی کارپێکردن دابین دەکەن. لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی. ماوەی کارپێکردن بە جووتکردنی وەشانی پێش-بەرهەمهێنانی Galaxy Buds FE و مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy کە تازە خراوەتە بازاڕ تاقیکراوەتەوە بە ڕێکخستنە بنەڕەتییەکان. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ڕەوشی بەکارهێنان، ڕێکخستنەکان، ژمارەی بارگاویکردنەوە، هێزی سیگناڵی بلووتووس و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت. 'ماوەی کارپێکردن' ئاماژە بەوە دەدات کاتێک کە Galaxy Buds FE گرێدراو بێت بە مۆبایلەکەوە کە مۆسیقا پەخش دەکات.
** ڕەنگە ماوەی کارپێکردن بە گوێرەی ڕێکخستنەکان جیاواز بێت.

* کە لابەری ژاوەژاو کوژاوە بێت، بیستۆکەکان و بەرگەکە بە یەک بارگاویکردنی تەواو 30 کاتژمێری ماوەی کارپێکردن دابین دەکەن. کە لابەری ژاوەژاو چالاک بێت، ئەوان بە یەک بارگاویکردنی تەواو 21 کاتژمێری ماوەی کارپێکردن دابین دەکەن. لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی. ماوەی کارپێکردن بە جووتکردنی وەشانی پێش-بەرهەمهێنانی Galaxy Buds FE و مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy کە تازە خراوەتە بازاڕ تاقیکراوەتەوە بە ڕێکخستنە بنەڕەتییەکان. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ڕەوشی بەکارهێنان، ڕێکخستنەکان، ژمارەی بارگاویکردنەوە، هێزی سیگناڵی بلووتووس و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت. 'ماوەی کارپێکردن' ئاماژە بەوە دەدات کاتێک کە Galaxy Buds FE گرێدراو بێت بە مۆبایلەکەوە کە مۆسیقا پەخش دەکات.
** ڕەنگە ماوەی کارپێکردن بە گوێرەی ڕێکخستنەکان جیاواز بێت.

بە بێ وەستان لە نێوان ئامێرەکاندا بیگۆڕە

دەنگت بەبێ پچڕان دوات دەکەوێت کاتێک لەگەڵ ئامیرەکانی دیکەی Samsung Galaxy جووتیان دەکەیت بە بەکارهێنانی گۆڕینی خۆکار، یاخود بە دەستلێدانێک یان Bixby گرێی دەدەیت. دەنگ لەگەڵت دەمێنێت تەنانەت لە کاتی گۆرینی ئامێری پەخش کردنەکە لە مۆبایلە زیرەکەکەتەوە بۆ تەلەفزیۆنەکەت لە ڕێگەی Smart Viewـەوە، تا بتوانیت بەردەوام بیت لە سەیرکردنی نمایشەکەت لەسەر شاشە گەورەکە بەبێ ئەوەی بچووکترین دەنگیش لەدەست بدەیت.

* گرێدانی خۆکار لەگەڵ Smart View تەنها لە سەر تەلەفزیۆنەکانی Samsung بەردەستە کە لە ساڵی 2023ـەوە خراونەتە بازاڕەوە و لە ڕێگای نوێکردنەوەی فیرموێر لە ئەیلوولی 2023ـەوە.
** لە ئێستادا گۆڕینی خۆکار لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی بەردەست نییە.
*** Galaxy Buds FE گونجاوە لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy کە بە Android 8.0 یان بەرزتر کار دەکەن کە خاوەن زیاتر لە 1.5 گێگابایت ڕامن.
**** تایبەتمەندی گۆڕینی خۆکار تەنها لە سەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی Galaxy خاوەن One UI 3.1 یان بەرزتر، و لەسەر Galaxy Watch4 یان بەرزتر بەردەستە. پێویستە ئامێرەکان چووبنەژوورەوەی Samsung Account بۆ چالاککردنی تایبەتمەندی گۆڕینی خۆکار. بیستۆکە پاڵپشت کراوەکان ئەو مۆدێلانەن کە پاش Galaxy Buds Plus (Buds Plus ،Buds Live ،Buds Pro ،Buds2 Buds2 Pro و Buds FE) خراونەتە بازاڕەوە.

سڵاو Bixby، گۆرانییە دڵخوازەکەم پەخش بکە

مۆدی بەئاگاهێنانەوەی Bixby لەڕێگای دەنگەوە چالاک بکە و دەنگی خۆت بەکار بهێنە بۆ پشکنینی کەش و هەوا، گەڕان بەدوای گۆرانییەکاندا، ناردنی نامە بۆ هاوڕێکانت و زیاتریش. بە ئاسانی بڵێ ”سڵاو Bixby“ و داوا لە Bixby بکە بۆت جێبەجێی بکات.

* ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاریی Bixby بە گوێرەی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری و ئامێر جیاواز بێت.
** پێویستە Galaxy Buds FE بە ئامێرێکی زیرەکیی خاوەن تۆڕی ئینتەرنێت یان Wi-Fi گرێدراو بێت بۆ کارپێکردن بە تایبەتمەندییەکانی Bixby بە تەواوەتی؛ هەروەها چوونەژوورەوەی Samsung account پێویستە.
*** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Bixby و دابینکەرانی ناوەڕۆک بە گوێرەی وڵات یان زمان جیاواز بێت؛ Bixby تەنها هەندێک شێوەزار و زاراوەی ئینگلیزی (بەریتانیا)، ئینگلیزی (ئەمەریکا)، فەڕەنسی (فەڕەنسا)، ئەڵمانی (ئەڵمانیا)، ئیتاڵی (ئیتاڵیا)، کۆری (کۆریای باشوور)، چینی مەندەرین (چین)، ئیسپانی (ئیسپانیا) و پورتوگالی (بەڕازیل) دەناسێت.

* ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاریی Bixby بە گوێرەی وڵات، دابینکەری خزمەتگوزاری و ئامێر جیاواز بێت.
** پێویستە Galaxy Buds FE بە ئامێرێکی زیرەکیی خاوەن تۆڕی ئینتەرنێت یان Wi-Fi گرێدراو بێت بۆ کارپێکردن بە تایبەتمەندییەکانی Bixby بە تەواوەتی؛ هەروەها چوونەژوورەوەی Samsung account پێویستە.
*** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Bixby و دابینکەرانی ناوەڕۆک بە گوێرەی وڵات یان زمان جیاواز بێت؛ Bixby تەنها هەندێک شێوەزار و زاراوەی ئینگلیزی (بەریتانیا)، ئینگلیزی (ئەمەریکا)، فەڕەنسی (فەڕەنسا)، ئەڵمانی (ئەڵمانیا)، ئیتاڵی (ئیتاڵیا)، کۆری (کۆریای باشوور)، چینی مەندەرین (چین)، ئیسپانی (ئیسپانیا) و پورتوگالی (بەڕازیل) دەناسێت.

ونبوو و بە چاوتروکانێک دۆزرایەوە

بیستۆکەکانت ون کردووە؟ باشە، بۆ ماوەیەکی درێژ نابێت. بە بەکارهێنانی شوێنی بیستۆکە ونبووەکانت، بەدوایاندا بگەڕێ. کاتێک لەلایەن مۆبایلی کەسێکی ترەوە دەدۆزرێنەوە زانیارییەکانی پەیوەندی بە تۆوە و نامەیەکی ’ونبووە و دۆزراوەتەوە‘ لەگەڵیان هاوبەش دەکرێت. Galaxy Buds FEـەکەت لە بەر دەست بهێڵەرەوە.

* Lost Mode (مۆدی ونبوو) کاتێک چالاکدەکرێت کە ئامێرێکی Samsung Galaxy جیاواز لە خاوەنەکەی هەوڵ دەدات لەگەڵ Galaxy Buds FEـە ونبووەکە لە ڕێگەی ئەپی Galaxy Wearableـەوە جووت بکات. پێویستی بە چالاککردنی Lost Mode (مۆدی ونبوو) هەیە لە ڕێکخستنەکاندا.
** پێویستە زانیاریی پەیوەندی لە ڕێکخستنەکاندا پێشوەختە نووسرابن.
*** Lost Mode (مۆدی ونبوو) بۆ کەیسی بارگاویکردنی Galaxy Buds FE بەردەست نییە.
***** پێویستە زانیاریی پەیوەندی و نامە پێشوەختە تۆمارکرابن لە ئەپی SmartThingsـدا بۆ ئەوەی لەسەر ئامێری کەسی دۆزەرەوە لە Lost Mode (مۆدی ونبوو) نێشان بدرێت. پێویستە ئامێرەکەی کەسی دۆزەرەوە بە ئینتەرنێتەوە گرێدراو بێت و تێیدا نیشاندانی زانیارییە پێشتر-تۆمارکراوەکانی پەیوەندیی چالاک کرابێت لە کاتی جووتکردنی ئامێردا. ڕەنگە بەردەست بوونی ئەم تایبەتمەندییە بەگوێرەی گونجاویی ئامێرەکە جیاوازبێت.

بیرخستنەوەیەکی دۆستانە بۆ هەڵگرتنەوی بیستۆکەکانت

هیچت لە بیرنەچووە؟ Galaxy Buds FE زەنگێکی ئاگادار کردنەوەت بۆ لێدەدات کاتێک بیستۆکەکانت بەجێ دەهێڵیت، بۆ ئەوەی چەند کیلۆ مەترێک نەگەڕێیتەوە.

* کاتێک پاترییەکە تەواو دەبێت بە پێی دوایین شوێنی گرێدان بەدوایدا دەگەڕێت.
** ئەپلیکەیشنی SmartThings تەنها لەسەر ئامێرەکانی Samsung Galaxyـی خاوەن Android 9.0 یان بەرزتر بەردەستە.
*** SmartThings لەسەر خاکی سەرەکیی چین پاڵپشتی ناکرێت.
**** بۆ وەرگرتنی ئاگانامە لە SmartThingsـەوە پێویستە ئاگانامەکان لە ڕێکخستنەکاندا چالاک بکەیت.

دەنگ بە ئارەزووی خۆت ڕێکبخە

لەگەڵ ئەپی Galaxy Wearable دەتوانیت بە خێرایی ڕێکخستنەکانی Galaxy Buds FEـەکەت ڕاستەوخۆ لە ئامێرەکانی Samsung Galaxyـی خۆتەوە تایبەت بکەیت بە خودی خۆت. ڕێکخستنە سادە و ئاسانەکانی بەکارهێنان دەرفەتت پێدەدەن بیستۆکەکانت بە ئارەزووی خۆت لە Equalizerـەوە هەتا بەئاگاهێنانەوەی Bixby لەڕێگای دەنگەوە لە کاتێکی زۆر کەمدا ڕێکبخەیت.

* ئەپی Galaxy Wearable هەروەها لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی بەردەستە.

* ئەپی Galaxy Wearable هەروەها لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی بەردەستە.

ئێکسسواراتە دەڵخوازەکانت هێشتا لەگەڵیدا دەگونجێن

بەردەوامبە لە بەکارهێنانی ئەو کەڤەری کەیسەی کە حەزی لێ دەکەیت لەسەر Galaxy Buds FEـەکە چونکە ئامێرەکان لەگەڵ ئێکسسواراتەکانی کەڤەری Galaxy Buds2، Galaxy Buds2 Pro و Galaxy Buds Live گونجاون. بە بێ جیابوونەوە لە بەرگی کەیسە دڵخوازەکەت چێژ لە Budsـەکەت وەربگرە.

* وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
** ڕەنگە بەردەستبوونی کەڤەری کەیس بە گوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بێت.

* وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
** ڕەنگە بەردەستبوونی کەڤەری کەیس بە گوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاواز بێت.

ڕێگەی زیاتر بۆ چێژوەرگرتن لە FE

خێزانی FE لێرەیە بۆ ئەوەی ژیانت ناوازە بکات. سوود لە هاوکاریی نێوان بەرهەمە خێزانییەکانمان وەربگرە، کە بۆ ئەوەی پێکەوە بەبێ کێشە کار بکەن، دیزاین کراون.

* بەرهەمەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
** وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری ڕاستەقینەی بەکارهێنەر جیاواز بێت.
*** بەشداریی Clip Studio Paint پێویستە. بارکردنی پێشوەخت لە هەندێک بازاڕی دیاریکراودا پاڵپشتیکراوە. دەتوانرێت Clip Studio Paint لە Galaxy Storeـەوە لە ژمارەیەك بازاڕی دیاریکراوەوە دابگیرێت.

خاسییەتەکان

  • ژمارەی گۆرینی دەنگ بۆ سیگنالی کارەبای 6
  • ڤێرژنی Bluetooth Bluetooth v5.2
  • سێنسەرەکان هەستەوەری Hall، هەستەوەری نزیکیی، هەستەوەری دەستلێدان
  • کێشی سەماعە ‎5.6 g‎

پاڵپشتی

دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لات دروست بووە دەربارەی بەرهەمەکە

پاڵپشتی بەرھەم بینینی ناوەڕۆکی زیاتر
ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر & داگرتنەکان
  • User Manual
    MULTI LANGUAGE
  • Safety Guide
    MULTI LANGUAGE
  • User Manual
    MULTI LANGUAGE
  • User Manual
    MULTI LANGUAGE
بینینی ناوەڕۆکی زیاتر

{{family.currentModel.displayName}}

{{family.currentModel.modelCode}}

ڕەنگ : {{chip.displayName}}
{{model.prices.currentPriceDisplay}}
لە {{model.prices.monthlyPrice}}/مانگێك بۆ {{model.prices.months}} مانگێك
یاخود {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price without VAT: {{model.prices.vatFreePriceFormatted}}

Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}

Price before: {{model.prices.priceDisplay}}

{{model.prices.priceDisplay}} {{model.prices.savePrice}}
  • {{summary.title}}

    {{summary.value}}{{summary.unit}}

  • {{summary.title}}

بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان

بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە

بینینی بەم دواییانە

*خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن

*وێنەی گوێچکەی Galaxy Buds Pro کە بۆ مەبەستی وێناکردن ھاوشێوە کراوە.

*ئامێرە گونجاوەکان: گالاکسی S21|S21+|S21 Ultra 5G، گالاکسی S20|S20+|S20 Ultra، گالاکسی نۆت20|20+، گالاکسی فۆڵد، گالاکسی Z فۆڵد2 5G، گالاکسی Z فلیپ، گالاکسی S20 FE، گالاکسی S10e|S10|S10+، گالاکسی نۆت10|10+، گالاکسی تاب ئێس 7|S7+، گالاکسی تاب ئێس 6، گالاکسی تاب ئێس 6 لایت بە OneUI 3.1 یان نوێتر.