Galaxy Buds2
SM-R177NZKAMEA
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
Galaxy Buds2
لەو جیهانەدا نقومبە کە پێتخۆشە. Galaxy Buds2 دەرگای ئەزمونێکی نوێی دەنگێکی هاوسەنگ، گونجاوی و ئاسوودەیی بێوێنە، لابەری ژاوەژاو، و گرێدراوی بێکێشە لەگەڵ مۆبایل و کاتژمێرەکەتدا بەڕووتدا دەکاتەوە. کۆنتڕۆڵی ئاسانتر و فیدباکی باشتر زیاتر نوقمت دەکات لە کاتی ڕاهێنان، یاریکردن و گوێگرتن لە مۆسیقادا. 1
پێشەوەی کەیسی Galaxy Buds2 بە کراوەیی نیشاندراوە، دوو بیستۆکی Galaxy Buds2 لە نێو کەیسەکەدا دانراون. ڕەنگی دەرەوەی کەیسی Galaxy Buds2 سپییە، و ناوەوەی کەیسەکە، بە دوو بیستۆکە Galaxy Buds2ـەکەی ناویشیەوە، بە ڕەنگی زەیتونییە.
Galaxy AI is here
ئەزموونی Galaxy AI ی خۆت بەرز بکەرەوە لەگەڵ Galaxy Buds2. ئێستا تۆ وەرگێڕێکت هەیە ڕاست لە گوێتدایە. تایبەتمەندیەکانی وەرگێڕان لە مۆبایلە زیرەکەکەی سامسۆنگ گالاکسی دابگیرسێنە بە داگیرساندنی گالاکسی Buds2. هاوڕێیەتی بکە کە هیچ بەربەستێکی زمانی نەبێت لەکاتی قسەکردن ڕووبەڕوو یان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە.
دەنگی خاوەن هاوسەنگیی باش
ژنێک Galaxy Buds2ـی بە ڕەنگی زەیتونی لە گوێدایە و لەسەر شەقامێكی قیڕدا سواری سکەیتبۆردێك بووە. باڵەکانی کردۆتەوە و چێژ لە لێخوڕینی سکەیتبۆردەکە وەردەگرێت. پیاوێکیش لە پاشبنەمادایە ئەویش سکەیتبۆردێك لێدەخوڕێت و دانیشتووە لەسەری.
پەیوەندیی بە دەنگی زۆر ڕوون
مەهێڵە ژاوەژاو بێتە ناو گفتوگۆکانتەوەسێ مایک و یەکەیەکی شوێنهەڵگری دەنگی ناوەکی یارمەتیتدەدەن پەیوەندیەکانت بە دەنگێکی ڕوونتر ئەنجامبدەیت، لە کاتێکدا ئامێرەکە خۆی فێردەبێت دەنگە نەخوازراوەکان فیلتەربکات، بۆئەوەی باشتر بتوانیت ساتەکانت لەگەڵ دۆستەکانت و ئەندامانی خێزانەکەتدا هاوبەشبکەیت. بەشێوەیەك دیزاینکراوە کە کەمترین بەشی لاشەی بەرەوە دەرەوە دەربکەوێت، تا ئەو پەیوەندییانەی لەدەرەوە ئەنجامیاندەدەیت بەهۆی باوە ناڕوون نەبن. 2
بیستۆکێکی Galaxy Buds2 بە ڕەنگی زەیتونی کراوەتە دوو بەشەوە و پێکهاتەکانی ناوەوەی بە ڕیز نیشاندراون. توێژاڵی دەرەوەی کراوەتەوە و چیپ و مایکێكی ناوەکی دیارن. پێکهاتەیەکی تریش بە دوو مایکی دەرەکی (Beamforming) و یەکەی شوێنهەڵگری دەنگ VPU لەوێیە.
ناوەکی
(Beamforming)
(یەکەی شوێنهەڵگری دەنگ VPU)
لابەری ژاوەژاو
ئەو دەنگە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بیبیستیتژنێك Galaxy Buds2ـێکی ڕەنگ مۆری لەگوێدایە و چێژ لە مۆسیقا وەردەگرێت. لە تەنیشتیەوە کەیسێکی Galaxy Buds2 نمایشکراوە، ڕەنگی ناوەوەی مۆرە و ڕەنگی دەرەوەی سپیە.
لابەری ژاوەژاو (ANC) لەسەر Galaxy Buds2 ژاوەژاوی پاشبنەمای دەرەکی تا 98% کەمدەکاتەوە، ئەمەش لەلایەن ULـەوە پشتڕاستکراوەتەوە
بەهۆی بژاردەی Ambient sound کە لە سێ-ئاستدا دەتوانرێت ڕێکبخرێت، بە ئاسانی بچۆرە نێو یان دەرەوەی جیهانی دەوروبەرت.
بیستۆکێکی Galaxy Buds2ـی مۆر لەسەر هێڵکارییەك نمایشکراوە کە سێ ئاستەکەی Ambient sound کە دەکرێت لەگەڵ لابەری ژاوەژاو ڕێکبخرێت لە نزمەوە بۆ ناوەند و بۆ بەرز نیشاندەدات.
سیستەمی دەنگیی 360 پلە
سیستەمی دەنگیی 360 پلە بەدەستبهێنە و بەتەواوی نوقمبە
لەڕێگای سیستەمی دەنگیی 360 پلەوە دەنگ لە هەموو لایەکتەوە دێت، لە هەمان کاتدا تەکنەلۆژیای ™Dolby Head Tracking ئەزموونێکی سێ دووریی بیستن پێشکەشدەکات. هەروەها لەگەڵ ®Dolby Atmosـدا دەنگەکە پڕدەبێت لە وردەکاری، ئەمەش ڕێگەتدەدات زیاتر ئەنجامبدەی لە گوێگرتنێکی ئاسایی - هەست بەوە دەکەیت کە چیرۆکەکە لەبەر چاوت ڕوودەدات.
* تەنها لەسەر تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy کە Android One UI 3.1 یان بەرزتریان لەسەرە بەردەستە. ڕەنگە پاڵپشتیی سیستەمی دەنگیی 360 پلە و ™Dolby Head Tracking بەپێی ئەپ و ناوەڕۆك بگۆڕێت.
تایبەتمەندکردنی دەنگ
دەنگەکان بەپێی خواستی خۆتلەگەڵ Galaxy Buds2ـدا هەموو ئەزموونە دەنگیەکانت بەپێی خواستی خۆت سازێنراون. شەش ڕێکخستنی هاوسەنگکەری دەنگت هەیە کە دەتوانیت ئەوەیان هەڵبژێریت کە دەنگی نایاب و زیندووت پێشکەشدەکات بۆئەوەی تێیدا نوقمبیت.
دیزاین
ئەوەندەی دەنگی خۆشە، جوانیشەگونجانی ئاسوودە
سوکترین بیستۆك کە تا ئێستا درووستمانکردبێتGalaxy Buds2 زۆر سوکە (هەر یەکەی 5 گرامە) و بە توندوتۆڵی لە گوێتدا جێگەی دەبێتەوە بۆئەوەی لە چالاکترین ساتەکانیشتدا گوێ لە مۆسیقا بگریت. بە سێ سەری نەرمی سلیکۆنی کە بە باشترین شێوە لەگەڵ گوێتدا دەگونجێن دەتوانیت نایابترین ئەزموونی لابەری ژاوەژاو بەدەستبهێنیت. لەڕێگای “تاقیکردنەوەی گونجاویی بیستۆك” لە پێڕستی ئەپی Galaxy Wearableـەوە گونجاوترین سەر بۆخۆت بدۆزەرەوە.
هەشت دانە بیستۆكی Galaxy Buds2 بە شێوەی بازنەیەک دانراون. ڕەنگی بیستۆکەکان جۆراوجۆرە، بە ئاراستەی میلی کاتژمێر لە مۆرەوە دەستپێدەکات بۆ زەیتونی، خۆڵەمێشیی ڕەشباو و سپی.
قەبارەیەك هەڵبژێرە کە زۆرترین ئاسوودەییت پێببەخشێت
سەرە-بیستۆکێکی Galaxy Buds2 بە ڕەنگی زەیتونی نیشاندراوە لەگەڵ کۆمەڵێك سەری بچوک، مامناوەند و گەورە.
چوار بژاردەی ڕەنگ
یاقوتیی شیک. خۆڵەمێشیی ڕەشباوی کلاسیكی. سپی بێخەوش. زەیتونیی ئارامبەخش. مۆری کەشخە. هەر بیستۆکێك ڕەنگێکی سەردەمیانەی فاشیۆنی هەیە و لە کەیسێکدایە کە بە هەمان ڕەنگە بۆ ئەوەی لەگەڵ حەزە تایبەتییەکانت بگونجێت. لەڕێگای دیزاینی ستاندی بارگاویکردنەوە کە لەگەڵ زۆر شتدا گونجاوە، کەیسەکە بیستۆکەکانت دەپارێزێت، بارگاویاندەکاتەوە و بە ئاسانی دەگوازرێتەوە. 5
کەیسێکی Galaxy Buds2 بە ڕەنگی یاقوتی لە ناوەندێکی سەردەمیانەی خۆڵێمێشییدا دەردەکەوێت و لە پاشبنەماکەشیەوە لە پەنجەرەیەکەوە ئاسمانی شین دەبیندرێت. جووتێک بیستۆکی ڕەشی Buds2 بە سەرووی کەیسەکەوە دەبیندرێن. کەیسێکی کراوەی Buds2 کە دوو بیستۆکی Buds2ـی تێدایە.
A white Buds2 case is placed in front of a scenic pool of water with a forest behind. Two olive color Buds2 earbuds are shown with the Galaxy Buds2 case. A Buds2 case is open with two earbuds inside. There are two earbuds displayed outside of its case.
A white Buds2 case is placed in front of a bright sky filled with white clouds. Two white Buds2 earbuds are shown with the Galaxy Buds2 case. A Buds2 case is open with two earbuds inside. There are two earbuds displayed outside of its case.
A white Buds2 case is placed in front of a desert with shades of lavender in the sky. Two lavender Buds2 earbuds are shown with the Galaxy Buds2 case. A Buds2 case is open with two earbuds inside. There are two earbuds displayed outside of its case.
A white Buds2 case is placed in front of a dark ocean overlooking a cliff. Two graphite Buds2 earbuds are shown with the Galaxy Buds2 case. A Buds2 case is open with two earbuds inside. There are two earbuds displayed outside of its case.
تەمەنی پاتری
ماوەی کارپێکردنێکی زۆر درێژخایەنی هەیە، بۆ هەر کوێیەک بڕۆیجا چ سەیری زنجیرە دڵخوازەکانت بکەیت، گوێ لە لیستی مۆسیقاکان بگریت، یان چێژ لە گەڕانی دەرەوە وەربگریت، Galaxy Buds2 بە درێژایی ڕۆژەکە بە گرێدراوی و ئاسوودەیی دەتهێڵێتەوە. پاتریە تەمەن درێژەکە 5 کاتژمێر ماوەی کارپێکردنت پێدەبەخشێت، و ئەگەر کەیسەکە تەواو بارگاویکرابێتەوە 15 کاتژمێری تریش کاردەکات. 6, 7
کەیسێکی Galaxy Buds2 بە ڕەنگی یاقوتی بە ڕووی پێشەوەدا کراوەتەوە. ناوەوەی کەیسەکە ڕەشە و هەردوو بیستۆکەکە خراونەتە نێو کەیسەکەوە.
ئەگەر تایبەتمەندیی لابەری ژاوەژاو هەڵکرابێت، ماوەی کارپێکردنی تا 5 کاتژمێر دەبێت
تا تێکڕای 20 کاتژمێر پەخشکردن کاتێك بە بەکارهێنانی کەیسەکە بارگاویبکرێتەوە
هاوتاکردنی بێکێشە
بەهۆی گۆڕینی خۆکارەوە، گۆڕین لە ئامێرێکی Galaxyـی خۆتەوە بۆ یەکێکی ترت لە هەموو کات ئاسانترە. لە سەیرکردنی فیلمێکەوە لەسەر تابلێتەکەت بچۆرە سەر لێدانی مۆسیقا لەسەر Galaxy Watch4، هەمووی بێ بەکارهێنانی دەستەکانت. هەروەها Galaxy Watch4 پاڵپشتی Quick Buds Control دەکات 8 ، کە لەڕێگایەوە دەتوانیت هەر لەسەر مەچەکتەوە لابەری ژاوەژاو دابگیرسێنیت و بکوژێنیتەوە، یان سەیری تەمەنی پاترییەکەی بکەیت. 9, 10, 11
بە تەنها سەرسوڕهێنەرە. بەیەکەوە باشترن
* Galaxy S22 Ultra، Galaxy Tab S8 Ultra ،Galaxy Buds2 و Galaxy Watch4 بە جیا دەفرۆشرێن.
ئاسۆکان فراوانتردەبن لەگەڵ Galaxy
- * تایبەتمەندی گۆڕینی خۆکار تەنها لەسەر تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy کە OneUI 3.1 یان نوێتریان لەسەرە و زنجیرەی Galaxy Watch 4 بەردەستە. ڕەنگە هەندێک ئامێر و ئەپ پاڵپشتی لە گۆڕینی خۆکار نەکەن.
- * ئەنجامەکان لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی تاقیگەیی ناوخۆیی سامسۆنگ و بەگوێرەی POLQA(شیکاری کواڵیتی گوێگرتنی هەستپێکردنی بەرجەستە)، کە تاقیکردنەوەیەکی جیهانیە بۆ پێوانی کواڵیتیی پەیوەندییەکان بەدەستهاتوون.
- ANC(لابەری ژاوەژاو) پێشوەختە چالاکە و دەکرێت تایبەتمەندییەکانی وەك دەستلێدان و ئاماژەی ڕاگرتن بۆ لابەری ژاوەژاو لەناو ئەپی Galaxy Wearableـدا ڕێکبخرێن.
- دەکرێت گۆڕینی سێ-ئاستەکەی Ambient sound لە ئەپی Galaxy Wearableـدا ڕێکبخرێت.
- ڕەنگە ئەو ڕەنگانەی بەردەستن بەپێی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری بگۆڕێن.
- کاتێك هەردووکیان 100% بارگاویبن، بەیەکەوە بیستۆک و کەیسەکە ماوەی 20 کاتژمێر تەمەنی پاتری پێشکەشدەکەن. لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ناوخۆیی. ماوەی کارپێکردنی دەنگ بە جووتکردنی وەشانی بەرلە-بەرهەمهێنانی Galaxy Buds2 و مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy کە تازە خراوەتە بازاڕ تاقیکراوەتەوە بە ڕێکخستنە بنەڕەتیەکان و چالاککردنی تایبەتمەندیی لابەری ژاوەژاو. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ڕەوشی بەکارهێنان، ڕێکخستنەکان، ژمارەی بارگاویکردنەوە، هێزی سیگناڵی بلووتووس و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
- ڕەنگە ماوەی کارپێکردن بەپێی ڕێکخستنەکان بگۆڕێت.
- Buds Controller لەگەڵ +Galaxy Buds و Galaxy Watch4 و مۆدێلەکانی دواتریاندا دەگونجێت.
- ئامێرەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
- تایبەتمەندی گۆڕینی خۆکار تەنها لەسەر تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy کە OneUI 3.1 یان نوێتریان لەسەرە و زنجیرەی Galaxy Watch 4 بەردەستە. ڕەنگە هەندێک ئامێر و ئەپ پاڵپشتی لە گۆڕینی خۆکار نەکەن.
- پێویستە ئامێرەکانی Samsung Galaxy چووبنەژوور Samsung Account بۆ چالاککردنی تایبەتمەندی گۆڕینی خۆکار.
پرسیارە باوەکان
- چۆنیەتی پشتڕاستکردنەوەی بهرههمهكانی ڕەسەنی Galaxy Buds
- بەکارهێنانی Galaxy Buds
- چۆنیەتی بەکارهێنانی تەلەفۆن یان کاتژمێری سامسۆنگ گالاکسی بۆ بەڕێوەبردنی ئاگانامەکان لەسەر ئامێرە لەبەرکراوەکانت
- ڕێنمایی و تەکنیکەکانی بەکارهێنانی دەستبەندی وەرزشی D-Buckle بۆ زنجیرەی کاتژمێری گالاکسی
- چۆنیەتی بەستنەوەی Galaxy Buds بە ئامێرەکانی ترەوە
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە