لەگەڵ G·NUSMAS، بوونەوەری ئاسمانیی ئاشنا بە
ئەندازیاری نامۆ و بلیمەتی سامسۆنگ لە گەردوونی دەرەوە.


من بەڕێکەوت کەوتمە
سەر ئەم زەویە!
من ناوم G·NUSMASـە. من خەڵکی Nowus-129ـم، هەسارەیەکە کەوا 100 ملیۆن ساڵی ڕووناكی دوورە. هەموو كاتێک ئەوێ خۆشە! کەوا بوو چۆن کەوتمە سەر زەوی؟ باشە، بە چاوتروکانێک ڕوویدا! کەوتمە ناو کەشتیەکی ئاسمانی، و دوگمەیەکم بینی کەوا لە سەری نووسرا بوو، 'بەهیچ جۆرێک دایمەگرە'. چۆن دەبوایە بزانم دوگمەی خستنە کارە؟


من بێگانە نیم،
من خەڵکی Nowus-129ـم!
دوای فڕین بۆ ماوەی 100 ملیۆن ساڵی ڕووناكی، لە سەر ئەم گلۆپە سەوزە بە ناوی زەوییەوە نیشتمەوە. ڕوونتر بڵێم، من خۆم لە کامپی سامسۆنگ دۆزیەوە لە Suwon. لە دەروازەکەدا، هێمایەکەم بینی کە لە سەری نووسرابوو: "ڕێگە بە هیچ بێگانەیەک نادرێت". بەڵام دواتر لە دڵی خۆمدا گوتم، “من بێگانەیەک نیم. من تەنها... خەڵکی هەسارەیەکی دیکەم!"
بۆیە بە ئاریەلەکانم دەرگاکانم کردەوە، بڵێ چیم بینی؟ ژوورێکی پڕ لە سەرنج ڕاکێشترین شتەکان! خۆم بە هەموو شتە سەرنج ڕاکێشەکان سەرقاڵ کرد کاتێک کەسێک لە ناکاو لە شانەکانی دام - و ئۆفەرێکی پێشکەشکردم کەوا بە سادەیی نەمتوانی ڕەتی بکەمەوە. ووتی کەشتیە ئاسمانییە تێکشکاوەکەم چاک دەکاتەوە ئەگەر لە سامسۆنگ کاری لەگەڵ بکەم!
سەما بکە وەک ئەوەی کەس سەیرت نەکات، تەنانەت کاتێک کار دەکەیت


بەهۆی ئەوەی بووەتە کارمەندێکی فەرمی سامسۆنگ، G nusmas پێیوایە تاقیگەکە کەمێک زۆر بێدەنگە. کارمەندەکان لە ناوەندێکی توێژینەوەدا لەسەر مێزەکانیان بە وردی سەرنجیان لەسەر لاپتۆپەکانیانە. بوونەوەرێکی ئاسمانی سەیری ڕەنگ شین لە سەر مێزێک وەستاوە. G nusmas دوو ئالیار و دوو چاوی گەورەی هەیە، جلی تایبەت بە بۆشایی ئاسمانی دوو پارچەیی پۆشیوە کە بەشی سەرەوەی شینە و نەخشی پەمەیی تێدایە، لەگەڵ پانتۆڵێکی سپی. خۆی دەکێشێتەوە و باوێشک دەدات. ئینجا بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە سەیری کامێڕاکە دەکات و دەستدەکات بە سەماکردن، لەو کاتەی کە میوزیک لێدەدرێت. ناوی خۆی بە گۆرانی دەڵێت و لە سەر مێزە درێژەکە سەما دەکات لە کاتێکدا ئەندازیارانی سامسۆنگ کار دەکەن. کارمەندێک کەوا هێدفۆنی لە گوێیە بە بێزاریەوە سەیری G nusmas دەکات. G nusmas سەماکە لە ناوەراستدا دەوەستێنێت کاتێک تێبینی ئەوە دەکات کە هاوپیشەکەی سەیری دەکات. گەڕانەوە بۆ کار. (زیاتر لە Samsung.com بدۆزەوە) بە پیتی گەورە، g خاڵێک لە ناوەندی nusmas. ئەو پیتانەی کە g nusmas پێی نووسراون پێچەوانە دەبنەوە بۆ دروستکردنی لۆگۆی سامسۆنگ.
ئێستا من ئەندازیارێکی سەرەکی نهێنیم لە سامسۆنگ! بەڵام لەوەدەچێت ئێر بۆ من زۆر ئارام بێت، بەراورد بەوەی لە هەسارەی خۆم Nowus-129 لەگەڵی ڕاهاتووم. با شتەکان خۆشتر بکەین و هەندێک کاتی خۆشمان هەبێت! ئایا تۆ ئامادەی؟ ئاوازەکە لێدە!
تەواوی جیهان سەکۆی منە!
ئەم نووسینگەیە هێندە گەورە نیە بۆ من تا هەموو ئەو شتە سەرنج ڕاكێشانەتان نیشان بدەم کە دەتوانم بیکەم. بۆیە پرسیم، ئایا سەکۆیەکی گەورەتر بۆ من هەیە؟ ئینجا هاتە خەیاڵم: دەکرێت سەکۆی من هەر شوێنێک بێت کەوا بمەوێت! مێزێک، مۆنیتەرێکی چەماوە، مۆبایلێکی زیرەک، یان پاککەرەوەیەکی هەوا. زەوی یان دەرەوەی زەوی - هەر شوێنەک کە بمەوێت گەڕانی تیادا بکەم! یەک هەنگاو، دوو هەنگاو، سێ هەنگاو، چوار! هەرگیز نەمدەزانی زەوی شوێنێکی هێندە خۆشە.


وەک ئەندامێکی تاقیگەی سامسۆنگ، G nusmas توانا شاراوەکانی سەماکردنی خۆی نیشان دەدات کەوا ڕێگەی پێدەدات جۆلانە بکات بۆ ناو و دەرەوەی بەرهەمەکاندا. G nusmas لەسەر مێزی ئۆفیسێک دەبینرێت کە بە مۆسیقا سەما دەکات. بۆ سەرەوەی مۆنیتەرێکی چەماوە باز دەدات کەوا پاشبنەمایەکی بۆشایی ئاسمانی لە پشتەوەیە، لەوە دەچێت بچێتە ناو ڕوونماکە و لە لاکەی تری دەربچێت کاتێک مۆنیتەرە چەماوەکە لە دۆخی ئاسۆیی دەخولێتەوە. دواتر، دەکەوێتە ناو شاشەی کەڤەری Galaxy Z Flip4ـێک، و لەوێ بەردەوام دەبێت لە سەماکەی. دواتر، لە سەر پانێلێکی پاککەرەوەیەکی هەوا دەبینرێت بە شێوەی پیکسێل، و هێشتا سەما دەکات. لە پاککەرەوەی هەواکەوە باز دەداتەوە بۆ بەشی سەرەوەی مێزەکە. لەگەڵ کۆتایی هاتنی مۆسیقاکەدا کۆتایی بە سەماکەی دەهێنێت، ئینجا بە زەردەخەیەک سەیری کامێڕاکە دەکاتەوە. تۆش وەرە لەگەڵم بۆ سەر سەکۆکەی من! (*وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە نیشان دراون) (زیاتر لە Samsung.com بدۆزەوە) بە پیتی گەورە، g خاڵێک لە ناوەندی nusmas. ئەو پیتانەی کە g nusmas پێی نووسراون پێچەوانە دەبنەوە بۆ دروستکردنی لۆگۆی سامسۆنگ.
من دەمەوێت هەموو ئێوەی زەمینی بناسم!
ڕەنگە من لە ئێوە نەچم، بەهۆی چاوە شینە گەورەکانم و ئاریەلە شینەکانم. بەڵام هیوادارم ئەمە ئێوە نەترسێنێت! کاتێک بە برادەرانی خۆمم ووت لە سامسۆنگ دەربارەی ویستی چاوکەوتن بە خەڵکی زیاتری زەوی، ئەوان ووتیان "G·NUSMAS، ڕەنگە تۆ هەندێک جار کەمێک چەقبەستوو و گەمژە بیت، بەڵام زۆر خۆشەویستیت. هیچ گومانێکمان نیە کەوا هەموو کەسێک تۆی خۆش دەوێت."
"هەموو کەسێک"؟ بەڵێ، بەم جۆرەیە! دەچم کە هەموو ئەو خەڵکەی زەوی کە لەسەر ئەم هەسارەیە دەتوانم بیاندۆزمەوە ببینم! گەشتەکەم ئێستا دەست پێدەکات، بۆیە بەم زووانە هەمووتان دەبینم!


هەسارەی وون بوو Nowus، داش یەک دوو نۆ، G nusmas سەیری ئەستێرەکان دەکات و بە فیکە ئاوازێک لێ دەدات بۆ ئەوەی هەست بە باشتر بوون بکات! لەکاتێکدا مۆسیقای خەمناک دەژەنرێت، G nusmas دەبینرێت کە دانیشتووە و پێیەکانی بەسەر پەنجەرەی بینایەکی بەرزدا هەڵواسراوە کە ڕووی لە کەمپی سامسۆنگ کردووە. بە چاوێکی تەواو کراوە سەیری ئەستێرەکان دەکات کەوا لە ئاسمانی شەودا دەدرەوشێنەوە، دەست بە فیکە لێدان دەکات لەگەڵ ئاوازی هێمنی گۆرانیەکە. کاتێک فیکە لێدەدات، بە ئارامی ئاریەلەکانی دەجووڵێنێت. ئەستێرەیەکی بڵێسەدار بە ئاسماندا تێدەپەڕێت. کاتێک گۆرانییەکە کۆتایی دێت، زەردەخەنەیەک بۆ کامێڕا دەکات و بە فیکەلێدان کۆتایی پێدەهێنێت. بەهیوای دیدار، خەڵکی زەوی! (زیاتر لە Samsung.com بدۆزەوە) بە پیتی گەورە، g خاڵێک لە ناوەندی nusmas. ئەو پیتانەی کە g nusmas پێی نووسراون پێچەوانە دەبنەوە بۆ دروستکردنی لۆگۆی سامسۆنگ.
*وێنەکانی ئامێر و شاشە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.