فۆتۆگرافی
چۆنێتی گرتەی داهێنەرانە
پۆرترێتەکانی بەر ڕووناکی مۆم
کاتی ئەوە هاتووە کەمێک گەرمی بە وێنە پۆرترێتەکانت بدەیت.
کاتێک باس لە فۆتۆگرافی پۆرترێت دەکرێت، ڕووناکی مۆم تیماری هەموو دەردەکانە. دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ بەدەستهێنانی هەموو جۆرە ڕوخسارێک، هەر لە ڕووناکیەکی ئاسمانییەوە تادەگاتە درەوشانەوەیەکی نەرم و ڕۆمانسی. بەڵام وێنەگرتنی باش پێویستی بە کۆمەڵێک کارامەیی تایبەت هەیە—و لێرەدا فۆتۆگرافەر، Marilyn Hue فێرت دەکات (marilynhue@). بەردەوام بە لە خوێندنەوە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن بە بەکارهێنانی Galaxy S22 Ultra پێچ و پەنایەکی ناوازەی خۆی بە پۆرترێتی ڕووناکی مۆم دەبەخشێت.
چۆنێتی گرتنی پۆرترێتی داهێنەرانە بەر ڕووناکی مۆم / marilynhue@
پلانی شوێن و ئامرازەکانت دابنێ
بۆ وێنەگرتنی بەر ڕووناکی مۆم، شوێنەکە زۆر گرنگە. بۆ ئەوەی بتوانیت یاری بە کۆنتراستەکان بکەیت و تۆنێکی مەزاجی بەدەستبهێنیت، شوێنێکی تاریکترت پێویستە کە کەمترین ڕووناکی دەوروبەری هەبێت. لەبەر هۆکاری سەلامەتی، بەدوای شوێنێکدا بگەڕێ کە بای تێدا نەبێت و ئاگرکوژێنەرەوەیەک لەسەر سایتەکە دابینبکە بۆ ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو. وەک ئامراز لەم وێنەگرتنەدا، Marilyn S22 Ultra ی خۆی هێنا و فلتەرێکی هاوێنە و سپرای تەم و تۆزی کەشی دەوروبەر (بەلایەنی کەمەوە دە پێ لە دووری هەر بڵێسەیەکەوە بەکاردەهێنرا). هەروەها پێشنیاری ئەوە دەکات کە سەرچاوەیەکی ڕووناکی لاوەکی وەکو چرای دەستی RGB لەگەڵ خۆت بهێنیت.
ڕێکبەندەکانت بۆ بەر ڕووناکی مۆم باشتر بکە
پۆرترێتی بەر ڕووناکی مۆم هەمووی لەسەر گرتنی تاریکی شوێنەکەتە لە هەمان کاتدا تەنها ڕێگە بە ڕووناکییەکی گونجاو دەدات بۆ بینینی بابەتەکە. بۆ بەدیهێنانی ئەمە، پێویستە ISO و خێرایی شەتەری کامێرای مۆبایلەکەت ڕێکبخەیت- ئەم کارە لە دۆخی Pro ی Galaxy S22 Ultra بە ئاسانی دەکرێت.
ISO هەستیاری کامێراکەیە بۆ ڕووناکی، بۆیە بۆ وێنەگرتنی ناو تاریکی بەر ڕووناکی مۆم، پێویستە بیهێنیتە خوارەوە. ئەمەش هەستی ڕووناکی کەم دەهێڵێتەوە و مەترسی زبریی وێنەکە کەم دەکاتەوە. خێرایی شەتەر کۆنتڕۆڵی ئەوە دەکات کە چەندە ڕووناکی دەچێتە ناو وێنەکەوە. خێرایی شەتەری زیاتر یارمەتیت دەدات کە لە کاتی وێنەگرتن لە بەر ڕووناکی مۆمدا، ئەو ڕووناکیە سنووردارە بگرێت. هەروەها ڕەنگە مەترسی ڵێڵبوونی وێنە زیاد بکات. بۆ چارەسەرکردنی ئەمە، Marilyn پێشنیاری بەکارهێنانی سێپا یان کارایی شەتەری دووری Galaxy S22 Ultra دەکات. گرتنی وێنەیەکی باشی بەر ڕووناکی مۆم بریتییە لە بە وردی دانانی ئەم ڕێکبەندانە بۆئەوەی تەنها ئەو دیمەنە بەدەست بهێنیت کە دەتەوێت.
شتێکی ڕەسەن بێنەکایەوە
بە هەبوونی کۆمەڵە ڕێگایەکی زۆر بۆ بەکارهێنانی ڕووناکی مۆم بۆ وێنەیەک، Marilyn حەز دەکات لە سنووری ئاسایی تێپەڕێت. ئەو دەڵێت: “بە ئەنجامە لاسایی کەرەوەکان ڕازی مەبە”. “گۆشەی جۆراوجۆر و فلتەر و هاوێنە و ڕووناکی جیاواز تاقی بکەرەوە. زۆربەی کات باشترین گرتەکان ئەوانەن کە سەراسیمەت دەکەن.”
دەستی خۆت بۆ دەستکاریکردن هەندێک کراوە بهێڵەوە
لە کاتی وێنەگرتنی پۆرترێت لە بەر ڕووناکی مۆمدا، باشترە تا دەتوانیت وردەکارییەکان بگرێت، بۆ ئەوەی دواتر بتوانیت یاری بە کۆنتراست و ڕەنگەکان بکەیت. Marilyn چێژێکی زۆری لە ئەپی Expert RAW و فایلەکانی RAW ی 16 بیتی وەرگرت. ئەو دەڵێت: "وێنەگرتن بە شێوەی RAW باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی وردەکاری و زانیاریەکانی وێنە". "بە پاڵنانی سنووری سێبەر و هایلایتەکان، دەتوانم وێنەکە بەو شێوەیەی کە دەمەوێت دراماتیک بکەم."
- *هەموو وێنەکان بە Galaxy S22 Ultra گیراون و بە Adobe Lightroom دەستکاری کراون.
- *ئەپی کامێرای Expert RAW ی کۆمپانیای سامسۆنگ لە هەندێک وێنەدا بەکاردێت. ئەپی Expert RAW تەنها لە Galaxy Store بۆ مۆبایلەکانی Galaxy Z Fold4 و Z Fold3 و Z Fold2 و Galaxy S22 Series و S21 Ultra و S20 Ultra و Galaxy Note20 Ultra بەردەستە.
- ¹فلتەری هاوێنەی کامێرای پرۆفیشناڵی Galaxy بە جیا دەفرۆشرێت. *ڕەنگە بەردەستبوون بەپێی وڵات جیاواز بێت.