تەکنەلۆژیای پشت ئامێرەکانی نەوەی داهاتووی Galaxy ـمان بدۆزەرەوە

پێشکەوتووترین AI ProVisual Engine1,2

بە Object Aware Engine باشترین پۆرترەیتی خۆت بگرە

بە نوێترین پێشکەوتنەکان لە بزوێنەری بەئاگای تەنەکانی ئێمەدا ڕەنگ و پێکهاتەی وردتری پێست بگرە. ئێستا، Galaxy S25 Ultra نەک تەنها توانای ئەوەی هەیە کە شتەکان دەستنیشان بکات، بەڵکو ڕووناکیش — کە یارمەتی گەیاندنی ڕەنگی سروشتیتری پێست دەدات.1,3

ژنێک و سەگێک بە مۆدی پۆرترەیت لە دەرەوە وێنەیان گیراوە. ڕەنگ و پێکهاتەکانی پێست بە باشی گیراون. ژنێک و سەگێک بە مۆدی پۆرترەیت لە دەرەوە وێنەیان گیراوە. ڕەنگ و پێکهاتەکانی پێست بە باشی گیراون.

ڤیدیۆی شەوانەی بێهاوتا.

نوێترین تایبەتمەندی وێنەگرتنی شەوانەمان لەسەر Galaxy S25 Series توانای ئەوەی هەیە جووڵەی شتەکان لە ڤیدیۆدا بە وردی دەستنیشان بکات — کە جیاوازییەکی ڕوونتر لە نێوان شتە جووڵاوەکان و شتە نەجووڵاوەکاندا دەکات. بە بەکارهێنانی ئەم داتایانە دەتوانین ژاوەژاو لەو ڤیدیۆیانەدا کەم بکەینەوە کە بە شەو گیراون. ڤیدیۆ لە شەودا چیتر وەک جاران نابێت.1,4

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێک و سەگەکەی لە دەرەوە لە ئێوارەدا گیراوە. گرتە ڤیدیۆییەکە ڕوونە ئەمەش لە سایەی کاریگەرییەکانی کامێڕای Galaxy S25 Ultra. گرتەیەکی ڤیدیۆیی ژنێک و سەگەکەی لە دەرەوە لە ئێوارەدا گیراوە. گرتە ڤیدیۆییەکە ڕوونە ئەمەش لە سایەی کاریگەرییەکانی کامێڕای Galaxy S25 Ultra.

ڕوونترین وردەکاری لە هەموو گۆشەیەکەوە

بە ProVisual Engineـی نەوەی داهاتوو و ڕیزبەندی کامێڕای بەهێزتری Galaxy S25 Ultra وێنەی داینامیکی و ڕوونیی بەرز لە هەموو گۆشەکانەوە بگرە. لێنزی گۆشە فراوانی سەرسووڕهێنەری 200 مێگاپیکسڵ — کە زۆرترین ڕێژەی مێگاپیکسڵە تا ئێستا لەسەر مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy هەبێت — لەگەڵ لێنزێکی تێلێفۆتۆی 50 مێگاپیکسڵی نایاب جووتکراوە، و لێنزی 50 مێگاپیکسڵی گۆشە فراوان ئاستێکی نوێی ڕوونی و ڕاستیی بۆ هەر وێنەیەک دەهێنێت.1,2,3

وێنەی تێلێفۆتۆی وردەکارییەکانی پەتی ڕەنگاوڕەنگ لە مۆزەخانەیەکدا. کاتێک زووم دەکرێت، وردەکارییەکان بە ڕوونی دەمێننەوە. وێنەی تێلێفۆتۆی وردەکارییەکانی پەتی ڕەنگاوڕەنگ لە مۆزەخانەیەکدا. کاتێک زووم دەکرێت، وردەکارییەکان بە ڕوونی دەمێننەوە.

وردەکاریی بە ڕوونیی بەرز لە زوومی opticalـماندا بەدەستبهێنە

لەگەڵ تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی زوومکردنی Galaxy S25 Ultra هیچ وردەکارییەک لەدەست ناچێت. شتەکان بە شێوەیەکی ورد و ڕوون و سەرسوڕهێنەر گەشن تەنانەت کاتێک لە دووریشەوە بیت. زوومی opticalـی 3 هێندە و 5 هێندە و زوومی کوالیتی opticalـی 2 هێندە و 10 هێندەی Galaxy S25 Ultra بە AI Zoom باشترکراون بۆ دروستکردنی توانایەکی بێهاوتا بۆ نزیکبوونەوە لە بابەتەکەت بەبێ ئەوەی یەک ئینچ بجوڵێیت. بە گشتی دەتوانیت بە Space Zoom تا 100 هێندە زووم بکەیت.3,5,6,7

بابەتێک دەبینرێت کە بە زوومی 0.6 هێندە لە پردێک تێدەپەڕێت. تەنانەت لە زوومی 100 هێندەشدا وردەکارییەکان بە ڕوونی دەمێننەوە. بابەتێک دەبینرێت کە بە زوومی 0.6 هێندە لە پردێک تێدەپەڕێت. تەنانەت لە زوومی 100 هێندەشدا وردەکارییەکان بە ڕوونی دەمێننەوە.

لە وێنەگرتنی ئاستی پڕۆفێشناڵ بۆ دەستکاریکردن

بە ئەپی کامێڕای داهێنەرانەمان ببە بە وێنەگرێکی پڕۆفیشناڵ، Expert RAW و وێنەی کوالێتی بەرز بە HDR بگرە. کاتێک وێنەگرتن تەواو بوو، فایلەکانی RAW بە شێوەیەکی خۆکار لە galleryـەکەتدا پاشەکەوتدەکرێن، کە بۆ کۆمەڵێکی فراوان لە دەستکاریکردن وەک هاوسەنگی ڕەنگی سپی و بەرکەوتنی ڕووناکی ئامادەن.3,8

گوڵێک بە بەکارهێنانی Expert RAW دەستکاریدەکرێت. بژاردەی جۆراوجۆری دەستکاریکردن بەردەستە لەوانەش بەرکەوتن ڕووناکی. گوڵێک بە بەکارهێنانی Expert RAW دەستکاریدەکرێت. بژاردەی جۆراوجۆری دەستکاریکردن بەردەستە لەوانەش بەرکەوتن ڕووناکی.

بەهێزترین پڕۆسێسەری Galaxy2

پڕۆسێسەری پێشەنگی-پیشەسازی کە تایبەتە بە Galaxy

ناساندنی یەکەم پڕۆسێسەری 3 نانۆمەتریمان بۆ ئامێرە مۆبایلەکانی زنجیرەی S. IP بێهاوتای Galaxy کە ProScaler و بزوێنەری Mobile Digital Natural Image (mDNIe) لەخۆدەگرێت، لەناو AP تایبەتمەندماندا جێگیرکراوە. ئەم چیپسێتە پێشکەوتووانە هەموو لایەنەکانی کارایی خێراتر دەکەن، بە شێوەیەکی گشتی ئەزموونی یاریکردن و بینینت باشتردەکەن.
ئەم پڕۆسێسەرەی نەوەی داهاتوو کە باشترکردنی CPU و GPU و NPU لەخۆدەگرێت، باشتربوونی سەرسوڕهێنەری یاریکردن و ژیریی دەستکرد پێشکەشدەکات، کە شێوازی داهێنان و کارکردن و یاریکردنت دەگۆڕێت.9,10

چیپسێتی Snapdragon دەبینرێت کە ڕووناکی لە ناوەندەکەیەوە دێتە دەرەوە. چیپسێتی Snapdragon دەبینرێت کە ڕووناکی لە ناوەندەکەیەوە دێتە دەرەوە.

یاریکردنی ڕاستەقینە بە شوێنپێهەڵگرتنی تیشک و Vulkan

بەهێزترین GPU و CPUـی ئێمە شوێنپێهەڵگرتنی تیشکی بەهێز دابیندەکات — تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی ڕێندەرکردن بە دابینکردنی سێبەر و ڕەنگدانەوەی داینامیکی، دڵنیایی دەدات کە یارییەکانت زیاتر لە ڕاستییەوە نزیکن. گرافیکەکانمان لەلایەن AP و Vulkan باشترکراون، بۆ زیاتر خێراکردنی شوێنپێهەڵگرتنی تیشک و باشترکردنی بارکردن بە شێوەیەکی بێخەوش و بەرەوپێشبردنی یاریکردنی جێگیر.9,10

دیمەنێکی یاری Night Crows گرافیکەکان پیشاندەدات کاتێک شوێنپێهەڵگرتنی تیشک چالاکە و کاتێک کوژاوەتەوە. گرافیکی ڕوونتر دەبینرێت کاتێک شوێنپێهەڵگرتنی تیشک بەکاردەهێنرێت. دیمەنێکی یاری Night Crows گرافیکەکان پیشاندەدات کاتێک شوێنپێهەڵگرتنی تیشک چالاکە و کاتێک کوژاوەتەوە. گرافیکی ڕوونتر دەبینرێت کاتێک شوێنپێهەڵگرتنی تیشک بەکاردەهێنرێت.

بە فێنکی دەمێنێتەوە، بۆ یاریکردنی زیاتر

کاتێک یاریکردن پڕ جۆش و خرۆش دەبێت، تەکنەلۆژیای Vapor Chamberـی ئێمە ڕێگەت پێدەدات ئامێرەکەت بە شێوەیەکی ئاسوودەتر و بۆ ماوەیەکی زیاتر بەکاربهێنیت. وەک لە Galaxy S25 Ultra کە تەواو نوێیە، مادەی ڕووکاری گەرمی (TIM) و دیزاینی تایبەتمان یارمەتیدەرن بۆ بەڕێوەبردنی گەرمی بە شێوەیەکی کاریگەرتر. Galaxy S25 Ultra تەنانەت تەنکتریش بووەتەوە و بەهۆی گەورەکردنی Vapor Chamber و TIMـی تایبەت بە Galaxy S25 Series، شێوەی پێکهاتەی بەڕێوەبردنی گەرمیش باشتر بووە.2,11

بەشی ناوەوەی Galaxy S25 Ultraـێک دەبینرێت و چەند تیرێک لێی دەردەچن کە گوزارشت لە گەرمی دەکەن کە لە ئامێرەکەوە دوور دەکەوێتەوە. بەشی ناوەوەی Galaxy S25 Ultraـێک دەبینرێت و چەند تیرێک لێی دەردەچن کە گوزارشت لە گەرمی دەکەن کە لە ئامێرەکەوە دوور دەکەوێتەوە.

وزەی بێهاوتا کە بەردەوام دەبێت

تەمەنی پاتری باشتر کراو، سەرگەرمی زیاتر

نەک تەنها خاوەن پاتری بەهێزن، سۆفتوێر و هاردوێری Galaxy باشترکراون بۆ ئەوەی زیاتر بمێننەوە. تەکنەلۆژیای Mobile Digital Natural Image engine(mDNIe) کە لە IPـی ناوازەی Galaxyـماندا هەیە و لەناو پڕۆسێسەری تایبەتمەندماندا جێگیرکراوە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی تەزووی وزەی ڕوونما، کە کاتی بەکارهێنانی پاتری باشتردەکات. پاتری 5,000 mAhـی کارایی بەرزمان زیاتر لە 31 کاتژمێر لە بینینی ڤیدیۆ دابیندەکات.12,13

دیمەنی ڤیدیۆیەک لەسەر شاشەی سەرەکی Galaxy S25 Ultra دەبینرێت. دیمەنی ڤیدیۆیەک لەسەر شاشەی سەرەکی Galaxy S25 Ultra دەبینرێت.

بارگاویکردنی زۆر خێرای داهێنەرانەی 45W

کاتەکانی کوژانەوە و وەستان کەمدەبنەوە لەگەڵ ئامێرانەی Galaxy کە توانای بارگاویکردنی زۆر خێرایان هەیە. بارگاویکردنی زۆر خێرای 45W یارمەتیت دەدات تەنها لە ماوەی 30 خولەکدا مۆبایلەکەت لە سفرەوە بۆ ڕێژەی %65 بارگاویبکەیتەوە کە بەو واتایە دێت کاتێکی کەمتر بەسەر دەبەیت لە بارگاویکردنەوە و کاتێکی زیاترت دەبێت بۆ ئەوەی سەرنجت لەسەر شتە گرنگەکانت بێت. تەنانەت بە ئامێرە گونجاوەکانی Qi بارگاویکردنی بێتەلیش گونجاوە.14,15

دیمەنێکی نزیک لە بەشی خوارەوەی Galaxy S25 Ultra دەبینرێت کە Now Bar چالاکە. Now Bar ڕێژەی پاتری ئێستا نیشاندەدات. دیمەنێکی نزیک لە بەشی خوارەوەی Galaxy S25 Ultra دەبینرێت کە Now Bar چالاکە. Now Bar ڕێژەی پاتری ئێستا نیشاندەدات.

نەوەی داهاتووی ڕوونمای خۆڕاگر

بینینی ڕوونتر و گەشتر لە ڕێگای ProScaler

بە ProScaler وردەکارییەکان بە شێوەیەک ئەزموون بکە کە هەرگیز نەبووبێت، بە ئەلگۆریتمێکی پێشکەوتووی پڕۆسێسکردنی وێنە بەهێزکراوە. ئەم ئەلگۆریتمە لەسەر بنەمای ژیریی دەستکرد شاشەیەکی زۆر ڕاستەقینە دروستدەکات لەسەر بنەمای Signal-to-Noise Ratio (PSNR) بۆ ڕوونیی باشترکراو، کە هەموو ساتێک چێژبەخش دەکات بۆ بینین.2,16,17

ئەنجامەکان کاریگەرییەکانی دواتری ProScaler لەسەر ڕوونمای ئامێری Galaxy نیشاندەدەن. ProScaler گرافیکی وردتر دروستدەکات و پێشکەشدەکات. ئەنجامەکان کاریگەرییەکانی دواتری ProScaler لەسەر ڕوونمای ئامێری Galaxy نیشاندەدەن. ProScaler گرافیکی وردتر دروستدەکات و پێشکەشدەکات.

بەهێزترین شووشەی Samsung Galaxy تا ئێستا هەبێت

Galaxy S25 Ultra بە ڕوونمای Corning® Gorilla® Armor 2 بەهێزکراوە بۆ پاراستنی Galaxyـەکەت. مادەی تایبەتی Corning، Corning® Gorilla® Armor 2 لە هەمان کاتدا ڕەنگدانەوەی ڕووکار کەمدەکاتەوە و هەروەها توانای دەست لێدانیش وەک خۆی دەپارێزێت— و هەموو ئەمانە لە ڕێگەی پڕۆسەی وردی پێکبەستنی چەندان چینەوە دەکرێت.2,18

Galaxy S25 Ultra لە شاشەی سەرەکییەوە دەبینرێت. Corning Gorilla Glass دەبینرێت کە لەبەردەم ئامێرەکەدا دەسوڕێتەوە. Galaxy S25 Ultra لە شاشەی سەرەکییەوە دەبینرێت. Corning Gorilla Glass دەبینرێت کە لەبەردەم ئامێرەکەدا دەسوڕێتەوە.

پێشەنگی تەکنەلۆژیای شاشەی نووقمکەر

ئەزموونی سەر شاشەکەت بەرز بکەرەوە بە Vision Boosterـی بەهێز. ئەم تایبەتمەندییە داهێنەرانەیە ڕووناکی ژینگەیی دەستنیشاندەکات و ڕەنگی شاشە و کۆنتڕاست دەگونجێنێت بۆ باشترین ئەزموونی بینین. تەنانەت دەتوانێت بگاتە لوتکەی ڕووناکی 2,600 nits کە سەرسوڕهێنەرە — دڵنیایی دەدات لە توانای بینینی باشتر لە دەرەوە. وە بە نەخشەسازی پێشکەوتووی تۆن، ئەزموونێکی ڕوونتر و ئاسوودەتر لە بینین بەدەست دەهێنیت.19

Galaxy Z Fold6 بە کراوەیی لە شاشەی سەرەکییەوە دەبینرێت. Galaxy Z Fold6 بە کراوەیی لە شاشەی سەرەکییەوە دەبینرێت.

یاساکانی فیزیا و تەکنەلۆژیای شاشە بچەمێنەرەوە

شاشەکانی Galaxy Z Flip کارە مەحاڵەکان دەکەن — بەبێ ئەوەی بشکێن، دەچەمێنەوە. تایبەتمەندییەک کە بە شووشەیەکی داهێنەرانەی زۆر تەنک و زۆر گونجاو دروستکراوە. ئەم ئامێرانە بە تێکەڵکردنیان لەگەڵ FlexHinge کە زۆر بەهێزە، توانای ئەوەیان هەیە بە گۆشەی داینامیکی بجووڵێن و جێگیربن.20

دیمەنێکی نزیک لە بەشی ناوەوەی ئامێرێکی Galaxy Z Flip  کە نووشتاوەیە لە لاچێوەی تەنیشتییەوە دەبینرێت. FlexHinge جەختیلێکراوەتەوە. دیمەنێکی نزیک لە بەشی ناوەوەی ئامێرێکی Galaxy Z Flip  کە نووشتاوەیە لە لاچێوەی تەنیشتییەوە دەبینرێت. FlexHinge جەختیلێکراوەتەوە.

* وێنە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکرد پێویستییان بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەبێت. ڕەنگە UX/UIـی ڕاستەقینە جیاوازبن.

1. ڕەنگە ئەنجامەکان بەپێی مۆدێل و/یان بارودۆخی وێنەگرتن جیاوازبن لەوانەش بوونی چەند بابەتێک، کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو.

2. بە بەراوردکردن بە مۆدێلەکانی پێشوو.

3. وێنەکان بە Galaxy S25 Ultra گیراون.

4. ڤیدیۆکان بە Galaxy S25 Ultra گیراون.

5. AI Zoom بۆ ئەو مەودایانە بەکاردێت کە لە نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵیدان. گەرەنتی لەسەر دروستی ئەنجامەکان نادرێت.

6. دووریی 3 هێندە و 5 هێندە بە زوومی opticalـن، دووریی 2 هێندە و 10 هێندە بە زوومی کوالیتی opticalـن.

7. Space Zoomـی 100 هێندە، زوومی کوالیتی opticalـی 10 هێندە و زوومی دیجیتاڵی 100 هێندەی خاوەن تەکنەلۆژیای Super Resolution لەخۆ دەگرێت. ڕەنگە زوومکردنی زیاتر لە 10 هێندە ببێتە هۆی هەندێک تێکچوون لە وێنەدا.

8. پێویستە بەر لە بەکارهێنان، Expert RAW بەجیا لە Galaxy Storeـدا دابگیرێت، بێبەرامبەر. لەسەر ئامێرەکانی S25 و S24 و S23 series و ئامێرەکانی  S22 series و ئامێرەکانی S21 Ultra و S20 Ultra و Note20 Ultra و Z Fold6 و Z  Flip6 و Z Fold5 و Z Fold4 و Z Fold3 و Z Fold2 پاڵپشتیدەکرێت.

9. بەرهەمەکانی بڕاندی Snapdragon بەرهەمی Qualcomm Technologies, Inc. یاخود کۆمپانیاکانی سەر بە ئەون.

10. باشتربوونی کارایی پڕۆسێسەری AP بە بەراوردکردن بە Galaxy S24 Ultra نیشاندراوە. کارایی ڕاستەقینە دەکرێت بەپێی ژینگەی بەکارهێنەر، بارودۆخەکان و سۆفتوێر و ئەپی پێشوەختە دامەزراو جیاوازبێت.

11. Vapor Chamberـی  دامەزرێنراو لەسەر Galaxy S25 Ultra بە ڕێژەی %40 گەورەترە لەوەی Galaxy S24 Ultra.

12. بەپێی بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی Samsung بە وەشانی پێش-بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی Bluetooth بە بیستۆکەوە گرێدەدرێت، لە ژێر ڕێکخستنە بنەڕەتییەکاندا بە LTE. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر توانای پاتری و تەزووی پێوانەکراو لەسەر بڕی بەکارهێنراوی وزەی پاتری لەکاتی لێدانی ڤیدیۆ (ڕوونیی فایلی ڤیدیۆی 720p، کە پاشەکەوتکراوە لە ئامێرەکەدا). ژمارەی ڕاستەقینەی جارەکانی لێدانی ڤیدیۆ و دەنگ بەپێی گرێدراوی ئینتەرنێت، ڕێکخستنەکان، فۆڕماتی فایلی ڤیدیۆ، ڕووناکی شاشە، بارودۆخی پاتری و زۆر هۆکاری تر جیاوازن.

13. بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەمدا تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتییە لە بەهای مامناوەندی خەمڵێنراوە بە ڕەچاوکردنی گۆڕان لە توانای پاتری لە نێوان نموونەی پاترییە تاقیکراوەکان لە ژێر ستانداردی IEC 61960. توانای پۆلێنکراو بریتییە لە 3885mAh بۆ Galaxy S25 و 4755mAh بۆ +Galaxy S25 و 4855mAh بۆ Galaxy S25 Ultra.

14. ڕەنگە خێرایی بارگاویکردن بە گوێرەی جۆری ئامێرەکە جیاوازبێت.

15. ڕەنگە کارایی بارگاویکردن بە گوێرەی هۆکارەکانی وەک جۆری ئامێر، کێبڵ یان هۆکاری ژینگەیی تر بگۆڕێت.

16. تایبەتمەندی ProScaler لەسەر مۆدێلەکانی +Galaxy S25 و Ultra پاڵپشتیدەکرێت. کوالێتی وێنە دەتوانرێت تا +QHD بەرز بکرێتەوە، ئەمەش بەپێی ڕێکخستنی ڕوونیی شاشەی ئامێرەکە دەبێت.

17. ئەنجامی ProScaler کاتێک لەسەر Galaxy S25 Ultra بەکاردەهێنرێت تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەیە. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.

18. Corning® Gorilla® Armor 2 پێشەوەی ئامێرەکە دەگرێتەوە.

19. Galaxy Z Fold6 لەسەر هەردوو شاشەی سەرەکی و شاشەی کەڤەر خاوەنی بەرزترین ڕووناکییە بە ڕێژەی 2600 nits. ڕوونماکان خۆگونجێنەرن، ئاستی ڕووناکی بەپێی ژینگەی دەوروبەر بە شێوەیەکی خۆکار ڕێکدەخەن. لە هەندێک بارودۆخی ڕووناکی یان بەرزتردا، مۆدی ڕووناکی بەرز و Vision Booster چالاک دەکرێن.

20. Corning® Gorilla® Glass Victus® 2 پێشەوە و دواوەی ئامێرەکە دەگرێتەوە.