پاوەربانک 10,000 میلی ئەمپێر
EB-P3400XUEGWW
ئەم QR سکان بکە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە و شتەکەت ڕێكبخە لە بۆشاییەکەتدا.
تایبەتمەندییەکان
هەر بەدەم ڕۆیشتن بەخێرایی بارگاوی بکە
چێژ لە ئاسانکاری بارگاوی کردنی خێرا وەربگرە کاتێک لە دەرەوەیت. بە توانایەکی زۆر و تا 25 وات لەگەڵ بارگاویکردنی زۆر خێرا، پاوەربانک بەخێرایی وزە دەدات بە ئامێرەکانت لەگەڵ ڕۆیشتنی ڕۆژەکەت، و بە هەمان خێرایی بارگاوی دەکاتەوە.
*بارگاویکردنی زۆر خێرای 25 واتی تەنها ئەو کاتە بەردەستە کە بەیەك ئامێر گرێدراوە.
**خێرایی بارگاویکردنی ڕاستەقینە ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی بەکارهێنانی ڕاستەقینە و بارودۆخی بارگاویکردن و هۆکارەکانی تر.
***ئەگەر ئامێرەکان بارگاوی نابنەوە، پاوەربانک 25 واتی ڕێسێت بکە بەداگرتن لەسەر دوگمەی پاوەر بۆ ماوەی 7.5 چرکە.
بەرەو سەوزی
پاترییەکە بە گرنگیدان بە هەسارەکەمان دروستکراوە، بە ماددەی ڕیسایکلکراوی خاوەن بڕوانامەی UL دروستکراوە کە ژیانێکی نوێ بە پاشماوەی بەکاربەران دەبەخشێت لە هەمان کاتدا دەردانی کاربۆن کەمدەکاتەوە و سەرچاوە بەنرخەکانمان دەپارێزێت.
*دەرەوەی پاتری بە بەکارهێنانی ماددە ڕیسایکل کراوەکان دروستکراوە کە لەلایەن UL پشتڕاستکراونەتەوە.
**دەرەوەی پاتری لانیکەم 20%" ناوەڕۆکی ڕیسایکلکراوی دوای بەکارهێنان لەخۆدەگرێت.
بە ئاسوودەیی و ستایلەوە هەڵیبگرە
بە دیزاینێکی بەرز و ئاسودە، بەرگی پاترییەکە زۆر باش دەردەکەوێت هەر بەهەمان شێوە کە لە ناو دەستتدا هەستی پێدەکەیت. جەستەکە بەتەواو ڕێک و پێک دروست کراوە کە زۆر جوان دێتە بەر چاو، لەهەمان کاتێکدا هێڵە چەماوەکان و لێوارە نەرمەکانی هەڵگرتنی ڕۆژانەی ئاسان دەکاتەوە.
زیادکردنی وزە بۆ دوو دانە لە یەک کاتدا
دوو ئامێر پێکەوە دابنێ بۆ بارگاویکردن لە یەک کاتدا. توانای بارگاویکردنی دوو دەرچەی پاکەتە پاترییەکە ڕێگەت پێدەدات بە یەکجار دوو ئامێر بخەیتە ناو ئامێرەکە و وزەیان پێ بدەیت، بۆئەوەی بە خێرایی بەکاریان بهێنیتەوە.
*تەنها یەک کێبڵ لە پاکەتەکەدا هەیە. کێبڵی دووەم بە جیا دەفرۆشرێت.
**لەکاتی بارگاویکردنی دوو ئامێر لە یەك کاتدا، زۆرترین خێرایی بارگاویکردنەوەی هەریەکەیان 9 وات دەبێت.
***بۆ ئەنجامێکی باش، تکایە کێبڵە ڕەسەنەکانی Samsung بەکاربهێنە.
****ئامێرەکانی تر جگە لە پاوەربانک بە جیا دەفرۆشرێن.
بە باشی لەگەڵ ئەوانی تردا دەگونجێت
لەگەڵ ئامێرەکانی تر هەڵی بگرە و لەکاتی پێویستدا وزەیان پێبدە. پاکەتە پاترییەکە ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی ئامێرە جیاوازەکان بارگاوی بکەیتەوە، وەکو مۆبایل و تابلێت و بیستۆک.
*پاوەربانک Samsung پشتگیری ئەو مۆدێلانە دەکات کە PD3.0 (PDO,PPS) و SFC یان هەیە.
**Power Delivery 3.0 ستانداردی USB IF بۆ ئەوەی بە خێرایی لە ڕێگەی USB-C بارگاوی بکاتەوە. پێشنیار دەکرێت کێبڵی ستانداردی USB بەکاربهێنیت.
***بۆ ئەنجامێکی باش، تکایە کێبڵە ڕەسەنەکانی سامسۆنگ بەکاربهێنە.
****تەنها یەک کێبڵ لە پاکەتەکەدا هەیە. کێبڵی دووەم بە جیا دەفرۆشرێت.
*****ئەو ئێکسسواراتانەی کە لە وێنەکەدا نیشان دراون بۆ مەبەستی وێناکردن ھاوشێوە کراون.
******ئامێرەکانی تر جگە لە پاوەربانک بە جیا دەفرۆشرێن.
خاسییەتەکان
-
قەبارەی لەخۆگرتن
10000 mAh
-
تایبەتمەندیەکان
بارگاوی کردنەوەی خێرا بە وایەر ناوەوە و دەرەوە (SFC/PD/ in/out max.25 W )
-
پێکهاتەکانی ناو پاکێج
پاکەتی پاتری، کێبڵی بارگاویکردنی USB-C بۆ USB-C، QSG
-
درێژی كێبڵ
0.2
-
قەبارە (پانی، بەرزی، قوڵی)
70 x 148 x 15.6
-
کێش
210
-
ڤۆلتییەی تێچوو
9
-
تەزووی دەرهێن
2770
-
ڤۆڵتی دەردراو
9
پرسیارە باوەکان
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە