Galaxyـی تۆ.
بەشێوازی خۆت.
ئامێرەکانی Galaxy شێوازی زیاترت پێدەدەن بۆ گرێدان
و لەگەڵ ئازادی بۆ ئەوەی ئەزموونی خۆت
بەو شێوازە بکەیت کە دەتەوێت.




بۆچی Galaxy؟
داهێنانی ڕاستەقینە، گرێدانی سانای ئامێر
و زۆرێک لە شێوەبەندکردن.
گرێدان بە ئامێری زیاتر
ئامێرەکانی سیستەمی Galaxyبە ئاسانی هاوڕێک دەبن بۆ یارمەتیدانت لە ئەنجامدانی ئەو شتانەی حەزت لێیانە بە شێوەیەکی باشتر لە جارانی پێشوو. هۆشمەندانەتر وەرزش بکە. بەرهەمهێنانی خۆت بەهێز بکە. پرۆژە داهێنانکارەکانت بەرەوپێش ببە.
بۆ ئارەزومەندانی لەشجوانی
Galaxy Watch و Galaxy Buds پێکەوە گرێ بدە بۆ بەدەستهێنانی
چاودێرێکی لەشجوانی و ڕێگەیەک بۆ ڕێکخستنی لیستی گۆرانییەکانی ڕاهێنانەکانت
لە مەچەکتەوە.


ساتە ناوازەکانت لە چاوتروکانێکدا هاوبەش بکە
چەندان ئامێر لە ئیکۆسیستەمی Galaxy: Galaxy S24 Ultra و Galaxy Tab S9 و Galaxy Buds2 Pro و Galaxy Watch6. S Pen لەبەردەم شاشەی Galaxy Tab S9 دەسووڕێتەوە.


ئەو ئامێرانەی بە سانایی بەیەکەوە کار دەکەن
Galaxy ـی خۆت دروست بکە
هی خۆت دیزاین بکە
لە یەک خانە جێگەت نابێتەوە. تەکنەلۆژیاکەشت بە هەمان شێوە. لەگەڵ Galaxy، دەتوانیت نزیکەی هەموو بوارێکی ئامێرەکەت ڕێک بخەیت، بۆیە دەتوانیت چێژ لە بەرھەمەکان بەو شێوەیە وەربگریت کەوا دەتەوێت.


One UI
گوزارشت لەخۆت بکە لە ڕێگەى نێوانبەندی ئامێرەکانی Galaxy لە ڕێگەى ڕێکخستنی شاشەی ماڵەوەی، ویدجێت، تێمەكان و زیاتریش.


هاریكاری تایبەت
هاوبەشانی Galaxy لەگەڵ هونەرمەندان، دیزاینەران، و وێناکارانی کەلتور تا دیزاینی کەستمی ناوازە بە تۆ بدەن کەوا لە هیچ شوێنێکی تر دەستت ناکەوێت.


دەسخستنی تایبەتمەندیە بەهێزەکان
کەوا پێویستتە...
تایبەتمەندی تۆ. پارێزراو.
لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا، Galaxy ئەزموونێکی مۆبایلی کەسیی پێشکەش دەکات بەبێ ئەوەی کاربکاتە سەر نهێنیپارێزی. تەکنەلۆژیاکانی نهێنیپارێزیی Samsung زانیارییەکانت دەپارێزن و کۆنتڕۆڵی تەواوت پێدەدات لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانیان.


Knox Vault
Knox Vault وەک قاسەیەکە لە ناو قاسەیەک، بە شێوەیەکی فیزیایی کۆدی PIN، نهێنوشە و زانیاری تری تایبەت جیا دەکاتەوە بۆیە هاکەرەکان ناتوانن دەستیان پێ بگات.


ئامادەیت بۆ تاقیکردنەوەی Galaxy؟
Try Galaxy لەسەر ئەو مۆبایلەت کە Android نییە
تاقیکردنەوەی ئەزموونی Galaxy بەبێ گۆڕینی مۆبایل. ئەم ھاوشێوەکردنەی One UI ڕێگەت پێدەدات سەرنج گەشتێک بە ناویدا بکەیت، تایبەتمەندییە نوێیەکان تاقیبکەیتەوە و بزانیت ئەولا چۆنە.
کۆدی QR سکان بکە یاخود سەردانی trygalaxy.com بکە بۆ داگرتن


بە ئاسوودەیی چێژی لێ وەربگرە
ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکان
کاتێک پەیوەندی بە Galaxy دەکەیت، دەسخستنت بۆ هەزاران ئەپلیکەیشنی سوودبەخش دەبێت کەوا یارمەتیت دەدەن لە پشتیوانی تەکنەلۆژی، باشی و زیاتریش.
ئەوەی دروستی دەکەیت هاوبەشی بکە #withGalaxy
سەیری وێنە و ڤیدیۆکان بکە لە بەکارهێنەرانی تری Galaxy بە هاشتاگی #withGalaxy
- هەموو تایبەتمەندییەکان لەسەر هەموو ئامێرەکانی Galaxy بەردەست نین. وردەکاریی تایبەتمەندییەکانی هەر بەرهەمێک و زانیاری سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانیان لە لاپەڕەی زانیاری هەر بەرهەمێکی Galaxy ـدا بەردەستە.
- * ڕەنگە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account پێویست بێت بۆ بەکارهێنانی چەند تایبەتمەندییەکی Samsung AI.
- * سامسۆنگ هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامەکان کە لەلایەن تایبەتمەندی ژیریی دەستکردەوە دەدرێن.
- * تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI هەتا کۆتایی 2025 بێبەرامبەر لەسەر ئامێرە پاڵپشیتکراوەکانی Samsung Galaxy دابین دەکرێن. ڕەنگە مەرجی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراو لە لایەن لایەنی سێیەمەوە.
- 1. Galaxy S23 Ultra کەرەستەی ڕیسایکل کراو لە 12 پێکهاتەی ناوەوە و دەرەکی (+Galaxy S23 و S23: بریتییه لە 11 پێکهاتەی ناوەکی و دەرەکی) بەکاردەهێنێت، بە بەراورد بە شەش پێکهاتەی ناوەوەی Galaxy S22 Ultra.
- 2. تایبەتمەندییەکانی توانای دەستپێگەیشتن بریتین لە، بەڵام سنووردار نین بە، TalkBack، کۆنتڕاستی بەرز بۆ تەوەر/فۆنت/کیبۆرد، پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ، دەستپێگەیشتن بە دەنگ، زووم، کورتەرێگاکانی توانای دەستپێگەیشتن، ئاگادارکردنەوە به فلاش و وەسفە دەنگییەکان.
- 3. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. مۆدێلی S24 Ultraـی Galaxy $24 Series لە بەرامبەر تێکڕای پرۆفایلی بەکارهێنان کە لەلایەن UX Connect Research کۆکراوەتەوە خەمڵێندراوە، کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن UX Connect Research لە نێوان بەروارەکانی 2023.11.25-2023.12.15 لە بەریتانیا هەڵسەنگێندراوە لەگەڵ وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-S921، SM-S926، و SM-S928 لە ژێر ڕێکخستنی پێشوەختە بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6. لە ژێر تۆڕی 5G mmWaveـدا تاقی نەکراوەتەوە.
- 4. خێرایی 5G دەگۆڕێت و پێویستی بە تۆڕ و گرێدراوییەکی باشە (هۆکارەکان هەریەک لە: فریکوەنسی، پانی مەودای فریکوەنسی، بەربەستەکان دەگرێتەوە)؛ بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی، سەیری دابینکەری خزمەتگوزاری بکە.
- 5. پاڵپشتی لە IP68 بەپێی ئامێری Galaxy جیاوازە. IP68 لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەیە بۆ نوقمبوون لە هەتا 1.5 مەتر لە ئاوی سازگار بۆ ماوەی 30 خولەک. ئامۆژگاری ناکرێت بە بەکارهێنان لە کەناردەریا یان مەلەوانگە.
- 6. بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ژێر ئەو مەرجەدا کاردەکات کە پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی چالاک بێت. کاتێک پێڕستی ژیریی زانیاری کەسیی کوژابێتەوە، داتا شیکارکراوەکان دەسڕدرێنەوە. بزوێنەری زانیاری کەسی زمانە دەستنیشانکراوەکان و هەندێک لەهجە/زاراوە دەناسێتەوە، لەوانەش بەڵام سنووردار نییە بە زمانی عەرەبی، چینی (سادە)، هۆڵەندی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، هیندی، ئەندەنوسی، ئیتاڵی، ژاپۆنی، کۆری، پۆڵەندی، پۆرتوگالی، ڕۆمانی، ڕووسی، ئیسپانی، سویدی، تایلەندی، تورکی، و ڤێتنامی. بزوێنەری زانیاری کەسیی لە ئێستادا شیکاری بۆ ئەپە ڕەسەنەکانی Samsung دەکات.
- ڕەنگە گشت ئەو تایبەتمەندی و پێناسانەی لێرەدا ئاماژەیان پێکراوە، جیاوازبن لە تایبەتمەندییەکان و پێناسە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە. سامسۆنگ مافی خۆیەتی گۆڕانکاری لەم بەڵگەنامەیە و ئەم بەرهەمەدا بکات کە لێرەدا باسکراوە، لە هەر کاتێكدا، بەبێ ئەوەی سامسۆنگ پابەندبێت بە ئاگاداریدان لەم گۆڕانکاریانە. گشت کاراییەکان، تایبەتمەندییەکان، GUI و زانیارییەکانی تری بەرهەم کە لەم بەڵگەنامەیەدا هاتووە وەک سوودەکان، دیزاین، نرخ، پێکهاتەکان، کارایی، بەردەستبوون، تواناکانی بەرهەمەکە و هی تر، لەوانەیە بەبێ ئاگادارکردنەوە یان پابەندبوون بگۆڕدرێن. ناوەڕۆکی ناو شاشە وێنەی هاوشێوەکراون و تەنھا بۆ ئامانجی ڕوونکردنەوەن.