ڕوونمای زۆر گەش و ڕووناک
ڕوونما Super AMOLEDـە 6.5 ئینچیەکەی Galaxy A15 لەگەڵ Vision Booster تەنانەت لە تیشکی ڕاستەوخۆی ڕۆژدا ڕوونییەکی گەش دەردەخات، گەڕان و سکرۆڵکردنی بێ کێشە و ڕوان بەهۆی خێرایی نوێبوونەوەی باشترکراو بە ڕێژەی 90 هێرتز، ڕووناکی بەرزکراو هەتا 800nit، و ئاسوودەیی بەدرێژایی ڕۆژ بەهۆی تیشکی شینیی کەمتر لە سایەی Eye Comfort Shield (پارێزەری ئاسوودەیی چاو).
* وێنەکان بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون.
** کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەکە 6.5 ئینچە بە لاکێشەی تەواو و 6.3 ئینچە بە لەبەرچاوگرتنی گۆشە چەماوەکان. ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕا.
*** 800nit لە HBM (مۆدی ڕووناکیی بەرز)ـدا.
**** ڕوونمای Galaxy A15 (SM-A155) بڕوانامەی Eye Careـی لەلایەن SGS وەرگرتووە بە پشتبەستن بە توانای کەمکردنەوەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تیشکی شین.
key features
-
FHD+ Super AMOLEDـی 6.5 ئینچی
-
كامێڕای 50 مێگاپیكسڵی
-
پرۆسێسەری هەشت-ناوکی
-
بارگاویکردنی زۆر خێرا
سادەیی هاوسەنگ
دیزاین کراوە بۆ ئەنجامدان. Galaxy A15 جوانییە باشکراوەکەی خۆی لە ڕێگەی چوارچێوەیەکی سادە، و کەڤەرێکی بریقەداری پشتەوە و شێوازی ڕێکوپێکی کامێڕا نیشان دەدات. بە ڕەنگەکانی شین ڕەش، شین، شینی کاڵ و زەرد بەردەستە.
* ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
گرتەکەت بە چەندان-کامێڕا دروست بکە
لێنزەکەت هەڵبژێرە. گۆشەی دڵخوازت بدۆزەرەوە.
بەردەوام بە و جیهانەکەت نیشان بدە. Galaxy A15 بەهێزکراوە بە کامێڕایەکی سەرەکیی 50 مێگاپیکسڵی بۆ شاکارەکەت، هەر یەک لە کامێڕاکانی گۆشە زۆر فراوانی 5 مێگاپیکسڵی و ماکرۆی 2 مێگاپیکسڵی بۆ دیمەنی سروشتی و نزیک، هەروەها کامێڕایەکی 13 مێگاپیکسڵی پێشەوە بۆ سێڵفیی کە شایەنی وەن ببنە وێنەی پڕۆفایل.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
بە کارایی بەهێزکراو ئەنجامی بدە
ڕۆژەکەت ئاسانتر تێدەپەڕێت لەگەڵ پرۆسێسەرێکی هەشت-ناوکی بۆ کارایی بەهێز هاوکات بژاردە فراوانەکانی قەبارەی ڕام و بیرگە داتا و بابەتەکانت لەبەردەست دەهێڵن.
* ڕەنگە بەردەستبوون و بژاردەکانی بیرگە بەپێی وڵات، هەرێم یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
** قەبارەی بەردەستیی ڕام/بیرگە پەیوەستە بە سۆفتوێری پێشوەختە دامەزرێنراو.
لەگەڵ پاترییەکی 2 ڕۆژە بەردەوام بە لە چالاکیی
کاتی زیاتر بۆ ئەوەی بەرهەمداربیت لەگەڵ پاترییەکی 5,000mAh (نموونەیی) کە 2 ڕۆژ دەمێنێت و بە خێرایی بارگاوی دەبێتەوە لەگەڵ توانای بارگاویکردنی زۆر خێرا.
* ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت. وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکرنەوە هاوشێوەکراوە.
** بارگاویکەری The Wall بۆ بارگاویکردنی زۆر خێرا (25W) بەجیا دەفرۆشرێت.
*** بەهای ئاسایی لە ژێر مەرجە< تاقیگەییەکانی لایەنی سێهەم تاقیکراوەتەوە. بەهای ئاسایی بریتیە لە تێکڕای بەهای خەمڵێندراو بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان ئەو نموونانەی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای پێوانەکراو 4,900mAhـە.
**** بەرامبەر بە پرۆفایلی بەکارهێنانی بەکارهێنەرێکی مامناوەند/نموونەیی خەمڵێندراوە. سەربەخۆیانە لە لایەن UX Connect research لە بەریتانیا هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە لە نێوان 2023.11.30-2023.12.08 بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-A155 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتیدا بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی Wi-Fi و LTE. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت.
متمانە بە Samsung Knox Vault بکە
Samsung Knox Vault خاوەن بڕوانامەی +EAL5، دیزاین کراوە بۆ پاراستنی زانیارییە گرنگەکانت، وەکو ژمارەکانی ناساندنی کەسیی (PIN)، وشە نهێنییەکان و نەخشەکانی تێپەڕبوون، لە بیرگەیەکی ناوەکیی سەربەخۆی دژە دەستکاریکردن بۆ پاراستن بەرامبەر بە هەڕەشەکانی سۆفتوێر و هاردوێر کە بریتییە لە ڤۆڵتاژ، لەکارکەوتن، پلە بەرزەکانی گەرما و لەیزەر.
* EAL (ئاستی دڵنیایی هەڵسەنگاندن): ئاستی دڵنیایی هەڵسەنگاندن (CC، پێوەری باو)
** ڕەنگە تایبەتمەندییەکانی پاراستن یان نەخشەی دیزاینی هاردوێر/سۆفتوێری Samsung Knox Vault لەسەر زنجیرەی مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy A جیاوازبن لەوانەی سەر ئامێرە سەرەکییەکانی Samsung Galaxy لە نێوانیاندا مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی S، زنجیرەی Z، زنجیرەی S FE هەروەها تابلێتەکانی زنجیرەی Tab S کە لە 2021ـەوە و دواتر خراونەتە بازاڕەوە.
*** ڕەنگە بەردەست بوونی Samsung Knox Vault بە گوێرەی مۆدێلی ئامێرەکە جیاواز بێت.
* EAL (ئاستی دڵنیایی هەڵسەنگاندن): ئاستی دڵنیایی هەڵسەنگاندن (CC، پێوەری باو)
** ڕەنگە تایبەتمەندییەکانی پاراستن یان نەخشەی دیزاینی هاردوێر/سۆفتوێری Samsung Knox Vault لەسەر زنجیرەی مۆبایلە زیرەکەکانی Samsung Galaxy A جیاوازبن لەوانەی سەر ئامێرە سەرەکییەکانی Samsung Galaxy لە نێوانیاندا مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی S، زنجیرەی Z، زنجیرەی S FE هەروەها تابلێتەکانی زنجیرەی Tab S کە لە 2021ـەوە و دواتر خراونەتە بازاڕەوە.
*** ڕەنگە بەردەست بوونی Samsung Knox Vault بە گوێرەی مۆدێلی ئامێرەکە جیاواز بێت.
بەردەوام بە لەگەڵ نوێترینەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر
Galaxy A15 ـەکەت بۆ ماوەیەکی درێژتر نوێ دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی هەتا 4 نەوەی بەرزکردنەوەی OS و 5 ساڵ چاککردنەوەی پاراستنی لەگەڵ پێشکەش دەکرێت.
* وینە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوە کراوە.
** پلانەکانی بەرزکردنەوەی OS و نوێکردنەوەی پاراستن کە لەسەرەوە دیاریکراون دەکرێت گۆڕانکارییان بەسەر بێت.
* وینە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوە کراوە.
** پلانەکانی بەرزکردنەوەی OS و نوێکردنەوەی پاراستن کە لەسەرەوە دیاریکراون دەکرێت گۆڕانکارییان بەسەر بێت.
بە پەنجەمۆری خۆت بیکەرەوە
بە پشکنینی دووجارەی هەستەوەری پەنجەمۆری تەنیشت، ئاسایشی تۆ وا دیزاین کراوە کە تەنها بە پەنجەمۆری خۆت دەکرێت دەستت پێی بگات.
ئەزموونی Samsung Galaxy
* ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاواز بێت. وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوە کراوە.
** ئامێرەکانی Samsung Galaxy کە لە وێنەکەدا نیشان دراون بەجیا دەفرۆشرێن.
*** بۆ زانیاری زیاتر لەسەر Smart Switch و Quick Share سەردانی لاپەڕەکانی خزمەتگوزاریی تایبەتمەندییەکانیان بکە لە Samsung.com.
خاسییەتەکان
-
خێرایی CPU 2.2GHz, 2GHz
-
جۆری CPU هەشت-ناوکی
-
بڕیار (پیشاندانی سەرەکی) 1080 x 2340 (FHD+)
-
کێش(غرام) 200
{{family.currentModel.displayName}}
{{family.currentModel.modelCode}}
Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price before: {{model.prices.priceDisplay}}
-
{{summary.title}}
-
{{summary.title}}
بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان
بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە