شوێن و زمانەکەت هەڵبژێرە.

کامێرە

نزیکبوونەوە لە کامێرەی پشتەوەی گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا بە رەنگی برۆنزی میستیک

تۆماری ڤیدۆیی بە ئاستی سینەما وادەکات هەموو دیمەنەکان ببنە شاکاری هونەری

دوو مۆبایلی گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا بە رەنگی برۆنزی میستیک دانەیەکیان پێشەوەی دیارە و ئەوەی تر دواوەی دیارە. ئەوەی پێشەوەی دیارە وێنەیەکی سەرڕووکاری لەسەرە لەگەڵ کامێری ١٠ میگاپیکسلی سێلفی. ئەوەی دواوەی دیارە کامێرەکانی ١٢ میگاپیکسلی ئەلترا واید و ١٠٨ میگاپیکسلی واید ئەنگڵ و ١٢ میگاپیکسلی تێلیفۆتۆ دیارە، لەگەڵ هەستەوەری لێزەریی ئۆتۆفۆکەس.
دوو مۆبایلی گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا بە رەنگی برۆنزی میستیک دانەیەکیان پێشەوەی دیارە و ئەوەی تر دواوەی دیارە. ئەوەی پێشەوەی دیارە وێنەیەکی سەرڕووکاری لەسەرە لەگەڵ کامێری ١٠ میگاپیکسلی سێلفی. ئەوەی دواوەی دیارە کامێرەکانی ١٢ میگاپیکسلی ئەلترا واید و ١٠٨ میگاپیکسلی واید ئەنگڵ و ١٢ میگاپیکسلی تێلیفۆتۆ دیارە، لەگەڵ هەستەوەری لێزەریی ئۆتۆفۆکەس.

*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش

٨کەی

جۆرایەتیی نایاب و کاریگەریی وەکو فلیمی سینەما و ڤیدۆی نایاب

تۆماری ڤیدۆیی ٨کەی

وێنەی جیهانەکەت بگرە بە بەرزترین ڕوونێتیی لەسەر مۆبایلەکەت

ڕوونێتییەک کە چوار هێندە بەهێزتر بێت لە ٤کەی یو ئێچ دی واتە تۆمارەکانت لە بەرزترین ئاستی ڕوونێتی و ڕووناکیدا دەبن، دەتوانیت تۆماری ڤیدۆیی بە ٨کەی بگریت و وەکو دەرهێنەر تەواوی کۆنترۆلت بەسەر ڤیدۆکەدا هەبێت. کۆنترۆلی تەواوەتی تۆمارەکانت بکە لەڕیی ئای ئێس ئۆ و خێرایی وێنەگرتن و فۆکەسی دەستی و چەندان بژاردەی تر لە دۆخی پرۆ ڤیدیۆ دا. دەشتوانیت بە ٢٤ وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدۆ بکەیت و ڕێژەی ١٦:٩ یان ٢١:٩ هەڵبژێریت بۆ ئەوەی هەستێکی سینەمایی بدەیت بە ڤیدۆکانت

کات بەسەربردن

شوێنێکی تەپوتۆزاوی کە درەخت لە پشتەوە دەبینرێت. سێبەرێك دیارە بەڵام هۆکاری سێبەرەکە دیار نیە، تا کامێرەکە دەجوڵێت و پیاوێك بە ئۆتۆمبیلێکی کلاسیکیی شینەوە دەردەکەوێت. ئەم پیاوە چاویلکەی خۆرینی لە چاودایە و بە لاری شۆفێری دەکات، لە کۆتاییدا هەر خۆی دیارە لە کورسیی شۆفێردا.

کۆنترۆلی ورد

بە تەنها یەک پەنجە لێدان ببە دەرهێنەر

دۆخی پڕۆ کۆنترۆلی تەواوەتیت پێدەدات بە تۆمارە ٨کەی یەکانتدا. کۆنترۆلی خێرایی زووم بکە، زوومکردن بە خاوی بۆ نزیکبوونەوەیەکی دراماتیکی یان زوومکردن بە خێرایی بۆ پیشاندانێکی مەزنی هەموو دیمەنەکە.

*وێنە دانراوەکە بۆ مەبەستی نمایشە. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت

بەرنامەی کامێرەکە بۆ کۆنترۆلکردنی زوومکردن دیارە لەسەرووی ڤیدۆکەوە. کامێرەکە ٣ هێندە زووم دەکات بۆ پێشەوە بۆ سەر پیاوێك کە لەسەر تەختەیەکی سەر شەپۆلە و خۆی ئامادەی بازدان دەکات. کە باز دەدات کامێرەکە بە خێرایی زوومەکەی دێتە دواوە بۆ ١ هێندە بۆ گرتنی چونە ناو ئاوەکەیەوە.

کۆنترۆلی مایکرۆفۆن

دەنگەکە بگۆڕە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تۆماری دەنگییەکە

مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە مایکرۆفۆنێکی بلوتوسەوە، وەکو گالەکسی بەدس، بۆ هەبوونی کۆنترۆلی تەواوەتی بەسەر ئاستی دەنگەکەدا و دابڕاندنی دەنگی شتەکەت.١ یان ئەو مایکرۆفۆنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بەکاریبێنیت لەسەر گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترا، گۆڕین لە پێشەوە بۆ دواوە یان بەکارهێنانی هەردووکی. بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەنگەی خۆت دەتەوێت و کەمتر لەو دەنگەی ناتەوێت.

*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش

*کاتێك دوگمەی لێدان دەستی لێدەدرێت، دەنگەکە بە خودکارانە دەکەوێتە کار

کات بەسەربردن

بەرنامەی کامێرەکە بۆ کۆنترۆلی مایکرۆفۆنەکە دیارە لەسەر ڤیدۆکەدا. پیاوێك لە هۆلی وەرزش خەریکی وەرزشە، چواردەور دراوە بە کەلوپەل. وەرزش دەکات و دەڵێت یەك، دوو. لەڕێی بژاردەی ئۆمنییەوە زۆر بەگرانی گوێبیستی دەنگی پیاوەکە دەبین بەهۆی مۆسیقای پاشخانەکەوە. کاتێك ڤیدۆکە دەگۆڕێت بۆ بەکارهێنانی گالەکسی بەدس لیڤ کە وەکو مایکرۆفۆن بەکاریدێنێت، دەنگەکەی زۆر ڕوونتر دەبێتەوە لەچاو مۆسیقای پاشخانەکەدا.

ئۆمنی

Bluetooth

تۆماری ئێف ئێچ دی ١٢٠ وێنە لە چرکەیەدا

جوڵەکان بەهەمان ئەو شێوازە راستەقینەیی وێنەت گرتبوو

کامێرەکە بکە سەر دۆخی ١٢٠ وێنە لە چرکەیەدا بۆ تۆمارێکی ڤیدۆیی ڕوون و ورد. یان بە هەمان خێرایی راستەقینە یان خاوی بکەوە بەبێ هیچ گۆرانکارییەك لە جۆرایەتی ڤیدۆکەدا. کاتێك ڤیدۆکە لێدەدەیتەوە ڕووکارەکە بە خودکارانە دەچێتە سەر ١٢٠ هێرتز بۆ کاریگەرییەکی پڕاوپڕ و تەواوەتی.٢2

*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش

کات بەسەربردن

بەرنامەی کامێرەکە بۆ تۆماری ئێف ئێچ دی بە ١٢٠ وێنە لە چرکەیەدا خەریکی تۆمارکردنە. پیاوێك لە هۆڵی وەرزش خەریکی وەرزشە بە گوریسەکان. کاتێك ڤیدۆکە بە خێرایی ئاساییە ڤیدۆکە وەکو ژیانی راستەقینە وایە. کاتێك خاو دەکرێتەوە بۆ ١/٤، بە ئاسانی دلۆپە ئاوەکان دەبینیت لە گوریسەکەوە بە خاوی، وەکو فلیم وایە.

ڤیدۆی فۆکەسی راستەوخۆ

قوڵێتی و نایابێتی بۆ ڤیدۆکانت زیاد بکە

قوڵێتیی وێنەی پشتەوە دەستکاری بکە بەهەمان فۆکەسی کامێرەی جۆری دی ئێس ئێڵ ئار بۆ ڤلۆگەکانت. پاشان نایابێتیی دیمەنەکە زیاد بکە بە هەڵبژاردنی چەندان کاریگەریی و گۆڕینی ڕێژەی کاریگەریەکە: لێڵێتی، بازنەی گەورە، خالی رەنگ، شکاندن.

*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت

ژنێك خەریکی سەوزاییەکەیەتی، بە فلتەری لێڵێتی وێنە گیراوە لە ڤیدۆی فۆکەسی راستەوخۆدا. وێنەی پشتەوە دەستکاری کراوە بۆ ئەوەی ژنەکە و سەوزاییەکانی زیاتر دەربکەون.

ژنێك خەریکی سەوزاییەکەیەتی، فلتەری بازنەی گەورە لە ڤیدۆی فۆکەسی راستەوخۆدا بەکارهێنراوە. وێنەی پشتەوە زیاتر لێڵکراوە و رووناکیەکە کاریگەریی چەپکە گوڵی کراوەتە سەر

ژنێك خەریکی سەوزاییەکەیەتی، فلتەری خالی رەنگ بەکارهێنراوە لە ڤیدۆی فۆکەسی راستەوخۆدا. تەنها ژنەکە و سەوزاییەکانی رەنگاورەنگن، وێنەی پشتەوە رەش و سپی کراوە.

ژنێك خەریکی سەوزاییەکەیەتی، فلتەری شکاندن بەکارهێنراوە. بە روونی خۆی و سەوزاییەکەی دیارە و وێنەی پشتەوە بە رەنگی جیاوازە و وادیارە دەشكێت.

بە تەنها یەک پەنجە لێدان لە وێنەگرتنەوە بۆ دەستکاریکردن

تۆماری ڤیدۆیی ٨کەی

هەر وێنەیەکی ٨ کەی بکە وێنەیەکی ٣٣ میگاپیکسل

٨کەی واتە ڤیدۆیەکی هەرە ڕوون و ئاست بەرز، بۆ ئەوەی هەموو وێنەیەك ئاست بەرز بێت بە هەمان شێوە. هێلی کاتەکە بجوڵێنە و ئەو دیمەنەی دەتەوێت بدۆزەوە کە لەوانەیە پێشتر نەتبینیبێت

*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت

کات بەسەربردن

تۆماری ڤیدۆیی ٨کەیی پیاوێك ئۆتۆمبیلێکی کلاسیک لێدەخوڕێت لەسەر ڕێگەیەکی تەپوتۆزاوی و درەخت لە پشتەوە دیارە. وێنەکانی تر لادەچێت تا دیمەنی شۆفێرەکە دەبینین لەناوەراستی وێنەکەدا و زۆر نایاب دیارە و دیمەنێکی ڕوونە کە ئەگەر ٨کەی نەبوایە نەدەبینرا

ژیریی دەستکردی کامێرەی هەرە پێشکەوتوو بۆ ئەو وێنانەی شایستەی بەشداریپێکردنن

یەك وێنە

ژیریی دەستکردی پێشکەوتوو یەک وێنە دەکاتە چەند فۆرماتێك

پەنجە بدە لە دوگمەی کامێرە و دەست بکە بە تۆمارکردن بۆ چەند چرکەیەك (بەپێی خواستی خۆت)، پاشان مۆبایلەکەت کارەکانی پاش تۆمارکردن دەکات. چەند فۆرماتێکی جیاوازت دەداتێ و تەنانەت پێشنیارت بۆ دەکات کامەیان باشترینە. بۆ وێنەی جۆری پۆرترەیتیش، وێنەیەکت دەداتێ بە ئاستی ستۆدیۆ لەگەڵ رەنگی دیار و روون لە پشتەوەدا.٣3

*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت

کات بەسەربردن

کارکردن بە بەرنامەی کامێرەکە بۆ یەک وێنەگرتن دیارە لەسەر ڤیدۆکەدا. ڤیدۆی گۆشت برژاندنە لەگەڵ هاوڕێیاندا. پیاوێك خواردنەکە لەسەر مقەڵیەکە لادەبات و بۆنی خواردنەکە دەکات. پیاوێکی تر لەسەر مێزێك دانیشتوە و یاری بە لیمۆ دەکات بەڵام دەوەستێت و لیمۆکە بەرچاوی دەکەوێت و دەموچاوی پێکەنیناوی دەردەکات. لە تەنیشتیەوە ژنێکە پەرداخێکی بەدەستەوەیە و ئاماژە بۆ کارمێرەکە دەکات. تۆماری یەک جاریەکە تەواو دەبێت و ئەنجامەکە لەسەر رووکارەکە دەردەکەوێت

ڕێك و بێ جوڵە

ماڵئاوایی لە ڤیدۆی جوڵاو لەرزیو بکە

سەرکەشییە نایابەکان شایستەی بەشداریپێکردنن، لەڕێی تایبەتمەندی بێ جوڵەوە لە گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترادا ئەو وێنەیەی دەیگریت بە روونی و بێ لەرزین دێتە دەر. ڕێککردنەوەی ژیریی دەستکردنی پێشکەوتوو وێنەکە ڕێك دەکاتەوە و پیکسلە گەورەکان وادەکەن جوڵەکان روون بن.

کات بەسەربردن

ڤیدۆی بەراوردکردنی تەنیشت بە تەنیشتی پیاوێك بە پاسکیلێکەوە لەسەر لاڕێیەک. بە خێرایی پێچ و ئەملاولا دەکات. لەلایەکدا ڤیدۆکە کراوە بەبێ بەکارهێنانی تایبەتمەندی بێ لەرزین، وێنەکان لێل و تەلخ و وردەکاریەکان دیار نین. لەلاکەی تردا ڤیدۆکە بە تایبەتمەندی بێ لەرزین کراوە کە وردەکاریەکان ڕوون دیارن و هیچ لەرە و لەرزینێك بوونی نیە.

١٠٨ میگاپیکسل

پیکسلی زیاتر، زوومی زیاتر، رووناکیی زیاتر

روونێتیەکی هەرە بەرز

روونترین و رووناکترین وێنەکان وەك لە هەر مۆبایلێکی تری گالەکسیدا

ملیۆنان پیکسلی تر واتە هێندەی تر ڕوونێتی بۆ وێنەکان. بە کامێرەی ١٠٨ میگاپیکسل لەسەر گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا و کامێرەی ٦٤ میگاپیکسل لەسەر گالەکسی نۆت ٢٠ دەتوانیت وێنەکان بێنیتە پێشەوە و بەشی پشتەوەش هێندەی تەواوی وێنەکە بەڕوونی دیارە.

*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت

وێنەیەکی ١٠٨ میگاپیکسلی کە بە کامێرەی گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا گیراوە بۆ ژنێك وەستاوە لەبەردەم دیوارێکی سەوزاییدا. دەتوانیت وێنەکە بێنیتە پێشەوە و وردەکاریەکانی وێنەکە بە ڕوونی ببینیت

Pinch in to experience 108MP

زوومی سپەیس

زیاتر و زیاتر و ٥٠ هێندە زیاتر زووم بکە

بە زوومی هاوێنە و دیجیتالی ٣ هێندە زووم بکە لەسەر گالەکسی نۆت ٢٠ و ٥ هێندە زووم بکە لەسەر گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا.٤ پاشان زوومی هەرە روون بەکاربێنە بۆ زوومکردنی ٣٠ هێندە و ٥٠ هێندە. بەبێ لەدەستدانی وردەکاریەکان.٥5

*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت

دوو ژن لەسەر کەناراوەکە دانیشتوون. کە زووم دەکەیت دەبینیت پیاوێك لە وێنەی پشتەوە سەرقاڵە. زیاتر زووم دەکەیت دەبینیت خەریکی دروستکردنی قەڵایەکی گەورەی لمینە

شەو دادێت

پیاوێك خەریکی خۆ کێشانەوەیە بۆ ئامادەکاری بۆ راکردن. وێنەیەک بەبێ دۆخی شەو بە گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا و دانەیەک بە دۆخی شەوەوە. وێنەی دۆخی شەوەکە ڕوون و رووناکە و رەنگی زیاتری هەیە بەراورد بە وێنەکەی تر.

دۆخی شەو

گەورەترین پێشکەوتن لە وێنەی کەم ڕووناکیدا لە مۆبایلی گالەکسیدا

قەبارەی پیکسلی گەورەکراو و تایبەتمەندی (نۆنا بینینگ)ی پێشکەوتوو وادەکات گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترا وێنەی هەرە روون و رووناک بگرن کاتێك رووناکیەکە کەمە.٦ برۆ دۆخی شەو چەند وێنەیەك بکە بە یەک وێنەی رووناک و بێ جوڵە.

A woman sitting in the middle of a staircase. One shot with Galaxy Note20 Ultra without Night mode, and the other shot with Night mode. The image shot with Night mode is clear, detailed, and featuring more color than the other photo.

چەند کامێرەی پرۆ گرەید

سێ کامێرەی بەهێز وادەکات پیشەی وێنەگرتنەکەت چاکتر بکەیت

بە کامێرەی ١٢ میگاپیکسلی ئەلترا واید وێنەکانت فراوان بکە. بە کامێرەی ١٠٨ میگاپیکسلی واید ئەنگل وێنەی رووناک بگرە لە شوێنی کەم رووناکیدا و تەنانەت ٥ هێندە برۆ پێشەوە بە زوومی هاوێنەیی لەسەر کامێرەی ١٢ میگاپیکسلیی تێلیفۆتۆ

*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش. شێوازی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت

مایکرۆسۆفت وەن درایڤ

یادەوەریەکانت لە ئینتەرنێتدا هەڵبگرە

خۆت پەیوەست بکە بە هەژماری مایکرۆسۆفتەکەتەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ وێنەکانت بەرز بکەیتەوە بۆ وەن درایڤ

کۆمەڵێك وێنەی جیاواز گیراون بە گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترا لە بەرنامەی وێنەکاندا، بە لۆگۆی مەیکرۆسۆفت وەن درایڤ

دڵخوازەکانی گالەکسی کە ئەزموونی کامێرەی پرۆ گرەید باشتر دەکات

  • HDR on front and rear cameras

    وێنە و ڤیدۆ بە سێبەری رەنگی راستەقینە و نایاب بگرە

  • Super Slow-mo up to 960fps

    کامێرە هەرە خێراکان تا ٩٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا دەگرن و تۆمارەکان خاو دەکەنەوە بۆ خاوترین ئاست.٧7

  • Front and back conversion 4K UHD recording seamless switching

    کامێرەکانی پشتەوە و پێشەوە بە ٤کەی یو ئێچ دی وێنە دەگرن

  • HDR10+ recording for incredible tones

    رەنگ و جیاوازیەکان وەکو خۆیان دەگیردرێن لە هەر دیمەنێکدا بە تایبەتمەندیی ئێچ دی ئاڕ ١٠+ و داینامیک تۆن ماپینگ.٨ 8

Logo tienda 0 +INFO ? Cargando... Se ha añadido un nuevo artículo en tu cesta Ver Cesta Seguir comprando