شوێن و زمانەکەت هەڵبژێرە.

کار

A hand holding Galaxy Note20 Ultra with a Google Duo video call with four callers and five people onscreen.

ئەمە کۆمپیوتەرێکە لە گیرفانتدا کە دەتوانیت ئەو کارانەی پێ بکەیت کە بە کۆمپیوتەر ناکرێت.

داینامیک ئەمۆلێد *٢

ڕوونترین و ڕووناکترین ڕووکار لە مۆبایلدا

ڕووکاری داینامیک ئەمۆلێد *٢ ئینفینیتی-ئۆ لە گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلتڕا دا بڕی ١٥٠٠ یەکەی ڕووناکی هەیە بۆ بینینێکی ڕەنگاڵە و بێ تیشكدانەوە تەنانەت لە ڕۆژی ڕووناکیشدا.١ بەشێوەیەکی بەرچااو تیشکی شینیش کەمدەکاتەوە بۆ ئەوەی چاوەکان کەمتر ماندوو ببن.

سێ مۆبایلی گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا بە ڕەنگی میستیک بڕۆنز، هەموویان ڕووەو سەرەوەن و چەند بەرنامەیەكیان هەیە لەسەر ڕووکارەکانیان بۆ ئەوەی ڕەنگەکان بە ڕوونی پیشان بدەن لە ڕووکارێکی ڕووناكدا.

ڕووکاری خۆگونجێنەر بە ١٢٠ هێرتز

ێژەی نوێبوونەوە دوو هێند بکە بۆ بینینێکی هەرە نایاب و ساف

ڕووکاری ١٢٠ هێرتز وادەکات سەروخوارکردن زۆر ساف و خێرابێت و دەستکاریکردنەکان زۆر وەڵامدەر و هەستیار بن.٢ ئەمەش وادەکات نوسین بە ئێس پێن وەکو نوسینی سەر کاغەزی ڕاستەقینە وابێت بە پێنوسێکی ڕاستەقینە.٣ هەروەها بە شێوەیەکی ژیرانە خۆی ئەوە دەستنیشان دەکات چی دەکەیت بە شێوەیەکی خودکارانە ڕێژەی نوێبونەوە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی پاتریەکە زیاتر بەرگە بگرێت و کاتێکی زیاترت بداتێ بۆ خۆشی بینین.

بەراوردکردنێکی تەنیشت بە تەنیشتی جیاوازیی سەروخوارکردن لەنێوان ڕووکارێك کە ٦٠ هێرتز بێت و ڕووکارێك کە ١٢٠ هێرتز بێت

لەهەر کات و شوێنێك بێت، یاری خۆت بکە

یاریکردن

ئەم مۆبایلە بۆ یاریکردن دروستکراوە

لە هەرکوێ بیت دەتوانیت بە ئاسودەیی یارییەکی نایاب بکەیت- بەهۆی پرۆسێسەرە ژیرە نایابەکەی و سیستەمی فێنککردنەوەکەی و ڕووکارە ١٢٠ هێرتزیەکەیەوە یاریکردن چۆتە ئاستێکی بەرزتر.٢ وای-فای ٦ و وای-فای ئۆپتەمایزەر بەکاربێنە بۆ ئەوەی بەردەوام پەیوەست بیت بە ئیتنەرنێتەوە بە دواکەوتنێکی زۆر کەم بۆ ئەوەی راستەوخۆ یاری بکەیت.٤

مۆبایلی گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا بە دەستەکانەوە، لەکاتی یاریکردندا

ئەی پی

خێراترین پرۆسێسەر لە مۆبایلی گالەکسی دا

پرۆسێسەرە باشترکراوەکە کارێکی زیاتر دەکات بە پارچە ئەلیکترۆنیەکەی، ئەمەش واتە تۆ دەتوانیت سوودمەند بیت لە داگرتنی خێراتر و یاریکردن بەبێ دابەزانتن (کلاود گەیمینگ) - بەبێ وەستان یان دەرکەوتنی هێما خولاوە وەڕسکارەکەی لۆدینگ.٤

گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا لەسەر لا. کەمێك لادەکاتەوە بۆ دەرخستنی ڕووکاری ئینفینیتی-ئۆ و ئەو شوشەیەی لە مۆبایلەکە جیابۆتەوە بۆ دەرخستنی پرۆسێسەرەکەی لەناو مۆبایلەکەدا.

لەمەودوا سڕینەوە دەبێتە بژاردە

یادگە

هەزاران وێنە و ڤیدۆی ئاست بەرز ئەزبەر بک.ە

بەهۆی ئێس پێنی بەهێز و تەکنۆلۆژیای ڤیدۆی ٨کەی، داهێنەرایەتیەکەت هیچ سنورێکی نابێت- تەنانەت یادگەکەشی. یادگەی ناوەکیی گالەکسی نۆت ٢٠ و گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا ٢٥٦ گیگابایتە و لەڕێی مایکرۆ ئێس دی کاردەوە یادگەی دەرەکیی تا ١ تێرابایت زیاد دەکرێت، کە هەمووی پێکەوە زیاتر لە ١ تێرابایت یادگەت بۆ بەردەست دەکات.5, 7

چەند وێنەیەك دەجوڵێن بەرەو ناوەڕاست لە هەموو لایەکەوە. هەموویان دەچنە ناو چوارچێوەیەکەوە و گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا دەردەکەوێت لە پشتیانەوە بە هەمان چوارچیوەی وێنەکە و بەرنامەی گالەریەکەی لەسەر ڕووکاری مۆبایلەکەیە.

4500mAh

هێزێك بۆ ئەوەی تەواوی ڕۆژ کار بکەیت و یاری بکەیت، بەبێ دوودڵبوون

پاتریی ژیر بۆ تەواوی ڕۆژەکەت

هێزێك تەواوی ڕۆژەکەت بەرگەت بگرێت

توانستێکی پاتریی بە هێزی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێر (نمونەیی) وا دەکات ژیرترین پاتریی مۆبایلی گالەکسی تەواوی ڕۆژەکە وزە بە شێوەیەکی کارا بەکاربێنێت.٨، ٩ بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژانەی لەکاریت بەرگەت بگرێت و تەنانەت کاتی خۆشیش بەسەر ببەیت لە ئێواران و شەواندا.

دیمەنی گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا لە پێشەوە. بە خێرایی بە چەند بەرنامەیەکدا تێدەپەڕێت، ئاماژەیە بۆ ڕۆژێکی ئاسایی بەکارهێنەری گالەکسی. پاشخانەکە لە سپییەوە دەگۆڕێت بۆ خۆڵەمێشی و پاشان ڕەش کە ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانی مۆبایلەکە لە بەیانی زووەوە تا درەنگانی شەو.
  • بارگاویکردنەوەی هەرە خێرا

    بارگاویکردنەوەی ٢٥ وات

    بیکە بە کارەباوە و لە ماوەی ٣٠ خولەکدا بڕی سەدا ٥٠ بارگاویی بکەوە.١٠، ١١

  • بارگاویکردنەوەی خێرای بێ تەل ٢.٠

    بێ تەل، خێرا

    تەنها مۆبایلەکەت دابنێ و خێرا بارگاویی بکەوە.١٢

  • وایەرلێس پاوەر شێر

    لە پشتی مۆبایلەکەتدا

    دەتوانیت بیستۆکی بەدس و کاتژمێر و تەنانەت مۆبایلی هاوڕێکەشت بارگاوی بکەیتەوە.١٣

پەیوەندیی ڤیدۆیی

ژنێك مۆبایلەکەی بەدەستەوەیە و پێدەکەنێت و سڵاو لە کامێرەکە دەکات. وێنەکە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی دەربکەوێت لەسەر ڕووکارەکەی گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا و پاشان دەگۆڕێت بۆ پیشاندانی پەیوەندیی ڤیدۆیی گوگڵ دوۆ لەگەڵ ٤ کەسی تر.

پەیوەستبوونە هەرە خێراکە وادەکات تۆ بەردەوام پەیوەستبیت بە چواردەورتەوە

بڵێ "سڵاو" بۆ پەیوەندییەکی ڤیدۆیی باشتر

گوگڵ دوۆ پەیوەندیی ڤیدۆیی فول ئێچ دی کە کاردەکات لەسەر هەموو ئامێرەکان بۆ ئەوەی دڵنیایی بدات لەوەی تۆ هەرگیز ساتەکانت لە کیس ناچێت لەگەڵ ئەو کەسانەی گرنگن بەلاتەوە. وای-فای ٦ و وای-فای ئۆپتەمایزەر پەیوەندییەکە بە خێرایی و پارێزراوی کەمترین بڕینەوە دەهێڵنەوە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانت بەردەوام ڕوون بێت.٤، ١٤

*وێنەکە دانراوە بۆ مەبەستی نمایش

*گوگڵ دوۆ هێمای بازرگانیی کۆمپانیای گوگڵە

A woman is holding a phone and smiling and waving into the camera. The photo shifts to appear on the screen of Galaxy Note20 Ultra and shifts to reveal a Google Duo video call with 4 other parties.

دوو ڕووکاری گەورە، هێزێکی زیاتر دابین دەکەن

سامسۆنگ دێکس

ڕووکاری دووهەم وادەکات ئەگەرەکان دووهێند بەرەو باشتر بڕۆن

لەڕێی سامسۆنگ دێکسەوە تۆ مۆبایلەکەت دەبەستیتەوە بە تەلەڤیزۆنەکەتەوە بە بێ تەل بۆ تەماشاکردنی فلیم یان بەکارهێنانی چەند بەرنامەیەک لەڕێی دێکسەوە لە هەمان کاتدا قسە بکەیت لەگەڵ هاوڕێکەت لەسەر مۆبایلەکەت.١٥،١٦ تەنانەت دەتوانیت مۆبایلە گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلتراکەت بکەیتە تەچ پاد یان بیکسبی بەکاربێنیت لەسەر مۆبایلەکەت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی و ئاسودەیی کۆنترۆڵی چواردەورەکەت بکەیت.

*لە بڵاوکردنەوەی یەکەمجاردا تەنها تەلەڤیزۆن پشتیوانی لێدەکرێت. پشتیوانیکردن لە ڕووکاری کۆمپیوتەری دانراوە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بڵاو بکرێتەوە

گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا، ئیس پێن ڕەنگ برۆنز و سامسۆنگ تیڤی لەسەر مێزێك دانراون، پەیوەستکراون لەڕێی وایەرلێس دێکسەوە. گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا بەرنامەی سامسۆنگ نۆت لەسەر ڕووکارەکەیەتی لەگەڵ ڕستەی “بەجۆشبوون وادەکات شتەکان نایاب بن”. پەیوەندییەکی ڤیدۆیی لەسەر تەلەڤیزۆنەکەیە باسی چۆنیەتی وتاردانی سەرنجڕاکیش و قایلپێکار دەکات لەلایەن ژنێکەوە.

بەشداریپێکردنی ئاسان

ئاماژەی پێبدە بۆ بەشداریپێکردن- هەر ئەوەندە

بەشداریپێکردنی فایلەکان ئاسان و خێرا کراوە لە پێشتر، بە زیادکردنی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی هوشیاریی چواردەور بۆ گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا. تەنها پانێڵی بەشداریپێکردن بێنە سەرەوە و بە مۆبایلەکەت ئاماژە بە مۆبایلی هاوڕێکەت بدە بۆ ناردنی وێنە و ڤیدۆ.١٧

*یو دەبلیو بی بەردەستە بەپێی وڵات

دوو مۆبایلی گالەکسی نۆت ٢٠ ئەلترا بە رەنگی میستیک برۆنز، دانەیەکیان پێشەوەی دیارە و دانەیەکیان پشتەوەی. هەردووکیان ڕوویان کراوەتە یەک بۆ پیشاندانی تایبەتمەندێتی پۆینت تۆ شێڕ (ئاماژەپێدان بۆ بەشداریپێکردن). ئەو مۆبایلەی پێشەوەی دیارە پانێلی بەشداریپێکردنەکەی لەسەر ڕووکارەکەیە و وێنەیەك دەنێرێت بەناوی Beach-day.jpg (لەسەر کەنارەکە). ئایکۆنی بەشداریپێکردن کاراکراوە و پانێلەکە دەگۆڕێت بۆ پەیوەندیکردن بە (شەین)ەوە. پاشان چاوەڕێ دەکات تا ئامێرەکەی تر وەریبگرێت، پاشان ناردن دەردەکەوێت و دواتر نێردرا دەردەکەوێت. پیشانی دەدات چەند بە ئاسانی لەڕێی پۆینت تۆ شێرەوە دەتوانیت شت بنێریت.

دڵخوازی هەموو مۆبایلە گالەکسیەکان

  • RAM powerful tech

    بە خێرایی سەرسوهێنەرە ٨ گیگابایتی ڕامەکەی دەتوانیت پەخش و یاریکردن و داگرتنیش بکەیت.

  • Bixby your personal voice assistant

    بیکسبی ڕێنمونیت دەکات کاتێك دەگەڕێیت بەناو مۆبایلی گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترا دا. تەنها فەرمانی پێ بکە و بیکسبی دەکەوێتە کار.١٨

  • Bixby Vision next-gen camera intelligence

    کامێرەکەت ئاماژە بکە بە شتێكت و بیکسبی ڤیژن زانیاریت لەسەری دەداتێ.١٩

  • Audio AKG and Dolby Atmos

    بڵندگۆی ستیریۆ و دۆلبی ئاتمۆس دەنگێکی نایابت بۆ دابین دەکەن

  • Hybrid SIM expandable memory or dual SIM

    دوو سیم کارتی تێ بکە ئەگەر پێویستت بە دوو دانەیە، یان دانەیەکیان بکە بە یادگەی زیاتر لەڕێی مایکرۆ سیم کاردەوە.5, 20

  • eSIM the electronic SIM

    وادەکات بە خێراییەکی دەستبەجێ سیمکاردەکان بگۆڕیت.٢١

  • Samsung Knox built-in security

    ئاسایشی تەواوەتی دابین دەکات بۆ پارچە ئەلیکترۆنیەکان و بەرنامەکان بۆ پاراستنی داتا و زانیاریەکانت بە ڕاستەوخۆیی.

  • Biometric Authentication unlock with face or finger

    مۆبایلەکەت بکەوە لەڕیی فەیس ریکۆگنیشن یان ئەلتراسۆنیک فینگەرپرینت. دەشتوانیت ژمارە و هێما و وشەی نهێنی دابنێیت بۆ پاراستنی زانیاری و داتاکانت.

  • IP68 water and dust resistance

    مۆبایلەکەت دەپارێزێت لە پڕژەی ئاو و دڵۆپە و نقومبون تا ١.٥ مەتر لە ئاودا یان تا ٣٠ خولەک.٢٢

چی لە پاکەتەکەدایە

ئەمانە لە پاکەتی بەهێزترین مۆبایلی نۆت دا وەردەگریت

پارچە گرنگەکان دەربهێنە بۆ کارپێکردنی گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترا و ئەزموونێکی نایاب بکە.٢٣

ئەو شتانەی لە پاکەتی گالەکسی نۆت ٢٠ و نۆت ٢٠ ئەلترادا هەیە دانراوە. لە ناو پاکەتەکەدا مۆبایل و ئێس پێن و بیستۆکی ئەی کەی جی و پارچەی بیستۆکەکە و کێبڵی یو ئیس بی جۆری سی و بارگاویکاری دیوار و دەرزیی سیمکارد دەبینرێت.
Logo tienda 0 +INFO ? Cargando... Se ha añadido un nuevo artículo en tu cesta Ver Cesta Seguir comprando