تایبەتمەندییەکان
Galaxy S24 FE بە Galaxy AIـەوە بناسە، شوێنێک کە هەموو وێنەیەک بە داهێنانی بێکۆتایی دەدرەوشێتەوە. خۆت لە ناو ئەزموونی گشتگیری Galaxy AI نوقمبکە و ڕێگەی بێشومار بۆ دۆزینەوەی خەیاڵەکانت بکەرەوە. بیچرکێنە، بیخەرە ناو بازنە، پەنجەی لەسەر داگرە – بزانە بۆ چی بە تەواوەتی شایەنیەتی.
* ڕەنگە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account پێویست بێت بۆ بەکارهێنانی چەند تایبەتمەندییەکی Samsung AI* Samsung هیچ بەڵێنێک، مسۆگەرییەک یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە دروستی، تەواوییەتی یاخود باوڕپێکراویی دەرئەنجامەکان کە لەلایەن تایبەتمەندی ژیریی دەستکردەوە دەدرێن.
* وێنەکان هاوشێوەکراون. دیمەنەکان کورتکراونەتەوە. ڕەنگە ڕووکاری ڕاستەقینەی بەکارهێنەر جیاوازبێت.
* ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI بە پێی ناوچە/وڵات، وەشانی سیستەمی وەگەڕخەڕ/One UI، مۆدێلی ئامێر و دابینکەری خزمەتگوزاری مۆبایل جیاوازبێت.
* ڕەنگە خزمەتگوزاری Galaxy AI بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە هەندێک ناوچە سنووردار بێت کە تەمەنیان لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد سنووردارکراوە.
* تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI هەتا کۆتایی 2025 بێبەرامبەر لەسەر ئامێرە پاڵپشیتکراوەکانی Samsung Galaxy دابیندەکرێن. ڕەنگە مەرجی جیاواز بۆ تایبەتمەندییەکانی ژیریی دەستکردی دابینکراوی لایەنی سێیەم جێبەجێبکرێت.
Galaxy S24 FEـی نوێ
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
ڕەنگی دڵخوازت هەڵبژێرە و بیکە بە هی خۆت
Galaxy S24 FE بە ڕەنگی زۆر جوان بدۆزەوە، بە ڕوونمای خاوەن چێوەی باریکتر. شێوە چەماوەکەی دڵنیایی دەدات لە هەڵگرتنی بە ئاسوودەیی لە کاتێکدا دیزاینە پاک و تەختەکەی چیژێکی زیاترت پێدەبەخشێت لە کاتی سەیرکردن.
* ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات/ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
ڕەنگاوڕەنگ دروستکراوە بۆ تۆ
Galaxy S24 FE بدۆزەوە کە لەگەڵ ستایلەکەت دەگونجێت، کە دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و سەردەمیانە، و ڕەنگی زیندوو پێشکەش دەکات.
بۆ خۆڕاگری دروستکراوە
بەهۆی +®Corning® Gorilla® Glass Victus کە پارێزگاری لە پاش و پێشی دەکات، ئەم مۆبایلە وا دروستکراوە بۆ ئەوەی بمێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، پلەی هەڵسەنگاندنی IP68ـی هەیە بۆ بەرگری دژی تۆز و ئاو.
* شووشەی پشتەوە شووشەی کامێڕا لەخۆ ناگرێت. چوارچێوەکەی دوگمەکانی دەنگ و دوگمەکانی لاتەنیشت و شوێنی SIM لەخۆ ناگرێت.
* Galaxy S24 FE بە IP68 پۆلێنکراوە. بە پێی بارودۆخی تاقیکردنەوە لە تاقیگەدا بۆ نوقمکردن لە ئاوی پاک بە قووڵیی هەتا 1,5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنان لە کەنار دەریا یان مەلەوانگەدا. بەرگریی ئامێرەکە دژی ئاو و تۆز هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات نەمێنێت لەبەر تێکچوون بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
قەبارەی بگۆڕە، جوانتری بکە بە Photo Assist
Photo Assist بەکاربهێنە بۆ گۆڕینی قەبارە، گواستنەوە و لابردنی شتە نەخوازراوەکانی ناو وێنەکانت بە ئاسانی. لەگەڵ ئامرازەکانمان بۆ دەستکاریکردنی وێنە کە بە ژیریی دەستکرد بەهێزکراون، وێنەکانی ڕۆژانەت بگۆڕە بۆ کاری هونەریی سەرسوڕهێنەر.
بیهێنە بەر چاوت. بیکێشە. بە بەکارهێنانی Sketch to Image بیبینە
لە سفرەوە یان لەسەر هەر وێنەییەک دەستبکە بە نیگار کێشانەوە. ژیریی دەستکرد بەکاربهێنە بۆ گۆڕینی ڕەشنووسی نیگارەکە بۆ وێنە.
بازدە بۆ ناو جیهانی ژیریی دەستکرد
بەهێزترین کامێڕای زنجیرەی Galaxy FE هەتا ئێستا بناسە
ProVisual Engine ئاوێتەیەکی گشتگیرە لە ئامرازە پاڵپشتیکراوەکان بە ژیریی دەستکرد کە وێنەکان و ڤیدیۆکان بە وردەکاریی ڕوون و پێکهاتەی دەوڵەمەند باشتر دەکات، هەر بۆیە تواناکان بە تەنها لە چرکاندنی وێنەیەک فراوانتر دەکات.
پۆرترەیتی سەرسوڕهێنەر بە ڕووناکیی کەم لەگەڵ ProVisual Engineـی Galaxy
ساتی گەش و زیندوو لە دۆخە تاریکەکاندا دەربخە. کامێڕای بەهێزکراو بە ژیریی دەستکرد دڵنیایی دەدات کە بابەتی وێنەکەت ڕووناک و ڕوون دەمێنێت تەنانەت لە ڕووناکیی کەمیشدا.
وێنەی ڕوون لە دوورەوە بگرە بە زوومی کوالێتی Optical
لە دوورەوە بە ئاسانی وێنەی پڕ وردەکاری بگرە. زوومی بە کوالێتی Optical که بە NPU و GPUـی پێشکەوتوو بەهێزکراوە، ڕێگەت پێدەدات وێنەی نزیککراو بەبێ لەدەستدانی کوالێتی بگریت. بابەتە دوورکانت بە ئاسانیی بهێنە ناو دیمەنێکی ڕوون.
* زوومی کوالێتی Optical لە لایەن هەستەوەری Adaptive Pixel (پیکسڵی خۆگونجێنەر)ـەوە چالاک دەکرێت.
* زوومی کوالێتی Optical بۆ ئەو مەودایانە بەکاردێت کە لە نێوان مەودای زوومی دیجیتاڵیدان. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
بە Super HDR وێنەکەکانت ڕووناک بکەوە
بە Super HDR، کە ڕەنگ و دیمەنەکان باشتردەکات، وێنەی سەرسوڕهینەر بگرە. چێژ لە نمایشێکی ڕەنگی دەوڵەمەندکراو ببینە و باشترین وێنەکان ڕاستەوخۆ بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆت هاوبەشبکە، بە Super HDR ڕووبەرە ڕووناکەکان تەنانەت ڕووناکتریش دەکات.
بە Instant Slow-mo ساتی سینمایی دروستبکە
لەگەڵ Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ) هەر ڤیدیۆییەک خاوبکەرەوە، تەنانەت ئەو ڤیدیۆیانەی ناو Gallery یان داگرتنەکانی خۆت کە لە بنەڕەتدا بەو شێوەیە تۆمارنەکراون. بە سادەیی پەنجە لێدە و داگرە بۆ جێبەجێکردنی کاریگەرییەکە بە چاوتروکانێک، دواتر بە ئاسانی پارچە ڤیدیۆکە هاوبەشبکە یان پاشەکەوتی بکە.
* ئەم ڤیدیۆیە بۆ چاککردنەوەی ڕەنگ دەستکاریکراوە. ڕەنگە ڕووکاری ڕاستەقینەی بەکارهێنەر جیاوازبێت.
لەگەڵ Portrait Studio سێڵفییەکان دەبن بە کاری هونەری
لێگەڕێ با ژیریی دەستکرد لەگەڵ Portrait Studio خەیاڵەکانت بەجۆش بخەن. پۆرترەیتە کەسییەکانت یەکسەر دەگۆڕێن بۆ شاکاری هونەریی.
ئەزموونی یاریکردنی زۆر ڕاستەقینە
Galaxy S24 FE بناسە، ئێستا بە کارایی پێشکەوتووی پڕۆسێسەری ئەپ بۆ فرە ئەرکیی ئاسانتر. چێژ لە Exynos 2400e پێشکەوتووی Samsung وەرگرە بۆ ئەزموونی دڵڕفێنی باوەڕپێنەکراو و ڕاستەقینەی یاریکردن.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
* Galaxy S24 FE بە Samsung Exynos 2400e. تایبەتمەندییەکانی تر لە خوارەوەی ئەم پەڕەیەن.
بازدە بۆ ناو ئەزموونێکی نوقمکەری بینین
خۆت لەناو ناوەڕۆکی دڵڕفێندا نوقم بکە لەگەڵ ڕوونمای پێشکەوتووی Dynamic AMOLED 2X، ئێستا ڕووناکتر و ڕەنگاوڕەنگترە لە جاران. چێژ لە شاشەیەکی گەورەتر و چێوەی باریکتر وەرگرە، کە ئەزموونی سەیرکردنت ئاسانتر دەکاتەوە.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە.
* Galaxy S24 FE خاوەنی بەرزترین ڕووناکی بە بڕی 1900 نیتە. ڕوونماکە خۆگونجێنەرە، بە شێوەیەکی خۆکار ئاستی ڕووناکی بەپێی ژینگەی دەوروبەر ڕێکدەخات. لە شوێنێک بە ڕووناکی 5000 لوکس یان زیاتردا، مۆدی ڕووناکی بەرز و Vision Booster چالاک دەکرێن.
* Galaxy S24 FE خاوەن چێوەی باریکتری 1,99 میلیمەتری لە لای چەپ و ڕاستە بە بەراورد لەگەڵ چێوەی 2,44 میلیمەتری S23 FE، کە ئەزموونی شاشەیەکی گەورەتر دابیندەکات.
پاترییەک کە زیاتر کاردەکات بۆ ئەوەی یاریی زیاتر بکەیت
چێژ لە کاتی زیاتری یاریکردن وەرگرە، بە پاڵپشتی پاترییەکی گەورەتر بە قەبارەی نموونەیی 4,700 میلی ئەمپێر. بە تەواوەتی بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ باشترکراوە، ئەمە باشترین هاوڕێتە بۆ چێژوەرگرتنی بەردەوام.
* وێنە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە ڕووکاری ڕاستەقینەی بەکارهێنەر جیاوازبێت.
* بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتیە لە بەهای ڕێژەیی مەزەندەکراو بە ڕەچاوکردنی گۆڕان لە توانای پاتری لە نێوان نموونەی پاتریە تاقیکراوەکان لە ژێر ستانداردی IEC 61960. توانای مەزندەکراو بریتیە لە 4,565 میلی ئەمپێر/کاتژمێر بۆ Galaxy S24 FE. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوازەکانی بەکارهێنان و هۆکاری تر بگۆڕێت.
* بە پێی بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی سامسۆنگ بە وەشانی پێش-بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە بە بیستۆکی گوێچکەوە لە ڕێگای بلووتووسەوە گرێدەدرێت لە ژێر ڕێکخستنە بنەڕەتییەکاندا بە LTE. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر توانای پاتری و تەزووی پێوانەکراو لەسەر بڕی بەکارهێنراوی وزەی پاتری لەکاتی لێدانی ڤیدیۆ (ڕوونیی فایلی ڤیدیۆ 720p، پاشەکەوتکراو لە ئامێرەکەدا) و لێدانی دەنگ (فایلی mp3، 192kbps، پاشەکەوتکراو لە ئامێرەکەدا و ڕوونمای LCD کوژاوە بێت) یەک لە دوای یەک. کاتی ڕاستەقینەی لێدانی ڤیدیۆ و دەنگ بە گوێرەی گرێدراوی ئینتەرنێت، ڕێکخستنەکان، فۆڕماتی فایل، ڕووناکیی شاشە، بارودۆخی پاتری و زۆر هۆکاری تر جیاوازە.
هۆکاری گۆڕینەوە بۆ Galaxy
* Galaxy Tab S9 بە جیا دەفرۆشرێت.
بگۆڕە بۆ Galaxy
بگۆڕە بۆ Galaxy، ئاسانە. بەو تایبەتمەندییانەی کە تایبەتن بە بەکارهێنەرانی Galaxy ئەزموونەکەت ببە ئاستێکی بەرزتر.
Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت تاقیبکەرەوە
Try Galaxy ئەپێکی سەر بنەمای وێبە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چێژ لە ئەزموونێکی ئاسان، سادە و کەسیی وەرگرن تەنانەت ئەگەر خاوەنی مۆبایلی Galaxyـیش نەبن. بە ئاسانی کۆدە QRـەکە سکان بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە و دەستبکە بە گەڕان.
پرسیارە باوەکان
جیاوازی سەرەکی نێوان Galaxy S24 FE و Galaxy S23 FE ئەوەیە کە Galaxy S24 FE خاوەنی ڕوونمایەکی Dynamic AMOLED 2xـی گەورەترە بە قەبارەی 6.7 ئینچ لەگەڵ لوتکەی ڕووناکی 1900 نیت و چوارچێوەی تەنکتری 1.99 ملم، لە بەرامبەر شاشەی 6.4 ئینچی خاوەن لوتکەی ڕووناکی 1450 و چوارچێوەی 2.44 ملم لە Galaxy S23 FEـدا. هەروەها کاراییەکەی باشترکراوە بە هۆی پڕۆسێسەری نوێکراوی Samsung Exynos 2400e. لە ڕووی تەمەنی پاترییەوە، Galaxy S24 FE بە پاترییەکی 4,700 میلی ئەمپێر/کاتژمێر کاردەکات لە بەرامبەر پاترییەکی 4,500 میلی ئەمپێر/کاتژمێر لە Galaxy S23 FEـدا.
* Galaxy S24 FE تایبەتمەندە بە Samsung Exynos 2400e.* بە بەراورد لەگەڵ Galaxy S23 FE.
* Galaxy S24 FE خاوەنی بەرزترین ڕووناکی بە بڕی 1900 نیتە. ڕوونماکە خۆگونجێنەرە، بە شێوەیەکی خۆکار ئاستی ڕووناکی بەپێی ژینگەی دەوروبەر ڕێکدەخات. لە شوێنێک بە ڕووناکی 5000 لوکس یان زیاتردا، مۆدی ڕووناکی بەرز و Vision Booster چالاک دەکرێن.
* Galaxy S24 FE خاوەن چێوەی باریکتری 1,99 میلیمەتری لە لای چەپ و ڕاستە بە بەراورد لەگەڵ چێوەی 2,44 میلیمەتری S23 FE، کە ئەزموونی شاشەیەکی گەورەتر دابیندەکات.
* بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەم تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بریتیە لە بەهای ڕێژەیی مەزەندەکراو بە ڕەچاوکردنی گۆڕان لە توانای پاتری لە نێوان نموونەی پاتریە تاقیکراوەکان لە ژێر ستانداردی IEC 61960. توانای مەزندەکراو بریتیە لە 4,565 میلی ئەمپێر/کاتژمێر بۆ Galaxy S24 FE. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوازەکانی بەکارهێنان و هۆکاری تر جیاوازبێت.
Galaxy S24 FE تایبەتمەندی بەهێزترین کامێڕاکانی ئێمەی هەیە لەناو زنجیرەی Galaxy FEـدا، کە هەر وێنەیەک بە باشترین شێوە دەگرێت لەگەڵ بزوێنەری ProVisual Engineـمان — کۆمەڵێک ئامرازی یارمەتیدەری ژیریی دەستکرد کە بۆ باشترکردنی وێنەکانتان دیزاینکراون.
لە ڕێگەی پۆرترەیتی شەوەوە دیمەنی سەرنجڕاکێشی شەو بگرە، با ڕووناکییە درەوشاوەکان تەنانەت لە تاریکیشدا بدرەوشێنەوە. زوومی opticalـی 3 هێندە بەکاربهێنە بۆ گرتنی وردەکارییەکان لە دوورەوە و زوومی کوالێتی Opticalـی 2 هێندە بەکاربهێنە بۆ ڕوونیی تەواو. لە ڕێگەی Super HDR جیهانی خۆت پڕ لە ڕەنگ بکە. بە Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ) خێرایی ڤیدیۆکانت بگۆڕە یان بە کامێڕای سێڵفی 10 مێگاپیکسڵ سێڵفی بگرە و لە ڕێگەی Portrait Studio دووبارە وێنایبکەوە.
* زوومی کوالێتی Optical لە ڕێگەی هەستەوەری Adaptive Pixel (پیکسڵی خۆگونجێنەر) چالاکدەکرێت و بۆ ئەو مەودایانە بەکاردێت کە لە نێوان مەودای زوومی دیجیتاڵیدان. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
* ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی پاڵپشتی Super HDR نەکەن.
* تایبەتمەندی Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ) بۆ Photo Assist لە Samsung Video Player و Samsung Gallery بەردەستە. ڕەنگە بۆ هەندێک جۆری دیاریکراوی فایلەکانی ڤیدیۆ بەردەست نەبێت. دروستیی ئەنجامەکان مسۆگەر نییە.
* تایبەتمەندی Portrait Studio بۆ Photo Assist پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. دەرئەنجامی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Portrait Studio وێنەیەکی قەبارە گۆڕاوە هەتا 9 مێگاپیکسڵ. لە کاتی پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکاندا نیشانەیەکی بینراو لەسەر وێنەی دروستکراو دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە. دروستیی و متمانە بە دەرئەنجامی بەرهەمهاتووی دەستکارییەکە مسۆگەر نییە.
Galaxy S24 FE پاڵپشتی لە تایبەتمەندییە بەهێزەکانی ژیریی دەستکرد دەکات— لە Circle to Search و Browsing Assist تا Live Translate و Interpreter و زۆر شتی تر.
بە Circle to Search دەستبەجێ ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێیت بدۆزەرەوە. پێویستە بە خێرایی لە بڕێکی زۆر لە زانیاری تێبگەیت؟ بەخێرایی کورتی بکەرەوە و لە ڕێگەی Browsing Assist وەریبگێڕە. بە وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ کە لەلایەن Live Translateـەوە دابینکراوە وەرگێڕان بەرەو ئاستی داهاتوو ببە. بە وەرگێڕانە خێراکانی Interpreter بە شێوەیەکی تەواو نوێ لە جیهان تێبگە.
* Summary (پوختە) بۆ Browsing Assist پێویستی بە گرێدراوی تۆڕ و چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە. ڕەنگە خزمەتگوزرییەکە لەسەر هەندێک ماڵپەڕی دیاریکراوی بەپارە سنورداربێت یان بەردەست نەبێت. ژمارەی پیتەکان سنووردارە.
* گرێدراوی تۆڕ بۆ وەرگرتنی نامەی پەیوەندی بۆ Live Translate پێویستە. چوونە ژوورەوە بۆناو Samsung Account پێویستە. Live Translate تەنها لەسەر ئەپە پێشوەختە دامەزراوەکانی مۆبایلی Samsung و هەندێک ئەپی لایەنی سێیەم بەردەستە.
* Translate (وەرگێڕان) بۆ Interpreter پێویستی بە چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە.
* دڵنیایی لەسەر دروستی ئەنجامەکان نادرێت. ڕەنگە بەردەستبوون و تایبەتمەندییەکان بە پێی زمان، وڵات، ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبن. ڕەنگە بەردەستبوونی زمانە پاڵپشتیکراوەکان جیاوازبێت. ڕەنگە هەندێک زمان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمان هەبێت.
Galaxy S24 FE بە ڕەنگەکانی شین، خۆڵەمێشیی ڕەشباو، خۆڵەمێشی، سەوزی نەعنایی و زەرد دێت.
* ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات/ناوچە یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.Galaxy S24 FE مۆبایلێکی زیرەکی نوێی Samsung Galaxyـە کە توانای پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد و کارایی باشتر پێشکەشدەکات بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە، لەگەڵ تایبەتمەندییە ساناکانی وەک هاوبەشکردنی خێرا لە ڕێگەی Quick Share و پاراستنی زانیاری زیادە بە Samsung Knox.
گۆڕینی مۆبایلە کۆنەکەت بۆ Galaxy S24 FE پڕۆسەیەکی خێرا و ئاسانە. دەتوانیت لە ماوەی چەند خولەکێکدا لە ڕێگەی Samsung Smart Switch زانیاری و ڕێکخستنەکان و فایلەکانت بگوازیتەوە.
خاسییەتەکان
-
پڕۆسێسەر
3.1GHz, 2.9GHz, 2.6GHz, 1.95GHz
-
بڕیار (پیشاندانی سەرەکی)
1080 x 2340 (FHD+)
-
تەکنەلۆجیا ( پیشاندانی سەرەکی)
داینامیک AMOLED 2X
-
کێش(غرام)
213
-
خێرایی CPU
3.1GHz, 2.9GHz, 2.6GHz, 1.95GHz
-
جۆری CPU
Deca-Core
-
CPU ناو
Samsung Exynos 2400e
-
بڕیار (پیشاندانی سەرەکی)
1080 x 2340 (FHD+)
-
تەکنەلۆجیا ( پیشاندانی سەرەکی)
داینامیک AMOLED 2X
-
قوڵایی ڕەنگ ( پیشاندانی سەرەکی)
16M
-
Max Refresh Rate (Main Display)
120 Hz
-
کامێرای دواوە - فرە بڕیار
50.0 MP + 12.0 MP + 8.0 MP
-
کامێرای دواوە - فرە ژمارەی F
F1.8 , F2.2 , F2.4
-
کامیرای دواوە - سەرنجی خۆکار
بەڵێ
-
کامێرای دواوە - OIS
بەڵێ
-
کمێرای دواوە - زووم
زوومی بینایی 3x، کوالێتی بینایی زووم 2x (بەهێزکراو بە هەستەوەری پیکسڵی خۆگونجێنەر) , زوومی دیجیتاڵی تا 30x
-
کامێرای پێشەوە - بڕیار
10.0 MP
-
کامێرای پێشەوە - ژمارە F
F2.4
-
کامیرای پێشەوە - سەرنجی خۆکار
نەخێر
-
کامێرای دواوە - فلاش
بەڵێ
-
ئەنجامی ریکۆردی ڤیدیۆ
UHD 8K (7680 x 4320)@30fps
-
جوڵەی هێواش
240fps @FHD, 120fps @FHD, 120fps @UHD
-
Storage (GB)
256
-
Available Storage (GB)
231.7
-
قەبارەی سیم
Nano-SIM (4FF), Embedded-SIM
-
Infra
2G GSM, 3G WCDMA, 4G LTE FDD, 4G LTE TDD, 5G Sub6 FDD, 5G Sub6 TDD
-
2G GSM
GSM850, GSM900, DCS1800, PCS1900
-
3G UMTS
B1(2100), B2(1900), B4(AWS), B5(850), B8(900)
-
4G FDD LTE
B1(2100), B2(1900), B3(1800), B4(AWS), B5(850), B7(2600), B8(900), B12(700), B13(700), B17(700), B18(800), B19(800), B20(800), B25(1900), B26(850), B28(700), B66(AWS-3)
-
4G TDD LTE
B38(2600), B40(2300), B41(2500)
-
5G FDD Sub6
N1(2100), N2(1900), N3(1800), N5(850), N7(2600), N8(900), N12(700), N20(800), N25(1900), N26(850), N28(700), N66(AWS-3)
-
5G TDD Sub6
N38(2600), N40(2300), N41(2500), N77(3700), N78(3500)
-
بەستنەوەی USB
USB جۆری-سی
-
وەشانی USB
USB 3.2 Gen 1
-
تەکنۆلۆجی شوێن
GPS, Glonass, Beidou, Galileo, NavIC, QZSS
-
جاکی گوێ
USB جۆری-سی
-
MHL
نەخێر
-
Wi-Fi
802.11a/b/g/n/ac/ax 2.4GHz+5GHz+6GHz, HE160, MIMO, 1024-QAM
-
Wi-Fi Direct
بەڵێ
-
ڤێرژنی Bluetooth
Bluetooth v5.3
-
NFC
بەڵێ
-
PC هاودەمکردن
سویچی زیرەک (ڤێرژنی PC)
-
Android
-
فاکتەری فۆڕم
Touch Bar
-
Accelerometer, Barometer, Fingerprint Sensor, Gyro Sensor, Geomagnetic Sensor, Hall Sensor, Light Sensor, Virtual Proximity Sensing
-
ڕەهەند (HxWxD, mm)
162.0 x 77.3 x 8.0
-
کێش(غرام)
213
-
توانای پیل (mAh ,تایبەت)
4700
-
لێکراوە
نەخێر
-
پاڵپشتی ستێریۆ
بەڵێ
-
پشتگیری فایلی ڤیدیۆیی
MP4, M4V, 3GP, 3G2, AVI, FLV, MKV, WEBM
-
ئەنجامی پێکردنی ڤیدیۆ
UHD 8K (7680 x 4320)@60fps
-
پشتگیری فایلی دەنگیی
MP3, M4A, 3GA, AAC, OGG, OGA, WAV, AMR, AWB, FLAC, MID, MIDI, XMF, MXMF, IMY, RTTTL, RTX, OTA, DFF, DSF, APE
-
پاڵپشتی کەلوپەل
Galaxy Ring, Galaxy Buds3 Pro, Galaxy Buds2 Pro, Galaxy Buds Pro, Galaxy Buds Live, Galaxy Buds+, Galaxy Buds3, Galaxy Buds2, Galaxy Buds, Galaxy Buds FE, Galaxy Fit3, Galaxy Fit2, Galaxy Fit e, Galaxy Fit, Galaxy Watch FE, Galaxy Watch Ultra, Galaxy Watch7, Galaxy Watch6, Galaxy Watch5, Galaxy Watch4, Galaxy Watch3, Galaxy Watch, Galaxy Watch Active2, Galaxy Watch Active
-
پشتگیری Samsung DeX
بەڵێ
-
®Bluetooth یاریدەدەری بیستن
ستریمینگی دەنگی ئەندرۆید بۆ ئامێری بیستن(ASHA)
-
پشتگیری SmarThings
بەڵێ
-
تیڤی چوڵەپێکراو
نەخێر
-
ماوەی نوێکاریی ئاسایش ( کارا دەبێت تا)
31 تشرینی یەکەمی 2031
ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر & داگرتنەکان
پرسیارە باوەکان
- ئهو پرسیارانهی كه زۆر جار كراون سەبارەت بە تەکنەلۆژیای Galaxy Z Flip5 و Fold5
- دەربارەی پەنیلی نوێکراوی Edge و گەیشتن بە تایبەتمەندی هەڵبژاردنی زانستی
- تایبەتمەندیەکانی Galaxy AI و مۆدێلەکانی پشتیوانیکراو
- چۆنیەتی بەکارهێنانی تەلەفۆن یان کاتژمێری سامسۆنگ گالاکسی بۆ بەڕێوەبردنی ئاگانامەکان لەسەر ئامێرە لەبەرکراوەکانت
- ناوی ئەپەکانی ئاسانکراو لە Galaxy One UI 6
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە