Galaxy AI گەیشت
بەخێربێیت بۆ سەردەمی ژیریی دەستکردی مۆبایل. لەگەڵ Galaxy S24 Ultra لە دەستەکانتدا، دەتوانیت پێ ئاستی نوێی داهێنان، بەرهەمهێنان و تواناکان بکەیتەوە — سەرەتا لە گرنگترین ئامێری ژیانتەوە دەستپێبکە. مۆبایلە زیرەکەکەت.
هەروا ئەفسانەییە.
نایاب. بەهێز. سەرسوڕهێنەر
سێ ئامێری Galaxy S24 Ultra بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی تیتانیۆمیی. دووان بەیەکەوە نیشاندراون، یەکێکیان ڕووی پێشەوەی و ئەوەی تریان ڕووی دواوەی لەگەڵ S Pen لە تەنیشتی دەبینرێت. مۆبایلێکی تر لە تەنیشتەوە دەبینرێت بۆ نیشاندانی لێوارەکانی چوارچێوەکە.
ئەو چیرۆکەی کە لە کانزاکانەوە ئێلهام وەرگرتووە بزانە
S-Penـی ناوەکی بەشێکی تەواو نوێ دەنووسێت
S-Penـی ناوەکی بەشێکی تەواو نوێ دەنووسێت
میراتی Galaxy Note زیندووە و باشە. بە وردییەک لەسەر ئەو ڕوونما نوێ و تەختە بنووسە، پەنجەداگرە و جوڵە بکە کە پەنجەکانت ئارەزوویان دەکرد پێشتر خاوەنی بوونیایە.
Galaxy AI
باشترین جۆری NPU. پێشکەوتووترین کامێڕا. ئێستا لەگەڵ ژیریی دەستکرد
200 مێگاپیکسڵ. وێنەی وردەکارییەکان بگرە کە ڕکابەری دیمەنە ڕاسەتەقینەکە دەکات
200 مێگاپیکسڵ. وێنەی وردەکارییەکان بگرە کە ڕکابەری دیمەنە ڕاسەتەقینەکە دەکات
لەگەڵ زۆرترین مێگاپیکسڵ لەسەر مۆبایلێکی زیرەک و پڕۆسێسکردنی ژیریی دەستکرد، Galaxy S24 Ultra ستانداردی پیشەیی بۆ کوالیتی وێنە دادەنێت هەر جارێک کە دوگمەی وێنەگرتن دادەگریت. لەوەش زیاتر، ProVisual engineـی نوێ شتەکان دەناسێتەوە — تۆنی ڕەنگەکان باشتردەکات، ژاوەژاو کەمدەکاتەوە و وردەکارییەکان دەخاتەڕوو.
یەکێک لە هەرە بەهێزترین Quad Tele zoomـەکان هەتا ئێستا
ڕێگە مەدە مەودای دوور بێزارت بکات. ئێستا دەتوانیت وێنەی نزیککراوەی 2 هێندە، 3 هێندە، 5 هێندە و تەنانەت 10 هێندە بە کوالیتی زوومی optical یان زوومی بە کوالیتی optical بەدەستبهێنیت.,, لەگەڵ ئەوەشدا، Tele OISـە نوێ و بەهێزەکە لە پێشوو فراوانترە بۆ جێگیرکردنی گرتەکە لە پێناو کەمترین لێڵیی زوومکردن.
زوومی opticalـی 5 هێندە، 50 مێگاپیکسڵ
هەستەوەری کامێڕای ڕوونیی بەرز و کامێڕای تێلێفۆتۆ بۆ ئەوەی وێنەی باوەڕپێنەکراوی زۆر ڕوونت پێببەخشن یەکدەگرن، تەنانەت کاتێک کە زووم دەکەیت. لەگەڵ زوومی 5 هێندە، بابەتەکەت تەواو نزیک بکەرەوە. ئەنجامەکە؟ 50 مێگاپیکسڵ لە وردەکاری نزیکتر، وردتر و ڕوونتر.
زوومی دیجیتاڵی نزیکی دەکاتەوە، AI Zoom باشتری دەکات
زوومی دیجیتاڵی نزیکی دەکاتەوە، AI Zoom باشتری دەکات
لە وێنەی دیمەنەوە بچۆرە سەر شتێکی تایبەت، لەسایەی AI Zoom کە لەسەر بنەمای فێربوونی قووڵە. بەبێ کێشە زوومی 1 هێندە تێپەڕێنە هەتا زوومی 100 هێندە، لە کاتێکدا AI وردەکارییەکان لە هەموو خاڵەکانی نێوانیاندا باشتر دەکات.,
ProVisual engine هەموو شەوێک بە وردەکاریی ڕوون وێنە دەگرێت
ProVisual engine هەموو شەوێک بە وردەکاریی ڕوون وێنە دەگرێت
Space Zoom تەنانەت لە شەوانیشدا، تۆ دەخاتە ناوەڕاستی چالاکییەکان. بە پیکسڵی 1.6 هێندە گەورەتر و Tele OISـی فراوانتر، وێنە و ڤیدیۆکان گەشاوەتر و جێگیرترن — تەنانەت بابەتە دوورەکانیش بە ڕوونی سەرنجڕاکێش دەبن.,,
ژیریی دەستکرد ڕوونی پۆرترەیتەکانی ڕووناکیی کەم بەرزدەکاتەوە
هەستەوەرێکی نوێی 5 هێندە و پیکسڵی گەورەتر بە واتای وەیە کە وردەکاری و بەرجەستەیی زیاتر دەبێت لە خۆرهەڵاتنەوە تا خۆرئاوابوون — و هەموو شتێک لە نێوانیاندا.,, لەگەڵ ئەوەشدا، نەخشەی قووڵی AI Stereoـی ئێمە، بەیەکەوە لەگەڵ مۆدی پۆرترەیتی نوێی 5 هێندە، کوالیتی وێنە بۆ پۆرترەیتە سەرسوڕهێنەرەکان کە بەڕاستی جیاوازن، زیاتر بەرز دەکاتەوە.
زوومی 5 هێندەی ڤیدیۆی شەوانە وردەکاری بەرزی هەیە
لەگەڵ توانای زوومکردنی 5 هێندە بۆ ڤیدیۆی شەوانی هەستەوەری 5 هێندە کە باشترکراوە، ساتەکان بە وردەکارییەکی باوەڕپێنەکراوەوە بگرە. سوپاس بۆ ISP Blockـی تایبەتی ئێمە، ماڵئاوایی لە ڤیدیۆی بە ژاوەژاو و کەم ڕووناکی بکە و پێشوازی لە ڕوونی بەرزتر و کەمبوونەوەی ژاوەژاو بکە.
قەبارەکەی بگۆڕە، دەستکاری بکە. ڕێک بەم شێوەیە
قەبارەکەی بگۆڕە، دەستکاری بکە. ڕێک بەم شێوەیە
ئایا شتێک لە شوێنی خۆیدا نیە؟ بە ئاسانی لە دوای وێنەگرتن بیگوازەرەوە. بژاردە نوێیەکانی دەستکاریکردن کە بە ژیریی دەستکرد بەهێزرکراون ڕێگەت پێدەدەن ئەو وێنەیە بەدەستبخەیت کە دەتەوێت، وەکو گۆڕینی شوێنی تەنەکان و پڕکردنەوەی ژیرانەی ئەو شوێنەی بە بەتاڵی جێیانهێشتووە.
دەستکاری کات بکە لەگەڵ تایبەتمەندی Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ)
دەستکاری کات بکە لەگەڵ تایبەتمەندی Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ)
Super HDR. AI لە پێشبینینی سەرەتاییەوە بۆ بڵاوکردنەوە
Super HDR. AI لە پێشبینینی سەرەتاییەوە بۆ بڵاوکردنەوە
لەگەڵ نوێترین بەرزکردنەوەی ئێمە بۆ Super HDR، کامێڕا پێشبینینی Super HDR هەر وەک گرتەی کۆتایی نیشان دەدات. ڕواستەوخۆ دەتوانیت بزانیت وێنە و ڤیدیۆ زۆر گەش و ڕوونەکانت چۆن دەبن تەنانەت بەرلەوەی بیانگریت. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنانەت کاتێک بە کامێڕای ئەپەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی وێنە دەگریت، کاردەکات.
ڕێگاییەکی نوێ بۆ دروستکردن لەگەڵ Galaxy AI، ئێستا لە One UI
بازنەیەک لەدەوری بکێشەوە، بیدۆزەرەوە. ڕێک بەم شێوەیە
شێوازێکی نوێ بۆ گەڕان لێرە بەردەستە لەڕێگەی Circle to search . لەکاتێکدا بەناو تۆڕی کۆمەڵایەتیی دڵخوازی خۆتدا دەگەڕێیت، S Pen یان پەنجەت بەکاربهێنە بۆ بازنەکێشان بە دەوری شتێکدا و ئەنجامەکانی گەڕانی Google وەربگرەوە.
بە ڕێکەوت وێنەی ڕوەکێکی ئەوەندە جوان دەبینیت کە دەتەوێت بزانیت چییە؟ بیخەرە ناو بازنەوە و ئا ها، تۆ ئەنجامەکانی گەڕانی Googleـت دەستدەکەوێت. ئێستا دەتوانیت بە خێرایی وەڵامێکت دەستبکەوێت بەبی ئەوەی پەڕەکە جێبهێڵیت.
Live Translate. ئاسانترین ڕێگەیە بۆ گفتوگۆکردن
لە سایەی Live Translate، ئێستا دەتوانیت وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنی بەدەستبهێنیت. بەربەستەکانی زمان تێکبشکێنە بە ڕادەیەک کە هەرگیز وا ئەنجام نەدرابێت — تەنانەت لە ڕێگەی کورتە نامەشەوە. بە زمانی خۆت وەڵامبدەرەوە — قسەکانت بە هەمان شێوە وەردەگێڕێنە سەر زمانی لایەنەکەی تر.
لەگەڵ Chat Assist شێوازێکی گونجاو بۆ دەقەکەت هەڵبژێرە
بە کۆنتڕۆڵی ژیریی دەستکرد لە Chat Assistـدا کورتەنامەکانت بنوسە. ئێستا دەتوانیت بە شێوازی پیشەیی، هاوڕێیەکی نزیک، تەنانەت بە ڕێزەوە ئەوە بڵێیت کە مەبەستتە. لە “چۆن ئەمە بڵێم؟”ـەوە دەستپێبکە بۆ “بۆچی من بیرم لەمە نەکردبووەوە؟” تەنها لە چەند چرکەیەکدا.
Noteـەکان لە چاوتروکانێکدا بە ژیریی دەستکرد پوختە بکە
ئاخۆ تۆ بیرۆکەیەک یان یادداشتێک دەنووسیتەوە، Note Assist چیرۆکێکی درێژ کورت دەکاتەوە. تەنها دەست بە نووسین بکە، و دواتر بیکە بە پوختەیەکی ڕوون و ئاسان بۆ پێداچوونەوە.
وە کاتێک بەدوای تێبینییەکی کۆندا دەگەڕێیت، ئەوا کەڤەرە نوێیەکان پوختەیەکی سادەکراو نیشاندەدەن — وادەکەن شاشەکەت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەربکەوێت تا بتوانیت بە ئاسانی شتەکان بدۆزیتەوە.
ڕاستەقینەترین یاریکردنی مۆبایلی ئێمە کە تا ئێستا هەبێت
دەکرێت سەرکەوتن بۆ تۆ بێت لەگەڵ Snapdragon® 8 Gen 3ـی نوێ بۆ Galaxy. پڕۆسێسکردنی خێراتر ئەو توانایەت پێدەبەخشێت کە تۆ بۆ هەوموو ئەو یارییانەی کە دەتەوێت بیانکەیت، پێویستت پێیەتی. پاشان، کاریگەرییە گرافیکییەکان لەگەڵ شوێنهەڵگرتنی تیشکی (ray tracing) لە کاتی ڕاستەقینەدا بۆ سێبەر و ڕووناکیدانەوەی تەواو ڕاستەقینە دەردەکەون.
بڵێ چی؟ ئێمە قەبارەی ژووری دەردانی گەرمیی Galaxy S24 Ultraـمان بە نزیکەی دوو هێندە کردووە بۆ باشترکردنی لەناوبردنی گەرمی و پێدانی ئەزموونی گرافیکی ساف بەو شێوەیەی کە مەبەست بوو.
ڕوونمای 2600 نیت. ڕووناکترین ڕوونمای خۆگونجێنەری مۆبایلمان لە ژێر تیشکی خۆردا
ڤیدیۆیەک بە توانای بینینی ڕوون بە شێوەی بەراوردکردنی پێشتر و دواتر لەسەر ڕوونمایەکی Galaxy S24 Ultra دەبینرێت. ئامێرەکە لە دەرەوە لە ژێر تیشکی خۆردا ڕاگیراوە و ڤیدیۆیەک لەسەر شاشەکە پەخشدەبێتەوە.
بۆچی لە iOSـەوە بێمە سەر Galaxy؟
بەبێ ماندووبوون لە iOSـەوە بیگۆڕە
وێنە، ڤیدیۆ، Contacts، ڕۆژمێر و ئەپەکانت لەڕێگەی Smart Switch ڕاگرە — تەنانەت ئەگەر لە iOSـەوە بگۆڕیت.,,
ببە بە یەکەم کەسی بۆ تاقیکردنەوەی پێشەنگی ژیریی دەستکرد
بیگۆڕە بە Galaxy بۆ ئەوەی لەڕێگەی سەردەمێکی نوێی ژیریی دەستکردی مۆبایلەوە تەواوی کاروباری رۆژەکەت ئاسانبکەیتەوە.
ڕێگرەکانی نێوان ئامێرەکان لەبیربکە
بیگۆڕە بە Galaxy بۆ کردنەوەی ڕێگەی بێکێشە بۆ کارکردن، یاریکردن و تەندروستیی بەردەوام لە سەرانسەری ئامێرەکانتدا.
فایلەکان لە ساتی خۆیاندا هاوبەشبکە
بەبێ هیچ هەوڵێکی زیادە، لە ڕێگەی Quick Share وێنە، ڤیدیۆ و چەندین جۆری تر لە فایلەکان بنێرە بۆ بەکارهێنەرانی دەرەوەی ئیکۆسیستەمی Galaxy. پێشتر تایبەت بوو بە ئامێرەکانی Galaxy، ئێستا بە هەمان شێوە لەگەڵ ئامێرەکانی Androidـی نزیکیشی کاردەکات.
Try Galaxy لەسەر مۆبایلەکەت
تاوەکو ئێستا نوێترین ئامێری Galaxyـت تاقیکردۆتەوە؟ پێت چۆنە ئێستا تاقی بکەیتەوە؟ هەر لەسەر مۆبایلەکەت! هەر لەگەڵ داگرتن دەست بە ئەزموونەکە بکە.
تاوەکو ئێستا نوێترین ئامێری Galaxyـت تاقیکردۆتەوە؟ پێت چۆنە ئێستا تاقی بکەیتەوە؟ هەر لەسەر مۆبایلەکەت! بۆ دەستپێکردن، تەنیا پێویستە QR codeـەکە سکان بکەیت و دایبگریت.
گۆڕانکاری لە هەنگاوی بچوکەوە دەست پێدەکات
ئێمە هەنگاو بە هەنگاو بە ئاڕاستەی داهاتوویەکی بەردەوام دەڕۆین. ئێمە باوەڕمان بە بنیاتنانی گەشتێکی بەردەوامە لە ڕێگەی گۆڕانکارییە بچووکەکان کە بتوانن جیاوازی گەورە دروستبکەن. کاری باش کردن، هەستی خۆشی بەدواوەیە.
پرسیارە باوەکان
تاقیبکەوە
* ڕەنگەکانی تایبەت بە فرۆشگای ئۆنڵاین تەنها لە ماڵپەڕی Samsung.com بەردەستن.
- زنجیرەکان کورتکراوەن و ھاوشێوە کراون. ئەنجامەکان تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. ڕەنگە ئەنجامەکان بەگوێرەی لێکچوونی بینراو جیاوازبن. پێویستی بە گرێدراوی بە ئینتەرنێتە. ڕەنگە پێویست بکات بەکارهێنەران Android بۆ دواین وەشان نوێبکەنەوە. ڕەنگە توانای کرداریی بەرهەم بەگوێرەی ئەپ و ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت جیاوازبێت. ڕەنگە بەشێک لە کردارەکان لەگەڵ هەندێک ئەپدا نەگونجێن. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەگوێرەی وڵات و زمان دەگۆڕێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- Live Translate پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. Live Translate بە تەنها لەسەر ئەپی Samsung Phone کە پێشوەختە دامەزرێنراوە بەردەستە. ڕەنگە بەشێک لە زمانەکان پێویستیان بە داگرتنی پاکێجی زمانەکە بێت. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- Interpreter requires Samsung Account login. Certain languages may require language pack download. Service availability may vary by language. Accuracy of results is not guaranteed. Availability and supported features may vary by country, region or carrier. Availability of supported languages may vary.
- Note Assist پێویستی بە گرێدراویی بە تۆڕێک و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ژمارەی پیتەکان سنووردارە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- Generative Edit پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئەنجامەکەی دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Generative Edit وێنەیەکی قەبارە گۆڕاو تا 12 مێگاپیکسڵ دەبێت. لە کاتی پاشەکەوتکردنیدا نیشانەیەکی کاڵی دیار لەسەر وێنە بەرهەم هاتووەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە وێنەکە لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دروستکراوە. دروستیی و متمانەی دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
- تایبەتمەندی وەرگێڕان لە Chat Assistـدا پێویستی بە پەیوەندی تۆڕ و چوونەژوورەوەی Samsung Account و داگرتنی پاکێجی زمانە لە Galaxy store. بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ درێژی دیاریکراو یەکبگرێتەوە. ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی وڵات، ناوچە یان زمان جیاواز بێت. ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکانی چاتکردن پاڵپشتی لەم تایبەتمەندییە نەکەن. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی Galaxy S24 Ultra بریتیە لە 6.8 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.8 ئینچ بە گۆشە چەماوەکانەوە؛ ڕووبەری بینراوی ڕاستەقینە بەهۆی گۆشە چەماوەکان و کونی کامێڕا بچووکترە.
- تەنها چوارچێوەی ئامێرەکە بە تیتانیۆم داپۆشراوە. چوارچێوەکە کلیلی دەنگ و دوگمەکانی تەنیشت ناگرێتەوە.
- کاتێک بەراورد دەکرێت بە Galaxy S23 Ultra.
- ڕەنگە بەردەست بوونی ڕەنگ بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.
- زوومی کوالیتی optical لە لایەن هەستەوەری Adaptive Pixel (پیکسڵی خۆگونجێنەر)ـەوە چالاک دەکرێت.
- AI Zoom بۆ مەوداکانی نێوان درێژی زوومی دیجیتاڵی بەکاردەهێنرێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- ڕەنگە ئەنجامەکان جیاواز بن بەپێی بارودۆخی ڕووناکی و/یان بارودۆخی وێنەگرتن لەوانەش بوونی چەند بابەتێک، کە لە فۆکەس دەرچوون یان بابەتی جووڵاو.
- مەوداکانی 3 هێندە و 5 هێندە بە زوومی optical دێن و مەوداکانی 2 هێندە و 10 هێندە بریتیین لە زوومی بە کوالیتی optical.
- پێویستە زوومی 2 هێندە لە ڕێکخستنەکانی ئەپی Camera Assistant چالاکبکرێت. Camera Assistant لە Galaxy Store دەتوانرێت دابگیرێت.
- ڤیدیۆی 8K دەبێت لەسەر ئامێرێک سەیربکرێت کە پاڵپشتی سەیرکردنی ڤیدیۆی 8k بکات.
- Space Zoomـی 100 هێندە؛ زوومی opticalـی 10 هێندە و زوومی دیجیتاڵی 100 هێندە بە تەکنەلۆژیای Super Resolution لەخۆ دەگرێت. ڕەنگە وێنەکە هەندێک تێکبچێت لە مەوداکانی زوومی سەروو 10 هێندە.
- ڕەنگە هەندێک لە ئەپەکان پاڵپشتی لە Super HDR نەکەن.
- تایبەتمەندی Sketch to Image پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ڕەنگە دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Sketch to Image ببێتە هۆی گۆڕینی قەبارەی وێنەکە تا بڕی 12 مێگاپیکسڵ. لەکاتی پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکاندا نیشانەیەکی ڕوون لەسەر وێنەی دروستکراو دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە. دروستی و متمانەی دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
- تایبەتمەندی Portrait Studio بۆ Photo Assist پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. دەستکاریکردن بە بەکارهێنانی Portrait Studio دەبێتەهۆی گۆڕینی قەبارەی وێنەکە تا 9 مێگاپیکسڵ. لە کاتی پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکاندا نیشانەیەکی ڕوون لەسەر وێنەی دروستکراو دادەنرێت بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە. دروستی و متمانەی دەرەنجامە دروستکراوەکە گەرەنتی نەکراوە.
- تایبەتمەندی پێشنیارەکانی تۆن لە Chat Assist پێویستی بە گرێدراویی ئینتەرنێت و چوونەژووری Samsung Account هەیە. بۆ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەگەڵ درێژی دیاریکراو یەکبگرێتەوە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان جیاواز بێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
- Arena Breakout © Proxima Beta Pte. سنووردار. گشت مافەکان پارێزراون. گشت هێما بازرگانییەکان و لۆگۆ و مافەکانی کۆپیکردن موڵکی خاوەنەکانیانن. بەردەستە بۆ کڕین لە Samsung Galaxy Store و فرۆشگاکانی تری ئەپ لە چەند وڵاتێکی دیاریکراو.
- بەرهەمەکانی بڕاندی Snapdragon بەرهەمی .Qualcomm Technologies, Inc یاخود کۆمپانیاکانی سەر بە ئەوە.
- ژووری دەردانی گەرمیی دامەزرێنراو لەسەر Galaxy S24 Ultra بە ڕێژەی 92% گەورەترە لەوەی Galaxy S23 Ultra.
- باشتربوونی کارایی AP بە بەراوردکردن بە Galaxy S23 Ultra نیشان دراوە. کارایی ڕاستەقینە دەکرێت بەپێی ژینگەی بەکارهێنەر، بارودۆخەکان و سۆفتوێر و ئەپلیکەیشنی پێشوەختە دامەزراو جیاوازبێت.
- تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەگوێرەی ژینگەی تۆڕ، تایبەتمەندییەکان و ئەپە بەکارهێنراوەکان، ژمارەی پەیوەندییەکان و نامەکان، ژمارەی جارەکانی بارگاویکردن و زۆر هۆکاری تر دەگۆڕێت. خەمڵێندراوە لە بەرامبەر تێکڕای پرۆفایلی بەکارهێنان کە لەلایەن UX Connect Research کۆکراوەتەوە. سەربەخۆیانە لە لایەن UX Connect research لە ئەمریکا و بەریتانیا لە نێوان 2023.11.25-2023.12.15 هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە بە وەشانی پێش بڵاوبوونەوەی SM-S921 و SM-S926 و SM-S928 لە ژێر دۆخی ڕێکخستنی بنەڕەتی بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی LTE و 5G Sub6. لە ژێر تۆڕی 5G mmWaveـدا تاقی نەکراوەتەوە.
- لەسەر بنەمای بارودۆخی تاقیکردنەوەی تاقیگەی ناوخۆیی سامسۆنگ بە وەشانی پێش بڵاوکردنەوەی مۆدێلی دیاریکراو کە لە ڕێگەی Bluetoothـەوە بە بیستۆك گرێدراوە بە ڕێکخستنە پێشوەختەکان لەسەر LTE. بە بەراورد بە توانا و تەزووی پێوانەکراو لەسەر ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی پاتری خەمڵێنراوە، لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆ (فایلی ڤیدیۆیی بە ڕوونیی 720p کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە) و پەخشکردنی دەنگ (فایلی mp3 بە کوالێتی 192kbps کە لەسەر ئامێر هەڵگیراوە و بە کوژاندنەوەی ڕوونمای LCD)، بە ڕێککەوت یەک لەدوای یەک. کاتەکانی ڕاستەقینەی ماوەی کارپێکردنی ڤیدیۆ و دەنگ بەپێی گرێدراویی تۆڕ، ڕێکخستنەکان، فۆرماتی فایل، ڕووناکیی شاشە، بارودۆخی پاتری و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.
- ڕوونمای Dynamic AMOLED 2X لەسەر Galaxy S24 Ultra بڕوانامەیەکی بەدەستهێناوە لەلایەن VDE Germany بۆ Mobile Color Volume (قەبارەی ڕەنگی مۆبایل) بە ڕێژەی 100% لە مەودای ڕەنگی DCI-P3، کە واتای ئەوەیە وێنەکانت کاڵ نین و ڕەنگی ڕوونی زیندووی باوەڕپێنەکراو بەدەست دەهێنیت بێ گوێدانە جیاوازیی ئاستی ڕووناکی. ڕوونماکە دەتوانێت بگات بە بەرزترین ئاستی ڕووناکی هەتا وەکو 2600 نیت، ئەمەش جیاوازیی نێوان بارەکانی تاریك و ڕووناکی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی باشتر دەکات بۆ وێنەیەکی درەوشاوەی کوالێتی بەرزتر، بە ڕێژەی کۆنتڕاستی 5,000,000:1 بۆ ئەوەی ئەزموونی مۆبایلەکەت سەرسوڕهێنەرتر بێت.
- بۆ گواستنەوەی بێتەل لە ئامێرەکانی ™Androidـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر و ئامێری نێرەر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت. دەتوانرێت لە ڕێگەی گرێدراوی بێتەلەوە گواستنەوە بەبێ کێبڵ ئەنجامبدرێت. بۆ گرێدرانی بێتەل، پێویستە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر و ئامێری نێرەر خاوەنی Android™ 4.0 یان نوێتر بێت. Smart Switch Mobile لە ”Settings (ڕێکخستنەکان)“ لەسەر ئامێری Galaxyـی وەرگر بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store دابگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی ڕێگەی گواستنەوە جیاوازبێت.
- بۆ گواستنەوەی بە کێبڵ لە iOSـەوە پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر خاوەنی Android™ 4.3 یان نوێتر بێت و ئامێری نێرەر iOS 5 یان دواتری هەبێت. دەکرێت گواستنەوە بەبێ کێبڵ لەڕێگەی گرێدراوێکی بێتەل یاخود iCloud ئەنجامبدرێت. بۆ گرێدرانی بێتەل، ئەوا پێویستە ئامێری وەرگر Android™ 4.0 یاخود سەرووتری هەبێت و ئامێری نێرەر iOS 12 یاخود سەرووتری هەبێت. بۆ گواستنەوەی iCloud پێویست دەکات کە ئامێری وەرگر Android™ 4.0 یاخود سەرووتری هەبێت و ئامێری نێرەر iOS 5 یاخود سەرووتری هەبێت. Smart Switch Mobile لە ”Settings (ڕێکخستنەکان)“ لەسەر ئامێری Galaxyـی وەرگر بکەرەوە یان ئەپی Smart Switch Mobile لە Galaxy Store دابگرە. بۆ گواستنەوەی بێتەل، لە App Storeـدا Smart Switch بۆ iOS لەسەر iPhone یاخود iPadـەکەت دابگرە. ڕەنگە زانیاری و ناوەڕۆکی بەردەست بۆ گواستنەوە بەگوێرەی ڕێگەی گواستنەوە جیاوازبێت.
- پێشنیاردەکرێت کە گرێدراوی بە کێبڵ بەکاربهێنرێت کاتێک کە داتای هەمەچەشن لە یەک کاتدا دەگوازیتەوە.
- Galaxy Buds2 Pro، Galaxy Watch6 Classic و Galaxy Tab S9 بە جیا دەفرۆشرێت.
- لەسەر ئەو ئامێرانەی کە خاوەنی Android OS 10 (Q OS) یاخود دواتر و One UI 2.1 یاخود دواترن بەردەستە. پاڵپشتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان Samsung Notebook و Galaxy Bookـەکانیش دەگرێتەوە، لەوانە ئەو کۆمپیوتەرە کەسییانەی لەسەر بنەمای Qualcomm کە لە ساڵی 2020 یاخود دواتر و کۆمپیوتەرە کەسییەکانی Windowsـی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی تر کە بە Windows 10 2004 یان نوێتر کاردەکەن، کە خاوەنی درایڤەری بلووتووسی وەشانی Intel 22.50.02 یاخود نوێتر و درایڤەری Wi-Fiـی Intel 22.50.07 یاخود نوێترن.
- Galaxy Tab S9 بە جیا دەفرۆشرێت.
- بۆ هاوبەشکردنی فایل لەڕێی کۆدی QR و Contacts، دەکرێت هەتا 1,000 فایل لە یەک کاتدا بگوازرێتەوە. پێویستە هەر فایلە لە 3 گێگابایت کەمتر بێت، و دەتوانرێت هەتا 5 گێگابایت لە داتای گشتی لە ڕۆژێکدا بگوازرێتەوە. لینکەکان دوای دوو ڕۆژ بەسەردەچن. ئامێری نێرەر پێویستی بە Samsung Account هەیە، و ئامێری هەریەک لە نێرەر و وەرگر پێویستیان بە گرێدراوییەکی ئینتەرنێت هەیە.
- Knox Matrix لەسەر مۆبایلی زیرەک و تابلێتەکانی Galaxy خاوەن One UI 6.0 یاخود سەرووتر پاڵپشتی دەکرێت. ڕەنگە بەردەستبوون بەگوێرەی وڵات یان هەرێم جیاوازبێت.
- مەرج و ڕێساکان جێبەجێ دەکرێن. ڕەنگە بەردەست بوون بەگوێرەی دابینکەری خزمەتگوزاری، وڵات یان ناوچە جیاوازبێت. شیاوبوونی ئامێر بۆ ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی لەسەر لاپەڕەی Trade-in (ئاڵوگۆڕ و بازرگانیکردندا) بپشکنە.
- ڕەنگە بەردەستبوون و بژاردەکانی بیرگە بەپێی دابینکەری خزمەتگوزاری، وڵات یاخود هەرێم جیاوازبێت. ڕەنگە بەردەست بوونی شوێنی هەڵگرتنی کۆگای ڕاستەقینە بەگوێرەی سۆفتوێری پێشوەختە دامەزرێنراو جیاوازبێت.
- هەموو ئێکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.
- کاتێک لە گۆشە بۆ گۆشە دەپێورێت، قەبارەی شاشەی Galaxy S24 Ultra بریتیە لە 6.8 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.8 ئینچ بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. قەبارەی شاشەی Galaxy S24 بریتیە لە 6.2 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6 ئینچ بە هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان و قەبارەی شاشەی +Galaxy S24 بریتیە لە 6.7 ئینچ بە لاکێشەی تەواو و 6.5 بۆ هەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان؛ ڕووبەری ڕاستەقینەی بینین بەهۆی گۆشە چەماوەکان و شوێنی کامێڕا بچووکترە.
- بەهای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقیکراوەتەوە. بەهای نموونەیی بەهای تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەکانی پاتری کە بەپێی ستانداردی IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای هەڵسەنگێندراو بریتیە لە 3880mAh بۆ Galaxy S24 و 4755mAh بۆ +Galaxy S24 و 4855mAh بۆ Galaxy S24 Ultra. ڕەنگە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ، شێوەی بەکارهێنان، و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت.
- +Galaxy S24 ،S24 و S24 Ultra بە IP68 پۆلێنکراون. لەسەر بنەمای مەرجەکانی تاقیكردنەوەی نوقمکردن لە ناو ئاوی پاک هەتا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک لە تاقیگەدا. ئامۆژگاری ناکرێت بە بەکارهێنان لە کەناردەریا یان مەلەوانگە. بەرگری دژی ئاو و تۆزی ئامێر هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەمببێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی ئاساییەوە.
- Instant Slow-mo (خاوکردنەوەی دەستبەجێ) تەنها لە ئەپە پێشوەختە دامەزراوەکانی Samsung Video Player و Samsung Gallery بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی تایبەتمەندییەکانی ڤیدیۆکە جیاواز بێت.