ڕێنمایی و تەکنیکەکانی بەکارهێنانی دەستبەندی وەرزشی D-Buckle بۆ زنجیرەی کاتژمێری گالاکسی

بەرواری دواترین نوێ بوونەوە : 07 25.2023

بەهۆی هەڵپێکی موگناتیسی سادەوە دەتوانرێت بە ئاسانی دەستبەندەکە بە مەچەکەوە ببەستیت و هەرکات پێویست بوو دەریبهێنیت. جیا لەمە، دەستبەندی وەرزشی D-Buckle لە مەوادی ساف و نەرم دروست کراوە بۆ ئەوەی زیاتر ڕەحەت بێت.

کەسێک کە خەریکە دەستبەندی وەرزشی D-Buckleی کاتژمێری گالاکسیی سامسۆنگ دەبەستێت.

تێبینیەکان:

  • دەستبەندی وەرزشی شیکی D-Buckle لەگەڵ Galaxy Watch 5 Proی تۆدا یە
  • دەستبەندی وەرزشی D-Buckle بۆ مۆدێلی Galaxy Watch 6 بەجیا دەفرۆشرێت.
  • دیزاین و قەبارەی دەستبەندی وەرزشی D-Buckle ڕەنگە بەپێی مۆدێل جیاواز بێت.

ئەندازەی دەستبەندی وەرزشی D-Buckle بگۆڕە

درێژیی دەستبەندەکە بگۆڕە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە لە دەستتدا ئاسوودەیە و تەنگ نیە.

هەنگاوی 1. هەڵپێکی موگناتیسی بکەوە.

وێنەی کردنەوەی هەڵپێکی موگناتیسیی سەر کاتژمێری گالاکسی.

تێبینی: لە کاتی کردنەوەی هەڵپێکدا هێزی زۆر بە کار مەهێنە. لە کاتی بەکارهێنانی هەڵپێکەکەدا ئاگادار بە چونکە ئەگەری ئەوە هەیە کە بشکێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر چۆنیەتی نیشتنی دەستبەنەکە لەسەر دەست دەبێت.

هەنگاوی 2. گیرەکە بکەوە، دەستبەندەکە بخەرە ناو چوارچێوەی هەڵپێکەکە بۆ ئەوەی درێژییەکەی ڕێک بکەیت، پاشان گیرەکە دابخە.

ڕێنمایی وێنەیی هەنگاو بە هەنگاو لەبارەی چۆنیەتیی گۆڕینی درێژیی دەستبەندەکە.

تێبینی: ئەگەر سەری دەستبەندەکە بگریت ئاسانتر دەتوانیت بیخەیتە نێو هەڵپێکەکە.

هەنگاوی 3. بۆ کردنەوەی گیرەکە لە کاتێکدا کە دەستبەندەکە هێشتا لە شوێنی خۆیدا قایمە، بە ئارامی دەستبەندەکە بەرەو خوارەوە بکێشە.

وێنەیەک کە کرانەوەی گیرەکە نیشان دەدات.

ڕێنمایی بۆ بەکارهێنانی دەستبەندی وەرزشی D-Buckle

  • مادەی موگناتیسی دەستبەندی وەرزشی D-Buckle دەتوانێت شتی کانزایی ڕابکێشێت.
دەستبەندی وەرزشی D-Buckleی کاتژمێری گالاکسی شتی کانزایی ڕادەکێشێت.
  • بۆ شارژکردنەوەی کاتژمێری گالاکسی بەو شارژێرەی کە دابین کراوە، کاتژمێری گالاکسی لەسەر شان دابنێ بۆ ئەوەی دەستبەندەکە کاریگەری لەسەر کابلی شارژکردنەوە دانەنێت.
کاتژمێری گالاکسی بە شارژێری دابینکراو شارژ دەبێتەوە.
  • بۆ شارژکردنەوەی کاتژمێری گالاکسیت بە شارژێری بێتەل یان پاوەرشەیرینگی بێتەل، سەرەتا دەستبەندی وەرزشی D-Buckle لاببە. پاشان، دڵنیا ببە کە هەموو پشتی کاتژمێرەکە تەماسی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ڕووبەری شارژکردنەوە هەبێت.
کاتژمێری گالاکسی بەبێ دەستبەند لەسەر شارژێری بێتەلی سامسۆنگ شارژ دەبێتەوە.
  • ئەگەر هەموو پشتی کاتژمێرەکە تەماسی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ڕووبەری شارژکردنەوە نەبێت، کاتژمێرەکە شارژ نابێتەوە.
کاتژمێری گالاکسی بە شێوەی نادروست لەسەر شارژێری بێتەل دانراوە. کاتژمێری گالاکسی بە شێوەی نادروست لەسەر شارژێری بێتەل دانراوە.
کاتژمێری گالاکسی بە شێوەی نادروست لەسەر پشتی مۆبایل دانراوە. کاتژمێری گالاکسی بە شێوەی نادروست لەسەر پشتی مۆبایل دانراوە.

سوپاس بۆ ڕاوبۆچونەکانت!