TV

TV

دیدگا

ڕێنمایی دەنگی
ڕێنمایی دەنگی توانای ئەوە بە Smart TVs دەدات کە وەسفێکی دەنگیی ئەو شتانە پێشکەشبکەن کە لەسەر شاشەکەت پیشاندەدرێن. یارمەتی بەکارهێنەرانی نابینایان یان ئەو کەسانە دەدات کە بە سەختی شاشەکە دەبینن بۆ بەکارهێنانی کارە سەرەتاییەکانی TV و خزمەتگوزارییە زیرەکە جۆراوجۆرەکان، وەک ئینتەرنێت و گەڕان بە فیدباکی دەنگی. بە ڕێنوێنی دەنگیی، دەتوانیت زانیاری لەسەر کەناڵ و ئاستی دەنگی ئێستا، پەخشەکانی ئێستا و داهاتوو و خشتەی بینین ببیستیت.
  • ڕێكخستنی ئاستی دەنگ/خێرایی/تۆنی دەنگ
  • لە کاتی بەکارهێنانی ڕێنمایی دەنگیدا ئاستی دەنگی پاشبنەمای TV ڕێکبخە
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Voice Guide (ڕێنمایی دەنگی)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Voice Guide (ڕێنمایی دەنگی)
Audio description (وەسفی دەنگی)
Audio description (وەسفی دەنگی) خزمەتگوزارییەکە کە لەلایەن زۆرێک لە پڕۆگرامەکانی تەلەفزیۆنەوە بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دابینکراوە کە نابینان یان دووچاری ئاستەنگی دەبنەوە لە بینینی شاشەدا. تراکێکی دەنگی زیادە پەخشدەکرێت کە وەسفێکی زارەکیی دیمەنەکە دەدات بۆ یارمەتیدان لە تێگەیشتن. چێژ لە ئەزموونێکی زیندووتر وەربگرە لەگەڵ گێڕانەوەی گۆڕانی دیمەنەکان، دەربڕینەکانی کارەکتەرەکان، ئاماژەکان، جلوبەرگەکان و زیاتر.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Audio description (وەسفی دەنگی)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Voice Guide (ڕێنمایی دەنگی)
  • * وەسفی دەنگی تەنها ئەو کاتە بەردەستە ئەگەر لە لایەن ئەو پەخشەی کە ئێستا سەیری دەکەیت پاڵپشتی بکرێت.
گەورەکردنەوە
ئەگەر ناتوانی شاشەکە بە باشی ببینیت و توانای بینینت کەمە، دەتوانیت شاشەکە گەورە بکەیت بۆ بینینی %200 یان شوێنی ئەو بەشە ڕێکبخەیت کە گەورە دەکرێت.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Magnification (گەورەکردنەوە)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Magnification (گەورەکردنەوە)
کۆنتڕاستی بەرز
دەقی ڕەنگ کاڵ لە بەرامبەر پاشبنەمایەکی تاریکدا ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە ڕەنگ کوێرن یان توانای بینینی کەمیان هەیە کە دەقی سەر شاشە بە شێوەیەکی ڕوونتر ببینن. دەتوانیت ڕەنگی پاشبنەمای شاشەی خزمەتگوزاری سەرەکییەکە بگۆڕیت بۆ ڕەش و ڕەنگی دەقەکە بکەیتە سپی یان زەرد بۆ باشترکردنی توانای بینین و کەمکردنەوەی ماندووبوونی چاو. لەگەڵ ئەوەشدا، شاشەی ڕوونی پێڕستی TV بە شێوەیەکی خۆکار دەگۆڕێت بۆ ناڕوون بۆ ئەوەی دەقەکە باشتر بخوێنرێتەوە.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > High Contrast (کۆنتڕاستی بەرز)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > High Contrast (کۆنتڕاستی بەرز)
زوومی پێڕست
لەگەڵ دەق
زوومی پێڕست و دەق، پێڕست و دەق گەورەتر دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە توانای بینینی کەمیان هەیە. دەتوانیت دەقی گەورەتر و بەشی پڕ وردەکاریی شاشەکانی خزمەتگوزاری ببینیت، وەکو زانیاری کەناڵ، Smart hub، ڕێکخستنەکان، لاپەنجەرەکان و زیاتر.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Zoom Menu and Text (پێڕستی زووم و دەق)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Zoom Menu and Text (زوومی پێڕست و دەق)
خۆڵەمێشی
ئەگەر کێشەی ناسینەوەی ڕەنگەکانت هەیە یان چاوەکانت زۆر ماندوو دەبن، دەتوانیت بە بەکارهێنانی ڕەنگی خۆڵەمێشی ڕەنگی شاشەکە بگۆڕیت بۆ ڕەش و سپی. دەتوانیت مۆدی ڕەش و سپی بەکاربهێنیت بۆ ڕوونکردنی ئەو سنوورە تەڵخانەی کە بەهۆی ڕەنگەوە دروست دەبن و بۆ ئارامکردنەوەی چاوەکانت بەبێ ئەوەی فشار بکەیتە سەر چاوەکانت.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Grayscale (خۆڵەمێشی)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Grayscale (خۆڵەمێشی)
Color Inversion (پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ)
ئەگەر هەستیاریت بە ڕووناکی یان بینایی چاوت لاوازە، دەتوانیت پاشبنەماکە پێچەوانە بکەیتەوە بۆ ڕەش و دەقەکە بۆ سپی. Color Inversion (پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ) یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی توانای ناسینەوەی شتی بینراو و کەمکردنەوەی درەوشانەوە و فشار لەسەر چاو.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Color Inversion (پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Color Inversion (پێچەوانەکردنەوەی ڕەنگ)
SeeColors Mode (مۆدی بینینی ڕەنگەکان)
SeeColors Mode (مۆدی بینینی ڕەنگەکان)، کە لەسەر هەموو Samsung QLED TVـەکان بەردەستە، یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە توانای بینینی ڕەنگیان تێکچووە و بۆ ڕێکخستنی ڕەنگی شاشەکە بۆ ئەوەی لەگەڵ چاوەکانیاندا بگونجێت. دەتوانیت ڕێژەی هەبوون و پلەی ڕەنگ کوێری بپشکنیت، و بە پشتبەستن بە دەستنیشانکردنەکە، ڕەنگی شاشەکە ڕێکبخەیت لەگەڵ شەبەنگی ئەو ڕەنگانەی کە چاوەکانت دەتوانن بیانناسنەوە.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > SeeColors Mode (مۆدی بینینی ڕەنگەکان)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > SeeColors Mode (مۆدی بینینی ڕەنگەکان)
فێربوونی ڕیمۆتی TV
فێربوونی ڕیمۆت کۆنترۆڵ یارمەتی بەکارهێنەرانی نابینا یان ئەوانەی چاویان کزە دەدات بەخێرایی شوێن و کرداری دوگمەکانی ڕیمۆت کۆنترۆڵەکە فێربن. TVـەکە پێت دەڵێت کە هەر دوگمەیەک چی دەکات دوای ئەوەی کە دایدەگریت.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Learn TV Remote (فێربوونی ڕیمۆتی تەلەفزیۆن)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Learn TV Remote (فێربوونی ڕیمۆتی تەلەفزیۆن)
فێربوونی شاشەی پێڕست
فێربوونی شاشەی پێڕست ڕێگە بەو بەکارهێنەرانە دەدات کە نابینان یان توانای بینینیان کەمە کە بتوانن فێری کرداری جۆراوجۆری TV ببن. ڕوونکردنەوەی دەنگیی نامیلکەی-ئەلیکترۆنی پێشکەش دەکات لەبارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ، پێڕستی توانای دەسپێگەیشتن، ڕێنمایی دەنگی TV، ڕێنمایی پەخش، خشتەی سەیرکردن و زیاتریش.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Learn Menu Screen (فێربوونی شاشەی پێڕست)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Learn Menu Screen (فێربوونی شاشەی پێڕست)
Audio Subtitles
ئەم تایبەتمەندییە دەنگییە بە بەکارهێنانی AI ژێرنووسی ڤیدیۆ دەناسێتەوە و بە دەنگی بەرز دەیخوێنێتەوە.
  • Audio Subtitles
  • ئاستی دەنگی Audio Subtitles
  • خێرایی Audio Subtitles
  • ئاستی دەنگی ڤیدیۆ
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Audio Subtitles (ژێرنووسی دەنگی)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Audio Subtitles (ژێرنووسی دەنگی)
کوژاندنەوەی وێنە
کاتێک ئەم تایبەتمەندییە بەکاردەهێنیت، شاشەی TVـەکەت دەکوژێتەوە، بەڵام هێشتا دەتوانیت گوێ لە دەنگەکە بگریت. بۆ چالاککردنەوەی شاشەکە، بە ئاسانی هەر دوگمەیەک (جگە لە دوگمەکانی Power (کوژاندن و پێکردن) و Volume (ئاستی دەنگ) ) لەسەر ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەکەت دابگرە.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Picture Off (کوژاندنەوەی وێنە)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Picture Off (کوژاندنەوەی وێنە)
مۆدی Relumino
مۆدی Relumino بە کێشانی هێڵکاری شتەکان و بەرزکردنەوەی کۆنتڕاست و ڕێکخستنی ڕووناکی و ڕەنگ، زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان، فیلم و فیلمە بەڵگەنامەییەکان ئاسانتر دەکات بۆ بینین.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Relumino Mode Settings (ڕێکخستنەکانی مۆدی Relumino)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Relumino Mode Settings (ڕێکخستنەکانی مۆدی Relumino)

بیستن

ژێرنووس
ژێرنووس بۆ زۆرێک لە پڕۆگرامەکانی TV دابینکراوە. وتووێژ وەک دەقی شاشە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە کەڕن یان لاوازی بیستنیان هەیە پیشاندەدرێت. ئەگەر ژێرنووسەکان پێش شاشەکە بگرن و ڕێگری لە بینین بکەن، دەتوانیت بیانگوازیتەوە بۆ شوێنێکی گونجاوتر. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ بەرزکردنەوەی توانای بینین، دەتوانیت قەبارەی فۆنت و ڕەنگ و ڕەنگی پاشبنەما و ڕوونیی ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانتدا بگونجێت.
  • ژێرنووس
  • شوێنی ژێرنووسی خۆکارانە
  • جیاکردنەوەی ژێرنووسی نزیککراوە
  • مۆدی ژێرنووس
  • بژاردەکانی ژێرنووسی دیجیتاڵی
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Caption Settings (ڕێکخستنەکانی ژێرنووس)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Caption Settings (ڕێکخستنەکانی ژێرنووس)
  • * ڕەنگە خشتەی پرۆگرامی پەخش بەگوێرەی ناوچە جیاوازبێت.
  • * ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاریەکانی ژێرنووس بەگوێرەى کۆمپانیاکانی پەخش جیاوازبێت.
Sign language zoom
Sign language zoom بە شێوەیەکی خۆکار ناوچەی زمانی ئاماژە دەناسێتەوە و گەورەی دەکات، کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی کەڕ دەدات کە بتوانن وردەکاری زیاتری دەربڕینی دەم و دەموچاو ببینن. دەتوانیت ناوچەیەکی زمانی ئاماژە دیاریبکەیت و گەورەکردنەکە تا %200 ڕێکبخەیت. هەروەها بەکارهێنەرانی نابینا دەتوانن ئەم کردارە بۆ گەورەکردنی ناوچەیەکی دیاریکراو بەکاربهێنن، وەک نمرەکان بۆ ڕووداوە وەرزشییەکان یان پڕۆگرامەکانی پێشبڕکێ.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Sign Language Zoom Settings (ڕێكخستنەكانی زوومی زمانی ئاماژە)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Sign Language Zoom Settings (ڕێكخستنەكانی زوومی زمانی ئاماژە)
دەنگی فرە-دەرچە
دەنگی فرە-دەرچە ڕێگە دەدات بەو بەکارهێنەرانە کە بە سەختی دەبیستن لەگەڵ خێزانەکەیان چێژ لە TV وەربگرن. دەنگ لە یەک کاتدا بۆ هەردوو سپیکەر و هێدفۆن دەردەچێت، ئەمەش ڕێگە بە هەر ئەندامێکی خێزان دەدات چێژ لە پەخشەکە وەربگرێت لە ئاستی دەنگی خۆیدا. ئەو بەکارهێنەرانەی کە بە سەختی دەبیستن دەتوانن بە بەکارهێنانی ئامێری بلووتووس گوێبگرن، لە کاتێکدا ئەندامانی خێزان دەتوانن لە ڕێگەی سپیکەری TVـەوە گوێبگرن.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Multi-output Audio (دەنگی فرە-دەرچە)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Multi-output Audio (دەنگی فرە-دەرچە)
Sign Language Guide
لە خوارەوەی شاشەی TVـەکەوە ئەڤەتارێک دەردەکەوێت بۆ ئەوەی بە زمانی ئاماژە ڕوونکردنەوە لەسەر کردارەکانی پێڕستی TV بدات.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Sign Language Guide Settings (ڕێكخستنەكانی ڕێنمایی زمانی ئاماژە)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Sign Language Guide Settings (ڕێكخستنەكانی ڕێنمایی زمانی ئاماژە)
  • * ڕەنگە ئەم کردارە لە هەندێك مۆدێل و ناوچەی جوگرافیدا پاڵپشتی نەکرێت.

Mobility

دوگمەی ڕیمۆت
ڕێکخستنەکانی دووبارە بوونەوە
ئەگەر بەهۆی خێرایی کارکردنی دوگمەکانی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەکەوە هەست بە ئاسوودەیی ناکەیت، Remote Button Repeat Settings (ڕێكخستنەكانی دووبارە بوونەوەی دوگمەی ڕیمۆت) ڕێگەت پێدەدات خاویان بکەیتەوە. دەتوانیت خێرایی کارکردنی بەردەوامی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی گۆڕینی کەناڵەکان، ڕێکخستنی ئاستی دەنگ، یان جوڵاندنی بابەتی ناو لیست گونجاوتر بێت بۆ کارکردن.
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : Home (لاپەڕەی سەرەکی) دابگرە > Menu (پێڕست) > Settings (ڕێكخستنەکان) > All Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > General & Privacy (گشتی و نهێنیپارێزی) > Accessibility (توانای دەسپێگەیشتن) > Remote Button Repeat Settings (ڕێكخستنەكانی دووبارە بوونەوەی دوگمەی ڕیمۆت)
  • * چۆنیەتی ڕێکخستن : دوگمەی ئاستی دەنگ دابگرە و ڕایبگرە بۆ چوونە ناو Accessibility shortcuts (کورتە ڕێگاکانی توانای دەسپێگەیشتن) > Sign Language Zoom Settings (ڕێكخستنەكانی دووبارە بوونەوەی دوگمەی ڕیمۆت)

پاڵپشتی بەکاربەر بە توانای دەسپێگەیشتن

ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان و باشترکردنی ئەزموونی توانای دەسپێگەیشتنی تۆ.