یاری سەرسوڕهێنەری زیاتر لەگەڵ تەلەفزیۆنی سامسۆنگ

* تکایە ئاگاداربن کە ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەپێی بەرهەمەکە جیاوازبێت. دڵنیابە لە پشتڕاستکردنەوەی تایبەتمەندییەکان پێش کڕین.

ئەو تایبەتمەندییە کارایی بەرزانەی یاریکردن بدۆزەرەوە کە بۆ ماوەی 6 ساڵە لە دوای یەک تەلەفزیۆنەکانی یاریکردنی سامسۆنگی کردووە پێشەنگێکی ڕێزلێنراوی داهێنان لە یاریکردندا.

Displayed are eight certification badges, including six CES Innovation Awards spanning from 2018 to 2023. Notably, there is a VDE certification for Gaming TV performance, attesting to its rigorous testing for low input lag under 5ms and an 144Hz refresh rate. Additionally, another VDE certification highlights the TV's commitment to eye care. Displayed are eight certification badges, including six CES Innovation Awards spanning from 2018 to 2023. Notably, there is a VDE certification for Gaming TV performance, attesting to its rigorous testing for low input lag under 5ms and an 144Hz refresh rate. Additionally, another VDE certification highlights the TV's commitment to eye care.

”Samsung QN95C یەکێکە لە باشترین تەلەفزیۆنەکان کە دەتوانیت بیکڕیت، بەنزیکەی ئاستی ڕەشی OLED و کاراییەکی نایاب پێشکەش دەکات لەکاتی یاریکردن یان پەخشکردن.“

Newsweek Editors Choice logo Newsweek Editors Choice logo

”S95C بە قەبارەی 77 ئینچ تێکەڵەیەکی بەهێز لە گەشیی quantum dot OLED، وردبینی ڕەنگ لە ئاستی-سەرچاوە، و یاریکردنی زۆرخێرا پێشکەش دەکات.“

Sound and Vision TopPick logo Sound and Vision TopPick logo

9 باشترین تایبەتمەندییەکانی یاریکردن

There are nine icons representing different gaming features: Motion Xcelerator Turbo Pro, FreeSync Premium Pro, 4 HDMI 2.1 ports, Low Input Lag, Game Bar, Super Ultrawide GameView, Object Tracking Sound+, Hue Sync, and Big Screen. There are nine icons representing different gaming features: Motion Xcelerator Turbo Pro, FreeSync Premium Pro, 4 HDMI 2.1 ports, Low Input Lag, Game Bar, Super Ultrawide GameView, Object Tracking Sound+, Hue Sync, and Big Screen.

کاراییەک لە ئاستی بردنەوەی یارییەکان

وەڵامدانەوەی ڕەوان بۆ یاریکردن
Motion Xcelerator Turbo Pro (4K@144Hz)

وەڵامدانەوەی ڕەوان بۆ یاریکردن بە ڕوونی جووڵەی ناوازە تاقیبکەرەوە. Neo QLED خاوەن Motion Xcelerator Turbo Pro پاڵپشتیی لە ڕوونیی 4K بە ڕێژەی نوێبوونەوەی زۆر ساف و ڕەوانی 144hz دەکات.

  • * پاڵپشتی هەتا 144Hz لە 4Kـدا دەکات بۆ یارییەکانی کۆمپیوتەری کەسیی کە بە HDMI 2.1 گرێدراون.
  • * پێویستی بە هەندێک جۆری تایبەتی کارتی گرافیک هەیە بۆ پاڵپشتی کردنی 144Hz لە 4Kـدا لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی.
  • * Motion Xcelerator Turbo Pro بە تایبەتی بۆ مۆدێلی QN900C بەردەستە. دڵنیابە لە پشتڕاستکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکە پێش کڕین.
دوژمنەکان تێکبشکێنە نەک شاشەکانت
AMD FreeSync™ Premium Pro

تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ یەکەم تەلەفزیۆنن کە تەکنەلۆژیای AMD Freesync™ Premium Proـیان هەیە کە ڕێگری دەکات لە پچڕ پچڕ بوون و لکەلکە کردنی شاشە بە هاوکاتکردنی ڕێژەی چوارچێوەی تەلەفزیۆنەکە لەگەڵ یەکەی پڕۆسێسکردنی گرافیکی. ئێستا دەتوانیت لەسەر تەلەفزیۆنەکەت، بەبێ هیچ کێشەیەک، چێژ لە یاریکردنێکی ڕەوان وەربگریت.

  • * ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەى جۆرەکانی ناوەڕۆک و یەکەی پڕۆسێسکردنی گرافیک جیاوازبێت.
  • * © 2023 Advanced Micro Devices, Inc. هەموو مافەکان پارێزراون. AMD، لۆگۆی AMD Arrow و Radeon و FreeSync و تێکەڵەکانیان هێما بازرگانییەکانی .Advanced Micro Devices, Incـن.
  • * تەکنەلۆژیای AMD FreeSync/FreeSync Premium/FreeSync Premium Pro پێویستی بە کارتی گرافیکی AMD Radeon و ڕوونمایەکی خاوەن بڕوانامەی AMD هەیە. بۆ زانیاری تەواو سەیری لاپەڕەی وێبی AMD FreeSync بکە. پێش کڕین، تواناکەی لەگەڵ سیستەمەکەت یان بەرهەمهێنەری ڕوونماکەت پشتڕاست بکەرەوە. GD-127
  • * تکایە ئاگاداربن کە ڕەنگە بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بەپێی بەرهەمەکە جیاوازبێت. دڵنیابە لە پشتڕاستکردنەوەی تایبەتمەندییەکان پێش کڕین.
دواکەوتنی کەمتر، بردنەوەی دەستبەجێ
مۆدی دواکەوتنی کەمی خۆکار (دواکەوتن لە داخڵبوونی کەم)

تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ کە خاوەن مۆدی دواکەوتنی کەمی خۆکارن، دواکەوتن لە داخڵبوونی کەم دابیندەکەن، بۆ جێبەجێکردنی دەستبەجێی فەرمانی هەر دوگمەیەک کە دایدەگریت. چیتر بەهۆی دواکەوتن لە داخڵبوون وێتناکەوێ و نابەزێی، و دەستپێبکە بە بەزاندنیان بە یەک تەقەکردن بۆ بردنەوە.

  • * کەمی دواکەوتن لە داخڵبوون بە پشتبەستن بە بارودۆخی تاقیکردنەوەی ناوخۆیی پێوانەکراوە و دەکرێت بەپێی ڕێکخستنی یارییەکە یان بارودۆخی تایبەت بگۆردڕێت.
  • * تایبەتمەندییەکە لەلایەن VDEـەوە بڕوانامەی پێدراوە.
وردتر بە لە نیشانەگرتن، وابکە هەموو تەقەیەک کاریگەر بێت
خاڵی نیشانەگرتنی گریمانەیی

خاڵی نیشانەگرتنی گریمانەیی یارمەتیت دەدات بە وردی نیشانەبگریت، بە خاڵێکی ئاماژەی جێگیرکراو لەسەر شاشە کە ئامانجەکە بە ڕوونی دەخاتە بەر چاوت بۆ هەر تەقەیەک.

ئاسوودەیی و گونجاوی بێ ڕکابەر

پاڵپشتی بێسنووری یاریکردن
4 پۆرتی HDMI 2.1

خاوەنی چەندین ئامێری یاریکردنیت؟ بە هەرکامێک لەو 4 پۆرتەی کە پاڵپشتی HDMI 2.1 دەکەن گرێیانبدە و بە ئاسوودەیی چێژ لە یارییەکەت وەربگرە.

* پاڵپشتی هەتا 144Hz لە 4Kـدا دەکات بۆ یارییەکانی کۆمپیوتەری کەسیی کە بە HDMI 2.1 گرێدراون.

بە کابینەی کۆنتڕۆلی یاریکردن دەستەڵاتی مەیدانی شەڕ بگرەخۆ
Game bar (میلی یاری)

Game bar (میلی یاری) کۆنتڕۆڵی زیاترت پێدەبەخشێت بە ڕێگەدان بە ڕێکخستنی ڕێژەکانی ڕووبەری شاشە، شوێنی سەرەوە-ناوەڕاست-خوارەوەی دیمەنی یارییەکە و تەنانەت چاودێری دواکەوتن لە داخڵبوون و HDR دەکات. تەنانەت توانای بینین باشتردەکاتەوە بە کارایی زووم کە هەر ناوچەیەک گەورە دەکاتەوە، بە نەخشە بچووکەکانیشەوە، بۆیە دەتوانیت هەموو وردەکارییەکی گرنگ بەدەستبهێنیت.

  • * مۆدی زووم کردن بۆ ڕوونیی 21:9، 32:9 بەردەستە.
  • * پاڵپشتی لە زووم-کردن دەتوانێت بەپێی ڕوونیی/ڕێژەی چوارچێوە بگۆڕێت.
وردەکارییە سەرەکییەکان لەسەر دوو شاشە، دیمەنی نەخشەی فراوان ببینە
زوومی نەخشەی ورد (Mini Map) و هاوبەشکردنی نەخشەی ورد (Mini Map)

دیدێکی فراوانتر بەدەست بهێنە بە Minimap Zoom (زوومی نەخشەی بچووک). ئەم تایبەتمەندییە ڕێگەت پێدەدات زووم بکەیت بۆ ناو بچووکترین نەخشە لە گۆشەکەدا یان هەر ناوچەیەکی تری دڵخوازی شاشەی تەلەفزیۆنەکەدا. تەنانەت دەتوانیت نەخشە بچووکەکە ئاوێنە بکەیتە سەر شاشەیەکی جیاواز بۆ مەیدانی بینینێکی باشترکراو. هەموو شتێک لەپێناو دروستکردنی ڕێکخستنێکی تەواو و گونجاوە بۆ تۆیە.

  • * مۆدی زووم کردن بۆ ڕوونیی 21:9 و32:9 بەردەستە.
  • * ڕەنگە پاڵپشتی زووم-کردن بەپێی ڕوونیی و ڕێژەی چوارچێوە جیاوازبێت.
فراوانتر ببینە، زیاتر ببەوە
دیمەنی یاری ئێجگار زۆر فراوان

پاڵپشتیی ڕێژەی ڕووبەری بەرفراوانی 21:9 و 32:9 ڕێگەت پێدەدات بەشێکی زیاتر لە دەوروبەرەکەت بە یەکجار ببینیت، ئەمەش وا دەکات ڕکابەرەکان، هاوڕێکانت، شتەکانی ناو یارییەکە و نیشاندەری ئامانجەکان ئاسانتر ببینیت لە هەمان کاتدا سووڕاندنی دیمەنی سەر شاشە بە کەمترین ئاستی دەگەیێنێت.

  • * گۆشەی بینینی یاریی ئێجگار زۆر فراوان تەنها بۆ ئەو یارییانەی کە گۆشەی بینینی زۆر فراوان پاڵپشتی دەکەن و یارییەکانی کۆمپیوتەری کەسیی بەردەستە.
  • * ڕەنگە هەندێک یاری پاڵپشتی نەکرێن یان لە بەکارهێنانی ئەم کردارەدا سنوورداربن.
  • * ڕەنگە گۆڕینی ڕوونیی شاشە لە ئامێرێکی دەرەکییەوە پێویست بێت.

یاریکردنی سێ دووری

ئامانجت با دەنگ بێت
دەنگی شوێنهەڵگری پڕۆفێشناڵی شتەکان (OTS Pro)

خۆت بخەرە پێشەوە و ناوەندی کردارەکە. دەنگی شوێنهەڵگری پڕۆفێشناڵی شتەکان ڕێگەت دەدات گوێت لە دەنگەکانی ناو یارییەکە بێت لەبەر ئەوەی بە شوێن شتەکاندا بە دەوری شاشەکەدا دەگەڕێت، بۆ دابینکردنی ئاستێکی تەواو نوێی دەنگی ڕاستەقینەی 3D.

* دەنگی شوێنهەڵگری پڕۆفێشناڵی شتەکان (OTS Pro) بە تایبەتی لەسەر مۆدێلی QN900C بەردەستە. دڵنیابە لە پشتڕاستکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکە پێش کڕین.

یاریکردنەکەت ڕووناک بکەرەوە
هاودەمکردنی ڕەنگ

بە ڕادەیەکی قووڵتر نوقمی ناو یارییەکانت بە لەگەڵ Philips Hue Sync. ژیان بەبەر ژوورەکەتدا دەخاتەوە، بە ڕووناکی ڕەنگیی ڕیتمیک کە لەگەڵ شێوازی یارییەکەتدا دەگونجێت و ئەزموونی سێ دوورییەکەی بەرزتر دەکاتەوە.

A car racing game is playing on a Gaming TV. Philips Hue Sync is on, illuminating the room with colors that match the screen. The lights give the space an ambient atmosphere, enhancing the gaming experience. A car racing game is playing on a Gaming TV. Philips Hue Sync is on, illuminating the room with colors that match the screen. The lights give the space an ambient atmosphere, enhancing the gaming experience.
  • * ڕووناکی زیرەک بە جیا دەفرۆشرێت.
  • * بەشداریکردنی بەپارەی زیادە پێویستە.
  • * پێویستی بە Samsung Account هەیە.
  • * تەنها چەند ناوچەیەکی دیاریکراو
  • * دڵنیابە لە پشتڕاستکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکە پێش کڕین.
شاشە گەورەکان وروژاندنی گەورەتر دروست دەکەن
شاشەی گەورە، هەتا 98 ئینچ

ئەزموونێکی یاریکردنی نەوەی داهاتوو لە تەلەفزیۆنێکی شاشە گەورەدا تاقیبکەوە و هەست بە خرۆشێکی زیاتر بکە بە وردەکاری، قووڵی و ڕاستییەک کە سەرسامت دەکات.

A man is playing a video game on a wide TV screen in the living room using a wireless controller. The First Descendant game logo is on the top. A man is playing a video game on a wide TV screen in the living room using a wireless controller. The First Descendant game logo is on the top.

ناساندنی سافترین و ڕەوانترین ئامێری یاریکردنمان کە تا ئێستا هەبێت

Five game characters with the Fortnite game logo are on a Gaming TV screen. The game title is in the background. Colorful strokes of light surround the Gaming TV. Five game characters with the Fortnite game logo are on a Gaming TV screen. The game title is in the background. Colorful strokes of light surround the Gaming TV.
  • * وێنەی ناوی یارییەکە لەسەر شاشە تەنها بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەیە. کۆنسۆڵ و هەر ئێکسسواراتێکی تری کە لێرەدا هاتووە بە جیا دەفرۆشرێن.
  • * شێوەی دەرکەوتن و تایبەتمەندییەکانی دیزاین کە کاریگەری لەسەر کارایی بەرهەمەکە نییە، دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆردرێن.
  • * ڕەنگە تایبەتمەندییەکانی یاریکردن بەپێی مۆدێل و قەبارە جیاواز بن. تکایە سەردانی لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەمەکە بکەن بۆ هەر مۆدێلێک.