تەلەفزیۆنێکی قەبارە چەند بکڕم؟
ئێمە چەند ئامۆژگاریەکمان ئامادەکردووە بۆ
کاتێک باس لە هەڵبژاردنی قەبارەی تەلەفزیۆن دەکرێت.
چۆن قەبارەی
شاشەی تەلەفزیۆن پێوانە بکەین
هەژمارکردنی قەبارەی تەلەفزیۆنەکەت ئەوەندە قورس نییە کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە. قەبارەی تەلەفزیۆن ئاماژەیە بۆ درێژی تیرەکەی، کە بریتییە پێوانەکردنی گۆشەی سەرەوەی دەستی چەپی شاشەی ڕاستەقینەی تەلەفزیۆنەکە بۆ گۆشەی خوارەوەی دەستی ڕاست. زۆربەیان بە ئینچ دانراون.
یاسایەکی گشتی:
تا گەورەتربێت باشترە
تەلەفزیۆنەکان قەبارەی جیاوازیان هەیە، بەڵام پێشنیاردەکەین گەورەترین قەبارە هەڵبژێریت کە بودجەکەت ڕێگەت پێدەدات. ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە تەلەفزیۆنێک بەدەست بهێنیت کە 75 ئینچ یان زیاتر بێت، شتێک هەیە کە پێویستە بیزانیت. بەگوێرەی توێژینەوەی ناوخۆیی سامسۆنگ، هۆکارێکی سەرەکی بۆ کڕینی تەلەفزیۆنی نوێ، خواست لەسەر شاشەی گەورەترە. تەنانەت دوای کڕینیش، ئاستی ڕەزامەندی زۆر بەرزە. کەواتە، ئایا هیچ قەبارەیەکی تایبەتی شاشەت لە مێشکدا هەیە؟ زۆر باشە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە شتێکی گەورە بکڕیت و هەرگیز سەیری دوواوە نەکەیت.
مەودای دووری بینینی پێشنیارکراو بۆ تەلەفزیۆنەکەت
هەموو تەلەفزیۆنەکان مەودا و گۆشەی پێشنیارکراوی خۆیان هەیە کە پێویستە لەکاتی دانان لە ماڵەوە لەبەرچاوی بگرێت. باشترین و چێژبەخشترین ئەزموونی بینین کاتێکە کە شاشەکە 40 پلە لە مەودای مەیدانی بینینەکەت بگرێت. ئەم مەودای مەیدانی بینینە دەتوانرێت تەنها بە زانینی قەبارەی تەلەفزیۆنەکەت هەژماربکرێت. بۆ بەدەستهێنانی ئەم مەودا گونجاوە، قەبارەی شاشەکە بە 1.2 چەند هێندە بکە. کەواتە بۆ تەلەفزیۆنێکی 75 ئینچ، پێویستە شوێنی دانیشتن لە دووری 90 ئینچ بێت، یان 2.3 مەتر دووربیت. سەیری ئەم خشتەیە بکە بۆ دیاریکردنی دووری مەودای بینینی پێشنیارکراو بۆ قەبارە جیاوازەکانی تەلەفزیۆن تا بتوانیت باشترین قەبارەی تەلەفزیۆن بۆ شوێنەکەت هەڵبژێریت.
شتی تر کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت
1. قەبارەی ڕاستەقینەی تەلەفزیۆنەکە بپشکنە.
زۆرجار حەزی کڕینی تەلەفزیۆنێکی نوێ دەبێتە هۆی ئەوەی ئەرکی دانانی لەڕاستیدا لەبیربکەیت. تەلەفزیۆن تەنها قەبارەی شاشەکەی نییە. قەبارەی لاشەی تەلەفزیۆنێکی شاشە گەورە و ستاند و چوارچێوەی لەگەڵدایە، هەروەها دانانی لە شووێنەکەی لە داهاتوودا هەموویان هۆکاری گرنگن و پێویستە لەیادت بێت. دڵنیابە لەوەی بەوردی قەبارەی ڕاستەقینەی تەلەفزیۆن لەگەڵ ڕێکخستنی مۆبیلیاتەکەت بەراورد بکەیت بۆ ئەوەی تووشی سەرئێشە نەبیت لەکاتی دانانی تەلەفزیۆنە شاشە گەورەکەت.
2. ڕوونیی تەلەفزیۆنەکە بپشکنە، بە تایبەتی بۆ تەلەفزیۆنێکی شاشە گەورە.
یاسای گشتی ئەوەیە کە لەگەڵ زیادبوونی قەبارەی شاشەکە، پێویستە کۆی گشتی ژمارەی پێکسڵەکانی یان ڕوونیی زیادبێت. تا ڕوونییەکەی باشتربێت، ئەوا زیاتر وێنەکە دەبینیت لەبری پێکسڵەکان. هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کاتێک تەلەفزیۆنێکی شاشە گەورە دەکڕیت پێشنیاردەکرێت یەکی بە کوالێتی وێنەی ڕوونیی بەرز وەکو 4K هەڵبژێریت.
گەورە واتە پەشیمان نەبوونەوە.