سەردەمێکی نوێی تەلەفزیۆنی Samsung AI Neo QLED TV

سەرسوڕهێنەرتر لە جاران
The 2024 Neo QLED TV displays bright shining colors on a screen that almost seems to float mid-air.
18 years global No.1 tv. Samsung is ranked No.1 TV brand for 18 years.

Samsung Neo QLED's
وێنە و دەنگی بێ هاوتای
ڕێگەت پێدەدات زیاتر نوقمی ناوەڕۆک بیت، بە دەنگی بەرزتر پێبکەنیت و بوێرانەتر بژیت
لەگەڵ شاشەیەک کە لە پۆلێکی بێهاوتای خۆیدایە.

* Samsung TV لەلایەن Omdiaـەوە بۆ ماوەی 18ـەهەمین ساڵ لەسەریەک لە پلەی یەکەمی بڕاندەکانی تەلەفزیۆن دانراوە.

Neo QLED Review & Awards

  • Expert Reviews Recommended Award - Samsung QN900D
    QN900D

    "ئەگەر بەدوای تەلەفزیۆنی 8Kـدا دەگەڕێیت، ئەوا ئەرکی زۆر دەکێشیت بۆ دۆزینەوەی تەلەفزیۆنێک کە بتوانێت هەمان ئاستی کارایی وەک Samsung QN900D پێشکەش بکات."
    "ئەم سەرچاوەی هێزە کە بە ژیریی دەستکرد بەرزکراوەتەوە ئاستێکی باوەڕپێنەکراوی وردەکاری دروست دەکات بێ گوێدانە ڕوونیی ڕەسەن و بە بێ کێشە هەر شتێک لە 8K کەمتر بێت بەرزدکاتەوە بۆ پیشاندانی وێنەکان بە جوانیی، بۆ ئەوەی هێڵی بچڕاو یان تەڵخی بەهۆی چڕکردنەوەیان تێدا نەبێت"

  • لۆگۆیەکی پێنج-ئەستێرەی What Hi-Fi بۆ Samsung QN900Dـی 75 ئینچ، 03\2024
    QN900D

    "کوالێتی وێنەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەموو ڕوویەکەوە لەوانەی پێشوو باشترە، جیاوازییەکی ڕوون و بەرچاو لە نێوان خۆی و تەلەفزیۆنە هەرە باشەکانی OLEDـی ساڵی 2024 دروست دەکات، و دووبارە ڕێنوێنی یاساکانی بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە دادەڕێژێت بۆ ئەوەی بێ دوودڵی بە بیرمانی بخاتەوە کە پێویست ناکات ناوەڕۆکی 8K بە تەلەفزیۆنەکانی 8K بدرێت بۆ ئەوەی جیاواز بێت."

  • Trusted Reviews لۆگۆی زۆر پێشنیار دەکرێت
    QN900D

    “کوالێتی وێنەکانی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە باشە.”
    “ڕێژەی ئەو وردەکارییانە سەرسوڕهێنەرە کە ئەنجامدەری بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە دەتوانێت زیادیان بکات بۆ بەشەکانی وێنەی 4K کە خۆیان هەر وردن؛ بە ڕاستی 4K لە پێش چاوتدا دەبێت بە 8K.”
    "بڕوا بەو کەسانە مەکە کە 8K ڕەتدەکەنەوە – تەلەفزیۆنی 8Kـی سەرەکی سامسۆنگ قەبارە 75 ئینچی نوێ دەیسەلمێنێت کە هێشتا ڕەهەندی زۆری ژیان لە جیهانی تەلەفزیۆنی 8K ماون که ببینرێن."

  • Newsweek Editors Choice logo
    QN800D

    "توانای بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنەی تایبەت بە سامسۆنگ کە بە ژیریی دەستکرد پاڵپشتی کراوە ناوەڕۆکی 1080P و 4K دەگۆڕێت بۆ وەشانێکی باشتر بۆ QN800D."
    "کارایی یاریکردن (Gaming Performance) نایابە بەهۆی سوود وەرگرتن لە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە، ڕێژەی بەرزی نوێبوونەوە و مۆدی یاری پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد."

  • خەڵاتی پێشنیار کراوی پێداچوونەوەی پسپۆڕان - Samsung QN95D
    QN95D

    "کارایی یاریکردن (Gaming Performance) نایابە بەهۆی سوود وەرگرتن لە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە، ڕێژەی بەرزی نوێبوونەوە و مۆدی یاری پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد."
    "پڕۆسێسەرە نوێیەکە یارمەتیدەرە لە گەیاندنی تایبەتمەندییە ىێهاوتاکانی وێنە و دەنگ و باشترکردن بە ژیریی دەستکرد، بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە و پڕۆسێسکردنی وێنە نایابن و بەها زیاد دەکەن، هەروەها پڕۆسێسکردنی جوڵەی پاڵپشتیکراو بە ژیری دەستکرد بە هەمان شێوە سەرنجڕاکێشە."

    AI TV

    ژیریی Samsung AI TV بدۆزەرەوە

    پڕۆسێسەرەکانی ژیریی دەستکرد

    بە هێزی Neo QLED سەرگەرمییەکانت بەرەو ئاستێکی نوێ ببە. پڕۆسێسەرە پێشکەوتووەکانی سامسۆنگ کە بە ژیریی دەستکرد بەهێزکراون، تۆڕی دەمارییان هەیە کە بۆ باشترکردنی وێنە و دەنگ بۆ ئەزموونێکی بینینی باوەڕپێنەکراوی نوقمکەر، دیمەن بە دیمەن فێر دەبن.1

    پڕۆسێسەری Samsung NQ8 AI Gen3 دوو فرەیم لە چەندان فرەیمی ناوەڕۆک لە پاشبنەمادا باشتر دەکات. هەموو فرەیمەکان بە دوو ڕیز ڕێکخراون و لەگەڵ چوونە ژوورەوە بۆ ناو ناوەکی پڕۆسێسەرەکە باشتر دەکرێن. پڕۆسێسەرەکە بەرەو تەنیشت دەجوڵێت.

    * پڕۆسێسەری NQ8 AI Gen3 بۆ مۆدێلی QN900D بەردەستە. ڕەنگە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە، بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی یاخود مۆدی یاری کارنەکات.

    پڕۆسێسەرە نوێیەکانی 2024 NQ AI

    بەهێزترین پڕۆسێسەرەکانی ژیریی دەستکردی ئێمە

    پەرەسەندنی بەهێزترین پڕۆسێسەرەکانی سامسۆنگ کە تا ئێستا هەبێت بدۆزەرەوە.

    * پڕۆسێسەری NQ8 AI Gen3 تەنها لەسەر Neo QLED 8K QN900Dـی ساڵی 2024 بەردەستە.

    NQ8 Al Gen3 Processor (Neo QLED 8K QN900D)
    • تا 2x خێراترین یەکەی شیکاری دەماری
    •   8x ناوازەترین
      Neural Networks
    • تا 1.4x خێراترین یەکەی شیکاری گرافیکی
    • تا 15% خێراترین یەکەی شیکاری ناوەندی

    هەموو تایبەتمەندییەکان بە بەراوردن لەگەڵ پڕۆسێسەری 2023 Neo QLED 8K TV.

    داهێنانەکانی تەلەفزیۆنی خاوەن ژیری دەستکردی سامسۆنگ

    • AI Picture (وێنە بە ژیریی دەستکرد)

      بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بە ژیریی دەستکرد1

      بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بە ژیریی دەستکرد1

      لە ڤیدیۆ دڵخوازەکانت لە YouTubeـدا تا کلاسیکە کۆنەکان، پڕۆسێسەرە بەهێزەکانی ژیریی دەستکردی ئێمە ناوەڕۆکەکەت جا لە هەر سەرچاوەیەکەوە بێت بەرز دەکەنەوە بۆ کوالیتی 4K یان 8Kـی هاوشێوەی ژیان.

      * پڕۆسێسەری NQ8 AI Gen3 تەنها لەسەر Neo QLED 8K QN900Dـی ساڵی 2024 بەردەستە.

      AI Upscaling with Samsung's NQ8 AI Gen3 Processor optimizes details on one side of a scene. As the less-clear side disappears, the whole scene is upscaled into clarity.
    • AI Sound (دەنگ بە ژیریی دەستکرد)

    • AI Optimisation (باشترکردن بە ژیریی دەستکرد)

    کواڵیتیی وێنە

    ناوەڕۆکەکەت بگۆڕە بە ڕوونیی شکۆمەندانەی 4K/ 8K

    بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بە ژیریی دەستکرد

    لە ڤیدیۆ دڵخوازەکانت لە YouTubeـدا تا کلاسیکە کۆنەکان، پڕۆسێسەرە بەهێزەکانی ژیریی دەستکردی ئێمە ناوەڕۆکەکەت جا لە هەر سەرچاوەیەکەوە بێت بەرز دەکەنەوە بۆ کوالیتی 4K یان 8Kـی هاوشێوەی ژیان.1

    بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بە ژیریی دەستکرد بە بەکارهێنانی پڕۆسێسەری Samsung NQ8 AI Gen3 وردەکارییەکانی لایەکی دیمەنێک باشتر دەکات. لەگەڵ نەمانی لایەکەی تر کە ڕوونییەکەی کەمترە، تەواوی دیمەنەکە لە ڕووی ڕوونییەوە بەرز دەکرێتەوە.

    'دەنگ

    وا هەست بکە کە لەناو جەرگەی کردارەکەدایت

    ®Dolby Atmos و دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان

    ئەزموونی دەنگی سینەمایی بکە کە دەتخاتە ناو جەرگەی کردارەکەوە. تەکنەلۆژیاکانی دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان و Dolby Atmos* پێکەوە کاردەکەن بۆ دروستکردنی دەنگی فرە ئاڕاستەیی کە لەسەر شاشەکە شوێن کردارەکە دەکەوێت. دەنگی فڕینی فڕۆکەیەک کە بەسەر سەرتدا دەفڕێت یان جەماوەرێکی پڕ جۆش و خرۆش لە تەواوی دەوروبەرتەوە ببیستە.9

    شەپۆلەکانی دەنگی لە شانۆیەکدا لەسەر شاشە بەدوای ئۆتۆمبێلێکی پێشبڕکێدا دەکەون. هەمان شاشە لە ژووری دانیشتنی پیاوێکدا نیشان دەدرێت کە شەپۆلە دەنگییە داینامیکییەکان دەنگی نوقمکەری Dolby Atmos و OTS لەسەر تەلەفزیۆنی نوێی 24 Neo QLED وێنا دەکەن.

    هەرگیز وشەیەکیش لەدەست مەدە

    Active Voice Amplifier Pro (بەھێزکەری دەنگی چالاکی پڕۆ)

    ئەستەمە بۆت کە لە دیمەنێکی گرنگدا ببیستی چی دەگوترێت؟ تەکنەلۆژیای دەنگی پێشکەوتوومان ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ شیکردنەوەی ناوەڕۆکەکەت و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ژاوەژاوی پاشبنەما و دەوروبەری ژوورەکەت لە دیمەنەکاندا. ئێستا دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕوونتر گوێبیستی هەموو وشەکانی وتووێژەکان بیت – تەنانەت بەسەر ژاوەژاوی گسکی کارەباییەکەدا.4

    کاتێک Active Voice Amplifier Pro (بەھێزکەری دەنگی چالاکی پڕۆ) ناچالاکە، وتووێژی پیاوێک لەسەر شاشەکە شەپۆلی دەنگی بچووکتر دەردەدات بەبەراورد بە ژاوەژاوی پاشبنەما لە دیمەنەکە و ژاوەژاوی گسکێکی کارەبایی لە ژوورەکەدا. کاتێک چالاککراوە، شەپۆلە دەنگییەکانی وتووێژی پیاوەکە گەورەترن و بۆ مەودایەکی دوورتر لە شاشەکە پەخشدەکرێنەوە.

    ئەزموونی هێزی یەکگرتووی سپیکەری تەلەفزیۆن و ساوندباڕ بکە

    Samsung Q-Symphony

    بە ساوندباڕی سامسۆنگ ئەزموونی بینینەکەت بەشێوەیەکی ڕاستەقینە بکە بە سینەمایی. لەبری ئەوەی سپیکەرەکانی تەلەفزیۆنەکە بێدەنگ بکات، Q-Symphony دەنگ لە هەردوو تەلەفزیۆن و ساوندباڕەکانی سامسۆنگەوە پەخشدەکات بۆ ئەزموونێکی بینینی زیاتر نقومکەر و سینەمایی.10

    بە کوژاندنەوەی Q-Symphonyـی سامسۆنگ، شەپۆلەکانی دەنگی تەنها لە ساوندباڕەوە دەردەچن. بە داگیرساندنی Q-Symphony، شەپۆلی دەنگی داینامیکی زیاتر لە تەلەفزیۆنی Neo QLEDـەوە هاوکاری ساوندباڕ دەکەن بۆ دروستکردنی ئەزموونێکی دەنگی زیاتر نقومکەر.

    تەلەفزیۆنی زیرەک

    ئەپە دڵخوازەکانت لەسەر پڕفرۆشترین تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ

    Samsung Tizen OS

    ڕێک بچۆ بۆ ناو کۆمەڵەیەکی گەورە لە فیلمی K، زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان و هەموو ئەپەکانی تەلەفزیۆنی تایبەت بەخۆت – لەوانەش Netflix ،BBC iPlayer ،Disney+ ،Apple TV، و ئەپەکانی NOW* – هەموویان لە یەک شوێن. وە لەگەڵ Samsung TV Plus، بێبەرامبەر و خێرا دەستت دەگات بە زیاتر لە 1000 زنجیرەی تەلەفزیۆنی و فیلم - بەبێ ئەوەی پێویستت بە بەشداریکردن، خۆ تۆمارکردن، یان کارتی بانکیی هەبێت. دڵنیا نیت سەیری چی بکەیت؟ پلاتفۆرمی Smart Hubـی ئێمە کە ئاسانە بۆ بەکارهێنان و شیاوە بۆ تایبەتمەندکردن، پێشنیاری تایبەت بە خۆتت پێدەدات.1111

    ژنێک کە لەسەر قەنەفە پاڵکەوتووە سەیری تەلەفزیۆنێکی زیرەکی سامسۆنگی خاوەن Tizen OS دەکات. Samsung Tizen OS لەسەر شاشەکە ناوەڕۆکی جۆراوجۆر و کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕاستەوخۆی بێبەرامبەر لەگەڵ Samsung TV Plus پێشکەش دەکات.

    ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەکەتەوە هەزاران یاریی تایبەت بە Xbox و زیاتریش ئەنجام بدە. پێویست بە کۆنسۆڵ ناکات.

    Gaming Hub12

    Samsung Gaming Hub مەزنترین یارییەکانی کۆنسۆڵ و پەخشکردن لە هاوبەشە پێشەنگەکانی پیشەسازییەوە کۆدەکاتەوە، هەموویان لە یەک شوێندا.* تەنانەت ئەو ناوەندە زیرەکە خۆکارەی ئێمە بەپشت بەستن بەوەی کە چ یارییەک دەکەیت پێشنیاری یارییەکان دەکات. بەبێ ئەوەی هیچ داگرتنێک، سنووری بیرگە یاخود کۆنسۆڵ پێویست بێت، تەنها تەلەفزیۆنەکەت دابگیرسێنە و یاری بکە.

    دوو منداڵ بە Samsung Cloud کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن بە یاریکردنەوە. شاشەی Neo QLED چەندین یاری جۆراوجۆر ڕێکدەخات، لەوانەش یارییەکانی شیاو بۆ پەخشکردن لە Xbox، Nvidia، GeForce Now، Utomik، Boosteroid و زیاتر.

    لە تەلەفزیۆنەکەتەوە ماڵەکەت کۆنتڕۆڵ بکە

    SmartThings

    لە ڕێگەی تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگەکەتەوە هەموو ئامێرەکانی ناو سیستەمی ماڵە زیرەکەکەت کە گرێدراون کۆنتڕۆڵ بکە. لە کۆنسۆڵی یاری و جیهازی تەلەفزیۆنەوە، تا سپیکەری بلووتووس و هەزاران ئامێری زیرەک، تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ بە دەست لێدانی دوگمەیەک کۆنتڕۆڵی ئاسانت پێدەبەخشێت*. بە SmartThings کە لەناو تەلەفزیۆنی سامسۆنگەکەتدا دابینکراوە، دەتوانیت کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانی وزەی ئامێرەکانت بکەیت، یان بە ئاسوودەیی لەسەر قەنەفەکەتەوە بزانیت کێ لەبەردەم دەرگایە. هەموو ئەوانە بۆ ئەوی ژیانت ئاسانتر و پارێزراوتر و گرێدراوتر بێت. لە کۆتاییدا، ژیانی زیرەک – سادە کراوە.1313

    * پێویستی بە Samsung Account و ئەپی SmartThings و گرێدراوی ئینتەرنێت و ئامێرەکانی خاوەن SmartThingsـی چالاک هەیە.

    تەلەفزیۆنی Samsung Neo QLED ئایکۆنی SmartThingsـی هەیە لەگەڵ شەپۆلەکان کە ئاماژەیە بۆ گرێدراوی. ماڵەکە زیرەکتر دەکات بە گرێدانی ئامێرەکانی دەوروبەری ناوماڵ وەکو گسکی کارەبایی ڕۆبۆتی، ڕووناکییەکان، پاککەرەوەکانی هەوا، فڕنی زیرەک، ئامێری شتن، وشککەرەوە و سەلاجە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گونجاو لە ڕێگەی Samsung SmartThingsـەوە. لەگەڵ Matter دەگونجێت.

    نهێنییەکانت. پارێزراون.

    Samsung Knox Security

    دڵنیابە کە PIN کۆدەکانت، وشە نهێنییەکات، و زانیارییە تایبەتەکانی تر لەلایەن Samsung Knox Securityـەوە پارێزراون. چەندان چین لە سۆفتوێر و هاردوێر تەلەفزیۆنەکەت و ئامێرە گرێدراوەکانی لە چالاکییە بێ مۆڵەتەکان دەپارێزن، لە کاتێکدا تیمێکی ئاسایشی تایبەت نوێکاری بەردەوام دابین دەکەن کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەلەفزیۆنەکەت.1414

    بە مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. کارەکتەری ئەنیمەیتکراوی G-nusmas پڕۆفایلی خۆی لە تەلەفزیۆنی سامسۆنگ هەڵدەبژێرێت و ژمارەی PINـی خۆی لێدەدات. وشەی نهێنی و داتاکانت؟ نیگەران مەبە!! لەلایەن ئاسایشی فرە-چینەوە پارێزراون. سنووردارە بۆ چەند کۆدێکی PIN یان وشەی نهێنی. ئاسایشی Smart Home (ماڵی زیرەک) بۆ ئەو ئامێرانەی کە بە تەلەفزیۆنەکەتەوە گرێدراون بەردەستە، وەک سەلاجە، گسکی کارەبایی ڕۆبۆتی، فڕن، سپلیت و ئامێری شتن. تەنها کاتێک پاڵپشتی لە پاراستنی زانیاری و بەکۆدکردن دەکات کە ئامێرەکان لە ڕێگەی SmartThingsـەوە بە تەلەفزیۆنی سامسۆنگەوە گرێدراون. بلۆکەری ماڵپەڕەکانیی Phishing زانیاری چوونەژوورەوەت دەپارێزێت. Samsung Knox Security بە درێژایی ڕۆژ چالاکە و بەردەوام نوێ دەکرێتەوە. نوێکردنەوەی ئاسایشی سۆفتوێر بۆ ماوەی لانیکەم سێ ساڵ لە خستنەبازاڕی بەرهەمەوە گەرەنتی کراوە. تازەترین نوێکردنەوەی ئاسایشی سۆفتوێر پێویستە. تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ لەلایەن Samsung Knoxـەوە پارێزراون.

    دیزاین

    سەرنجڕاکێشە – گرنگ نییە چۆن سەیری دەکەیت
    • دیزاینی Infinity Air

      لاچێوەی تەنکی تەنیشتی شاشەی تەلەفزیۆنی Samsung Neo QLED 2024 نیشان دراوە بۆ ئەوەی جەخت لە دیزاینی Infinity Air بکاتەوە. بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە، کە دیمەنێکی سروشت لەسەر شاشەکە و ستاندە Airـە ناوازەکەی دەردەخات.

    • One Connect Boxـی شیاو بۆ جیاکردنەوە

      One Connect Boxـی تەنک بە پشتی تەلەفزیۆنەکەوە لەسەر ستاندەکە پەیوەست دەبێت و دەرچەکانی پیشان دەدات، لەنێویاندا 4 دەرچەی HDMI، یەکێکیان بە ناوی eARC.

    • شاشەی Infinity

      A close-up of the corner of the 2024 Neo QLED screen showing its ultra-slim bezels.
    • سپیکەری شێوە بازنەیی

      A close-up of the back of the 2024 Neo QLED TV showing 4 round speakers.
    The latest Samsung Neo QLED TV with its Infinity Air Design and attachable One Connect box harmonizes with the surrounding furniture in a modern living room.

    * تایبەتمەندییەکانی دیزاین لەسەر بنەمای QN900D.

    بەراوردکردنی تەلەفزیۆنەکانی Samsung Neo QLED.

    پێکهاتە

    • جۆر

    • قەبارەی شاشە (ئینچ)

    • کۆنتڕاست 

    • HDR

    • پڕۆسێسەر

    • بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە 

    • Gaming Motion (جووڵەی یاریکردن) 

    • Dolby Atmos®

    • Object Tracking Sound (دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان)

    • دیزاین

    • تەلەفزیۆنی زیرەک (Samsung Tizen OS) 

    * تایبەتمەندی و خاسیەتە بەردەستەکان بۆ زنجیرەی Neo QLED ڕەنگە بەپێی قەبارەی تەلەفزیۆنەکان جیاواز بن.1919

    یارمەتیم بدە لە هەڵبژاردنی تەلەفزیۆنەکەم

    تەلەفزیۆنێکی ناوازە بۆ خۆت بدۆزەرەوە و بە چەند هەنگاوێکی سادە بیکە بە هی خۆت

    * Samsung TV لەلایەن Omdiaـەوە بۆ ماوەی 18ـەهەمین ساڵ لەسەریەک لە پلەی یەکەمی بڕاندەکانی تەلەفزیۆن دانراوە.

    * وێنەکان هاوشێوەکراون و تەنھا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن. تایبەتمەندییەکانی ڕووکار و دیزاین کە کاریگەرییان لەسەر کارایی بەرهەم نییە، دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن. دەکرێت ڕووکاری بەکارهێنەر بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت

    1. پڕۆسێسەری ژیریی دەستکرد و بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بە ژیریی دەستکرد: ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاوازبێت. ڕەنگە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە، بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و مۆدی یاری کارنەکات.
    2. AI Motion Enhancer Pro (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ): AI Motion Enhancer Pro (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ) بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و مۆدی یاری کارناکات.
    3. Real Depth Enhancer Pro باشترکەری قوڵایی ڕاستەقینەی پڕۆ: ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاوازبێت.
    4. Active Voice Amplifier Pro (بەھێزکەری دەنگی چالاکی پڕۆ): چالاککردن لە پێڕستی تەلەفزیۆنەکەدا پێویستە بۆ کارپێکردنی Active Voice Amplifier Pro (بەھێزکەری دەنگی چالاکی پڕۆ).
    5. Object Tracking Sound (دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان): ڕەنگە بەردەستبوونی سپیکەرەکانی کەناڵی سەرەوە بە گوێرەی مۆدێل جیاوازبێت، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.
    6. Adaptive Sound Pro (دەنگی خۆگونجێنەری پرۆ): ئەم تایبەتمەندییە دەتوانرێت لە پێڕستی تەلەفزیۆن > Intelligent Mode (مۆدی زیرەک) > Adaptive Sound Pro (دەنگی خۆگونجێنەری پڕۆ) چالاک بکرێت. ڕێکخستنی پێشوەختەی Adaptive Sound Pro (دەنگی خۆگونجێنەری پڕۆ) ناچالاکە.
    7. مۆدی AI Auto Game (مۆدی یاری خۆکار بە ژیریی دەستکرد): AI Auto Game Mode (مۆدی یاری خۆکار بە ژیریی دەستکرد) تەنها بۆ هەندێک یاری کۆنسۆڵ بەردەستە. ڕەنگە بەردەستبوون بە گوێرەی ناوەڕۆک و فۆرماتی یارییەکە جیاواز بێت. دەکرێت ڕووکاری بەکارهێنەر بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت.
    8. مۆدی AI Energy (وزە بە ژیریی دەستکرد): ڕەنگە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی وزە بەپێی مۆدێل، بارودۆخەکانی بینین، یان جۆرەکانی ناوەڕۆک جیاوازبێت. لەگەڵ یاریکردن یان مۆدەکانی تایبەت بە لە پێشینە خستنی توانای بینین کارناکات. پاشەکەوتکردنی وزە بە پشتبەستن بە ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانە و ڕەنگە جیاواز بێت. پێویستی بە ئەپی SmartThings و گرێدراوی ئینتەرنێت و ئامێرەکانی خاوەن SmartThingsـی چالاک هەیە. Adaptive Brightness (ڕووناکی خۆگونجێنەر) لە ژینگەیەکدا کارناکات کە لە 80 لوکس زیاتر بێت.
    9. ®Dolby Atmos و دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان: ڕەنگە بەردەستبوونی سپیکەرەکانی کەناڵی سەرەوە بە گوێرەی مۆدێل جیاوازبێت، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.
    10. Q-Symphony: سەیری تایبەتمەندییەکانی بەرهەمی ساوندباڕ بکە بۆ پشکنینی گونجاوبوون لەگەڵ Q-Symphony. ساوندباڕ بە جیا دەفرۆشرێت.
    11. Samsung Tizen OS: Samsung account پێویستە بۆ چوونە ناو خزمەتگوزاری و ئەپە زیرەکەکانی ناو تۆڕەکەمان. Samsung TV لەلایەن Omdiaـەوە بۆ ماوەی 18ـەهەمین ساڵ لەسەریەک لە پلەی یەکەمی بڕاندەکانی تەلەفزیۆن دانراوە. ڕەنگی هەندێک ئەپ لە کاتی خستنەبازاڕدا بەردەست نەبن. ڕەنگە دابینکەرانی ناوەڕۆکی لایەنی سێیەم ئەپەکان لە پلاتفۆڕمەکەی تەلەفزیۆنی زیرەک لاببەن یان لە هەر کاتێکدا نوێکردنەوەیان بوەستێنن. لە پێش بەکارهێنان، دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و سیاسەتی نهێنیپارێزیی Smart Hub پێویستە. هەندێك لە ناوەڕۆک و خزمەتگوزارییەکان پێویستییان بە خۆتۆمارکردن و بەشداربوون هەیە.
    12. Gaming Hub: یارییە بەردەستەکان و ناوەڕۆکەکان دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن. هەندێک یاری پێویستیان بە دەسکێکی جیا هەیە (بە جیا دەفرۆشرێت). ڕەنگە گرێدراوی ئینتەرنێت و بەشداریکردن پێویست بێت. پێویستی بە Samsung Account هەیە. دەکرێت ڕووکاری بەکارهێنەر بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت. ڕەنگە پێویستت بە داگرتنی هەندێک ئەپ ببێت بەپێی یاری یان خزمەتگوزارییەکە. لە کۆماری ئێرلەندا بەردەست نییە
    13. SmartThings: ڕەنگە تەکنەلۆژیا، کردارەکان و تایبەتمەندییەکان بەگوێرەی دابینکەری خزمەتگوزاری، ژینگەی تۆڕ، یان بەرهەم جیاوازبێت و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە گۆڕانکاریان تێدا بکرێت. پێویستیی بە گرێدراوی Wi-Fi، بلووتووس یان تۆڕی تری بێتەل و چوونەژوورەوەی Samsung Account هەیە. ئامێرە گرێدراوەکان بەجیا دەفرۆشرێن. دەکرێت ڕووکاری بەکارهێنەر بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێت. داگیرساندن/کوژاندنەوەی ئامێرە گرێدراوەکان بە هەستەوەری ڕووناکی تەنها بۆ ئامێرەکانی ڕووناکیی IoT پاڵپشتی دەکرێت کە لەگەڵ SmartThings دەگونجێن.
    14. Samsung Knox Security: Samsung Knox Security ئەو تەلەفزیۆنانەی سامسۆنگ دەگرێتەوە کە بە ®Tizen کاردەکەن، کە لە ساڵی 2015ـەوە خراونەتە بازاڕەوە. نوێکردنەوەی ئاسایشیی سۆفتوێر بۆ ماوەی لانیکەم سێ ساڵ لە خستنەبازاڕی بەرهەمەوە دابین کراوە. تازەترین نوێکردنەوەی ئاسایشی سۆفتوێر پێویستە.
    15. Motion Xcelerator 240Hz: 4K 240Hz تەنها لەگەڵ یارییەکانی پەیوەست بە کۆمپیوتەری کەسیی بەردەستە کە پاڵپشتی لەو جۆرە تایبەتمەندییانە دەکەن (گرافیک کارتی کۆمپیوتەری کەسیی پێویستە). ڕەنگە توانای کرداری جیاواز بێت.
    16. Motion Xcelerator 165Hz: 4K 165Hz تەنها لەگەڵ یارییەکانی پەیوەست بە کۆمپیوتەری کەسیی بەردەستە کە پاڵپشتی لەو جۆرە تایبەتمەندییانە دەکەن (گرافیک کارتی کۆمپیوتەری کەسیی پێویستە). ڕەنگە توانای کرداری جیاواز بێت.
    17. Motion Xcelerator 144Hz: 4K 144Hz تەنها لەگەڵ یارییەکانی پەیوەست بە کۆمپیوتەری کەسیی بەردەستە کە پاڵپشتی لەو جۆرە تایبەتمەندییانە دەکەن (گرافیک کارتی کۆمپیوتەری کەسیی پێویستە). ڕەنگە توانای کرداری جیاواز بێت.
    18. Motion Xcelerator 120Hz: ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاوازبێت.
    19. بەراوردکردنی تەلەفزیۆنەکانی Samsung Neo QLED.
      • ا. * بۆ QN900Dـی 65 ئینچی : +Neo Quantum HDR 8K
      • ب. * بۆ QN90Dـی 50 / 43 ئینچی : Neo Quantum HDR و Dolby Atmos بەبێ سپیکەرەکانی کەناڵی سەرەوە و OTS Lite
      • ج. * بۆ QN90Dـی 98 ئینچی : Motion Xcelerator 120Hz

    * وێنەکان ھاوشێوەن و تەنھا بۆ وێناکردنن. تایبەتمەندیەکانی دەرکەوتن و دیزاین کە کاریگەرییان لەسەر کارایی بەرهەم نییە بەبێ ئاگادارکردنەوە دەتوانرێت بگۆڕدرێن.

    * تکایە بۆ هەر مۆدێلێک سەردانی لاپەڕەی وردەکاری بەرهەم بکە.