ئەپی Apple TV و AirPlay
AirPlay لەسەر تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگی تۆ
فیلم و زنجیرە ڕەسەنەکانی Apple لەسەر Apple TV+.1 ڕووداوی وەرزشیی تایبەت. ئەو کەناڵە نایابانەی کە دەتهەوێن. هەزاران فیلم بۆ کڕین یان بەکرێگرتن. هەموو بە شێوەیەکی شارازەیانە لەسەر ئەپی Apple TVـی سەر تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگی تۆ دەستەبژێرکراون.
ڤیدیۆکانت لەسەر شاشەی گەورە سەیربکە
ڤیدیۆکانت لەسەر شاشەی گەورە سەیربکە
لەگەڵ AirPlay ناوەکیدا 2 دەتوانیت بە ئاسانی فیلم و زنجیرەکان هەر لە iPhone ،iPad یان Macـەکەتەوە پەخشبکەیتە سەر تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگی خۆت.
وێنە و ڤیدیۆ دڵخوازەکانت نیشانبدە
وێنە و ڤیدیۆ دڵخوازەکان — بە ئەلبوم، سلایدشۆ و یادگارییەکانیشەوە — بکە بە ناوەندی سەرنج، کاتێك لەسەر تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگی خۆت نمایشیاندەکەیت. یان ڕێگا بە خزم و دۆستانت بدە هی خۆیان نمایشبکەن.
لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی لەژوورەوەن هاوبەشبکە
شتێك دەکەیت لەسەر ئامێرە Appleـەکەت و دەتەوێت هەموو ئامادەبووانی ژوورەکە بیبینن؟ بە سادەیی بیخەر سەر تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەت. ئاوا ئاسانە.
لە سەرانسەری ماڵەکەتدا مۆسیقا لێبدە
پێکردنی گۆرانی لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکە سامسۆنگەکەت ئەوەندە ئاسانە کە بێگومان بەدڵتدەبێت. بەهۆی AirPlayـەوە دەتوانیت لە هەمان کاتدا گۆرانییەك لەسەر هەموو تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگی نێو ماڵەکەت پێبکەیت یان لە هەر ژوورێکەوە ئاستی دەنگەکە بگۆڕیت — هەموو ئامێرەکان هاوئاهەنگن.
تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بدۆزەوە
-
تێڕوانینی گشتی
-
قەبارەی شاشە
زیاتر بدۆزەوە لە تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ
- وێنەکان تەنھا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراون. تایبەتمەندییەکانی ڕووکار و دیزاینی تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ کە کاریگەرییان لەسەر کارایی بەرهەم نییە، دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن.
- Apple و AirPlay هێمای بازرگانی .Apple Incـن، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تر تۆمارکراون.
- ناوەڕۆکی نێو شاشەکان هاوشێوەکراون و تەنھا بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوەن.
- ڕەنگە ئەم کردارە لە هەندێك مۆدێل و ناوچەی جوگرافیدا پاڵپشتی نەکرێت.
1. +Apple TV: +Apple TV پێویستی بە بەشداربوون هەیە. ڕەنگە +Apple TV لە هەموو ناوچەکان بەردەستنەبێت.
2. AirPlay: AirPlay پێویستی بە وەشانی iOS 12.3 یان نوێتر هەیە، یان macOS 10.14.5 یان نوێتر. بۆ بەکارهێنانی Apple AirPlay، دڵنیابەرەوە کە AirPlay کاراکراوە لە Menu (پێڕست) > Settings (هەموو ڕێکخستنەکان) > Connection (گرێدان) > Apple AirPlay Settings (ڕێکخستنەکانی Apple AirPlay). بۆئەوەی بتوانیت AirPlay بەکاربهێنیت، پێویستە تەلەفزیۆن و ئامێرەکانی Apple لەسەر هەمان تۆڕی Wi-Fi بن. تەنھا ئامێرە گونجاوەکان دەگرێتەوە. تایبەتمەندیی AirPlay لەسەر مۆدێلەکانی 2018 و دواتری تەلەفزیۆنە زیرەکەکان پاڵپشتی دەکرێت.