سەردەمێکی نوێی تەلەفزیۆنی Samsung AI

پەخشی ڕاستەوخۆی وەرزشەکان خۆشترکراوەتەوە

بەخێربێیت بۆ یاریگای ناو ماڵی خۆت.
بلیتەکەت بەدەست بهێنە بۆ ئەزموونێکی زۆر تایبەتی سەیرکردن، و هەستی دانیشتن لە ڕیزی پێشەوە تاقی بکەوە.

تایبەتمەندییە ناوازەکانمان بدۆزەوە کە ئەزموونێکی نقومکەری سەیرکردنی وەرزش پێشکەش دەکات

چێژی یارییە هەرە گرنگەکان لەگەڵ تەلەفزیۆنە هەرە گەورەکانمان وەربگرە

تەلەفزیۆنە قەبارە مەزنەکانی سامسۆنگ

ساتە گرنگەکان پڕچێژتر و باشتر لەسەر تەلەفزیۆنێکی قەبارە مەزنی سامسۆنگ دەردەکەون. بەهۆی شاشەیەکی زۆر گەورە کە بۆ نقومبوون تێیدا دیزاین کراوە، دەتوانیت ئەستێرەکانی وەرزش و ساتە یەکلاییکەرەوەکانی یاری بە شێوەیەکی زیندوو و وردەکاریی-گەورەتر-لە-ڕاستی ببینیت.

شاشەی تەلەفزیۆنێک دوو وەرزشوان نیشان دەدات کە بە سەر لە تۆپێک دەدەن. تۆپەکە و دەستی وەرزشوانێک لە شاشەکەوە دەردەپەڕن. شاشەی تەلەفزیۆنێک دوو وەرزشوان نیشان دەدات کە بە سەر لە تۆپێک دەدەن. تۆپەکە و دەستی وەرزشوانێک لە شاشەکەوە دەردەپەڕن.

وەرزشەکە هەرچییەک بێت، پڕۆسێسەری ژیریی دەستکردی سامسۆنگ هەموو خاڵەکانی مەبەستت جێبەجێ دەکات

پڕۆسێسەری ژیریی دەستکرد

جێبەجێکارە بەتواناکە بناسە کە تەلەفزیۆنەکەت دەکات بە براوەیەکی جیهانی. پڕۆسێسەری شۆڕشگێرانەی ژیریی دەستکردی سامسۆنگ جۆری ناوەڕۆکی نیشاندراو شی دەکاتەوە، پاشان وێنە و دەنگ باشتر دەکات بۆ ئەوەی هاوتابن. لە یاریی بێسبۆڵ و بالەوە تا دەگاتە وەرزشەکانی پێشبڕکێ و مەیدان، بەرزترین ئاستی هەر یاری و وەرزشێک تاقی بکەوە.

  • * ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاوازبێت.
  • * ڕەنگە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بۆ 8K/4K بە ژیریی دەستکرد کارنەکات بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و مۆدی یاری.
  • * پڕۆسێسەری ژیریی دەستکرد لەسەر QN900D (NQ8 AI Gen3)، QN800D (NQ8 AI Gen2)، QN95D، QN90D، QN87D، QN85D، S95D، S90D، S85D، Q80D، (NQ4 AI Gen2) بەردەستە.

کواڵیتیی وێنە

ساتە یەکلاییکەرەوەکەی هەموو پێکدادانێک ڕوون بکەرەوە
بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بۆ 4K \ 8K بە ژیریی دەستکرد

تەکنەلۆژیامان بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بە ژیریی دەستکرد تۆڕە دەمارییەکانی ژیریی دەستکرد بەکار دەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی ناوەڕۆک لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە بۆ ڕوونیی 4K یان 8K، بە پەخشە ڕاستەوخۆەکانیشەوە کە بە ڕوونیی کوالێتی نزم پەخش دەکرێن. هەموو وەرزشە دڵخوازەکانت بە ڕوونیی زۆر بەرز سەیر بکە و وردەکارییە گرنگەکان ببینە.

  • * ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاوازبێت.
  • * ڕەنگە بەرزکردنەوەی قەبارەی وێنە بۆ 8K/4K بە ژیریی دەستکرد کارنەکات بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و مۆدی یاری.
  • * پڕۆسێسەری NQ8 AI Gen3 تەنها بۆ مۆدێلی QN900D بەردەستە.
چاوت لەسەر تۆپە خێراکە لا مەبە
AI Motion Enhancer Pro (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ)

سەیری دیمەنی جووڵەی خێرا بکە کاتێک دەستپێدەکات، ڕێک لە کاتی ڕاستەقینەی ڕوودانیدا. AI Motion Enhancer Pro (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ) جووڵەکان ڕەوان دەکات و تەڵخیی بۆ شتە جووڵاوەکان کەم دەکات وەکو ئەو تۆپانە بە ئاسماندا دەفڕن، بۆ ئەوەی بتوانیت بە ڕوونی ببینیت چی ڕوودەدات – لە ساتی گەرم و گوڕی دەستپێکەوە تا کۆتایی هەناسەبڕ.

تۆپ و داری بێسبۆل بەبێ AI Motion Enhancer Pro (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ) تەڵخ دەردەکەون. لەگەڵ AI Motion Enhancer Pro (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ)، بە ڕوونی دەبینرێن. تۆپ و داری بێسبۆل بەبێ AI Motion Enhancer Pro (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ) تەڵخ دەردەکەون. لەگەڵ AI Motion Enhancer Pro (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ)، بە ڕوونی دەبینرێن.
  • * ڕەنگە ئەزموونی بینین بەگوێرەی جۆری ناوەڕۆک و فۆرمات جیاوازبێت.
  • * AI Motion Enhancer Pro (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ)/AI Motion Enhancer (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکرد) بۆ گرێدان بە کۆمپیوتەری کەسیی و مۆدی یاری کارناکات.
  • * AI Motion Enhancer Pro (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکردی پڕۆ) بۆ QN900D بەردەستە، و AI Motion Enhancer (باشترکەری جووڵە بە ژیریی دەستکرد) بۆ QN800D بەردەستە.
سەیری پێشبڕکێکە بکە کاتێک لەسەر شاشە گەورەکەدا دێتەوە ژیان
باشترکەری وێنەی زۆر گەورە

سامسۆنگ نقومبوونێکی هەناسەبڕ و وردەکاریی هاوتای ڕاستیی لەسەر شاشەیەکی تەنانەت گەورەتریش پێشکەش دەکات. تەلەفزیۆنە قەبارە مەزنەکانمان تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ باشترکردنی کوالێتیی وێنەی شاشەی گەورەکان – ئەنجامەکەی دیمەنێکی فراوانە کە خاوەنی ڕوونیی کریستاڵ و جووڵەی زیندووە.

* پڕۆسێسەری ژیریی دەستکرد لەسەر QN900D (NQ8 AI Gen3)، QN800D (NQ8 AI Gen2)، QN95D، QN90D، QN87D، QN85D، S95D، S90D، S85D، Q80D، (NQ4 AI Gen2) بەردەستە.

کواڵیتیی دەنگ

خۆت لە ناو دەنگی ناوازەدا نوقم بکە
®Dolby Atmos و دەنگی شوێنپێهەڵگری شتەکان

گوێ لە یارییەکە بگرە کاتێک لە دەوروبەری خۆت بە هێزێکی پڕ خرۆشەوە دەسپێدەکات. سپیکەرە ناوەکییەکانی تەلەفزیۆنەکانمان بە چەندین ئاڕاستەدا دەنگ بڵاودەکەنەوە بۆ پێشکەشکردنی دەنگی دەوڵەمەندی سێ ڕەهەندی (3D) کە دەتباتە ناوەوە بۆ لای یاریزانەکان. لە هەمان کاتدا، تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردمان شتە جووڵاوەکان دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بە وردی بیانخاتە ناو مەودای دەنگەکدا.

  • * Dolby Atmos بەردەستە بۆ مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنی Q80D یان بەرزتر.
  • * OTS بەردەستە بۆ DU7000↑ (OTS Pro : QN900D / OTS+ : QN800D, QN95D, QN90D, S95D / OTS : QN87D / OTS Lite QN85D, S90D, S85D, Q80D, Q70D, Q60D, DU8000, DU7000).
  • * ڕەنگە بەردەستبوونی سپیکەرەکانی کەناڵی سەرەوە بە گوێرەی مۆدێل جیاواز بێت، بۆیە سەیری لاپەڕەی وردەکاریی بەرهەم بکە بۆ زانیاریی زیاتر.
گوێ لە وردەکاریی هەموو سروود و هاندانێکی یارییەکە بگرە
Active Voice Amplifier Pro (بەھێزکەری دەنگی چالاکی پڕۆ)

هەموو وشە و هاوارێک ببیستە کە لە شاشەکەوە دەردەچێت، گرنگ نییە کە چی لە دەورووبەرت ڕوودەدات. تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردمان ئاستی ژاوەژاو لە ژوورەکەتدا دەستنیشان دەکات و بەو پێیە دەنگی دەرهاتوو دەگونجێنێت، بۆ ئەوەی بتوانیت گوێ لە هاندانەکان و سروودەکان و ڕووماڵی یارییەکە بگریت بە ڕوونییەکی ناوازەی شایەنی پاڵەوانییەتی.

  • * تایبەتمەندیی Active Voice Amplifier Pro بۆ مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنی Q70D یان بەرزتر بەردەستە.
  • * ئەم تایبەتمەندییە دەتوانرێت لە پێڕستی تەلەفزیۆن > Intelligent Mode (مۆدی زیرەک) > Active Voice Amplifier Pro (بەھێزکەری دەنگی چالاکی پڕۆ) چالاک بکرێت. ڕێکخستنی پێشوەختەی Active Voice Amplifier Pro (بەھێزکەری دەنگی چالاکی پڕۆ) ناچالاکە.

ئەزموون

چێژ لە کۆمڵێک ئەپی وەرزشیی سەرکەوتوو وەرگرە
Samsung Tizen OS

لەگەڵ Samsung Tizen OS، دەتوانیت چەندین ئەپی جۆراوجۆری وەرزش بەکاربهێنیت. ڕاستەوخۆ دەست بکە بە سەیرکردنی یارییە وەرزشییەکان لەسەر تەلەفزیۆنەکەت بەبێ ئەوەی پێویست بکات ئامێرێکی جیا دابمەزرێنیت.

تەلەفزیۆنێک بە دیمەنێکی جیاکراوی سێیانیی هەریەک لە یاریزانێکی تۆپانە، یاریزانێکی باسکە و یاریزانێکی بێسبۆڵ. لۆگۆی Samsung Tizen OS. تەلەفزیۆنێک بە دیمەنێکی جیاکراوی سێیانیی هەریەک لە یاریزانێکی تۆپانە، یاریزانێکی باسکە و یاریزانێکی بێسبۆڵ. لۆگۆی Samsung Tizen OS.

* Samsung Tizen OS : ڕەنگە خزمەتگوزاری و ناوەڕۆک بەگوێرەی ناوچە جیاوازبن و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە بگۆڕدرێن. هەندێك لە ناوەڕۆک و خزمەتگوزارییەکان پێویستییان بە خۆتۆمارکردن و بەشداربوون یان دامەزراندن هەیە. لە پێش بەکارهێنان، دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و سیاسەتی نهێنیپارێزیی Smart Hub پێویستە. (جگە لە چین، تورکیا، ئیسرائیل.) پێویستی بە Samsung account هەیە بۆ دەستگەیشتن بە تەواوی تایبەتمەندییەکانی Samsung Tizen OS لەوانەش تایبەتمەندییەکان و ئەپەکانی تەلەفزیۆنی زیرەک. ئەگەر ناتەوێت بچیتە ژوور هەژمارەکەت، تەنها دەتوانیت لەگەڵ تەلەفزیۆنی ناوخۆیی (تەنها بۆ ئەو ئامێرانە دەگونجێت کە تیونەریان هەیە) و ئامێرە دەرەکییەکان گرێیبدەێت (بۆ نموونە لە ڕێگای HDMIـەوە). لەوانەیە پێویستت بە ئامێرێکی جیاواز بێت (بۆ نموونە کۆمپیوتەر یان مۆبایل) بۆ دروستکردنی Samsung account.

هیچ یارییەکی گەورە لەدەست مەدە
فرە بینین

ئاسۆکانت بۆ سەیرکردنی وەرزش فراوانتر بکە لەگەڵ مۆدی Multi View (فرە بینین). چەندین یاریی گەورە ببینە کە دەتەوێت لە بۆنەیەکی وەرزشیدا سەیریان بکەیت بە دانانی هەموویان لەسەر شاشە بۆ سەیرکردن بەشێوەیەکی هاوکات. تەنانەت بۆ چێژی زیاتر، ئاماری هەنووکەیی و زانیاریی تر بخەرە سەر تەلەفزیۆنەکە لە ڕێگەی ئاوێنەکردنی ئامێری مۆبایلەکەت.

  • * ڕەنگە ژمارەی بینین (شاشەی-بەشکراو) جیاواز بێت لە نێوان دوو بۆ چوار و ئەپ/سەرچاوە پاڵپشتی کراوەکان پەیوەستن بە مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە نوێ بکرێتەوە. پێویستی بە چوونەژووری Samsung Account هەیە.
  • * تایبەتمەندیی Multi View (فرە بینین) بۆ مۆبایل لەسەر وەشانی Android 4.2 یان بەرزتر بەردەستە و ئامێرەکانی iOS، تایبەتمەندی AirPlay لەسەر iOS 12.3 یان نوێتر لەگەڵ مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنی Q70D یان بەرزتر پاڵپشتی دەکرێت.
  • * ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت لە وێنەی نیشاندراو.
لە مۆدی Multi View (فرە بینین)، پیاوێک سێ یاریی وەرزشیی جیاواز و چاتێکی ئاوێنەکراو لە ئامێری مۆبایلەکەیەوە لە هەمان کاتدا سەیر دەکات. لە مۆدی Multi View (فرە بینین)، پیاوێک سێ یاریی وەرزشیی جیاواز و چاتێکی ئاوێنەکراو لە ئامێری مۆبایلەکەیەوە لە هەمان کاتدا سەیر دەکات.
  • * ڕەنگە ژمارەی بینین (شاشەی-بەشکراو) جیاواز بێت لە نێوان دوو بۆ چوار و ئەپ/سەرچاوە پاڵپشتی کراوەکان پەیوەستن بە مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە و دەکرێت بەبێ ئاگادارکردنەوە نوێ بکرێتەوە. پێویستی بە چوونەژووری Samsung Account هەیە.
  • * تایبەتمەندیی Multi View (فرە بینین) بۆ مۆبایل لەسەر وەشانی Android 4.2 یان بەرزتر بەردەستە و ئامێرەکانی iOS، تایبەتمەندی AirPlay لەسەر iOS 12.3 یان نوێتر لەگەڵ مۆدێلەکانی تەلەفزیۆنی Q70D یان بەرزتر پاڵپشتی دەکرێت.
  • * ڕەنگە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕاستەقینە جیاوازبێت لە وێنەی نیشاندراو.

پەخشی ڕاستەوخۆی وەرزش بگەیەنە ئاستی نوێی ناوازە

لەگەڵ تەلەفزیۆنە قەبارە مەزنەکانی سامسۆنگ کە بە ژیریی دەستکرد پاڵپشتی کراون

دیمەنێکی فراوانی یاریگایەکی وەرزشی کە پڕە لە هاندەر، و وەرزشوانەکان لە ناوەندی یاریگاکەدان. دیمەنێکی فراوانی یاریگایەکی وەرزشی کە پڕە لە هاندەر، و وەرزشوانەکان لە ناوەندی یاریگاکەدان.

سەیری کۆمەڵەی تەلەفزیۆنە وەرزشییەکانمان بکە*

ژیان ببەخشە بە یارییەکان لەسەر تەلەفزیۆنێکی قەبارە مەزنی وەرزشیی سامسۆنگ

لەسەر تەلەفزیۆنێک، یاریزانێک تۆپێکی یاریی تۆپانە شووت دەکات بۆ دەرەوەی شاشەکە. دیمەنی سەر تەلەفزیۆنەکە بەبێ کێشە لەگەڵ یاریگای پشتەوەی تێکەڵاو دەبێت. لەسەر تەلەفزیۆنێک، یاریزانێک تۆپێکی یاریی تۆپانە شووت دەکات بۆ دەرەوەی شاشەکە. دیمەنی سەر تەلەفزیۆنەکە بەبێ کێشە لەگەڵ یاریگای پشتەوەی تێکەڵاو دەبێت.

* ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییە پێشکەشکراوەکان لەم پەڕەیەدا بەگوێرەی مۆدێل جیاوازبێت.