خاڵە گرنگەکان
تایبەتمەندییەکان
هەتا 13 ڕۆژ بە یەک بارگاویکردن دەمێنێت. بە سووکی لەسەر مەچەکت دەبەسترێتەوە، چاودێری زیاتر لە 100 ڕاهێنان و چالاکیی ڕۆژانە، لەگەڵ خەو دەکات. ڕێگەت پێدەدات ڕاستەوخۆ لە مەچەکی دەستتەوە مۆسیقا لێبدەیت، سەیری پەیوەندییەکان بکەیت و نامە بنێریت - لەگەڵ Galaxy Fit3 بەهێز، گرێدراو و بە ئاسانیی لەسەر ڕێچکە دروستەکە بمێنەرەوە.
هەتا 13 ڕۆژ بە یەک بارگاویکردنەوە
بە وزەی هەتا 13 رۆژ بە یەک جار بارگاویکردنەوە بارگاوی بکەرەوە، یان خێرا تەنها بە 30 خولەک، تا ڕێژەی %65 پڕیبکەرەوە. کەمتر نیگەران بە سەبارەت بە تەمەنی پاترییەکە و زیاتر گرنگی بە لەشجوانیی ڕۆژانەت بدە.
** تاقیکردنەوە بۆ بارگاویکردنی 30 خولەکی لەلایەن Samsungـەوە بە وەشانێکی پێش-بڵاوکردنەوەی Galaxy Fit3 ئەنجامدراوە؛ هەموو ئامێرەکان بە پاتریی تەواو بەتاڵکراو لەگەڵ سۆفتوێری وەشانی-پێش-بڵاوکردنەوە، کێبڵی ناو پاکەت بۆ بارگاویکردنەوەی موگناتیسی Galaxy Fit3 لە جۆری USB-C، و کەلەی بارگاویکەرەوە لە جۆری Samsung 25W USB Cـی (EP-TA800) تاقیکراونەتەوە. بڕی بارگاویکردنەوەی پاترییەکە بەپێی ناوچە، ڕێکخستنەکان، شێوازی بەکارهێنان و هۆکارە ژینگەییەکان دەگۆڕێت؛ ڕەنگە ئەنجامە ڕاستەقینەکان جیاوازبن.
ڕوونمای گەورە بۆ جووڵە گەورەکان
ڕوونما گەورە 1.6 ئینچییەکەی ڕووبەرێکی زۆر بۆ کارکردن لەگەڵ Galaxy Fit3ـەکەت دابین دەکات. بە ئاسانی سەیرکە، پەنجە لێدە و ڕاکێشە بۆ ئەوەی کاری زیاتر بکەیت لە کاتێکی کەمتردا.
** ڕەنگە بەردەستبوونی ڕووکارەکانی کاتژمێر بەپێی وڵاتناوچە یان مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت.
*** ڕووبەری شاشەکە لە گۆشە بۆ گۆشە وەکو لاکێشەیەکی تەواو پێوانە دەکرێت بەبێ ئەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. ناوچەی ڕاستەقینەی سەیرکردن کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکانەوە.
**** دەکرێت هەندێک ڕووکارەکانی کاتژمێر بە دەستی زیاد بکرێن لە ڕێگەی ئەپی Galaxy Wearableـی لەسەر مۆبایلی زیرەکی Galaxy کە بە Bluetooth گرێدراوە.
باریک. سووک. ئامادەیە بۆ جووڵە
بەهۆی دیزاینە شیک و کێش سووکەکەی، Galaxy Fit3 بە ئاسانی دەگونجێت بۆ ڕۆتینی ڕاهێنانت. لاشە باریکە ئەلەمنیۆمیەکەی، کە تەنها 18.5 گرامە، کێشت قورس ناکات و ڕێگەت لێ ناگرێت لە کاتی ڕاهێنانەکاندا. لەگەڵ ئەوەشدا، پۆڵێنکراوە بە 5ATM و IP68 واتە ئامادەیە بۆ بەرگریکردن دژی دڵۆپەکانی باران و تۆز. خۆت ئامادەی ڕاهێنان بەدەربخە و لەش ڕێک بمێنە.
** کێشی دیاریکراو ئاماژە تەنها بۆ لاشە دەکات و کێشی قایشەکەی لە خۆ ناگرێت.
*** Galaxy Fit3 بەرگری دژی ئاوی هەتا قوڵایی 50 مەتر بۆ ماوەی 10 خولەک لە ژێر پۆڵێنی 5ATM هەیە. بۆ مەلەی ژێرئاو یان چالاکی ناو ئاوی پەستان-بەرز ناگونجێت. ئەگەر ئامێرەکە یان دەستەکانت تەڕبوون، دەبێت بە جوانی وشک بکرێنەوە پێش ئەوەی بیگریتە دەست. Galaxy Fit3 پاراستن لە تێچوون (IP68) دژ بە تۆز و ئاوی پاک تا ئەوپەڕی 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک دابین دەکات. بۆ زانیاری زیاتر سەیری نامیلکەی ڕێنمایی بکە، کە ڕێنماییەکانی چاودێریکردن/بەکارهێنانیش لەخۆ دەگرێت.
زیاتر لە 100 ڕاهێنان، ئامادەن بۆ تۆ
زیاتر لە 100 ڕاهێنانی جیاواز بۆ چاودێری بدۆزەوە تەنها بە دووجار پەنجە داگرتن لەسەر دوگمەی Home. بیرت چوو Start (دەست پێبکە) داگری؟ نیگەران مەبە. Galaxy Fit3ـەکەت بە شێوەی خۆکار ڕاهێنانە باوەکان دەناسێت و بۆت تۆمار دەکات، وەکو ڕاکردن، ئامێری تێکەڵاو (elliptical)، ئامێری کەشتەوانی (rowing)، و ئێستاش تەنانەت مەلەوانی لە مەلەوانگە.
** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.
*** کورتەڕێگای بۆ لیستی ڕاهێنان (دوو جار پەنجە داگرتن لەسەر دوگمەی Home) دەکرێت لە ئەپی Galaxy Wearableـدا دەستکاری بکرێت.
**** ڕەنگە مۆبایلە زیرەکەکانی گونجاو و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵاتناوچە، دابینکەری خزمەتگوزاری یان ئامێر جیاوازبن.
***** پێویستە تایبەتمەندی دۆزینەوەی ئۆتۆماتیکی ڕاهێنانەکان لەسەر ئەپی Galaxy Wearable چالاک بکرێت. دۆزینەوەی ئۆتۆماتیکی بۆ هەموو ڕاهێنانەکان بەردەست نییە.
چاودێری خەوەکەت بکە.زانیاری بەدەست بهێنە
Galaxy Fit3 کە باریک و سووکە بە باشی و ئاسانی لەسەر مەچەکی دەستت دەبسترێتەوە، بە بێدەنگی چاودێری شێوازەکانی خەوتنت دەکات بە درێژایی شەو. وردەکاری سەبارەت بە قۆناغەکانی خەوەکەت، پرخەکردن و ئۆکسیجنی خوێن بزانە. بڕی خەوەکەت بدۆزەرەوە، ڕێنمایی ڕاهێنانی خەو بەدەست بهێنە و خەوێکی باشی شەوانە بکە کە شایەنی تۆیە.
** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.
*** پێویستی بە ئەپی Samsung Health وەشانی 6.26 یان بەرزترە.
**** پێویستە Galaxy Fit3 لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy جووت بکرێت کە Android 10.0 یان بەرزتری لەسەر دامەزرابێت و بە لانی کەم 1.5 گێگابایت ڕامی هەبێت.
***** تایبەتمەندییەکانی چاودێری خەو تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ نەخۆشییەک یان تێکچوونی بارودۆخی خەوتن ناگونجێت. پێوەرەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکیی بکە بۆ ئامۆژگاری
****** ڕاهێنانی خەو بە لانی کەم پێویستی بە زانیاریی خەوی 7 رۆژ هەیە، بە 2 ڕۆژی پشووەوە.
******* دیاریکردنی پرخە پێویستی بە بەکارهێنانی مایکەکەی سەر مۆبایلێکی زیرەکی Galaxyـە کە بە Bluetooth جووت کرابێت. بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە، پێویستە مۆبایلە زیرەکە جووتکراوەکە لە نزیک بەکارهێنەرەکەوە بێت.
تەندروستی و لەش ساغیی ڕۆژانەت
لەگەڵ Galaxy Fit3 چاودێری تەندروستیی ڕۆژانەت بکە، لە چالاکیی رۆژانەوە هەتا ئاستەکانی ئۆکسیجنی خوێن. بزانە کە چۆنیت و هەڵبژاردەی تەندروستتر بکە.
* ڕەنگە UX/UIـی ڕاستەقینە جیاوازبێت.
** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.
*** ئاگاداریی لێدانی دڵ تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە. بۆ مەبەستی دەستنیشانکردن، پشکنین، چارەسەری، چاودێری یان بەڕێوەبەردنی هیچ کێشەیەکی تەندرووستی پزیشکی یان نەخۆشیەک بەکارنایەت. هەر زانیارییەکی پەیوەندیدار بە تەندروستی کە لەڕێگەی ئامێر و ئەپڵیکەیشنەوە بەدەست هاتووە، نابێت وەکو ئامۆژگاری پزیشکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. پێویستە بەکارهێنەران داوای هەر ئامۆژگارییەکی پزیشکیی لە پزیشکێک بکەن.
**** دەکرێت پێوانەکردنی بەردەوام لە Stress (گوشاری دەروونی) لەژێر Settings (ڕێکخستنەکان) چالاک بکرێت.
***** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندیی ئاستی ئۆکسیجنی خوێن بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.
****** لە شوباتی 2024ـەوە، چاودێریی ڕێژەی لێدانی دڵ و گوشاری دەروونی لە ئەنگۆلا پاڵپشتی ناکرێن، هەروەها ئۆکسجینی خوێن لە ئەنگۆلا، لیبیا، جەزائیر و ئێران پاڵپشتی ناکریت.
تەندروستیی و لەشجوانیت بە چاوتروکانێک
تێڕوانینێکی گشتگیر سەبارەت بە کارایی ڕاهێنانەکەت، بەرەوپێشچوونی تەندروستیت، شێوازەکانی خەو و زیاتریش لەگەڵ ئەپی Samsung Health لەسەر مۆبایلەکەت بەدەست بهێنە. زانیارییە تەندروستییە کۆکراوەکانت لە Galaxy Fit3ـەکەتەوە سەیر بکە و بۆ ماوەیەکی درێژتر لەسەر شاشەیەکی گەورەتر پێیدا بچۆرەوە.
** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.
*** ڕاهێنانی خەو بە لانی کەم پێویستی بە زانیاریی خەوی 7 رۆژ هەیە، بە 2 ڕۆژی کۆتایی هەفتەوە. پێوەرەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تەنیا بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانی لەبەرچاو گیراوە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی یان نەخۆشییەکدا نییە. تکایە ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکیی بکە بۆ ئامۆژگاری.
**** بۆ تۆمارکردنی پرخەکردنت، کاتژمێرەکەت لەدەستت بکە کاتێک دەخەویت و مۆبایلەکەت لەسەر ڕوویەکی جێگیر نزیک لە سەرت دابنێ، وەکو دۆڵابێکی ژووری خەو، و ژێری مۆبایلەکە ئاڕاستەی خۆت کرابێت.
چەندین کردار لەبەر پەنجەکانت
ئەوەی پێویستتە بە چاوتروکانیک بیدۆزەرەوە بە بەکارهێنانی ئاماژەی سروشتیی و ئاسان. بۆ لای ڕاستی ڕابکێشە بۆ ئاگانامەکان، بۆ لای چەپ بۆ ویجتەکان، بۆ خوارەوە بۆ پانیڵی خێرا یان بۆ سەرەوە بۆ لیستی ئەپەکان. دەتەوێت سەرلەنوێ دەست پێ بکەیتەوە؟ تەنها دوگمەی Home داگرە بۆ ئەوەی بە خێرایی بگەڕێیتەوە بۆ شاشەی دەستپێکت. بۆ ڕاهێنانە خێراکان، دەتوانیت دوو جار پەنجە لەسەر دوگمەی Home داگریت بۆ چوونە سەر لیستی ڕاهێنانەکان.
** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.
*** دەکرێت هەندێک لە تایبەتمەندییەکان بە بەکارهێنانی Edit (دەستکاریکردن)ـی ویجتەکانی مۆبایل لەسەر مۆبایلە زیرەکە هاوکاتکراوەکە زیادبکرێن.
کەوتن دەستنیشان دەکات، یارمەتی دەگەیەنێت
Galaxy Fit3ـەکەت پرسیار دەکات کە ئایا پێویستت بە یارمەتی هەیە ئەگەر هەست بە کەوتنێک بکات بە بەکارهێنانی هەستەوەرە ناوەکییەکان لەوانە پەستانپێوێک. بۆ دۆخەکانی فریاگوزاریی تر، دەتوانیت 5 جار پەنجە لەسەر دوگمەی Home داگریت بۆ ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندییەکانی فریاگوزاریت. زانیاریی پزیشکیی پێشوەختە تۆمارکراوەکانت لەسەر شاشەکەی قفڵ پیشان دەدرێن کاتێک کە یارمەتی دەگات.
پەخشی بکە، سەیری بکە، وەڵام بدەرەوە. هەمووی لە مەچەکی دەستتەوە
وێنەیەک بچرکێنە، ئاوازەکان لێبدە، سەیری پەیوەندییە هاتووەکانت بکە و وەڵامی نامەکان بدەرەوە — هەمووی ڕاستەوخۆ لە مەچەکی دەستتەوە، هاوکاتکراو لەگەڵ مۆبایلە زیرەکە Galaxyـەکەت. مۆبایلەکەت دیار نییە؟ داوا لە Galaxy Fit3ـەکەت بکە زەنگی مۆبایلەکەت لێبدات تا یارمەتیت بدات بۆ دۆزینەوەی. لەگەڵ ئەوەدا، دەتوانیت ڕوویانی Watchـەکەت، ئەپەکان و هیی تر پاشەکەوت بکەیت بۆ ئەوەی ڕێکخستنە دڵخوازەکانت بهێڵیتەوە.
** ڕەنگە بەردەستبوونی تایبەتمەندییەکە بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت.
*** پێویستە ئامێرەکان لە مەودای گرێدراوی Bluetoothـەکەدا بن بۆ بەکارهێنانی Find My Phone. ڕەنگە دووریی بەپێی ژینگە و ئامێرەکە جیاوازبێت.
**** Galaxy A54 بەجیا دەفرۆشرێت.
***** جووتکردن لەگەڵ Galaxy Tab و Galaxy Book پاڵپشتی ناکرێت لەسەر Galaxy Fit3.
****** ڕیمۆتی کامێڕا تەنها لەسەر Galaxy Fit3 بەردەستە ئەگەر لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy کە بە One UI 6.0 یان بەرزتر کاردەکەن جووتکرابێت و هەروەها پێویستی بە مۆدی Photo (وێنە گرتن) هەیە لە ئەپی کامێڕای پێشوەختە دامەزراوی Galaxy Camera لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی Galaxy. لە ئێستادا تایبەتمەندی زوومی Camera Remote (ڕیمۆتی کامێڕا) لەسەر Galaxy Fit3 لە شوباتی 2024ـەوە بەردەست نییە.
*******پاشهكهوتكردن و هێنانەوەی زانیاریی لە مۆدێلەکانی پێشووترەوە بۆ Galaxy Fit3 پاڵپشتی ناکرێت.
زیاتر لە 100 ڕووکاری Watch بە تایبەتمەندیی هەمەجۆرەوە
ببینە ئەمڕۆ چەند کالۆریت سوتاندووە یان کاتی ئێستای ناوچەیی لە سەرانسەری جیهاندا بە چاوتروکانێک بزانە. لە نێوان کۆمەڵێکی سەروو 100 ڕووکاری Watch هەڵبژێرە، لە زانیاری بەخشەوە هەتا کەشخە، یان هی تایبەتی خۆت بە وێنەی دڵخوازتەوە دروست بکە.
** ڕەنگە بەردەستبوونی ڕووکارەکانی کاتژمێر بەپێی وڵاتناوچە یان مۆدێلی ئامێر جیاوازبێت.
*** ڕووبەری شاشەکە لە گۆشە بۆ گۆشە وەکو لاکێشەیەکی تەواو پێوانە دەکرێت بەبێ ئەژمارکردنی گۆشە چەماوەکان. ناوچەی ڕاستەقینەی سەیرکردن کەمترە بەهۆی گۆشە چەماوەکانەوە.
**** دەکرێت هەندێک ڕووکارەکانی کاتژمێر بە دەستی زیاد بکرێن لە ڕێگەی ئەپی Galaxy Wearableـی لەسەر مۆبایلی زیرەکی Galaxy کە بە Bluetooth گرێدراوە.
لەگەڵ Samsung Accountـەکەت دەستپێبکە
بۆ دەستپێکردن بە بەکارهێنانی Galaxy Fit3، پێویستە Samsung Accountـێک لەسەر مۆبایلەکەت تۆمارکرابێت. زانیاریی تەندروستیت لەسەر Galaxy Fit3ـەکەت بە پارێزراوی دەگوازرێتەوە و لە Samsung Cloudـی گرێدراو بە هەژمارەکەتەوە پاشەکەوت دەکرێت، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی دەستت بە زانیارییەکانت بگات و بەڕێوەیان بەریت.
بەراوردکردن
**ئامێرەکانی Galaxy Fit2،Galaxy Fit3 ،Galaxy Watch6 و Galaxy Watch5 Pro بەرهەڵستیی ئاو دەکەن تا قوڵایی 50 مەتر بۆ ماوەی 10 خولەك لە ژێر پۆڵێنی 5ATM. بۆ مەلەوانی یان چالاکی ناو ئاوی پەستان-بەرز ناگونجێت. ئەگەر ئامێرەکە یان دەستەکانت تەڕبوون، دەبێت بە جوانی وشک بکرێنەوە پێش بەکارهێنانی.Galaxy Fit2 ،Galaxy Fit3 ،Galaxy Watch6 و Galaxy Watch5 Pro پارێزگاریکردنی (IP68)ی دژە تۆز و ئاوی پاک تا 1.5 مەتر بۆ ماوەی هەتا 30 خولەک دابین دەکات. بۆ زانیاری زیاتر سەیری نامیلکەی ڕێنمایی بکە. ڕێنمایی
*** Galaxy Fit2 و Galaxy Fit3 هەردووکیان GPSـی سەر مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy کە بە Bluetooth پەیوەستکراوە بەکاردەهێنن.
**** GPS پێویستی بە پەیوەست بوونە بە ئینتەرنێتەوە. دەکرێت لەسەر مۆدێلەکانی LTE بەبێ مۆبایلی زیرەکی پەیوەستکراو بەکاربهێنرێت. ئەوانەی کە LTE نین پێویستییان بە پەیوەستبوونە بە Bluetooth لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەک.
***** تایبەتمەندییەکانی چاودێریی خەو پێویستییان بە بەرنامەی Samsung Health وەشانی 6.26 یان بەرزتر هەیە، هەروەها پێویستە ئامێرەکان پەیوەستکرابن بە مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxy خاوەن Android 10.0 و لانی کەم 1.5 گێگابایت.
****** تایبەتمەندی فشاری خوێن پێویستی بە مۆبایلێکی زیرەکی Galaxy هەیە کە بە Android 10.0 یان بەرزتر کار بکات.
******* تایبەتمەندییەکانی فشاری خوێن و چاودێریکردنی لێدانی دڵ بەکارناهێنرێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی، . تەنها بە مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە.
******** ڕەنگە بەردەستبوونی بەرنامەی نیشاندەری هێڵکاریی دڵ (ECG) بەپێی وڵات یان ناوچە جیاوازبێت. بەهۆی ئەو بەربەستانەی کە لە هەندێک لە وڵاتدا بوونی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی/تۆمارکردنی وەک سۆفتوێرێک کە وەک ئامێرێکی پزیشکییە (SaMD)، نیشاندەری هێڵکاریی دڵ (ECG) تەنها لەسەر ئەو کاتژمێر و مۆبایلە زیرەکانە کار دەکات کە لەو وڵاتانە کڕدراون کە لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکە تێیاندا بەردەستە (ڕەنگە کاتێک بەکارهێنەران گەشت بۆ وڵاتێکی دەرەوەی خزمەتگوزاری دەکەن، خزمەتگوزارییەکە سنووردار بێت). بڕوانە https://117.p.syniva.es/apps/samsung-health-monitor بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی نوێترین هەواڵ لەو وڵاتانەی خزمەتگوزار
گەشتی لەشجوانیت لەگەڵ زنجیرەی Galaxy Watch باشتر بکە
خاسییەتەکان
-
ڤێرژنی Bluetooth
Bluetooth وەشانی 5.3
-
قەبارە ( پیشاندانی سەرەکی)
1.6 ئینچ (40.0 میلیمەتر)
-
بڕیار (پیشاندانی سەرەکی)
256 x 402
-
تایبەتمەندی فیزیکی
42.9 x 28.8 x 9.9 mm
-
ڤێرژنی Bluetooth
Bluetooth وەشانی 5.3
-
FreeRTOS
-
تەکنەلۆجیا ( پیشاندانی سەرەکی)
AMOLED
-
قەبارە ( پیشاندانی سەرەکی)
1.6 ئینچ (40.0 میلیمەتر)
-
بڕیار (پیشاندانی سەرەکی)
256 x 402
-
قوڵایی ڕەنگ ( پیشاندانی سەرەکی)
16M
-
Memory (MB)
16 MB
-
Storage (MB)
256 MB
-
پێوەری گۆڕانی خێرایی، بارۆمێتەر، هەستەوەریGyro ، هەستەوەری پێوانەکردنی لێدانەکانی دڵ، هەستەوەری ڕووناکی
-
ڕەهەندەکانی جەستە (HxWxD, mm)
42.9 x 28.8 x 9.9 mm
-
کێشی جەستە (g)
36.8 g
-
توانای پیل (mAh ,تایبەت)
208
-
کاتی بەکارهێنانی ئاسایی
هەتا 13 ڕۆژ
-
جۆری ئاگادارکردنەوە
لەرین
-
ڕەنگ
خۆڵەمێشی
پرسیارە باوەکان
- چۆنیەتی بەکارهێنانی تەلەفۆن یان کاتژمێری سامسۆنگ گالاکسی بۆ بەڕێوەبردنی ئاگانامەکان لەسەر ئامێرە لەبەرکراوەکانت
- ڕێنمایی و تەکنیکەکانی بەکارهێنانی دەستبەندی وەرزشی D-Buckle بۆ زنجیرەی کاتژمێری گالاکسی
- چۆنیەتی بەستنەوەی Galaxy Buds بە ئامێرەکانی ترەوە
- چۆن گەلەکسی بۆدز3/بۆدز3 پڕو کەسەنگی خراپ دەکەن کاتێک تۆ ئەوانە بەرز دەکەیت؟
- چۆنیەتی گۆڕینی ئامۆژگاری بۆ گوێچکەی گالاکسیت
لەوانەیە ئەمانەشت بەدڵ بێت
بینینی بەم دواییانە