تایبەتمەندییەکان

*ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگەکان، قەبارەکان، مۆدێلەکان، و قایشەکانی کاتژمێر بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.

بەخێربێیت بۆ سەردەمی نوێی تەندروستی کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات

وزە بەدرێژایی ڕۆژەکەت بە پڕۆسێسەری نوێی 3 نانۆمەتری. بە GPSـی خاوەن دوانە-فریکوێنسی ڕێگەی خۆت بدۆزەرەوە. بە هەستەوەری پێشکەوتووی BioActive چاودێری لێدانی دڵ و ڕاهێنان و خەوتن بکە. پاشان، Galaxy AI تێڕوانینەکان بە Energy Scoreـەوە دابین دەکات بۆ یارمەتیدان لە چاودێریکردنی تەندروستیت.

Galaxy Watch7 بناسە، کە هاوڕێی ڕۆژانەتە و بە ژیریی دەستکرد کاردەکات.

 

تێڕوانینە تەندروستییەکان کە بە Galaxy AI کاردەکەن

 

 

*ڕەنگە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account پێویست بێت بۆ بەکارهێنانی چەند تایبەتمەندییەکی Samsung AI

ڕاهێنانی خەو (Sleep Coaching)ـی کەسیی

 

 

چاودێریی پێشکەوتووی لەشجوانی

 

 

پڕۆسێسکردنی وزە بە ئاستی داهاتوو

 

 

بە دیزاینێکی دەرچوو جیاواز دەرکەوە

بە Galaxy Watch7 ستایلەکەت بەرەوپێش ببە. دیزاینێکی شووشەیی دەرچوو و خاڵی ڕەنگاوڕەنگی دروومان دەست ڕەنگینیی بۆ مەچەکت زیاد دەکەن، لە کاتێکدا شەپۆلەکانی سەر قایشەکە ئامادەیی تۆ بۆ ڕاهێنانەکان پشاندەدەن. کاتژمێرەکە بە قەبارەی بچووک و گەورە بەردەستە لەگەڵ سێ بژاردەی ڕەنگ: سەوز و زیویی و کرێمی.

*ڕەنگە بەردەستبوونی ڕەنگەکان، قەبارەکان، مۆدێلەکان، و قایشەکانی کاتژمێر بەگوێرەی وڵات یان دابینکەری خزمەتگوزاری جیاوازبێت.

توانای کرداریی پڕ لە وزە

Galaxy Watch7ـێک پڕۆسێسەرە بنەڕەتییە 3 نانۆمەترییەکەی پیشان دەدات و پاشان، کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەردەخات: کات، گەڕان بە GPSـی خاوەن دووانە-فریکوێنسی، چاودێری خەو بە بڕی خەو و پاترییەکی درێژ خایەن. Galaxy Watch7ـێک پڕۆسێسەرە بنەڕەتییە 3 نانۆمەترییەکەی پیشان دەدات و پاشان، کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەردەخات: کات، گەڕان بە GPSـی خاوەن دووانە-فریکوێنسی، چاودێری خەو بە بڕی خەو و پاترییەکی درێژ خایەن.
*وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UX/UI ڕاستەقینە جیاواز بێت.

بەهێزترین پڕۆسێسەری کاتژمێری ئێمە

پڕۆسێسەرە نوێیە 3 نانۆمەترییەکە ڕۆتینی ڕۆژانەت زۆر خێراتر دەکات. بەخێرایی لە پشکنینی کەشوهەواوە بڕۆسەر شوێنهەڵگرتنی ڕاهێنانەکانت بەبێ ئەوەی کاتت لێبڕوات. لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی پاتریی باشتر دەکات بۆ دابینکردنی وزەیەکی درێژخایەن، دڵنیای دەدات کە Galaxy Watch7 بەردەوامدەبێت لەگەڵت.

*توانای نموونەیی لە ژێر بارودۆخی تاقیگەی لایەنی سێیەمدا تاقی کراوەتەوە. توانای نموونەیی بریتییە لە توانای مامناوەندی مەزەندەکراو بە ڕەچاوکردنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەی پاترییە تاقیکراوەکان بە ستانداردی IEC 61960.
**تەمەنی پاتری لەسەر بنەمای ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانی تاقیگەیە بۆ سیناریۆ نموونەییەکانی شێوازی بەکارهێنان کە لەلایەن Samsungـەوە ئەنجام دراوە. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی شێوازی بەکارهێنانی جیاواز، مۆدێلی ئامێرەکە، یان بەرهەمهێنەری پاتری. کاتێک لە مۆدی پاشەکەوتکردنی وزەدایە، هەندێک لە تایبەتمەندییەکان، وەک گرێدراوی Wi-Fi و ئاماژەکانی لەخەوهەستان و هەندێکی تر، ڕەنگە بەردەست نەبن، هەروەها لەوانەیە سنووردارکردن لەسەر خێرایی CPU، تۆڕی پاشبنەما و شوێن هەبێت.

هەستەوەری BioActive باشترکراوە بۆ وردیی لە ئاستێکی تر

بە پێشکەوتووترین هەستەوەری تەندروستیمان لەسەر Galaxy Watch لە گەشتی تەندروستی خۆتدا پێشەنگ بە. بە 13 LED، هەستەوەری نوێی BioActive بە وردبینییەکی بەرزەوە شوێنهەڵگرتن بۆ لێدانی دڵ و شێوازی خەوتن و زۆر شتی تر دەکات.

KV KV
*بە بەراورد لەگەڵ زنجیرەکانی پێشووی Galaxy Watch.

GPSـی خاوەن لەرەلەری دوانیی ڕێبەرتە بەناو شوێنە چڕ و پڕەکانیشدا

بە وردترین GPSـمان کە تا ئێستا لەسەر Galaxy Watch هەبێت بە ئاسانی ڕێگاکەت بدۆزەرەوە. GPSـی خاوەن لەرەلەری دوانیی کە دوو قایشی سیگناڵی مانگی دەستکرد بەکاردەهێنێت (L1+L5)، دڵنیای دەدات لە شوێنهەڵگرتنی ورد و بەردەوام، تەنانەت بەناو بلۆکە چڕەکانی شاریشدا.

* بە بەراورد لەگەڵ Galaxy Watch seriesـی پێشوو.
** ڕەنگە وردیی GPS بەپێی ژینگەی تۆڕ و هۆکارەکانی تر جیاوازبێت.

ئێستا بە Galaxy AI کاردەکات

سێ ئایکۆنی خاڵبەندی ئەپی هەریەک لە چاودێری خەو و Samsung Health و چاودێری لێدانی دڵ ڕیزکراون. پێکەوە یەکدەگرن و دەبن بە یەک کە ئایکۆنی چاودێری خەو لە سەرەوەیە. دەگۆڕێت بۆ ئایکۆنی ئەپی Samsung Health و دەگۆڕێت بۆ گرافێک کە بە نمرەی '92' Energy Score پڕدەکاتەوە و نمرەی تەندروستی گشتگیر پیشان دەدات. سێ ئایکۆنی خاڵبەندی ئەپی هەریەک لە چاودێری خەو و Samsung Health و چاودێری لێدانی دڵ ڕیزکراون. پێکەوە یەکدەگرن و دەبن بە یەک کە ئایکۆنی چاودێری خەو لە سەرەوەیە. دەگۆڕێت بۆ ئایکۆنی ئەپی Samsung Health و دەگۆڕێت بۆ گرافێک کە بە نمرەی '92' Energy Score پڕدەکاتەوە و نمرەی تەندروستی گشتگیر پیشان دەدات.

ڕۆژەکەت بە Energy Score (بڕی وزە) دەستپێبکە

باشتر لە جەستەت تێبگە و ڕۆژەکەت زیرەکتر دەستپێبکە بە Energy Score (بڕی وزە). خەوتن و لێدانی دڵ و چالاکییەکانی ڕۆژانەت لەگەڵ بڕی وزەدا بزانە و هەموو ڕۆژێک پلانی ڕۆتینەکەت دابنێ. بەباشی پشووت نەداوە؟ دەکرێت ڕاهێنانی لەشجوانی نەکەیت و لە ماڵەوە پشوو بدەیت بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە سەر ڕێڕەوی خۆت.

*Energy Score (بڕی وزە) لە مۆبایلەکانی Android (Android 11 یان سەرووتر) بەردەستە و پێویستی بە Samsung Health app (v6.27 یان سەرووتر) هەیە. چوونەژوورەوە بۆناو Samsung account پێویستە. ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزاری بەپێی وڵات یان ناوچە جیاواز بێت. بۆ پشکنینی بڕی وزە، ئەو زانیارییە تەندروستییانەی کە لە Samsung Galaxy Watch یان Samsung Galaxy Ring بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت، دەبێت لەگەڵ Samsung Health App هاوکات بکرێن. بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە داتای چالاکییەکان و خەوی ڕۆژی پێشوو، لەگەڵ داتای لێدانی دڵ لە کاتی خەودا هەیە. بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە دۆزینەوە، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکی نییە. ئەنجامەکە تەنها بۆ ئاماژەیەکی کەسی خۆتە. تکایە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.

 

وەڵامە پێشبینیکراوەکان. یاریدەدەری دەقیی ژیریی دەستکردی تۆ

 

بەخێرایی نامە بنێرە و بە هەوڵی کەمتر. بە پشتبەستن بە نامەکانی پێشووی چاتەکەت، وەڵامە پێشنیار کراوەکان پێشنیاری خێرا بە تۆنی جۆراوجۆرەوە دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ مەزاجتدا بگونجێت.

* Image بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UX/UIڕاستەقینە جیاوازبێت.
** Suggested replies تەنها لەسەر Galaxy Watch7 و Galaxy Watch Ultra بەردەستە. کاتژمێرەکە لە مانگی تەموزی ساڵی 2024ـەوە پێویستی بە دامەزراندی نوێترین وەشانی Wear OS دەبێت و پێویستە لەگەڵ Galaxy Z Flip6 یان Galaxy Z Fold6 جووت بکرێت کە One UI 6.1.1 یان سەرووتری لەسەر بێت.
*** ڕەنگە بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکە بەپێی زمان و ئەپ جیاوازبێت. دڵنیایی لەسەر دروستیی ئەنجامەکان نادرێت.
**** تایبەتمەندی Suggested Replies (وەڵامی پێشنیارکراو) پێویستی بە گرێدراوی تۆڕ هەیە بۆ وەرگرتنی نامەکان. دەتوانێت بەبێ گرێدراوی تۆڕ پێشنیاری وەڵامەکان بکات، هەر کاتێک نامەکان لەلایەن ئامێرەکەوە وەرگیران. پێویستی بە چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung Account هەیە.

لەگەڵ FTP کەسیی بەهێزتر پاسکیلسواری بکە

 

زۆرترین ئاستی هێزی پاسکیلسواریت بدۆزەرەوە و بگە بە لوتکەی ئاستی خۆت. بە پێوەرێکی وزە کە لەگەڵ مۆبایلە زیرەکە Samsung Galaxyـەکەت جووتکراوە، Galaxy AI لە ماوەی 10 خولەکی دوای سوڕێک بە پشتبەستن بە لێدانی دڵی خۆت بە خێرایی هێزی دیاریکراوی کارایی دەخەمڵێنێت.

* بۆ پێوانەکردنی FTP (Functional Threshold Power)ـی کەسی، پێویستە مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxy بە پێوەرێکی وزەوە گرێبدرێت. بۆ ئەوەی FTPـیەکی وردتر هەژمار بکرێت، پێویستە Galaxy Watch بە مۆبایلێکی زیرەکەوە گرێبدرێت. بە پێوەری وزەی پاسکیلسواری کە بە پاسکیلەکەتەوە گرێدراوە کاتێک پاسکیلسواری لە ئاستی چڕی مامناوەند بۆ بەرز بۆ زیاتر لە 4 خولەک ڕوودەدات، FTP بە شێوەیەکی خۆکار هەژماردەکرێت. بە بەکارهێنانی شێوەی فێربوونی ئامێر، هەتا زیاتر پاسکیلسواری دووبارە بکەیتەوە، بەهاکانی FTP وردتر و بەکەسییتر هەژمار دەکرێن. پێوەری هێزی پاسکیلسواری بە جیا دەفرۆشرێت.

گەشتی داهاتووت بەرەوە لەشجوانی دەست پێبکە

بە بەدواداچوونی پێشکەوتووی لەشجوانی وەرزشی ڕۆژانە باشتربکە

یاری لەشجوانیت بەرەو ئاستێکی تر ببە لەگەڵ Galaxy Watch7. ڕۆتینی ڕاهێنانی نایابی خۆت دروست بکە بە خۆگەرمکردن و ‌خاوبوونەوە و پشوودان لە نێوانیاندا، یان کێبڕکێ لەگەڵ تۆمارەکانی ڕابردووت بکە بۆ ئەوەی لە هاندانی خۆت بەردەوامبیت. بە مۆدی Water Lock (قفڵی ئاو) بە ئاسانی شوێنهەڵگرتن بۆ وەرزشەکەت بکە تەنانەت لە ئاویشدا.

* پێشبڕکێ تەنها بۆ ڕاکردنی دەرەوە و پاسکیلسواری دەرەوە بەردەستە. بۆ پێوانە بەراوردکارییەکان، پێویستە ڕاکردن لەسەر هەمان ڕێڕەوی پێشوەختە دروستکراوبێت. بەکارهێنەر دەتوانێت بە هەڵبژاردنی یەکێک لە تۆمارەکانی هەتا 14 ڕۆژی لەمەوبەر بەراورد بکات.
** بەراوردکردنی تۆمارەکان لە ڕێگای Race (پێشبڕکێ)ـەوە تەنها کاتێک بەردەستە کە لە هەمان شوێنی خاڵی دەستپێکی تۆمارەکەی پێشوو دەستپێبکەیت. ئەگەر بە بڕی زیاتر لە %10 لە ڕێگاکەی پێشووتری جیاوازبێت، بە شێوەیەکی خۆکار دەگۆڕدرێت بۆ مۆدی ڕاکردن،.
*** ڕەنگە مۆبایلە زیرەکە گونجاوەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات/هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری یان ئامێر جیاوازبن.
**** پێویستە لە ڕێکخستنەکاندا دۆزینەوەی ئۆتۆماتیکی ڕاهێنانەکان چالاک بکرێت. دۆزینەوەی ئۆتۆماتیکی بۆ هەموو ڕاهێنانەکان بەردەست نییە.
***** قایشە زیادەکانی کاتژمێرەکان بەجیا دەفرۆشرێن.

باجەکە بەدەست بهێنە و بەردەوامبە لە هاندانی خۆت

لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی کەسییەوە هەتا تاقیکردنەوەی وەرزشێکی نوێ، باجەکان بەدەستبهێنە کە پاڵنەرن بۆ ئەوەی بە پابەندی بمێنیتەوە و بەردەوام بیت لە پێشکەوتن لە گەشتە لەشجوانییەکەتدا.

Galaxy Watch7ـێک ژمارەی هەنگاوەکان نیشان دەدات کە دەگاتە '10,000.' کاتژمێرەکە دەسوڕێتەوە هەتا ڕووبکاتە سەرەوە، کە باجی دەستکەوتی 10,000-هەنگاو پیشان دەدات، دواتر لە هەر لایەکەوە باجێکی پاسکیلسواری و باجێکی ڕاکردن بەدوایدا دێن و confetti (پریشکی ڕەنگاوڕەنگ) بە خێرایی دەردەکەوێت. Galaxy Watch7ـێک ژمارەی هەنگاوەکان نیشان دەدات کە دەگاتە '10,000.' کاتژمێرەکە دەسوڕێتەوە هەتا ڕووبکاتە سەرەوە، کە باجی دەستکەوتی 10,000-هەنگاو پیشان دەدات، دواتر لە هەر لایەکەوە باجێکی پاسکیلسواری و باجێکی ڕاکردن بەدوایدا دێن و confetti (پریشکی ڕەنگاوڕەنگ) بە خێرایی دەردەکەوێت.
*وێنەکە بۆ مەبەستی ڕوونکردنەوە هاوشێوەکراوە. ڕەنگە UX/UI ڕاستەقینە جیاواز بێت.

Sleep Coaching (ڕاهێنانی خەو) بەدەستبهێنە بۆ شەوە ئاسودەکان

ڕۆتینێکی باشتری کاتی خەوتن لە بەدواداچوونی خەوەوە دەست پێدەکات. لە بڕی خەوی ڕۆژانەوە، بۆ لێدانی دڵ لەکاتی خەودا، هەتا Sleep Coaching (ڕاهێنانی خەو)ـی کەسیی و زۆر شتی تر، بە وردی لە شێوازەکانی شەوانەت تێبگە و ڕێنماییەکان بەدەستبهێنە کە یارمەتیت دەدەن خەوەکەت باشتربکەیت.

Galaxy Watch7ـێک ڕووی بەرەو سەرەوەیە و هەوری ئەنیمەیشن بەسەر شاشەکەدا دەسوڕێتەوە و مانگێکی هیلال کە دەقی 'First sleep (یەکەم خەوتن)'ـی لەسەرە دەردەکەوێت، ئەمەش گرنگی چاودێری خەو دەردەخات. لە خوارەوە دوو کارت هەن بە پێوەرەکانی خەو، یەکێکیان بۆ قۆناغەکانی خەوە لەگەڵ میلی گرافیک بۆ بەئاگایی، REM، ڕووناکی و قووڵی وە ئەوی تریان کە بۆ لێدانی دڵە میلی گرافیک بۆ ڕێژەی لێدانی دڵ لە خەودا و گۆڕانی لێدانی دڵ لە خەودا نیشان دەدات. Galaxy Watch7ـێک ڕووی بەرەو سەرەوەیە و هەوری ئەنیمەیشن بەسەر شاشەکەدا دەسوڕێتەوە و مانگێکی هیلال کە دەقی 'First sleep (یەکەم خەوتن)'ـی لەسەرە دەردەکەوێت، ئەمەش گرنگی چاودێری خەو دەردەخات. لە خوارەوە دوو کارت هەن بە پێوەرەکانی خەو، یەکێکیان بۆ قۆناغەکانی خەوە لەگەڵ میلی گرافیک بۆ بەئاگایی، REM، ڕووناکی و قووڵی وە ئەوی تریان کە بۆ لێدانی دڵە میلی گرافیک بۆ ڕێژەی لێدانی دڵ لە خەودا و گۆڕانی لێدانی دڵ لە خەودا نیشان دەدات.
*ئەپڵیکەیشنی Samsung Health وەشانی 6.24 یان سەرووتری پێویستە.
**پێویستە Galaxy Watch7 لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy کە Android 11ـی لەسەربێت و جووتکرابێت.
***تایبەتمەندییەکانی شوێنهەڵگری خەو تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە. بۆ بەکارهێنان لە دۆزینەوە، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکی یان تێکچوونی خەودا نییە. پێوانەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.
****Sleep Coaching (ڕاهێنانی خەو) پێویستی بە لانیکەم زانیاریی 7 ڕۆژی خەو هەیە، بەلەخۆگرتنی 2 ڕۆژی پشوو.

ئامۆژگاریی تەندروستی بۆ گەشتی تەندروستیت

لەگەڵ ڕێنماییە تەندروستییەکان تێڕوانینی کەسیی بەدەستبهێنە، کە بە پێی بە زانیارییەکانی تایبەت بە خۆت کە لەسەر Samsung Health کۆکراونەتەوە. ئامانجە تەندروستییەکانت دەستنیشانبکە، چاودێری نەریتەکانی تەندروستییت بکە و ڕێنمایی بەسوود کە لەگەڵ ئامانجەکانی تەندروستیتدا دەگونجێن وەربگرە.

Four icons representing different health goals for Sleep, Exercise, Healthy Weight and Overall Health are clicked to highlight various Wellness Tips, each providing useful insights related to the respective goal. Four icons representing different health goals for Sleep, Exercise, Healthy Weight and Overall Health are clicked to highlight various Wellness Tips, each providing useful insights related to the respective goal.
* ئامۆژگارییە تەندروسستییەکان لەسەر مۆبایلەکانی Android (Android 11 یان سەرووتر) بەردەستە و پێویستی بە Samsung Health app (v6.27 یان سەرووتر) هەیە. چوونەژوورەوە بۆ ناو Samsung account پێویستە. ڕەنگە بەردەست بوونی خزمەتگوزاری بەگوێرەی هەرێم یان وڵات جیاوازبێت.
** بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی نییە. ئەنجامەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.

هەناسەدان بە ئاسانی لەگەڵ دیاریکردنی مەترسی وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا

بە باشی بخەو — و بە سەلامەتی. وەک یەکەم کاتژمێری زیرەکی جیهان کە دۆزینەوەی مەترسییەکانی کۆتایی هاتنی هەناسەدان لە کاتی خەودا کە ڕێگەپێدراوە لەلایەن FDA، Galaxy Watch7 چاودێری کوالیتی خەوەکەت دەکات و یارمەتی دیاریکردنی نیشانە ئەگەرییەکانی کێشەی خەو دەدات بۆ شەوانی پشوودانت.

* تایبەتمەندی Sleep Apnea (دەستنیشانکەری مەترسی وەستانی هەناسەدان لە خەودا) پێویستی بە Galaxy Watch7ـێکی جووتکراو لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy خاوەن Android 11 یان سەرووتر و نوێترین وەشانی Samsung Health Monitor app هەیە.
** تایبەتمەندی Sleep apnea (دەستنیشانکەری وەستانی هەناسەدان لە خەودا) لە ئێستادا تەنها لە هەندێک وڵاتی دیاریکراودا بەردەستە. تایبەتمەندی Sleep apnea (دەستنیشانکەری وەستانی هەناسەدان لە خەودا) پێویستی بە لانیکەم 2 ڕۆژ داتای خەو هەیە لە ماوەی 10 ڕۆژدا (مەرج نییە ئەو دوو ڕۆژە یەک لە دوای یەک بن، بەڵام دەبێت لە ماوەی ئەو 10 ڕۆژەدا تۆمار بکرێن).
*** بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی نییە. ئەنجامی دەستنیشانکردنی Sleep apnea تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتە. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
Period Period

لەگەڵ سوڕەکەتدا هاوکات بمێنەرەوە

تێڕوانینی باشتر لە ڕیتمە سروشتییەکانی جەستەت بەدەستبهێنە لەگەڵ Cycle Tracking (شوێنهەڵگری سوڕ) کە بە Natural Cycles° کاردەکات. کاتێک دەخەویت Galaxy Watch7 بە هێمنی بەدواداچوون بۆ پلەی گەرمی پێستت دەکات بۆ پێشبینیکردنی سوڕی مانگانەی داهاتوو و هێلکەدانت لەناو Cycle Tracking (شوێنهەڵگری سوڕ).

* Cycle Tracking (چاودێری سووڕ) بۆ پێشبینیکردنی خول و سووڕی مانگانە بەردەستە کە لەلایەن Natural Cycles پاڵپشتیکراوە. Cycle Tracking (چاودێری سووڕ) بە پشتبەستن بە پلەی گەرمی پێست کاردەکات لەسەر ئەو مۆبایل و کاتژمێرانەی کە لە وڵاتانی پاڵپشتیکراو کڕدراون. بۆ پێشگیری لە دووگیانی نابێت. ئەگەر لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی لەدایکبوونی هۆرمۆنی بەکاردەهێنیت یان چارەسەری هۆرمۆنی دەکەیت کە ڕێگری لە دروستبوونی ھێلکۆکە لە هێلکەدان دەکات، ئەم خزمەتگوزارییە سوودی نابێت بۆ چاودێری دروستبوونی ھێلکۆکە لە هێلکەداندا. پێشبینییەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسییە. بۆ باشترکردنی وردی پێشبینییەکان، واباشە کاتژمێرەکەت هەفتەی 5 جار بۆ ماوەی لانیکەم 4 کاتژمێر لە کاتی خەوتندا لەبەر بکەیت. ڕەنگە پێشبینییەکان بەپێی بەکارهێنانی دروستی کاتژمێرەکەت، داتاکانی وەرگیراو، بارودۆخی ژینگە و هتد جیاوازبن. بۆ بەکارهێنەرانی تەمەن 18 ساڵ و سەرووترە. نابێت بەکارهێنەران لێکدانەوە یان کاری پزیشکی لەسەر بنەمای ئەو پێشبینییانەی کراون ئەنجام بدەن، بەب
BIA insights BIA insights

بە BIA insights بگە بە ئامانجە تەندروستی

هەستەوەری Bioelectrical Impedance Analysis (BIA) دەتوانێت پێکهاتەی جەستەت بپێوێت — تەنها بە بەکارهێنانی سەری پەنجەکانت. ئامانجەکانت بۆ کێش و چەوری جەستە و بارستەی ماسولکەکان دابنێ، و بەرنامەکان بە کەسیی بکە بۆ ئەوەی بە وردی بگەیتە ئامانجە تەندروستییەکانت.

*ڕەنگە مۆبایلە زیرەکە گونجاوەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات/هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری یان ئامێر جیاوازبن.
**بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن نییە. تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە.
***پێکهاتەی جەستە تەنها لەسەر زنجیرەی Samsung Galaxy Watch4 و مۆدێلەکانی Galaxy Watch کە دواتر خرانە بازاڕەوە پاڵپشتی دەکرێت. پێکهاتەی جەستە نابێت بەکاربهێنرێت ئەگەر پەیسمەیکەری چێنراو یان ئامێری پزیشکی تری چێنراوت هەبێت، یان ئەگەر دووگیان بیت. هەر زانیارییەکی پەیوەندیدار بە تەندروستی کە لە ڕێگەی ئامێر و بەرنامەکەوە دەستی پێ بگات، نابێت وەک ڕێنمایی پزیشکی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. ئەگەر تەمەنت لە خوار 20 ساڵەوە بێت، لەوانەیە ئەنجامی پێوانەکردن ورد نەبێت. پێوانەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.

بە شێوەیەکی تەندروست خواردن بخۆ. جیاوازییەکە لەگەڵ AGEs index (پێوەری AGEs) ببینە

خواردنی تەندروست خاڵی سەرەکییە، بەڵام چۆن بزانیت کە ئایا کاریگەری هەیە؟ AGEs index (پێوەری AGEs) ئاماژەی تەندروستی میتابۆلیزمی تۆیە، کە بە خواردن و شێوازی ژیانت کاریگەری لەسەر دەکرێت. Galaxy Watch7 لە کاتی خەوتندا پێوەرەکانی AGEsـت دەپێوێت، ڕێگات پێدەدات ئەنجامەکان ڕاست لەسەر مەچەکت بپشکنیت. چاودێری خۆراکەکەت بکە، شێوازی ژیانت باشتر بکە و ژیانێکی گەنج و تەندروست بژی.

* Advanced Glycation End-products(AGEs) پێویستی بە چوونەژوورەوەیSamsung Account و Samsung Health app وەشانی 6.27 یان دواتر هەیە. لەسەر ئەو ئامێرانەی کە خاوەنی Android OS 10 (Q OS) یاخود دواترن بەردەستە. AGEs تەنها لەسەر زنجیرەی Samsung Galaxy Watch7 و ئەو مۆدێلانەی Samsung Galaxy Watch کە دواتر خراونەتە بازاڕەوە پاڵپشتیدەکرێت.
** بۆ مەبەستی بەکارهێنان لە پشکنین، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ بارودۆخێکی پزیشکی نییە. AGEs index تەنها بۆ ئاماژەی کەسی خۆتە. تکایە بۆ ئامۆژگاری ڕاوێژ بە کارمەندێکی پزیشكی بکە.
*** Galaxy Watch7 هەستەوەری بایۆ سیگناڵی بینایی بەکاردەهێنێت کە لە چوارچێوەی ئەو سنوورانەی کە لەلایەن ڕێساکانی سەلامەتی IEC 62471 دانراوە کاردەکات.

هاوتاکردنی گەشتە تەندروستییەکانت

لە ڕێگەی Samsung Health app لەسەر ئامێرەکانی Samsung Galaxy بچۆژوورەوە و زانیاریی گشتگیر دەربارەی تەندروستی و جەستەت بەگشتی بەڕێوەببە. تێڕوانینە وردەکان یەکبخە بۆ ئەوەی بەرەو ئامانجە تەندروستییەکانت هەوڵ بدەیت.

*ئەپڵیکەیشنی Samsung Health وەشانی 6.24 یان سەرووتری پێویستە.
**پێویستە Galaxy Watch7 لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy کە Android 11ـی لەسەربێت جووتکرابێت

تایبەتمەندی Fall detection (دەستنیشانکەری کەوتن). ئاگادارت دەبێت

ئەگەر بەڕێکەوت کەوتیت، با Galaxy Watch7 لەڕێگەی تایبەتمەندی Fall Detection (دەستنیشانکەری کەوتن)ـەوە یارمەتیت بدات. جا لە کاتی ڕاهێنانکردن یان خەوتندا کەوتبێتیت، کاتژمێرەکە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دەستنیشانکردنی و پرسیاربکات کە ئایا پێویستت بە یارمەتی هەیە. لە حاڵەتی فریاگوزاری تردا، پێنج جار دوگمەی سەرەکی دابگرە بۆ ناردنی SOS بۆ خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان.

*Galaxy Watch7 دەبێت نوێترین وەشانی Wear OSـی لەسەر دامەزرابێت.
**بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی دەسنیشانکەری کەوتن لەسەر کاتژمێرەکە پێویستە تایبەتمەندی دەستنیشانکەری کەوتن لەسەر Samsung Galaxy Wearable app لە مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxyـیەکەتەوە چالاک کرابێت.
***پەیوەندیکردن بە فریاگوزاریی خێراوە پێویستی بە گرێدراوی تۆڕ یان جووتکردن لەگەڵ مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxy هەیە.
****ئەو زانیاریانەی لە کاتژمێرەکە، Samsung Health app یان سۆفتوێرە پەیوەندیدارەکانەوە کۆدەکرێنەوە، بە مەبەستی دەستنیشانکردن، ساڕێژکردن، کەمکردنەوەی ئازار، چارەسەرکردن یان ڕێگریکردن لە نەخۆشی یان بارودۆخەکانی تر نییە.

بۆ هەر بۆنەیەک قایشی گونجاو هەڵبژێرە

قایشێک ببەستە کە بە تایبەتی بۆ چالاکییەکانت دیزاین کراوە — لە مەلەکردن، خەوتن، ڕاکردن و زۆر شتی ترەوە — و پاشان بیکە بە هی خۆت بە هەڵبژاردن لە نێوان بژاردە جیاوازەکانی ڕەنگەکانمانەوە. یان بە سادەیی تەنها بە کلیکێک قایشەکان بگۆڕە. دەستکاری قایش و ڕووی کاتژمێرەکە بکە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستایلەکەتدا بگونجێت.

Galaxy Watch7ـێک لە پشتەوە دەبینرێت لەگەڵ قایشێکی وەرزشی کە پێیەوە بەستراوەتەوە. لەگەڵ سوڕانەوەی کاتژمێرەکە بۆ پشاندانی شاشەکەی، دوو ئامێری دیکەی Galaxy Watch7 دەردەکەون، یەکێکیان بە قایشی ڕاهێنانەوە و ئەوی دیکەشیان بە قایشی قوماشەوە. سێ ئامێرەکە پێکەوە ڕیزکراون و ڕووی کاتژمێری جیاواز پیشان دەدەن. Galaxy Watch7ـێک لە پشتەوە دەبینرێت لەگەڵ قایشێکی وەرزشی کە پێیەوە بەستراوەتەوە. لەگەڵ سوڕانەوەی کاتژمێرەکە بۆ پشاندانی شاشەکەی، دوو ئامێری دیکەی Galaxy Watch7 دەردەکەون، یەکێکیان بە قایشی ڕاهێنانەوە و ئەوی دیکەشیان بە قایشی قوماشەوە. سێ ئامێرەکە پێکەوە ڕیزکراون و ڕووی کاتژمێری جیاواز پیشان دەدەن.
*قایشە زیادەکانی کاتژمێرەکان بەجیا دەفرۆشرێن.

 

Double Pinch ئاسانە

 

ئەگەر دەستەکانت پڕبوونە و پەیوەندییەکت بۆهاتووە، تەنها دوو جار گرتە بکە بۆ وەڵامدانەوە. سەرنجدانێکی سادە هەموو ئەوەیە کە پێویستە بۆ وێنەگرتن، وەڵامدانەوەی پەیوەندییەک یان کوژاندنەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە.

*Double Pinch بە شێوازی پێشوەختە کوژاوەتەوە. بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەسەر کاتژمێر یان Samsung Galaxy Wearable app چالاک بکرێت.
**Galaxy Watch7 دەبێت لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy جووت بکرێت کە One UI 6.1.1 یان سەرووتری لەسەر بێت.
***Galaxy Z Flip6 بە جیا دەفرۆشرێت.

لەسەر شاشەیەکی گەورە ئاماری چالاکییەکانت بپشکنە

 

بە خێرایی لە مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxyـیە جووتکراوکەتەوە بچۆ ناو کاری چالاکییەکانی ڕۆژانەت — لەوانەش هەنگاوەکانت، کاتژمێرەکانی خەوتن، کالۆری سووتاو و زۆر شتی تر.

*Galaxy Z Flip6 بە جیا دەفرۆشرێت.
**پێویستە Galaxy Watch7 لەگەڵ ئامێرێکی مۆبایلی گونجاودا جووت بکرێت.

کاتی ئەوەیە کاتژمێرەکەت بدۆزیتەوە

 

 

 

 

 

 

 

 

Galaxy Z Flip6

خاسییەتەکان

  • NFC

    بەڵێ

  • ڤێرژنی Bluetooth

    Bluetooth v5.3

  • قەبارە ( پیشاندانی سەرەکی)

    1.5" (37.3mm)

  • پڕۆسێسەر

    1.6GHz, 1.5GHz

  • Storage (GB)

    32

  • سێنسەرەکان

    Accelerometer, Barometer, Bioelectrical Impedance Analysis Sensor, Electrical Heart Sensor, Gyro Sensor, Geomagnetic Sensor, Infrared Temperature Sensor, Light Sensor, Optical Heart Rate Sensor

  • ڕەهەندەکانی جەستە (HxWxD, mm)

    ‎44.4 x 44.4 x 9.7‎

  • کێشی جەستە (g)

    33.8

  • Infra

    Wi-Fi Only, Bluetooth Only

  • پشتگیری فایلی دەنگیی

    MP3, M4A, 3GA, AAC, OGG, OGA, WAV, AMR, AWB

  • تەکنۆلۆجی شوێن

    GPS, گلۆناس, بەیدۆ, گالیلیۆ

  • Wi-Fi

    802.11a/b/g/n 2.4GHz+5GHz

  • NFC

    بەڵێ

  • ڤێرژنی Bluetooth

    Bluetooth v5.3

  • پرۆفایلی Bluetooth

    A2DP, AVRCP, HFP, HSP

  • Wear OS Powered by Samsung

  • تەکنەلۆجیا ( پیشاندانی سەرەکی)

    سوپەر AMOLED

  • قەبارە ( پیشاندانی سەرەکی)

    1.5" (37.3mm)

  • بڕیار (پیشاندانی سەرەکی)

    ‎480 x 480‎

  • قوڵایی ڕەنگ ( پیشاندانی سەرەکی)

    16M

  • خێرایی CPU

    1.6GHz, 1.5GHz

  • جۆری CPU

    Penta-Core

  • Memory (GB)

    2

  • Storage (GB)

    32

  • Available Storage (GB)

    21.1

  • Accelerometer, Barometer, Bioelectrical Impedance Analysis Sensor, Electrical Heart Sensor, Gyro Sensor, Geomagnetic Sensor, Infrared Temperature Sensor, Light Sensor, Optical Heart Rate Sensor

  • ڕەهەندەکانی جەستە (HxWxD, mm)

    ‎44.4 x 44.4 x 9.7‎

  • کێشی جەستە (g)

    33.8

  • بەرگری

    5 ATM

  • توانای پیل (mAh ,تایبەت)

    425

  • لێکراوە

    نەخێر

  • کاتی بەکارهێنان (کات، AOD Off)

    تا 40

  • کاتی بەکارهێنان (کات، AOD On)

    تا 30

ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر & داگرتنەکان

User Manual

ڤێر [1] | 4.75 MB

12 10.2024

MULTI LANGUAGE

User Manual

ڤێر [1] | 4.83 MB

08 21.2024

MULTI LANGUAGE

User Manual

ڤێر [1] | 4.8 MB

08 21.2024

MULTI LANGUAGE

User Manual

ڤێر [1] | 4.93 MB

08 21.2024

MULTI LANGUAGE

پاڵپشتیی بەرھەم

دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە لات دروست بووە دەربارەی بەرهەمەکە

پاڵپشتیی بەرھەم

سوودمەند بە لە ئامێر و خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگ.

بینینی بەم دواییانە

* خاسێێتە سەرەکییەکان ڕەنگە لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان جیاواز بن

* ويَنةكان لاساينة وة تةنيا بو مةبةستي شلوفةكردنة وة ئيَكسسواراتةكان بة جيا دةفروشريَنةوة

* تايبةتمةندي لةطةل ساخلةتةكان وردن وةك دةسثيَكردنةوةي بازرطاني بةلام لةوانةيةبطوريَن بةبيَ ئاطةهداركردني ثيَش وةخت

*هةلطري زانياري بةكارهيَنةر كةمترة لة قةبارةي سةرجةم لةبةر هةلطري سيستةمي كارثيَكةر وة سوفتويَري كارثيَكردني تايبةتمةندي تيَلةفونةكة.قةبارةي هةلطري زانياري لةوانةية جياواز بيَت لة تيَلةفوني كارثيَكار وة لةوانةية بطوريَت دواي نويَ كردنةوةي سوفتويَر كارادةبيَت

1 بەردەستبوونی تایبەتمەندی ئاگادارکردنەوەی ڕیتمە ناڕێکەکانی دڵ (IHRN) لەوانەیە بەپێی وڵات/ناوچە جیاواز بێت. بەهۆی سنووردارکردنی وڵاتان لە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی/تۆمارکردن وەک نەرمەکاڵایەک وەک ئامێرێکی پزیشکی (SaMD)، تەنها لەسەر ئەو کاتژمێر و مۆبایلە زیرەکانە کاردەکات کە لەو وڵاتانەدا کڕدراون کە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەستە (هەرچەندە، خزمەتگوزارییەکە ڕەنگە سنووردار بێت کاتێک بەکارهێنەران گەشت دەکەن بۆ وڵاتانی ناخزمەتگوزاری ). مەبەست لێی پێشکەشکردنی ئاگادارکردنەوە نییە لەسەر هەر ئەڵقەیەکی ڕیتمێکی ناڕێک کە پێشنیاری AFib دەکات و نەبوونی ئاگادارکردنەوەیەک بە مەبەستی ئەوە نییە کە ئاماژە بەوە بکات کە هیچ پرۆسەیەکی نەخۆشیەکە ئامادە نییە. بۆ ئەو بەکارهێنەرانە نییە کە ناڕێکی لێدانی دڵی ناسراوی تریان هەیە یان بەکارهێنەرانی خوار تەمەنی ٢٢ ساڵ. بەکارهێنەران نابێت بە پشتبەستن بەو پێشبینیانە لێکبدەنەوە یان ڕێوشوێنی کلینیکی بگرنەبەر کە بەبێ ڕاوێژکردن لەگەڵ پسپۆڕێکی چاوەدێری تەندروستی شارەزا ئەنجامدراون.

2 تایبەتمەندی ئاگادارکردنەوەی ڕیتمە ناڕێکەکانی دڵ لەم وڵاتانەی خوارەوە بەردەستە** (لە کۆتایی مانگی تەمموزی ٢٠٢٤). ئەمریکا، کۆریا، ئیمارات، ئەندەنوسیا، هۆنگ کۆنگ، ڕووسیا، جۆرجیا، ئازەربایجان، پەنەما، گواتیمالا، کۆماری دۆمینیکا، کۆستاریکا، ئیکوادۆر، و ئەرجەنتین - لە گالاکسی واچ٤ و دواتر مۆدێلەکانی بڵاوکراوە بەردەستە (جگە لە گالاکسی فیت). خزمەتگوزاری لە ناوچەکانی تر/دەرەوەی وڵات یان ناوچەکانی تردا بەردەست نییە مەگەر لە ژێر لیستی وڵاتەکاندا دیاری نەکرێت.

3 تایبەتمەندی IHRN لەوانەیە لە داهاتوودا لە وڵاتان/ناوچەکانی تردا بەردەست بێت کە کەوتوونەتە ژێر پرۆسەی ڕێکخستنی لە هەر وڵاتێک/ناوچەیەکدا.

4 بەردەستبوونی ئەپی ECG لەوانەیە بەپێی وڵات/ناوچە جیاواز بێت. بەهۆی سنووردارکردنی وڵاتان لە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی/تۆمارکردن وەک نەرمەکاڵایەک وەک ئامێرێکی پزیشکی (SaMD)، ئەپی ECG تەنها لەسەر ئەو کاتژمێر و مۆبایلە زیرەکانە کاردەکات کە لەو وڵاتانەدا کڕدراون کە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەستە (هەرچەندە، خزمەتگوزارییەکە ڕەنگە سنووردار بێت کاتێک بەکارهێنەران گەشت دەکەن بۆ ناخزمەتگوزاری وڵاتان). بۆ زانیاری زیاتر و نوێترین نوێکردنەوە لەسەر وڵاتانی خزمەتگوزاری سەردانی https://117.p.syniva.es/apps/samsung-health-monitor بکەن. بۆ بەکارهێنەرانی خوار تەمەنی ٢٢ ساڵ نییە. بەکارهێنەران نابێت بە پشتبەستن بە دەرئەنجامی ئامێرەکە لێکبدەنەوە یان ڕێوشوێنی کلینیکی بگرنەبەر بەبێ ڕاوێژکردن بە پسپۆڕی چاوەدێری تەندروستی شارەزا.

*بیرگەی بەردەستی بەکارهێنەر : بیرگەی بەکارهێنەر کەمترە لە کۆی بیرگە بەهۆی هەڵگرتنی سیستەمی کارپێکردن و نەرمەکاڵا کە بۆ کارپێکردنی تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکە بەکاردەهێنرێت. بیرگەی ڕاستەقینەی بەکارهێنەر بەپێی بەڕێوەبەرەکە دەگۆڕێت و لەوانەیە دوای ئەنجامدانی نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکان بگۆڕێت

*تۆڕ : ئەو باند ویتانەی کە ئامێرەکە پشتگیری دەکات لەوانەیە جیاواز بن بەپێی ناوچەکە یان پێشکەشکاری خزمەتگوزاری

*هەموو ئەو تایبەتمەندی و وەسفانەی لێرەدا هاتووە ڕەنگە جیاواز بن لە تایبەتمەندی و وەسفە ڕاستەقینەکانی بەرهەمەکە. سامسۆنگ مافی خۆیەتی گۆڕانکاری لەم وێب پەڕەیە و ئەو بەرهەمەدا بکات کە لێرەدا باسکراوە، لە هەر کاتێکدا، بەبێ ئەوەی پابەند بێت بە سامسۆنگ کە ئاگادارکردنەوە لەو گۆڕانکارییە بدات. هەموو کاراییەکان، تایبەتمەندییەکان، تایبەتمەندییەکان، GUI و زانیارییەکانی تری بەرهەم کە لەم وێب پەڕەدا دابینکراون لەوانە، بەڵام سنووردار نەکراوە بە، سوودەکان، دیزاین، نرخ، پێکهاتەکان، کارایی، بەردەستبوون و تواناکانی بەرهەمەکە بەبێ ئاگادارکردنەوە یان پابەندبوون دەگۆڕدرێن . ناوەڕۆکی ناو شاشەکە وێنەی ھاوشێوەکراوە و تەنها بۆ مەبەستی نمایشکردنە.

*پاتری : تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ و تایبەتمەندی و ئەپەکانی بەکارهێنراو و فرێکوێنسیی پەیوەندی و نامە و ژمارەی جار بارگاویکردنەوە و چەندین هۆکاری تر دەگۆڕێت.

*پەیوەندی وای فای و خێرایی ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی ژینگەی بەکارهێنان.

*ڕەنگە توانای تۆڕ و خێرایی گواستنەوەی زانیاری کەم بکرێتەوە لەکاتێکدا دوو سیمکارت لە هەمان کاتدا بەکاردەهێنرێت.

*قەبارە و کێشی ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی ڕێکخستن و پرۆسەی دروستکردنی ئامێرەکە.

*شاشە بە شێوەی دیاکۆن وەک گۆشەیەکی چوارگۆشەی تەواو پێوانە دەکرێت بەبێ ئەوەی حساب بۆ گۆشە گوڵاوەکان بکرێت.

*وێنەکان تەنها بۆ مەبەستی وێناکردنن و ئیکسسواراتەکان بە جیا دەفرۆشرێن.

*تایبەتمەندی و تایبەتمەندییەکان لە کاتی خستنەبازاڕی بازرگانییەوە وردن بەڵام ڕەنگە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بگۆڕدرێن.

*خێرایی CPU - بە پشتبەستن بە زۆرترین خێرایی کاتژمێر، زۆرترین خێرایی کاتژمێری ناوەکی کارایی و ناوەکی کارایی بە ڕێککەوت.

*کاتی پاتری لەسەر بنەمای پێوانەکانی تاقیگەی خۆمانە، و ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی هۆکارەکانی وەک ڕێکخستنی ئامێرەکان و شێوازی بەکارهێنان و بارودۆخی کارکردن.

*ڕەنگە تایبەتمەندی سەرەکی جیاواز بێت لە Key Spec